01:34 - 22/10/2019
بۆچی ترەمپ بەرامبەر ئەردۆگان بێدەنگە؟
ئەگەر دۆناڵد ترەمپ لەسەر رەجەب تەیوب ئەردۆگان و
سیاسەتەكانی توركیا لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا قسەبكات و سزای ئەو وڵاتە بدا، ئەوا
بەرژەوەندییە ئابوریەكانی ترەمپ لە توركیا
لەناودەچن،كێشەی گەورە بۆ بازرگانی و وەبەرهێنانەكانی ترەمپ لە توركیا دروست دەبێت
.
لەكاتێكدا ترەمپ لە ساڵی 2012 ەوە خەریكی وەبەرهێنان و كاری بازرگانییە لە توركیا بەبەهای زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە بۆیە ترەمپ نایەوێت بەرژەوەندیە كەسیەكانی لە توركیا بخاتە مەترسییەوە.
ترەمپ نایەوێت بەرژەوەندیەكانی خۆی لە توركیا بكەونە مەترسیەوە
سەرەڕای ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا چەندین
پرۆژە یاسا دەربارەی سزادان و كۆت و وبەندكردنی توركیا هەیە، و پەیوەندیە
دیبۆماسیەكانی توركیا و ئەمریكا لە ئاستێكی زۆر ئاڵۆزدان و چەند جارێك دۆناڵد
ترەمپ لێدوانی دەربارەی سیاسەتی ئەو وڵاتەوە داوە،بەڵام دۆناڵد ترەمپ لەرامبەر
بەسیاسەتی ئەرۆدگان نەرمە و نایەوێت هیچ سزایەكی تاكەكەسی بۆ دەربكات.
دۆناڵد ترەمپ لەبەرامبەر ئەردۆگان نەرمە و ناتوانێت توند بێت
پێگەی میدیایی ئەمریكی ئەی بیسی نیوز لە بارەی
پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكا و توركیا بەتایبەت پەیوەندیەكانی نێوان دۆناڵد ترەمپ
و ئەردۆگاندا راپۆرتێكی بڵاو كردووەوەتەوە
و نوسیویەتی لەبەر ئەوەی ترەمپ بەرژەوەندیەكەسەكانی خۆی لە توركیا بپارێزێت، هیچ
سیاسەتێكی توندی لەسەر ئەردۆگان نییە و هەمییشە بەدۆستی خۆی زانییوە.
لەئێستادا بەهۆی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای
كوردستان، دەنگی نارەزای ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بەرامبەر
سیاسەتەكانی ئەمریكا و توركیا بەرزبوەتەوە و رەخنەی زۆر ورد لەسەر دۆناڵد ترەمپ
هەیە كە بێدەنگە لەو هێرش و كوشتارەی لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجام دەدرێت.
دەنگی نارەزای دژی ترەمپ و ئەردۆگان لە كۆنگرێسی ئەمریكا دەبیسترێت
ئەو نارەزایەتیانەی دژی بێدەنگی و نەرمی ترەمپ لەسەر
ئەردۆگان هەیە لەلایەن هەردوو خزبی دەسەڵاتداری ئەمریكا دیموكرات و كۆماریەكان لەئاستێكی
زۆر بەرزدایە و چەندین جار داوایانكردووە ئەو هێزانەی ئەمریكا كە لەسوریا
بەفەرمانی ترەمپ دەگەڕێنەوە سوریا جێنەهێڵن
بۆچی ترەمپ بەرامبەر توركیا نەرمە؟
لەراپۆرتی پێگەی فەرمی ئەمریكی ئەی بی سی نیوز دا دۆناڵد
ترەمپ پەیوەندیەكی بازرگانی زۆر گەورەی لە گەڵ توركیا هەیە و چەندین وەبەرهێنانی
گەورەی لەو وڵاتە هەیە كە بەئاسانی ناتوانێت دەسبەرداریی بێێت بۆیە ترەمپ ناچارە
بەرامبەر بە توركیا نەرمبێت.
ترەمپ وەبەرهێنانی گەورەی لە توركیا هەیە
ترەمپ لەرێگەی كۆمپانیا گەورەكانی خۆی لەگەڵ ژمارەیەك
گەورە بازرگانی توركیا زیاتر لە 119 پرۆژەی گەورەی ستراتیژی هاوبەشیان هەیە، كە
لەتوركیا كاری وەبەرهێنان و خانووبەرەو تاوەری بازرگانیدا كاردەكەن
دۆناڵد ترەمپ بۆ دەستكردن بە پرۆژەكانی و هەروەها
جێبەجیكردنی گروپی ترەمپ تاوەر لە توركیا هەروەها بۆ ئەوەی مۆڵەتی كار لەو وڵتە
وەربگرێت بڕی یەك ملیۆن دۆلاری وەك پێشەكی كاری تەكنیكی خەرجكردووە
هەروەها لەكۆی پشكی گشتی پارەكانی لەدوو ساڵدا زیاتر لە
یەك ملیۆن دۆلاری تری بۆ شاردنەوەی كاری ئیداریی و گەندەڵكاریەكانی خەرج كردووە و
چەندین هەزرا دۆلاریش بۆ راپەراندنی ئەو كارانە تەرخان كردووە.
ترەمپ ملیۆنێك دۆلاری بۆ شاردنەوەی گەندەڵیەكانی لە توركیا تەرخانكردووە
سەرەرای ئەوەی كارە بازرگانیەكانی لە توركیا بەرێوە
دەچوو بەڵام لە ساڵی 2015 ەدا ترەمپ رایگەیاند پێدەچێت بەشێك لە بەرژەوەندیەكانی
لەوڵاتی توركیا بەرەو لەناوچونن بچن و پێویستە كاری جدی بۆ پاراستنی سامانی خۆی
بكات.دۆناڵد ترەمپ لە بارەی پشكەكانی لە ئەمریكا رایگەیاندووە
ئەو بنكەی سەرەكی بازرگانی لە ئیستانبوڵ هەیە و كاری زۆر باش و سەركەوتوانەی بۆ
بواری بازرگانی تاكەكەسی كردووە، وتیشی ئێستا دوو تاوەری گەورەی بەناوی ترەمپ تاوەر لە ئیستەنبوڵ هەیە و
وەبەرهێنان و كاری دیبلۆماسی لێدەكەن.
ترەمپ دوو تاوەری بازرگانی بەناوی ترەمپ تاوەر لە ئیستانبوڵ هەیە
ترەمپ تاوەر دوو تاوەری بازرگانی و هۆتێل و مۆتێل و هۆڵی
كۆبونەوەی گەورەی جیهانین لە ساڵی 2012 لە ئیستانبوڵ كرانەوە و كچەكەی ترەمپ
ئیڤانكا سەرپەرشتی ئەو دوو تاوەرەی دەكردوو ترەمپ خۆی دەڵێت ئەو دوو تاوەرە
باشترین كاری ئەون، لەكاتی تەواوبون و كردنەوەی تاوەرەكاندا ئیڤانكا بەناوی
ئەردۆگانەوە سوپاسی ئەرۆدۆگانی كرد بۆ هاوكاریی و كار ئاسانیەكانی لەكاتی كردنەوەی
تاوەرەكاندا.
لەكاتی كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی دۆناڵد ترەمپ بۆ
پۆستی سەرۆك كۆماری كاتێك بانگەشەی دژی موسوڵمانان دەكرد، ئەردۆگان نارەزای خۆی
دەربری و داوی كرد ترەمپ ناوی تاوەرەكانی لە ئیستانبول بگۆرێت چونكە نایەوێت
لەوڵاتەكەیدا دژایەتی ئیسلام بكرێت.
ئیڤانكا ترەمپ سەرپەرشتی ترەمپ تاوەری دەكرد لە ئیستانبوڵ
لە تاوەرەكانی ترەمپ لە ئیستانبوڵ گەورە سەرمایەداری
توركی ئایدن دۆغان بەبەهای 400 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی كردووە، ئەوەش بۆ ترەمپ
گرنگیەكی زۆری هەیە و چەندین جار بەباشترین دۆست و هاورێ نای بردووە.
لەلایەكی تریشەوە ترەمپ پەیوەندیەكی زۆر بەهێزی دۆستانەی
لەگةڵ محەمەد یەلسنداغ داهەیە كە هاوەنی ئەنجومەنی كاری توركی ئەمریاییە بەناوی
(تاڵك) ئەوە لەكاتێكدایە یەلسنداغ زاواو كەسایەتی نزیكی ئەردۆگانە، (تاڵك)گروپێكی
گەورەی ئەمریكی كوردییە كاری زۆر گرنگی لەنێوان ئەمریكا و توركیادا كردووە و
لەكاتی كۆنفرانسی تابەتی گروپەكەدا توانیان ترەمپ رازی بكەن كە لە ترەمپ تاوەر كۆنفرانەسكان ئەنجامدەن بەبێ هیچ خەرجیەكی دارایی.
بری 400 ملۆن دۆلار بازرگانی لەنێوان ترەمپ و بازرگانێكی تورك دا هەیە
ترەمپ هەمییشە بەگرنگیەوە باس لە یەلسنداغ دەكات
بەكەسایەتیەكی سەركەوتوی دەزانێت بۆیە زۆر جار یەلسنداغ داوای ئاراستەی ترەمپ
كردووە كە رێگری لە بەهێزبونی وەزارەتی دەرەوەی توركیا نەكات و هەروەها لەپرسی
سنورەكانی توركیا و سوریادا ترەمپ لێدوانی توند نەدات و هەماهەنگی هەبێت لەگەڵ
توركیا.
ترەمپ یەلسنداغ ی زاوای ئەرۆدگان بەباشترین كەس دەزانێ
بەشێكی زۆر لەبازرگان و سیاسیەكانی توركیا لە وانشنتن
سەردانی ترەمپ تاوەر دەكەن و بەشێكی زۆر لەكارەبازرگانی و سەرمایە گوزاریەكانیان
لە و تاوەرانە یەكلای دەكەنەوە ئەوەش مایەی دڵخۆشیی بووە بۆ سەرۆكی ئەمریكا، ئەوە
لە كاتێكدایە پێشتر چەندین كۆبونەوەی گرنگی ئەمریكا و توركیا لە تاوەركانی ترەمپ
بەرێوە چووە.
ئەو هەژمونە بازرگانی و ئابوریەی كە ترەمپ لە توركیا
هەیەتی بوەتە هۆی ئەوەی كە توركیا بتوانێت لە واشنتن كاری گەورەی لۆبی و ئابوری
بەهێز بكات بۆ ئەوەی زاڵبێت بەسەر هەر گروپێكدا بیەوێت دژی توركیا بریار بدات.
دۆناڵد ترەمپ لەماوەی رابردوودا چەندین جار ئەردۆگانی
ئاگادار كردوەتەوە كە ئاگاداری سیاسەتەكانی بێت لە ناوچەكەدا و هەوڵنەدات پشێوی
دروستبكات چونكە ئەو كارە بۆ ترەمپ و ئەمریكا توركیاش خراپە، بەڵام ئەو قسانەی ترەمپ سەرزارەكی بوون و هەرگیز بەشێوەیەكی
گشتی دژی ئەردۆگان نەوەستاوەتەوە.
كاتێك ئەردۆگان سوربوو لەسەر ئەوەی سیستمی بەرگری ئێس 400ی رووسی بۆ وڵاتەكەی بكرێت
ترەمپ هیچ نیگەران بەبوو لە ئەردۆگان هەرچەندە ئەوەش دژی یاسای بواری چەكە لە
ئەمریكا چونكە بەپێی یاسایی ئەمریكی هەروڵاتێك چەك لە ئەمریكا بكرێت بۆیی نیە چەك
لە وڵاتێكی تری ناهاوپەیمانی وەك رووسیا بكرێت.
ئەوكاتە دۆناڵد ترەمپ هاتە سەر شاشەی تیڤیەكان و وتی
لەراستیدا توركیا مافی خۆیەتی بەرگری لەخۆی بكات و هەرشتێك بیەوێت بیكرێت چونكەئەوە
هەڵەی ئەوان نییە كە ئێس 400یان كرییوە ئەوە هەڵەی ئۆباما بووە نەیتوانیوە توركیا رازی بكات
سیستمی پاتریۆت بكرێت.
بەهۆی ئەوەی دۆناڵد ترەمپ خاوەنی كارو پرۆژەی بازرگانی
گەورەیە لە توركیا بەبەهای زیاتر لە 500 ملۆین دۆلار سەرۆكی ئەمریكا سیاسەتەكانی
بەرامبەر بە ئەردۆگان و توركیا نەرمترە و توركیا هەرگیز نەكەوتوەتە بەر لێشاوی
دەسەڵاتە زۆرەكانی ئەمریكا و دۆناڵد ترەمپەوە چونكە ترەمپ نەیویستوە
بەرژەوەندیەكانی خۆی لە توركیا توشی مەترسی ببن.
لەلایەكی تریشەوە ئێستا ترەمپ كار بۆ ئەوە دەكات كە
بەشێكی زۆر لە پشكی كۆمپانیاكانی بگەێنێتە رۆژهەڵاتی ناوەراست كاری وەبەرهێنان
بكات بۆیە تاكە رێگەی گەیشتنی ترەمپ بە بازرگانی نەوت و وەبەرهێنانی خانوو بەرە
تەنها توركیایە