09:09 - 17/10/2019
برایان هوك چی وت لە كۆنگرێس؟
ڕۆژی چوارشەممە لە واشنتن كۆنگرێسی ئەمریكا بە ئامادەبونی زۆربەی ئەندامەكان كۆبوەوە و تاوتوێی دۆخی سوریا و ناوەچەكە كرا
كۆبونەوەكانی كۆنگرێسی ئەمریكا دەربارەی سێ بابەتی سەرەكی بوون پرسی بارودۆخی شەر لەسوریا و پرسی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر توركیا و هەروەها ئاڵۆزیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكان بوو.
لەكۆبونەوەكەدا سەرۆكی بەشی سیاسەتی دەرەوە و بەپرس لە دۆسەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و پرسی ئێران، بانگێشتی برایان هوك، بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە وەزراەتی دەرەوەی ئەمریكا كرد بۆ ئەوەی راپۆرتی خۆی دەربارەی دۆخی سوریاو هێرشەكانی توركیا بۆ سەر سوریا و ئێران بكات.
برایان هوك راپۆرتێكی بەسێتەوەر پێشكەشی كۆنگرێس كرد، سەرەتا دەربارەی دۆخی شەر لە سویا قسەی كردو وتی" هەرچەندە بەشێوەیەكی گشتی مەترسی گەوەرەی داعش لە سوریادا نەماوە بەڵام شەر لەچەند ناوچەیەكی رۆژئاوای سوریا بەردەوامە، بەڵام ئاڵۆزیەكانی سوریا لە رۆژئاوا نین و دۆخی سوریا بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە زۆر خراپ بووە.”
دۆخی سوریا بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە لەرووی مرۆیەوە تادێت خراپتر دەبێت
هوك وتیشی ئێستا بۆماوەی حەوت رۆژە توركیا بەتوندی هێرشی كردوەتە سەرباكوری سوریا، لەچەندین ناوچە شەر بەردەوامە، توركیا لەشكركێشی تەواوی كردووە بۆ سەر سوریا، شەرو پێكدادان لە نێوان هەسەدە و سوپای توركیادا بەردەوامە.
هوك وتیشی لەهێرشەكانی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا هاوڵاتی مەدەنی دەبنە قوربانی و ئاڵۆزی و پشێویەكی زۆر لەناوچەكەدا بەهۆی هێرش و موشەك و فرۆكەكانی سوپای توركیاوە دروست بووە.
هوك دەربارەی دۆخی ئەمنی سوریا رایگەیاند پێویستە ئەمریكا هەموو شتێك بكات بۆ ئەوەی شەر لەسوریا كۆتایی پیێبێت، ئەگەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان بەردەوام بێت دۆخی مرۆی لە سوریا زۆر خراپ دەبێت و خەڵكێكی زۆر ئاوارە دەبێت.
پێویستە ئەمریكا هەموو شتێك بكات بۆ ئەوەی شەر لە سوریا كۆتی پێبێت
برایان راشیگەیاند كە بەهۆی هێرشەكانی توركا بۆ سەر باكوری سویا زیاتر لە 200 هەزار كەس ئاوارەبوون و دۆخێكی مرۆی زۆر خراپ لە ناوچەكەدا دروست بووە بوەتە هۆی ئەوەی كە ژیان وگوزەرانی خەڵك تێكبچێت.
وتیشی ئەگەر هێرشی سوپای توركیا بەوشێوەیە بۆسەر باكوری سوریا بەردەوام بێت بێگومان چەكدارانی داعش هەلی هەڵهاتنیان دەبێت و ئەوەش مەترسی دروستبونەوە و رێكخستنەوەی ئەو گروپە دەبێت لە عێراق و سوریا.
راپۆرتی برایان هوك چۆن باسی ئێرانی كرد؟
برایان هوك دەربارەی ئاڵۆزیەكانی ئێران و ئەمریكا راگەیاند ئێستا ئاڵۆزیەكانی ئێران و ئەمریكا تارادەیەكی ئاڵۆز بووە ئێمە بریاری كۆتاییمان داوە لەسەر سزادانی ئێران بەو شێوەیەی كەئێستا هەیە و بەردەوامیش دەبین ، بۆیە پێویستە ئێرانیەكان ئەوە بزانن مێزی گفتوگۆ چارەسەری كۆتاییە.
وتیشی ئێران بەردەوامە لە هێرش كردنە سەر هاوپەیمان و دۆستەكانمان لە رۆژهەلاتی ناوەراست و لەچەندین ناوچە گرفتی ئەمنی دروست كردووە، بەڵگەی تەواومان هەیە كە موچەكی بالستی رادەستی حیزبوڵا كردووە بۆ ئەوەی ئاراستەی ئیسرائیلی بكات.
ئێران هاوكاری حیزبوڵا دەكات وموشەكی بالستی پێدەدات
وتیشی لەئێستادا دۆخی ئابوری ئێران زۆر خراپە، پێدەچێت لە ناوخۆ و دەروەی ئێراندا كاردانەوەی باشی هەبێت و هۆكارێك بێت بۆ ئەوەی ئێران زیاتر بەخۆیدا بچێتەوە، لەهەموو بوارێكدا.
برایان دەڵێ ئێران بەردەوامە لەبەرهەم هێنانو پەرەدان بە بوارە ئەتۆمیەكەی و دڵنیان لەسەر ئەوەی ئەو وڵاتە بۆ بواری ئاشتی بەكاری ناهێنێت و بەردەوام دەبێت لە كردە تیرۆرستیەكانی لە نیادا و پشتیوانی تەواوی تیرۆر دەبێت لە ناوچەكەدا.
برایان هوك وتیشی ئێستا دۆخێكی ناخوازراو لە ناو سوریاو ئێران توركیادا ردوست بووە كەهۆكارە بۆ ئەوەی چەكدارانی داعش بتوانن خۆیان رێكبخەنەوە وهەروەها شانەنوستوەكانیان زیندوو بكەنەوە و هێرش ئەنجام بدەن.
بۆیە پێویستە رێگری بكرێت لە هەرێشەكانی توركیا بۆسەر باكوری سوریا و هەروەها ئێرانیش نەتوانێت لە ناوچەكەدا هێزێكی زۆری هەبێت بۆ ئەوەی بەردەوامبێت لە پشتیوانی كردنی تیرۆر.