01:53 - 10/10/2019
ئایا جۆنسۆنیش به ده‌رده‌كه‌ی تریزا مای ده‌چێت؟
سه‌ركرده‌كانی
ئۆپۆزسیۆن ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت به پێشێلكردنی دیموكراسی و كۆنترۆڵكردن و ته‌نانه‌ت
كوده‌تا ناوده‌به‌ن و ده‌ڵێن: ئامانج لێی ڕاییكردنی بژارده‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیایه
له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ڕێی هێزه‌وه
ئه‌و
یاسایه‌ی ئێستای به‌ریتانیا باس له‌وه ده‌كات، پێویسته به‌ریتانیا له 31ی
تشرینی یه‌كه‌مدا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بچێته‌ده‌ره‌وه، جا ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ
برۆكسل بكرێت یان نا.
پاش شه‌ش شكستی یه‌ك له‌دوای یه‌كی بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا
بۆ قایلكردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی تا بڕیار له هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌ختە بدات،
بڕیاری په‌كخستن و هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ریتانیا (په‌رله‌مان)
چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ساڵانه به‌هۆی كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی پارته سیاسییه‌كانه‌وه، په‌رله‌مان
كاره‌كانی هه‌ڵده‌په‌سێرێت. به‌ڵام نه‌ك بۆ ئه‌و ماوه دوور و درێژه‌ی بگاته پێنج
هه‌فته کە لە مێژووی چوار سەد ساڵی بەریتانیا وێنەی نەبووە.
پێشتر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خواستی بۆریس جۆنسۆنیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی
له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە ڕه‌تكرده‌وه و نه‌یاره‌كانی به‌وه
تۆمه‌تباریانكرد كه خۆی له تاوتوێكردنی پلانه‌كانی بۆ جێهێشتنی یه‌كێتی ئه‌وروپا
و ده‌رچوونێكی پله به‌پله‌ی بێ ڕێككه‌وتن ده‌دزێته‌وه.
جۆنسۆن پێداگری له‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای
هەبوونی یاسایه‌ك ناچاری ده‌كات داوا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات واده‌ی ده‌رچوونی
وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتییه‌كه درێژبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و داوایه ناكات.
سه‌ركرده‌كانی
ئۆپۆزسیۆن ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت به پێشێلكردنی دیموكراسی و كۆنترۆڵكردن و ته‌نانه‌ت
كوده‌تا ناوده‌به‌ن و ده‌ڵێن: ئامانج لێی ڕاییكردنی بژارده‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیایه
له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ڕێی هێزه‌وه. ئه‌وەیش به بێبه‌شكردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان
له‌و كاته‌ی پێویستیانه بۆ په‌سه‌ندكردنی یاساكان هەیە. به‌تایبه‌ت كه واده‌ی په‌كخستنی په‌رله‌مان ده‌گاته نزیكه‌ی
31ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م، واته ئه‌و كاته‌ی بۆ ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی
ئه‌وروپا ده‌ستنیشانكراوه.
شكستی شه‌شه‌م
ڕۆژی 10ی ئه‌یلولی٢٠١٩ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
بۆ جاری دووه‌م داوایه‌كی حكومه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە ڕه‌تكرده‌وه.
داواكه‌ی حكومه‌ت له دوایین ساته‌كاندا خرایه ده‌نگدانه‌وه به‌رله‌وه‌ی له‌سه‌ر
داوای حكومه‌ت، بڕیاربدرێت كاری په‌رله‌مان تا 14ی تشرینی یه‌كه‌م و بۆ ماوه‌ی پێنج هه‌فته هه‌ڵپه‌سێردرێت.
به‌و پێیه‌ش ئه‌ندامانی
په‌رله‌مان تا ته‌واوبوونی واده‌ی هه‌ڵپه‌ساردنه‌كه هه‌لی ئه‌وه‌یان له‌به‌رده‌ستدا
نییه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە بخه‌نه ده‌نگدانه‌وه. لانیكه‌م ناتوانرێت تا
كۆتایی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
پێشووتر جۆنسۆن
ڕایگه‌یاند، له‌و كاته‌ی كه بۆی دیاریكراوه، واته 31ی تشرینی یه‌كه‌م، به
ڕێككه‌وتنبێ یان ڕێكنه‌كه‌وتن، له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كشێته‌وه.
ده‌رچوونی به‌ریتانیا
له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌بێ هەبوونی ڕێككه‌وتن، به‌و واتایه دێت كه ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ
له یه‌كێتی گومرگیی و بازاڕی یه‌كگرتوو و ڕێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به ڕێكخستنی
بازرگان‌یش بچێتە دەرەوە.
كۆتایی مانگی ئاب
حكومه‌ته‌كه‌ی جۆنسۆن داوای له ئه‌لیزابێسی پادشای به‌ریتانیا كرد دانیشتنه‌كانی
په‌رله‌مان هه‌ڵپه‌سێرێت، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی دژی ئه‌وه‌ن به‌ریتانیا
به‌بێ ڕێككه‌وتن یه‌كێتی ئه‌وروپا جێبهێڵێت، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگیان بۆ ئه‌وه‌دا
كه خشته‌ی كاره‌كانی په‌رله‌مان له‌ژێر ده‌ستی خۆیاندابێت. پێشتر حكومه‌ت خشته‌ی
كاره‌كانی دیاری ده‌كرد، به‌وه‌ش یاسایه‌كی نوێیان په‌سه‌ندكرد كه سه‌رۆكوه‌زیران
ناچار ده‌كات داوا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت تا 9ی تشرینی یه‌كه‌م
نه‌گه‌یشته ڕێككه‌وتن واده‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیه‌كه
دوابخات.
هۆشدارییه‌كه‌ی
جۆنسۆن
وه‌ڵامی جۆنسۆن
بۆ ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو داوایكرد هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە
بكرێت، به‌ڵام په‌رله‌مان ڕۆژی 4ی ئه‌یلول داواكه‌ی جۆنسۆنی ڕه‌تكرده‌وه. جارێكی
تر و له ڕۆژی 9ی ئه‌یلولدا جۆنسۆن به‌هه‌مان داواكارییه‌وه ڕووی نایه‌وه په‌رله‌مان.
دوایین دانیشتنی
په‌رله‌مان بۆ جۆنسۆن گه‌رده‌لول بوو، سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن جۆنسۆنیان به‌وه
تۆمه‌تباركرد له‌به‌رئه‌وه داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە ده‌كات، ده‌یه‌وێت گره‌نتی
ئه‌وەی هەبێ کە به‌رتانیا له 31ی تشرینی یه‌كه‌مدا به‌بێ ڕێككه‌وتن، له یه‌كێتی
ئه‌وروپا بچێته ده‌ره‌وه.
هه‌رچه‌نده 293 په‌رله‌مانتار به به‌ڵێ
ده‌نگیان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە دا، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگانه زۆر له‌و 434 ده‌نگه
كه‌متربوون كه پێویستبوو بۆ په‌سه‌ندكردنی داواكه‌ی جۆنسۆن.
پێشتر په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن ڕایانگه‌یاند:
پشتگیری له داواكاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له 15ی تشرینی یه‌كه‌مدا ناكه‌ن، جه‌ختیانكرده‌وه
كه ده‌بێ ئه‌و یاسا نوێیه جێبه‌جێ بكرێت كه ده‌بێته ڕێگر له‌وه‌ی به‌ریتانیا
به‌بێ ڕێككه‌وتن له یه‌كێته ئه‌وروپا بچێته‌ده‌ره‌وه. چه‌ندین هۆشداریشیان دایه
جۆنسۆن كه ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بێ به یاساكه‌وه ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی
ده‌بێت.
دوایین
دانیشتنی پێش هه‌ڵپه‌ساردن
وه‌زیره‌كانی
كابینه‌كه‌ی جۆنسۆن ڕایانگه‌یاند، یاساكه زۆر خراپه و چه‌ندی له توانایاندایه
تاوتوێی ده‌كه‌ن تا جێبه‌جێی بكه‌ن.
ئه‌و یاسایه‌ی
ئێستای به‌ریتانیا باس له‌وه ده‌كات، پێویسته به‌ریتانیا له 31ی تشرینی یه‌كه‌مدا
له یه‌كێتی ئه‌وروپا بچێته‌ده‌ره‌وه، جا ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ برۆكسل بكرێت
یان نا.
به‌ڵام یاسا
نوێكه كه ڕۆژی دووشه‌ممه 9ی ئه‌یلول ڕه‌زامه‌ندی شاهانه‌ی وه‌رگرت، یاسا كۆنه‌كه
ده‌گۆڕێت و سه‌رۆكوه‌زیران ناچارده‌كات داوا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی
به‌ریتانیا بۆ 31ی كانوونی دووه‌می 2020 دوابخات. له‌و كاته‌دا نه‌بێت كه په‌رله‌مانی
به‌ریتانیا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنێك نیشان بدات یان ڕه‌زامه‌ندی
نیشانبدات كه به‌بێ ڕێككه‌وتن له 19ی تشرینی یه‌كه‌مدا به‌ریتانیا له یه‌كێتییه‌كه
بكشێته‌وه.
بۆریس جۆنسۆن ده‌ڵێت:
حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌و پێنج هه‌فته‌یەی له‌كارخستنی په‌رله‌مان بۆ درێژه‌پێدانی
دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌قۆزێته‌وه تا بگه‌نه ڕێككه‌وتن، له‌هه‌مان
كاتیش‌دا ئاماده‌كاری بۆ كشانه‌وه‌ی بێ ڕێككه‌وتن ده‌كات.
هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن
جێرمی كۆربین سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی
ئۆپۆزسیۆن به ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاند، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی
پێشوه‌ختەدایه، به‌ڵام باسی له‌وه‌شكرد كه ڕیسك ناكه‌ن نه‌بادا ده‌رچوون له یه‌كێتی
ئه‌وروپا به‌بێ ڕێككه‌وتن، كۆمه‌ڵگه و كار و خزمه‌تگوزارییه‌كان و مافه‌كانیان
ڕووبه‌ڕووی كاره‌سات بكاته‌وه.
چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له ده‌نگدان له‌سه‌ر
داواكه‌ی حكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە، سه‌رۆكوه‌زیران له په‌رله‌ماندا
توشی شكستێكی گه‌وره‌هات. په‌رله‌مان به ده‌نگی 311 په‌رله‌مانتار به‌رامبه‌ر به
302 ده‌نگ ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا به بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌كانی حكومه‌ت تایبه‌ت به
هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی په‌رله‌مان و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به "پرۆسه‌ی
چه‌كوشی زه‌رد"، ئه‌م پرۆسه‌یه پلانی خۆپارێزی حكومه‌ته بۆ كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه
له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌بێ ڕێككه‌وتن.
له‌نده‌ن
دژی كام به‌نده‌یه؟
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا
دژی ئه‌و به‌نده‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ن كه به "تۆڕی دڵنیایی" ناسراوه و
باس له‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن،
ته‌واوی به‌ریتانیا له چوارچێوه‌ی "ناوچه‌ی گومرگیی یه‌كگرتوو"ی یه‌كێتی
ئه‌وروپادا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌وه‌ش بۆ ڕێگرتنه له دانانه‌وه‌ی سنووری مادی نێوان
ئێرله‌ندای باكوور و كۆماری ئێرله‌ندا.
بۆریس جۆنسۆنی سه‌رۆكوه‌زیران
ده‌ڵێت: ئه‌م به‌نده ڕێ به به‌ریتانیا نادات سیاسه‌تێكی بازرگانی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ
و ده‌بێت له‌نده‌ن ملكه‌چی یاساكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بێت.
جۆنسۆن باسی له‌وه‌شكرد كه،
تا واده‌ی به‌ستنی دوایین كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له 17ی تشرینی
یه‌كه‌مدا كاری زۆریان له‌پێشه، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه كه به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا
ده‌كات و ڕیككه‌وتنیش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا واژۆده‌كات، چونكه زۆر گه‌شبینه.
ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش نه‌كرا له 31ی تشرینی یه‌كه‌مدا یه‌كێتی ئه‌وروپا جێده‌هێڵن.
جۆنسۆن تا ئێستاش پێداگره
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه داوا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ناكات واده‌ی بریكست درێژبكه‌نه‌وه
(3مانگ)، مردنی پێ باشتره له‌وه‌ی ئه‌و داوایه له یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات.
بژارده‌كانی به‌رده‌م جۆنسۆن
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا له نوێترین
لێدوانی‌دا له‌باره‌ی بریكزته‌وه ڕایگه‌یاند، به‌ره‌وپێشچوونی گه‌وره بۆ گه‌یشتن
به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌دیهاتووه.
گوتیشی، كاتێك پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی وه‌رگرت
هه‌مووان ده‌یانوت به‌هیچ جۆرێك ناتوانرێت گۆڕانكاریی له ڕێككه‌وتنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی
به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپادا بكرێت، به‌ڵام ئێستا سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیه‌كه
پاشه‌كشێیان كردووه. جۆنسۆن باسی له سنوری نێوان هه‌ردوو ئێرله‌ندا كرد و گوتی:
گفتوگۆكان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی سنووری ئێرله‌ندای باكوور به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له‌دوای ده‌رچوونی به‌ریتانیا دانوستانه‌كانی
هه‌ردوولا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ڕێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی سنووری مادی نێوان كۆماری
ئێرله‌ندای ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا و هه‌رێمی ئێرله‌ندای باكووری سه‌ر به
به‌ریتانیا ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه.
چوار بژارده
یه‌كه‌م، گوێنه‌دان به یاسا و جێهێشتنی یه‌كێتی
ئه‌وروپا به‌بێ ڕێككه‌وتن:
په‌رله‌مان به یاسایه‌كی نوێ سه‌رۆكوه‌زیرانی
ناچاركردووه داوا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات واده‌ی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتیه‌كه
درێژبكاته‌وه. له به‌رامبه‌ردا حكومه‌ت ده‌ڵێت تا دوا سات هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی
یاسا نوێكه ده‌دات.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی به‌ریتانیا به ئاشكرا
باس له‌وه ده‌كات، حكومه‌ت به هیچ جۆرێك داوا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ناكات واده‌ی
چوونه‌ده‌ره‌وه درێژبكاته‌وه، له 31ی تشرینی یه‌كه‌مدا خۆیان ده‌چنه ده‌ره‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هۆشداری پێدراوه كه ئه‌گه‌ربێ
و یاسا پێشێلبكات، ڕووبه‌ڕووی دادگاییكردن ده‌بێته‌وه، جۆنسۆن هه‌مان قسه
دووباره ده‌كاته‌وه.
دووه‌م: ڕێككه‌وتن
حكومه‌تی به‌ریتانیا
تا ئێستاش پێداگری له‌وه ده‌كات كه گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن باشترین بژارده‌یه‌تی و
باسكردن له چوونه ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌بێ ڕێككه‌وتن، وه‌ك
ئامرازێك له پێناو دانوستاندا به‌كارده‌هێنن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی
به‌ریتانیا نایانه‌وێت حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان له‌به‌رده‌م یه‌كێتی ئه‌وروپادا
لاواز ده‌ربكه‌وێت، نه‌ك ئه‌وه به‌ڵكو نایانه‌وێت ته‌نانه‌ت یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌و
جۆره‌ش بیربكاته‌وه كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌توانن ڕێ له‌وه
بگرن وڵاته‌كه‌یان به‌بێ ڕێككه‌وتن له یه‌كێتییه‌كه بچنه ده‌ره‌وه.
لێره‌وه‌یه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا
ڕه‌خنه له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت به‌وه‌ی كه یاسایه‌كی ده‌ركردووه و
حكومه‌ت ناچار ده‌كات به‌بێ ڕێككه‌وتن له یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌چێته ده‌ره‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌و یاسایه به لاواز و بێ‌مانا ناوده‌بات و له دانوستانه‌كاندا به‌ریتانیا
له‌به‌رچاوی برۆكسلدا لاواز ده‌رده‌خات.
سێیه‌م: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه
12ی ئه‌یلول بۆریس جۆنسۆن گوتی، مردنی به‌لاوه
خۆشتره وه‌ك له‌وه‌ی داوا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات واده‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا
درێژبكاته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌و گوته‌یه زیاده‌ڕۆیی تێدا به‌دیده‌كرێت، به‌ڵام
دوور نییه جۆنسۆن ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و بڵێت، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت واده‌ی
بریكزت درێژبكه‌نه‌وه فه‌رموون، به‌ڵام من ئه‌و كه‌سه نابم ئه‌و كاره بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی
شه‌ش په‌رله‌مانتاری پارتی پارێزگار (پارته‌كه‌ی جۆنسۆن) و چوونه پاڵ پارتی
لیبرال دیموكرات و ده‌ركردنی 21 ئه‌ندامی پارته‌كه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
ئۆپۆزسیۆندا ده‌نگیان دابوو، له ئێستادا پارته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران زۆرینه‌ی له
په‌رله‌ماندا له‌ده‌ستداوه. به‌وه‌ش هیچ هیوایه‌كی نه‌ماوه بتوانێت ده‌نگدان له‌سه‌ر
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پیشوه‌خت بداته‌وه.
چواره‌م:
قبوڵكردنی درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی بریكست
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو دژایه‌تیه‌ی ده‌یكات،
دوورنیه جۆنسۆن درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتی
ئه‌وروپا قبوڵ بكات و ئه‌و داوایه له یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات، دواتر ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی
گشتی كرا (تشرینی دووه‌م بێت یان كانوونی یه‌كه‌م) هه‌ڵمه‌تێكی توند ده‌ستپێبكات و
ئۆباڵه‌كه‌ی بخاته ئه‌ستۆی په‌رله‌مان به‌وه‌ی كه بووه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانیدا.
ئه‌گه‌ر جۆنسۆن ئه‌وه بكات، دووباره
متمانه بۆ پارته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و په‌یامێكی زۆر پۆپۆلیستیانه‌ش له‌ناو خه‌ڵكدا
بڵاوده‌كاته‌وه به‌وه‌ی له بابه‌تی چوونه‌ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپادا گه‌لی به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردووه.
به‌ڵام گوتاری ئۆپۆزسیۆنیش زۆر به‌هێز ده‌بێت
و ئه‌وكاته جۆنسۆن به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كن كه به چوونه‌ده‌ره‌وه به‌بێ ڕێككه‌وتن
وڵاتی دووچاری كاره‌سات كردووه. ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ چه‌ند لێكه‌وتێكی به‌دوادا
دێت، سێ باره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن، یان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ پارتی
پارێزگاران له‌ماوه‌ی كه‌متر له پێنج ساڵدا.
لێكه‌وته‌كانی جێهێشتنی یه‌كێتی ئه‌وروپا
حكومه‌تی به‌ریتانیا
ناچاربوو له‌ژێر فشاری په‌رله‌ماندا (پێش ئه‌وه‌ی كاره‌كانی هه‌ڵپه‌سێردرێت) ناوه‌ڕۆكی
به‌ڵگه‌نامه‌ی (چه‌كوشی زه‌رد) ئاشكرابكات و ئه‌و مه‌ترسیانه بخاته ڕوو كه له
دوای پاشه‌كشێی بێ ڕێككه‌وتن ڕووبه‌ڕووی به‌ریتانیا ده‌بێته‌وه.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا
چه‌ند خاڵێك خراونه‌ته ڕوو:
كه‌مبوونه‌وه‌ی
چه‌ند جۆرێكی دیاریكراو له خوارده‌مه‌نی.
به‌رزبوونه‌وه‌ی
نرخی خۆراك و به‌نزین به‌جۆرێك كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و چینانه‌ی كۆمه‌ڵگه
داده‌نێ كه ئاستی داهاتیان نزمه.
بازاڕی ڕه‌ش ده‌بوژێته‌وه
و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌م ده‌بێته‌وه.
كه‌مبوونه‌وه‌ی
ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی، كه چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت.
خۆپیشاندان سه‌رتاسه‌ری
به‌ریتانیا ده‌گرێته‌وه، هه‌م ئه‌وانه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن كه دژی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی
به‌ریتانیان، ئه‌وانه‌ش كه له‌گه‌ڵیدان دژی گرووپی یه‌كه‌م خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
گواستنه‌وه‌ی
كاڵا و شتومه‌ك و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا چه‌ند ڕۆژێك
په‌كی ده‌كه‌وێت.
سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕووی
ئه‌و مه‌ترسیانه كه حكومه‌ت خۆی مه‌زه‌نده‌ی بۆكردووه، ئه‌گه‌ر هه‌یه ده‌ستكاری
بكرێت و گۆڕانكاری تێدا بكرێت.
لای خۆشیه‌وه پارتی كرێكارانی ئۆپۆزسیۆن،
كه حكومه‌تێكی سێبه‌ری بۆ چاودێریكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت داناوه ده‌ڵێت، پلانی
چه‌كوشی زه‌رد، له دانانی پلانی فریاكه‌وتن بۆ كاتی جه‌نگ یان كاره‌ساتێكی سروشتی ده‌چێت و وه‌ك ئه‌وه وایه بۆریس
جۆنسۆنی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌شتیه‌ك بدات به به‌رده‌ڵانێكدا و ته‌نها خۆی هێله‌كی
ڕزگاربوونی له‌به‌ردابێ و ئه‌وانه‌شی له كه‌شتیه‌كه‌دان هیچ هۆكارێكی
ڕزگاربوونیان پێنه‌بێت.