03:11 - 05/10/2019
رۆژی جیهانی مامۆستایان هاودەنگی جیهانیانی لەسەر نیە
رێكـخـراوی نه‌تــه‌وه یـه‌كگـرتـووه‌كـان (یۆنسكـۆ) بۆ په‌روه‌رده و زانیاری و رۆشنبیری، بههـاوبهش له‌گه‌ڵ رێكخراوی كـاری نێوده‌وڵـه‌تی (ئیدیۆكشن ئینته‌رناشیۆناڵ) دا،كه‌له كۆنگره‌ی (پـاریس) دا، هـاوهه‌ڵوێست بـوون له راگه‌یانـدنی كۆمه‌ڵێك راسپاردەدا.
دانانی رۆژێك بۆ مامۆستایان له پێـناوی ئـاوڕدانـهوه و بایهخـدانانە بۆ پیشـه‌ی مامۆستایی وگرنگیدان بە وانه گوتنه‌وه، هەروەها بۆ باشتركردنی باردۆخـی مامۆسـتایان و، پارسـتنی مافهكـانیانیە له هه‌موو جیهاندا.. چونكه فێركردنێكی باش و په‌روه‌رده‌كردنێكی دروست، هـیوا و مـژده‌به‌خـشی ژیانـێكی باشـتر و خۆشـتر و داهـاتوویـهكی گه‌شـتر و شیاوتـرە بۆ نەوەكانی داهاتوو كە لەبەر دەستی مامۆستایان‌دا دروست دەبن.
له كۆنگـره‌ی پێنجـه‌می نێـوده‌وڵـه‌تی بۆ پـه‌روه‌رده، كه له ساڵی (١٩٦٦) دا، له شـاری (جنـێڤ)ی سویسرا به‌سـترا، له‌سه‌ر رۆشنایی راسپارده‌كه‌ی (یۆنسـكۆ) و (ئیدیۆكـشن ئینته‌رناشیۆنال) یه‌كێك له بڕیـاره گرنگه‌كـانی ئه‌م كۆنـگره‌یه ئه‌وه‌بوو، كه رۆژی ٥ی ئوكتۆبه‌ری هه‌موو ساڵێك، بكـرێت به رۆژی مامۆسـتایان له هه‌مـوو جیـهاندا، به نـاوی (رۆژی جیهـانی مامۆسـتایان).
بـۆ یهكـهمین جاریش له (٥ی/ ئوكتۆبه‌ر/١٩٩٤) دا، به فه‌رمی له زیاتـر له (١٠٠) وڵات له جیهاندا، له‌و ساڵه‌وه تا ئه‌مـڕۆ، له‌م رۆژ و مانگ و ساڵـه‌دا، به ئه‌وپه‌ڕی رێزه‌وه یادی ساڵڕۆژی (رۆژی جیهـانی مامۆسـتایان) ده‌كـه‌نـه‌وه.. مه‌بـه‌ستـیش لـه‌م یـادكـردنـه‌وه‌یـه، دان نـان و پێـزانینه به رۆڵـی بـه‌رز و قـوربانیدانی مامۆسـتایان و به پیـرۆزی پیشـه و به په‌یامه پیرۆزه‌كـه‌یان، بەو پێیەی ئەوان دەتوانن بنەماكانی زانست بەنەوەكانی داهاتوو بگەیەنن و بیانگەیەننە كەناری ئارامیی.
رۆژی جیهانیی مامۆسـتایان، له هه‌مـوو وڵاتـانی جیـهاندا وەك یەك نییه، به‌شــێك له وڵاتانی جیهان هه‌مـان رۆژیـان نهكـردوون به رۆژی مامۆسـتایان، به‌ڵكو له به‌رواری جیاجیادا ده‌كـرێت، كه ره‌نـگه په‌یـوه‌نـدییان به بۆنـه‌ی تایبه‌تمه‌نـدی خودی ئه‌و وڵاتـانهوە بێت و هەریەكەشیان پاساوی تایبەت بە خۆیان هەبێت.
بۆ نموونه رۆژی مامۆستایان له‌م وڵاتانه‌دا، له رۆژانه‌دان:لە (ئێران 2/ ئایار) ، له (به‌رازیل: ١٥ئوكتۆبهر) و له ( چین: ١٠ی سێپته‌مبه‌ر) و له (ئه‌رجه‌نتین: ١١ی سێپته‌مبه‌ر) و له ( له وڵاته یهكگـرتووهكـانی ئهمـریكا: هه‌فـته‌ی یه‌كـه‌می مانگی 3 ) و (له ئوسـترالـیا له دوا ههیـنی ئـۆكتۆبـهر) و (له هـیندسـتان: ٥ی سێپتهمـبهر) و (له پـۆلـهنـدا: ٢١ی دێسهمـبهر) و ( له كـۆریای باشـوور:١٥ی مـەی)و ( له میسـر: ٢١ی كانوونی یەكەم) و (له ئیندهنۆسـیا: ٢٥ی نۆڤه‌مبه‌ر) و (پاراگـوای: ٣٠یئاپریل) و له... هتد.
بـه‌ڵام زیـاتر له سـه‌د وڵات له جیهاندا رۆژی (٥ی/ ئوكتۆبه‌ر) ی هه‌موو ساڵێكیان كردووە به رۆژی مامۆستایان، لـه هـه‌نـدێ وڵاتـانیشـدا رۆژی مامۆستایان كـراوه به پشووی فـه‌رمی.
رۆژی (١ی/ ئـادار) ی هه‌موو ساڵێك لە عێراق، كراوه بـه رۆژی مامۆسـتایان، هەرچەندە لە ڕووی دەستوورییەوە باشووری كوردستان لە سنووری دەسەڵاتی عـێراقدایە بەڵام كـوردسـتان زۆرتر لە رۆژی 5/10 ی هەموو ساڵێكدا ئەو یادە دەكرێتەوە.
گەرچی رۆژی جیهانی لەپێناوی باشتركردنی ژیانی مامۆستادایەو هەموانیش هەوڵ و ماندوو بوونەكانیان بەرز دەنرخێنن و لەڕوانگەی میدیا‌و بەیاننامەوە قسووری نەكراوە، بەڵام تا دێت ڕەوشی ژیانی مامۆستا (بەتایبەت لەدەرەوەی شارە گەورەكان) حراپتر دەبێت و قوتابخانەكان بەرەو خراپتر‌و ئاستی زانستیش بەرەو دابەزین دەچێت، ئەمەش ئەو ڕاستیەمان بۆ ڕوون دەكاتەوە كە پێویستە لە ساڵڕۆژی جیهانی مامۆستایان‌دا چاوێك بە بارودۆخی مادی و مەعنەوی مامۆستایان‌دا لەسەر هەموو ئاستەكان بخشێنرێتەوە.