07:44 - 25/09/2019
ئه‌و پێنج وڵاته‌ى هه‌رگیز ناتوانرێت داگیربكرێن
له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی مێژوو، زۆرێك له ئیمپراتۆرییه‌ته گه‌وره‌كان ڕووخان و یان بۆ ئیمپراتۆریه‌تی دیكه گۆڕان، یاخود به‌شێوازی جیاواز له‌كاتی ئێستادا به‌رده‌وامن، به‌وه‌ش چه‌مكی "ئیمپراتۆریه‌ت" له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع چیتر بوونی نه‌ماوه، به‌ڵام نه ئه‌وكات كه ئیمپراتۆرییه‌ته‌كان بوونیان هه‌بوو، ئێستاش كه جیهان له‌ڕووی ئابوریی، سه‌ربازیی و سیاسییه‌وه پێشكه‌وتووه، پێنج وڵات هه‌ن كه هه‌رگیز له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه داگیرناكرێن.
بۆ هه‌مووان ئاشكرایه، ئه‌مریكا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ده‌توانێت بۆ هه‌ر شوێنێكی جیهان كه بیه‌وێت هێز بجوڵێنێت، به‌ڵام كاتێك دێته سه‌رباسی به‌رگریی له وڵاته‌كه‌ی خۆی، كۆمه‌ڵێك زانیاریی سه‌رنجڕاكێش له‌و رووه‌وه هه‌ن، كه ده‌ریده‌خه‌ن بۆچى داگیركردنی ئه‌مریكا مه‌حاڵه.
هه‌موو ئه‌و سوپا‌و چه‌كه‌ی ئه‌مریكا هه‌یه‌تی، ده‌توانێت به‌رگریی له‌نیوه‌ی خاكی ئه‌و وڵاته بكات
یه‌كێك له‌و پێنج وڵاته‌ی كهداگیرناكرێن و خوێنه‌ر ڕاسته‌وخۆ بێ بیركردنه‌وه ناوی ده‌هێنێت ئه‌مریكایه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و سوپا‌و چه‌كه‌ی ئه‌مریكا هه‌یه‌تی، ده‌توانێت به‌رگریی له‌نیوه‌ی خاكی ئه‌و وڵاته بكات ئه‌ویش به‌هۆی گه‌وره‌یی رووبهرهكهیهوه، كه‌واته ئه‌ی كێ ئه‌مریكا ده‌پارێزێت؟
ماڵپه‌ڕی بزنسن ئینسایده‌ر لهڕاپۆرتێكدا باس له‌وه‌ده‌كات، نزیكه‌ی زۆرینه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌مریكا له‌ماڵه‌وه خاوه‌نی چه‌كن، چه‌كه‌كانیش لهسوكهوه تا قورسیان تێدایه، هه‌روه‌ها ده‌ستووری ئه‌مریكا مافی هه‌ڵگرتنی چه‌كی به هاووڵاتییه‌كانی به‌خشیوه، بۆیه ئه‌وانیش ئاماده‌ی به‌رگریكردنن له خاكی وڵاته‌كه‌یان.
به‌وپێیه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌مریكییه‌كان سه‌ربازییان كردووه، بۆیه ئاماده‌ی شه‌ڕكردنن له‌پێناو وڵاته‌كه‌یان، ئه‌وه جگه له‌بوونی چه‌ندین گروپی چه‌كداری توندڕه‌و له‌ئه‌مریكا كه به‌هه‌مانشێوه ئاماده‌ی شه‌ڕكردنن و له‌نێو خه‌ڵكی ئاسایدا ناوی ئه‌و گروپانه به "مافیاكان" ڕۆیشتووه.
له‌نێو ئه‌مریكا حه‌وت ناوچه هه‌یه به شاخ ده‌ستپێده‌كات و به بیابان كۆتاییدێت
یه‌كێكی دیكه له‌و لایه‌نانه‌ی واده‌كات داگیركردنی ئه‌مریكا ببێته بابه‌تێكی مه‌حاڵ هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی وڵاته‌كه‌ی، كه له‌نێو ئه‌مریكا حه‌وت ناوچه هه‌یه به شاخ ده‌ستپێده‌كات و به بیابان كۆتاییدێت، به‌شێكی دیكه له‌و ناوچانه، ناوچه‌ی زهلكاوین ئه‌وه جگه له ڕووباری مسیسیپی كه بێ ئه‌ندازه گه‌وره‌یه.
جه‌نه‌ڕاڵی زستان روسياى پاراست
وڵاتی دووه‌م له‌پاش ئه‌مریكا كه هه‌رگیز داگیرناكرێت رووسیایه، ئه‌و وڵاته سه‌ره‌ڕای به‌هێزی سوپاكه‌ی و بوونی چه‌ندین چه‌كی قورس، به‌ڵام هێشتا كۆمه‌ڵێك هۆكاری دیكه هه‌ن كه داگیركردنی ڕوسیا مه‌حاڵ ده‌كات.
ساڵی 1812 ناپلیۆن پۆناپارت هه‌وڵی داگیركردنی ڕووسیای دا، به‌ڵام به زیانێكی گه‌وره‌ی مرۆییه‌وه له‌و هێرشه‌ی هاته ده‌ره‌وه، دیارترین ده‌سته‌واژه‌یه‌ك كه له‌دوای ئه‌و هێرشه‌ی ناپلیۆن بۆسه‌ر ڕووسیا تا ئێستا به‌ناوبانگه ده‌سته‌واژه‌ی "جه‌نه‌ڕاڵی زستان"ه كه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ى، به‌شێكی ئه‌و سوپایه‌ی ناپلیۆن كه له‌ڕووسیا ڕه‌قبوونه‌وه.
له‌كاتی هێرشی ناپلیۆن، خه‌ڵكی ڕووسیا سه‌رجه‌م ژێرخانی ئابووری و خۆراكی وڵاته‌كه‌یان وێران‌كرد، هه‌رچی باخ و كێڵگه‌ی به‌پیت هه‌بوو ڕووخاندیان، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی سوپاكه‌ی ناپلیۆن نه‌توانن خۆراك به‌ده‌ستبهێنن، واتا خه‌ڵكی ڕوسیا به‌لایه‌وه باشبوو وڵاته‌كه‌ی وێران بكات، نه‌ك بۆ دوژمنی به‌جێبهێڵێت.
جارێكی دیكه‌و له‌جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا هه‌وڵی داگیركردنی ڕووسیا درایه‌وه، ئه‌وكاته هه‌وڵه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیای نازییه‌وه بوو، كه به شه‌ڕی ستالینگراد ناسراوه و یه‌كێكه له خوێناوی‌ترین شه‌ڕه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌و شه‌ڕه‌دا به‌ده‌ستیهێنا ته‌نیا ئێسك و پروسكی سه‌ربازه‌كانی خۆی بوو، چونكه سه‌ربازه رووسیه‌كان هه‌رگیز شاره‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه نه‌دا.
وڵاتێكی دیكه كه مه‌حاڵه داگیربكرێت ئه‌فغانستانه، ڕه‌نگه خوێنه‌ر كه‌مێك به‌لایه‌وه نائاسایی بێت و بپرسێت چۆن وڵاتێكی وه‌ك ئه‌فغانستان كه له ململانێی نێوخۆی‌دا گه‌وزاوه، داگیر ناكرێت؟
هه‌ر جۆره هێرشێكی سه‌ربازی بۆسه‌ر ئه‌فغانستان دووژمن ده‌خاته دۆخێكی تهنگهتاوهوه
له‌ڕابردوودا ئه‌فغانستان به "گۆڕستانی ئیمپراتۆریه‌ته‌كان" ناسرابوو، ڕه‌نگه خوێنه‌ر بپرسێت خۆ ئه‌مریكا و پێش ئه‌ویش یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو ئه‌فغانستانیان داگیركرد، به‌ڵام ئه‌وه دیوی ڕاسته‌قینه‌ی بابه‌ته‌كه نییه، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا چووه نێو خاكی ئه‌فغانستانه‌وه و سه‌ربازه‌كانی له‌وێ جێگیركردووه، به‌ڵام تا هه‌فته‌ی ڕابردووش له‌هه‌وڵی دانوستاندا بوو له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان.
هه‌رچه‌نده ماوه‌ی 18 ساڵه جه‌نه‌ڕاڵه ئه‌مریكیه‌كان له ئه‌فغانستانن، به‌ڵام تا ئێستاش "سه‌ركه‌وتن له‌شه‌ڕی ئه‌فغانستان" له‌نێوان دوو كهوانهدایه و هیچ كه‌سێك ناتوانێت به ڕه‌هایی بڵێت، ئه‌مریكا سه‌ركه‌وت و ئه‌فغانستان-ی داگیركرد.
ئه‌فغانستان به‌وه‌ناسراوه رووبه‌رێكی به‌رفراوانی خاكه‌كه‌ی بیابانه، هه‌ر جۆره هێرشێكی سه‌ربازیش بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته دووژمن ده‌خاته دۆخێكی تهنگهتاوهوه، چونكه له چیاكانه‌وه چه‌كداره ئه‌فغانییه‌كان گورزێكی كه‌مه‌رشكێن له‌و سوپایه ده‌ده‌ن، كه له خواره‌وه‌ی چیاكه و لهبیابانهكانهوه ده‌یانه‌وێت پێشڕه‌ویی بكه‌ن، چیای تۆرابۆرا دیارترین نمونه‌یه بۆ كۆڵنه‌دانی ئه‌لقاعیده دژی ئه‌مریكا.
دانیشتوانی ئه‌فغانستان ده‌كرێت گرنگترین هۆكاربێت بۆ مهحاڵكردنی بیرۆكه‌ی داگیركردنی ئه‌و وڵاته، چونكه له‌وێ هه‌ریه‌كه له پشتوو، توركمان، به‌لوش، بالا‌و، تاجیك و ئۆزبه‌ك ئه‌و نه‌ته‌وه جیاوازانه‌ن كه 34 ملیۆن ئه‌فغانی پێكده‌هێنن.
له‌و وڵاته هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی چه‌ندین خێڵی هه‌یه و ئه‌و خێڵانه حكومه‌تێكن بۆ خۆیان، كاتێك هێزێكی بیانی ده‌یه‌وێت ئه‌و وڵاته داگیربكات، رووبه‌ڕووی خێڵگهلێكی زۆر ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش كاره‌كه‌ی له‌به‌رده‌م قورسدهكات.
چین وڵاتێكی دیكه‌یه كه مه‌حاڵه داگیربكرێت، ڕاسته خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته وه‌ك ئه‌مریكییه‌كان له‌ماڵه‌كانیاندا چه‌كیان نییه، به‌ڵام ئاخۆ وڵاتێك هه‌یه بتوانێت رووبه‌ڕووی یه‌ك ملیار كه‌س ببێته‌وه؟ كه ئێستا دانیشتووانی چین گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ژماره‌یه.
به‌دڵنیاییه‌وه كه‌س لاری له‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه نییه كه چین له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه له‌چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو به‌ده‌ستیهێناوه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هۆكاری دیكه هه‌یه كه داگیركردنی ئه‌و وڵاته مهحاڵدهكات، ئه‌وانیش بیابانه‌كانی چین و دارستانه گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، ئه‌و ناوچه شاخاوییه بهفراوییانهیه كه گه‌یشتنی هاوكاریی سه‌ربازیی به هێزی دوژمن به‌و ناوچانه مه‌حاڵه.
ئه‌وه‌ی لای هیندییه‌كان گرنگه ستراتیژی بهرگریكردنیانه
له‌نێو لیسته‌كه‌دا هیندستان كۆتا وڵاته كه داگیرناكرێت، به‌ڵام با به‌شێوه‌یه‌كی دیكه ته‌ماشای بابه‌ته‌كه بكه‌ین، له‌ڕووی جوگرافییه‌وه ده‌كرێت هیندستان داگیربكرێت به‌ڵام چین پێنجه‌م وڵاتی جیهانه كه به چیا به‌رزه‌كان ده‌وره‌دراوه و دیارترینیان چیای هیمالایا یه، ئه‌وه جگه له‌و رووبه‌ره به‌رفراوانه‌ی بیابانی وشك كه كه‌شوهه‌وا تیایاندا سه‌خته.
به‌رله‌وه‌ی هیندستان سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستبهێنێت له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه داگیركرا، به‌ڵام سه‌ره‌نجامی ئه‌و داگیركارییه به ده‌ركردنی به‌ریتانییه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی هیندستان كۆتاییهات.
ژماره‌ی دانیشتوانی هیندستان یه‌ك ملیاری تێپه‌ڕاندوه‌و به‌گشتی ئه‌و وڵاته شێوه‌ی كیشوه‌رێكی وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای هیندییه‌كان گرنگه ستراتیژی بهرگریكردنیانه له‌ڕووی ده‌ریاییه‌وه، ئه‌وان به‌شی ئه‌وه ژێرده‌ریاییان هه‌یه كه سه‌رجه‌م كه‌شتی و ته‌نانه‌ت فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی دوژمنانیش تێكبشكێنن.
هیندستان دوای به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی له‌ساڵی 1947، له‌گه‌ڵ دوو وڵات له‌ململانێدایه ئه‌وانیش پاكستان و چین-ه، ته‌نانه‌ت زۆرجار ململانێكانی له‌گه‌ڵ پاكستان تا ئاستی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی ڕۆیشتووه، بۆیه ئێستا هیندستان زۆر باش ستراتیژی به‌رگریكردنی هه‌یه، چونكه له‌گه‌ڵ دوو وڵاتی زلهێزی جیهان له‌ململانێدایه و ئاماده‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان.