04:36 - 21/09/2019
شه‌ش ساڵ دوای"گه‌وره‌ترین ئابڕوچوون" له‌مێژووی ئه‌مریكادا
زۆرجار بیستومانه كه‌سێك یان وڵاتێك دزه به‌زانیاریی هه‌واڵگریی وڵاتێكی دیكه بكات، به‌ڵام قورسه ئاشكراكردنی نهێنیترین زانیاریی وڵاتێك له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی خودی ئه‌و وڵاته‌وه، به‌ڵام شه‌ش ساڵ پێش ئێستا ئیدوارد سنۆدن، كارمه‌ندی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا (CIA) "گه‌وره‌ترین ئابڕووچون"ی له‌مێژووی ئه‌مریكا تۆماركرد، ئه‌ویش بە هه‌ڵاتنی له‌ئه‌مریكا و پاشان ئاشكراكردنی ملیۆنێک و ٧٠٠ هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی سی ئای ئه‌ی، ده‌رباره‌ی سیخوڕیكردنی ئه‌مریكا به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كانی خۆی و هاووڵاتیانی وڵاتانی دیكه‌ی جیهانه‌وه.
ئێدوارد سنۆدن، كه شه‌ش ساڵ پێش ئێستا له‌ئه‌مریكا هه‌ڵات و چووه هۆنگ كۆنگ، له‌نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فرانس ٢٤ كه په‌یسه‌ر پرێس به‌شه گرنگه‌كانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی بۆ كوردی وه‌رگێڕاوه، باس له ژیانی خۆی له‌پاش هه‌ڵاتنی له ئه‌مریكاو چونی بۆ هۆنگ كۆنگ و پاشان ده‌ربازبوونی بۆ رووسیا ده‌كات.
ئه‌مریكا به‌شوێنیه‌وه‌یه‌تی و ده‌یه‌وێت سنۆدن ڕاپێچی وڵاته‌كه‌ی خۆی بكاته‌وه
تا ساڵی ٢٠١٣ ئێدوارد سنۆدن ته‌نیا كارمه‌ندێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا بوو، به‌ڵام له‌مانگی ئه‌یلولی ئه‌و ساڵه‌وه تا ئێستا سنۆدن بووه یه‌كێك له‌كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ر و به‌ناوبانگه‌كانی جیهان، ته‌نانه‌ت ئێستا بوه‌ته "گه‌وره‌ترین داواكراوی سه‌ر گۆی زه‌وی" كه ئه‌مریكا به‌شوێنیه‌وه‌یه‌تی و ده‌یه‌وێت سنۆدن ڕاپێچی وڵاته‌كه‌ی خۆی بكاته‌وه.
ئه‌و زانیارییه هه‌ستیارانه‌ی سنۆدن شه‌ش ساڵ پێش ئێستا ئاشكرایكرد، بووه "گه‌وره‌ترین ئابڕووچون" له مێژووی ئه‌مریكا، چونكه سنۆدن ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه ئه‌مریكا سیخوڕیی به‌سه‌ر هه‌ر هاووڵاتییه‌كی جیهانه‌وه ده‌كات كه مه‌به‌ستی بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه بۆ یه‌ك سات ئاگاداریی ئه‌و چاودێریكردنه بێت، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا و سی ئای ئه‌ی-یه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌و نهێنیانه‌ی سنۆدن ئاشكرایكردن، زۆری له‌باره‌وه گوتراوه كه دواتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر گرنگترینیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سنۆدن له‌نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا ئاشكرایده‌كات، زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌ڵاتنیه‌تی له ئه‌مریكاوه بۆ هۆنگ كۆنگ و دواتر بۆ ڕوسیا، تیمی ده‌ربازكردنی سنۆدن ناوی "فریشته‌كانی سنۆدن"ی لێنراوه، كه چوار كه‌سن ئه‌وانیش "ئاگیس بۆشباكۆمارا، سۆبۆن كیلاباسین، نادیكا كیلاباشین و فانیسیا رۆدێل)ن، كه له‌كاتی هه‌ڵاتنی سنۆدن ته‌واوی ئاسانكارییان بۆ ده‌ربازكردنی ناوبراو له‌ئه‌مریكا كردووه.
باشترین پارێزگاریكردن له‌زانیارییه‌كان، نه‌پاراستنیه‌تی
ئێستا له‌و چواركه‌سە، سێ كه‌سیان له هۆنگ كۆنگ له‌ژێر رێوشوێنێكی ئه‌منی توند ده‌پارێزرێن، سنۆدن له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئاماده‌نه‌بوو هیچ زانیارییه‌كی دیكه له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه ئاشكرابكات. ڤانیسا ڕۆدێل له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا چوه‌ته كه‌نه‌دا، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش له‌چاوه‌ڕوانیی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی، له‌هۆنگ كۆنگ ماونه‌ته‌وه.
دوای ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا، سنۆدن له‌ماڵێكی سریلانكی له هۆنگ كۆنگ داڵده‌ده‌درێت، سۆبۆن كیلاباتین له‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی سنۆدنی داڵده داوه ده‌ڵێت، دوای سێیه‌م ڕۆژ له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا له ڕۆژنامه‌كاندا هه‌واڵه‌كه‌ی خوێندووه‌ته‌وه، كاتێكیش داوایان لێكردووه سنۆدن داڵده‌بدات تووشی سه‌رسوڕمانێكی گه‌وره بووه.
كیلاباتین ده‌ڵێت:"به‌سنۆدنم گوت حه‌زت له‌كوێیه، وتی له‌دورگه‌ی هاوای له‌ئه‌مریكا، منیش وتم هه‌ست ئه‌كه‌یت زۆر گه‌مژه‌یت؟ ته‌ماشام بكه، سه‌یری دۆخی گوزه‌ران و ئه‌م ماڵه خراپه‌م بكه من لێره په‌نابه‌رم، كه‌چی تۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌و ژیانه خۆشه‌ت ئه‌و كاره‌ت كردووه، به‌ڵام سنۆدن وه‌ڵامیدامه‌وه و گوتی (ئه‌وه كاره ڕاسته‌كه‌یه كه كردوومه)".
ئێستا ئه‌مریكا نهێنیتر له‌پێشوو سیخوڕیی به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه ده‌كات
سنۆدن له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باس له‌وه‌ده‌كات، سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه له‌باره‌ی سیخوڕیكردنی ئه‌مریكا به‌سه‌ر هاووڵاتیانی جیهانه‌وه ده‌ستیكه‌وتبوو له‌ناویبردووه، ئه‌ویش بۆئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان نه‌كه‌ونه ده‌ست ئه‌م یان ئه‌و حكومه‌ت، ده‌شڵێت"باشترین پارێزگاریكردن له‌زانیارییه‌كان، نه‌پاراستنیه‌تی".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ دوای شه‌ش ساڵ له‌ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنیانه سی ئای ئه‌ی به‌شێوازی سیخوڕیكردن به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا چووه‌ته‌وه یاخود نا، سنۆدن ده‌ڵێت ئاشكرایكردنی زانیارییه‌كان وایكرد پێداچوونه‌وه به شێوازی كاركردنی ئه‌مریكا له‌ڕوی سیخوڕییه‌وه بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات، كه ئێستا ئه‌مریكا نهێنیتر له‌پێشوو سیخوڕیی به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه ده‌كات.
"گرێبه‌ستی شه‌یتانیی"ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌یه كه سنۆدن به‌كاریده‌هێنێت بۆ گوزارشتكردن له مه‌ترسیدارترین كاری ئه‌مریكا، ئه‌ویش گرێبه‌سته له‌نێوان ده‌زگا هه‌واڵگرییه جیاوازه‌كانی جیهان له‌گه‌ڵ واشنتن، له‌باره‌ی چۆنێتی چاودێریكردن و سیخوڕیكردن به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه، كه دواتر ئه‌مریكا ده‌توانێت، ئه‌و گرێبه‌سته له‌دژی ئه‌و وڵاتانه‌ش به‌كاربهێنێت.
هه‌ركاتێكیش سنۆدن ڕاده‌ستی ئه‌مریكا بكرێته‌وه، سزای له‌سێداره‌دان چاوه‌ڕێیده‌كات
ئێستا سنۆدن له رووسیا مافی په‌نابه‌رێتی پێدراوه، به‌ڵام بوونی ئه‌و له‌ڕوسیا بووه‌ته گه‌وهه‌رێكی گه‌وره بۆ ڤلادیمێر پۆتن-ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، بۆئه‌وه‌ی له‌دانوستانه‌كانی ڕوسیا به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا به‌كاریبهێنێت، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی ئه‌مریكا پێیان وایه، تره‌مپ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ پۆتن بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی سنۆدن به تۆمه‌تی "خیانه‌تی نیشتمانیی" بگاته رێككه‌وتن، هه‌ركاتێكیش سنۆدن ڕاده‌ستی ئه‌مریكا بكرێته‌وه، سزای له‌سێداره‌دان چاوه‌ڕێیده‌كات.
بابگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و زانیارییه مه‌ترسیدارانه‌ی سنۆدن ئاشكرایكردوون، كه وایكردن ته‌نانه‌ت وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكاش به دوودڵییه‌وه له‌و وڵاته بڕوانن.
سنۆدن باس له‌وه‌ده‌كات، ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا ڕێگه‌ی پێدراوه سیخوڕیی به‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانی جیهانه‌وه بكات جگه له چوار وڵات كه ئه‌وانیش (به‌ریتانیا، كه‌نه‌دا، ئوسترالیا و نیوزله‌ندا)ن، له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین سیخوڕیشیان به‌سه‌ره‌وه كراوه وڵاتانی عه‌ره‌بین.
جگه له چوار وڵات ئەمریکا سیخوڕی بەسەر جیهانەوە دەکات
ئیدوارد سنۆدن زانیارییه‌كی هه‌ستیاری ئاشكراكرد‌و وتی، بۆ ساڵانێك سی ئای ئه‌ی هێرشی ئه‌لیكترۆنی كردوه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی عه‌ره‌بی، كه دیارترینیان كۆمكاری عه‌ره‌بیه.
له‌ده‌ربڕینێكی سه‌رنجڕاكێشدا سنۆدن به‌مشێوه‌یه باس له‌سیخوڕیكردنی ئه‌مریكا به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه ده‌كات:
"من له‌نوسینگه‌كه‌م دانیشتووم، به‌بێ هیچ گرفتێك ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه چاودێری هه‌ركه‌سێك بكه‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سه ئه‌گه‌ر تۆش بێت، یاخود ئه‌و كه‌سه بێت كه له‌سودی من له نوسینگه‌كه‌م كارده‌كات، ته‌نه‌نات سه‌رۆك ئه‌گه‌ر ئیمه‌یڵێكی شه‌خسی هه‌بێت، ده‌توانم چاودێریی بكه‌م".
وێرانكردنی ژیانی شه‌خسی، ئازادیی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، به‌بڕوای سنۆدن ئه‌مریكا به به‌رنامه‌یه‌كی گه‌وره كاریكردووه بۆ له‌نێوبردنیان یاخود خستنه ژێر هه‌ژموون و چاودێری خۆیه‌وه.
ته‌نه‌نات سه‌رۆك ئه‌گه‌ر ئیمه‌یڵێكی شه‌خسی هه‌بێت، ده‌توانم چاودێریی بكه‌م
سه‌رۆكی وڵاتان به‌شێكی دیكه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی به‌ر داوه‌كه‌ی سی ئای ئه‌ی كه‌وتوون، كه له‌ساڵانی پێش ئاشكراكردنی زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن سنۆدنه‌وه، ئه‌مریكا سیخوڕیی به‌سه‌ر ٣٥ سه‌رۆكی وڵاتانی جیهانه‌وه كردووه.
له‌و چاوپێكه‌وتنه نوێیه‌ی سنۆدندا، ناوبراو كۆمپانیاكانی گۆگڵ و فه‌یسبووك به ئاسانكاریكردن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی به‌كارهێنه‌ران و پاشان خستنه خزمه‌تی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا تۆمه‌تبارده‌كات.
ئه‌گه‌ر لایه‌نێك یاخود وڵاتێك بیه‌وێت هێرشی ئه‌لیكترۆنی بكاته سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌مریكا، ئه‌وا ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه به‌ناوی "مانسته‌ر مایند" ڕاسته‌وخۆ هێرشی پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی هه‌وڵی هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆسه‌ر ئه‌مریكا داوه.