ڕوخانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن هه‌ر به‌ته‌نیا وه‌رچه‌رخان نه‌بوو له مێژووی نوێی گه‌لی عێراق، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خۆیدا كۆتایی به هه‌ژموونی ئه‌مریكا به‌سه‌ر جیهانه‌وه هێنا، ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن كه هه‌ندێك وه‌ك "داگیركردنی عێراق" ناویده‌به‌ن، كۆتایی تاك جه‌مسه‌ریی ئه‌مریكا بوو له جیهاندا، ئه‌مانه‌و چه‌ندین شیكردنه‌وه‌ی دیكه سه‌رچاوه‌ی وتارێكی (فه‌ريد زه‌كه‌ریا) شیكه‌ره‌وه و ڕۆژنامه‌نووسی دیاری ئه‌مریكایه. گۆڤاری فۆرین ئه‌فێرز-ی ئه‌مریكی، بابه‌تێكی فه‌رید زه‌كه‌ریا-ی به‌ناونیشانی (خۆوێرانكردنی هێزی ئه‌مریكا) بڵاوكرده‌وه، كه فه‌رید زه‌كه‌ریا له‌و بابه‌ته‌یدا به‌وردی تیشكده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌مانی هه‌ژموونی ئه‌مریكا به‌سه‌ر جیهانه‌وه، سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه. زه‌كه‌ریا باس له‌وه‌ده‌كات، ڕووخانی دیواری به‌رلین له‌ساڵی ١٩٨٩ سه‌ره‌تای كۆتایهاتنی هه‌ژموونی سێ ده‌یه‌ی ئه‌مریكا بوو به‌سه‌ر جیهانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و وه‌رچه‌رخانه سیاسییه جیهانییه تا ڕووخانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن شكڵ و شێوه‌ی خۆی نه‌گرتبوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێرشی ئه‌مریكا له ساڵی ٢٠٠٣ بۆسه‌ر عێراق، هه‌ژموونی ئه‌مریكاش به‌سه‌ر جیهانه‌وه كۆتایهات. هه‌ره‌سی هه‌ژموونی ئه‌مریكا به‌سه‌ر جیهانه‌وه، ئاخۆ پرۆسه‌یه‌ك بوو كه هۆكارێكی ده‌ره‌كی هه‌بوو؟ یاخود په‌یوه‌ندی به مامه‌ڵه‌ی خراپی ئه‌مریكا له جیهان هه‌بوو؟ فه‌رید زه‌كه‌ریا پێیوایه وه‌ڵامی ئه‌و دوو پرسیاره میحوه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانی ساڵانی داهاتووه كه تیایدا ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌وه تێبگات بۆ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جیهانی له‌ده‌ستدا. جێگۆڕكێی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا، دیارترین هۆكاره بۆ له‌ده‌ستدانی هه‌ژموونی ئه‌مریكا به‌سه‌ر جیهانه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی به‌شێكی گه‌وره‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكای له‌ده‌ره‌وه‌ی واشنتۆن هه‌ڵده‌سوڕاند، هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكابوون، به‌ڵام له‌دوای ڕووخانی دیواری به‌رلین له‌سه‌رخۆ گۆڕانكاریی له شێوازی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له جیهان هاته ئاراوه، ڕۆژانێك هه‌بوون چه‌ندین ده‌وڵه‌ت هاوپه‌یمان و دۆستی ئه‌مریكا بوون، كه‌چی له‌دواتردا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مریكا ڕوخێندران. جیهان له‌دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانی ملی بۆ هیچ لایه‌نێك نه‌دابوو هه‌ژموونی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، به‌ڵام له‌دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌م هاوكێشه‌كه گۆڕا و جیهان كه‌وته ژێر هه‌ژموونی ئه‌مریكاوه، ئه‌وه به‌وته‌ی فه‌رید زه‌كه‌ریا، كه پێیوایه هه‌ژموونی ئه‌مریكا هاوشێوه‌ی ئیمپراتۆریه‌تێكی نوێ بووه. زه‌كه‌ریا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وتارێكی چارلس كرۆسامر، كه باس له‌وه‌ده‌كات جیهان له‌دوای ڕووخانی دیواری به‌رلین بینه‌ری هه‌ستانه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی به‌هێزی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن ده‌بێت، كه سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه و له‌سه‌رپێی خۆیان ده‌وه‌ستن، هه‌رچه‌نده له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی ژاپۆنه، به‌ڵام له‌ڕووی سیاسییه‌وه واشنتن نه‌یتوانیوه بڕیاره سیاسییه‌كانی ژاپۆن بخاته ژێر سێبه‌ری خۆیه‌وه. هه‌میشه كه باس له‌كۆتایی هه‌ژموونی ئه‌مریكا ده‌كرێت، مه‌حاڵه باس له چین نه‌كرێت وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی گه‌شه‌سه‌ندوو، زه‌كه‌ریا بۆچوونی وایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا شێوه‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی چین ڕوون نییه، ئه‌و وڵاته له‌نێوان تیۆری(سه‌رمایه‌داریی) و تیۆری (شیوعیه‌ت) هێشتا وێنه‌كه‌ی دیارنییه، به‌ڵام ئێستا هێزێكه به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا وه‌ستاوه‌ته‌وه. ڕوسیا یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و وڵاتانه‌ی زه‌كه‌ریا به‌نمونه‌ی ئه‌و وڵاتانه ناویده‌بات، كه "هه‌ستاوه‌ته‌وه"، ئێستا ڕوسیا چیتر وڵاته‌كه‌ی هه‌شتاكان نییه، كه له‌ژێر زه‌بری توندی جه‌نگی ساردی ئه‌مریكا ده‌ژیا، ڕوسیا ئێستا بووه‌ته وڵاتێك كه توانای "تێكدان"ی هه‌یه. له‌ناوخۆی ئه‌مریكاش، چه‌ندین فاكته‌ری گرنگ هه‌بوون كه ناكرێت نادیده بگیرێت و وایانكرد هه‌ژموونی ئه‌مریكا پاشه‌كشه بكات، دیارترین ڕووداویش ١١ی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مریكا بوو، كه دڵی ئه‌مریكای پێكاو هۆشیاریكردهوه له‌وه‌ی، ده‌كرێت ده‌ستی ئاژاوه بگاته نیویۆرك. ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌ی سه‌ختدا بوو، ده‌ستوه‌ردان له دۆخی ئه‌فغانستان و عێراق بكات و كۆتایی به ڕژێمی هه‌ردوو وڵاته‌كه بهێنێت، یاخود لێگه‌ڕێ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌بووه به‌رده‌وام بێت، سه‌ره‌نجام واشنتن بژارده‌ی یه‌كه‌می بۆ هه‌ردوو وڵاته‌كه هه‌ڵبژارد، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كان دواتر به‌سه‌ر ئه‌مریكادا شكایه‌وه و هه‌وڵی واشنتن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فغانستان و عێراق بكه‌ونه ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه، گۆڕا بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه ئه‌و دوو وڵاته بخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه. جۆرج بۆشی باوك، هه‌شت ساڵ دوای ئه‌ویش جۆرج بۆشی كوڕ هۆكارێك بوون بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریكا لوتكه‌ی جیهان له‌ده‌ستبدات، یه‌كه‌میان به شه‌ڕی كه‌نداو ده‌ستیپێكرد و دووه‌میان به شه‌ڕی عێراق كۆتایپێهێنا، سیستەمی به‌ڕێوه‌بردنی جیهانیان به ته‌واوی به‌زیانی وڵاته‌كه‌یان گۆڕی. دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا له كوێیی هاوكێشهكاندایه؟ كاتێك له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی ٢٠١٦ دۆناڵد تره‌مپ، دروشمه به‌ناوبانگه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه كه ده‌یگوت "به‌هێزكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا" ئاخۆ ئه‌وه دانپێدانانێك نه‌بوو بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هێزه‌كه‌ی جارانی نه‌ماوه و تره‌مپ ده‌یه‌وێت ئه‌و هێزه‌ی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه؟ ئاخۆ كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ كه واده‌كه‌ی نزیكبووه‌ته‌وه، تره‌مپ چه‌ند له‌به‌دیهێنانی به‌ڵێنه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بوو؟ فه‌رید زه‌كه‌ریا سیاسه‌تی ئێستای ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به "كلۆربوو" وه‌سفده‌كات و پێیوایه، تره‌مپ سه‌رۆكێكی "شه‌عبییه"و ته‌نیا گرنگیده‌دات به سیاسه‌تی نێوخۆیی ئه‌مریكا. ئاخۆ له‌داهاتوودا ئه‌مریكا (په‌یماننامه‌ی هاوبه‌شیكردنی زه‌ریای هێمن) و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا ده‌پچڕێنێت؟ ئه‌مریكا سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئیسرائیل و سعودییه ده‌سپێرێت و خۆی ده‌بێته بینه‌ری شانۆییه‌كه؟ ئه‌مانه پرسیاری جدین كه فه‌رید زه‌كه‌ریا له‌بابه‌ته‌كه‌یدا خستویه‌تییه ڕوو، له‌كۆتایشدا ده‌ڵێت:"دیدی تره‌مپ بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه هیچ بوونێكی نییه". ساڵی داهاتوو ئه‌مریكییه‌كان له‌نێوان دۆناڵد تره‌مپ و كاندیدێكی دیكه‌ی دیموكراته‌كاندا سه‌رۆكی چوار ساڵی داهاتوویان هه‌ڵده‌بژێرن، نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه، واشنتن له‌گه‌ڵ تاران له لێواری ته‌قینه‌وه و پێكداداندایه، له‌ئه‌وروپا به‌ریتانیای هاوپه‌یمانی دێرینی ئه‌مریكا به‌ده‌ست پرسی جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپاوه گیریخواردووه، له ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیران پێگه‌كه‌ی له لهقبووندایه، حوسییه‌كان ناوبه‌ناو موشه‌كبارانی سعودییه ده‌كه‌ن و ڕیاز كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پاڵپشتی سه‌ربازیی ده‌كرێت، له‌ئاست موشه‌كبارانی حوسییه‌كان بێده‌سه‌ڵاته، توركیا سه‌ره‌نجام ئێس ٤٠٠ی ڕووسی له سیستمی به‌رگریی موشه‌كی پاتریۆتی ئه‌مریكی به باشتر زانی و له‌گه‌ڵ مۆسكۆ گرێبه‌ستی كرد. واشنتن نه‌یتوانی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی ڤه‌نزوێلا له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن یه‌كلابكاته‌وه، چین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا توندترین سزای ئابووری به‌سه‌ردا سه‌پاندووه، كه‌چی ڕۆژ به‌ڕۆژ ئابورییه‌كه‌ی به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌چێت، ئه‌مانه‌و ده‌یان ئاڵنگاریی دیكه‌ی جیهانیی ئه‌مریكییه‌كان ناچارده‌كات تره‌مپ بگۆڕن؟ ئاخۆ چ سه‌رۆكێكی ئه‌مریكا توانای به‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی نه‌ك هه‌مووی به‌ڵكو نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی باسكرا ده‌شكێت؟ ئێستا هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی دۆناڵد ترمپ-ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا تا ساڵی ٢٠٢٤، گۆڤاری ئه‌تلانتیك-ی ئه‌مریكیش له‌وباره‌یه‌وه شیكارییه‌كی بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كردووه و پێیوایه، ئه‌گه‌ر تره‌مپ هه‌ڵبژاردنه‌كه بباته‌وه ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه و چوار ساڵی داهاتوو تره‌مپ هه‌ژموونی ته‌واوی به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌بێت. له‌سه‌رده‌می ڕیچارد نیكسۆن یه‌كێك له سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكاوه رووینه‌داوه، سه‌رۆكی وڵات چوار دادوه‌ری دادگای فیدراڵی ئه‌مریكا به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆی دابنێت، ئه‌وه گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌بوو كه تره‌مپ ئه‌نجامیدا و چوار دادوه‌ری نوێی بۆ دادگای فیدراڵ دامه‌زراند، كه به‌ڕوونی نیشانی ده‌دات تا چه‌ند تره‌مپ هه‌ژموونی به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه هه‌یه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ڕیكۆردێكی نوێ بۆ ئه‌و وه‌زیرانه تۆماركرا له‌سه‌رده‌می تره‌مپ-دا، له‌به‌ر نه‌گونجان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه. كێبڕكێی وڵاتان هاوشێوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر "خۆ پڕچه‌ككردن" یه‌كێكی دیكه‌یه له لێكه‌وته‌كانی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تره‌مپ، كه ئێستا به‌ڕوونی ئه‌وه ده‌بیندرێت هه‌ر وڵاته‌و له‌هه‌وڵی خۆ پڕچهككردندایه. دروشمی ئه‌مجاره‌ی تره‌مپ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بریتییه له "سه‌ره‌تا ئه‌مریكا" كه چاودێران وایده‌بینن تره‌مپ مه‌به‌ستی له‌و دروشمه هێشتنه‌وه‌ی ئه‌مریكایه به پێشه‌نگیی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، ته‌نانه‌ت له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا تره‌مپ به‌ئاشكرا وتی، وڵاته‌كه‌ی خاوه‌نی چه‌كێكی تۆقێنه‌ره و هیواداره ده‌ست بۆ به‌كارهێنانی نه‌بات، كه مه‌به‌ست لێی چه‌كی ئه‌تۆمی بوو.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت