03:17 - 25/07/2019
سه‌یرترین و نامۆترین ئه‌و سومبوڵانه‌ی له‌سه‌ر ئاڵاكان نه‌خشێنراون
گرنگی هه‌ر ئاڵایه‌ك ئه‌وه‌یه كه ڕێز له
رۆشنبیری و مێژووی ئه‌و گه‌له بگرێت. هه‌ندێك جار ئه‌و ڕێزگرتنه له ڕێگه‌ی وێنه
و دروشمه‌وه ده‌بێت، زۆرێك له‌و سومبوڵانه‌ی له‌سه‌ر ئاڵاكانن ده‌بنه هۆی
جیاكردنه‌وه‌ی وڵاتێك له وڵاتێكی دیكه. به‌ڵام خۆ ده‌كرێت بزانین ئه‌و دروشم و
سومبوڵانه چین له‌سه‌ریان نووسراوه.
نیپاڵ
به ده‌یان مه‌لیكی سه‌ربه‌خۆ له نیمچه
دوورگه‌ی هیندی له باشووری كیشوه‌ری ئاسیا هه‌بوون. ئه‌و كاتانه له نێوان سه‌ده‌كانی
17-18 به‌ریتانیا له‌وناوچانه زاڵ بوو. هه‌ندێك له‌و پادشایانه ئاڵای تایبه‌ت به
خۆیان هه‌بووه. هه‌موو سومبوڵهكانیشیان ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ چینه ئهرستۆكراسیهكان،
یه‌كێك له‌وانه‌ش وڵاتی نیپاڵ بوو، كاتێك به‌ریتانیا داگیریكرد ئیدی ئه‌و ئاڵایانه
له‌ناوچوون. به‌ڵام داگیركاری به‌ریتانیا زۆر درێژه‌ی نه‌كێشا، بۆیه جارێكی دیكه
ئاڵا كۆنه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه كه چه‌ندین سه‌ده ته‌مه‌نی بوو. كۆماری نیپاڵی
دیموكراتی یه‌كگرتوو ده‌كه‌وته چیای هیمالایا كه ده‌كه‌وێته نێوان وڵاتی چین و
هینده‌وه. خاوه‌نی ئاڵایه‌كی جیاوازه له هه‌موو جیهاندا ئه‌م ئاڵایه نه
لاكێشه‌یه نه چوارگۆشه‌یه. به‌ڵكو به شێوه‌ی سێگۆشه پێكهێنراوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئاڵای هیندۆسیه‌كان
سێگۆشه‌یه و ئاڵا سێگۆشه‌كان سروشتێكی رۆشنبیر له به‌شێكی ئه‌م جیهانه هه‌یه.
ئاڵای نیپاڵ
پشته‌وه‌ی سووره، ئه‌و ڕه‌نگه سووره ئاماژه‌یه‌كه بۆ گوڵی
"رودوندرون" كه گوڵێكی سروشتی نیپاڵه. چوارده‌وری ره‌نگه سووره‌كه
شینه، كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئاشتی، دۆستایه‌تی. به‌ڵام هه‌ردوو سێگۆشه‌كه
سومبوڵێكه بۆ چیای هیمالایا. ئێستا گۆڕاوه بۆ سومبوڵی هیندۆسی و بودایزیم. كه دوو ئاینی سه‌ره‌كی نیپاڵن. له‌ناو
هه‌ردوو سێگۆشه‌كه مانگ و خۆر ده‌بینرێت، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ هیوا و به‌رده‌وامبوونی
ژیان.
ئه‌لبانیا
له ساڵی
1443پاڵه‌وانێكی نیشیتمانی له ئه‌لبانیا ده‌ركه‌وت كه ناوی جۆرج كاستریۆت بوو،
زۆربه‌ی جارانیش بۆ خۆشه‌ویستی پێیان ده‌گوت" ئه‌سكه‌نده‌ر به‌گ" ئه‌و
به گژ عوسمانیه‌كاندا چووه‌وه و شه‌ڕی له دژ ده‌كردن، چونكه هاتبوون ئه‌لبانیان
داگیركردبوو، ئه‌ویش له دژیان یاخی بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سوپایه‌كی بچووكی هه‌بوو
له چاو عوسمانیه‌كاندا به‌ڵام توانی به‌رگری له وڵاته‌كه‌ی له دژی عوسمانییه‌كان
بكات. ئه‌لبانیا سه‌ربه‌خۆبوو، به‌ڵام دوای مردنی ئه‌سكه‌نده‌ر جارێكی دیكه
عوسمانیه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌لبانیا و تاوه‌كو 1912 فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئه‌و
وڵاته‌یان كرد.
ئه‌لبانیا یه‌كێكه
له وڵاتانی هه‌رێمی بڵقان كه ده‌كه‌وێته باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه،
دیزاینی ئێستای ئاڵاكه‌ی ئه‌لبانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاڵاكه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر به‌گ،
ئاڵاكه ڕه‌نگێكی سووری هه‌یه و داڵێكی ڕه‌شی به‌سه‌ره‌وه‌یه. ئاڵاكه‌ی ئێستاش
وه‌كو ئه‌وه‌ی كۆنه به‌ڵام داڵه‌كه بۆته دووسه‌ر. داڵ هێمای نه‌ته‌وه‌ی ئه‌لبانیایه.
به‌ڵام هه‌بوونی دوو سه‌ره دڵ واتای ئه‌وه‌یه كه سه‌ربه ئیمپراتۆریه‌تی بیزهنتینه.
هه‌ڵبژاردنی
داڵ بۆ ئه‌لبانیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه وڵاته‌كه‌یان له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌كانی
ناوه‌ڕاستدا ناوی"ئهربیر" یان "ئه‌ربین" بووه. ورده ورده
بۆته ئهربیش، ئه‌وجار بۆته ئه‌ربیریا، كه به واتای خاكی داڵه‌كان دێت.
سریلانكا
به‌پێی ئه‌فسانه‌یه‌ك
كه ده‌ڵێت كاتێك شازاده فیجایا ده‌گاته دوورگه‌ی سریلانكا له ساڵی 486ی پێش
زاینه‌وه له هیندستانه‌وه هاتووه. ئاڵایه‌كی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه كه هێمای
شێرێكی له‌سه‌ر بوو. له‌و كاته‌وه تاوه‌كو ئێستا شێر ڕۆڵێكی گرنگ له مێژووی
سریلانكا ده‌گێڕێت. به‌كارهێنانی شێر له لایه‌ن پاشاكانی دوای فیجایاوه به شێوه‌یه‌كی
به‌رفراوان ئیشان له‌سه‌ر كردووه و بۆته هێمایی ئازادی و هیوا.
دورگه‌ی
كۆماری سریلانكای دیموكراتی ئیشتراكی، وڵاتێكی دورگه‌ییه، ده‌كه‌وێته باكوری زه‌ریای
هیندیه‌وه له باشووری نیمچه كشوه‌ری هیندی، له باشووری ئاسیا، ساڵی 1815 لایه‌ن
به‌ریتانیاوه داگیركرا. به‌ریتانیا ئاڵای شێره‌كه‌یان لابرد تاوه‌كو ساڵی 1948 سه‌ربه‌خۆبوون.
دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و هه‌موو ساڵه. سریلانكییه‌كان بیریان چووه‌وه كه ئاڵاكه‌یان
چۆن بووه؟ به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی نیشتیمانی سریلانكا، جارێكی دیكه هێمای
شێره‌كه‌یان هێنایه‌وه سه‌ر ئاڵاكه‌یان.
له ساڵی 1948
لیژنه‌یه‌ك بۆ دانانی ئاڵای نیشتیمانی سریلانكا پێكهێنرا. كه‌سانی ڕێكهوتننكار ده‌یانه‌ویست
له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی شێره‌كه هه‌ڵوێست وه‌رگرن كه هێمای زۆرینه‌ی دانیشتوانی سهنهالیهكان.
بۆیه له ساڵی 1951 به زۆرینه بڕیاریاندا شێركه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئاڵاكه‌یان. به‌ڵام هه‌ندێك گۆڕانكاری
لێكرا. دوو هێڵیان بۆ زیاد كرد، یه‌كێكیان سه‌وزه و هێمای ئیسلامه، ئه‌وی دیكه‌یان
پرته‌قاڵیه واتای تامیلییهكانه. ڕه‌نگه زه‌رده‌كه‌ش به واتای رۆشنبیری
دێت.چوار گه‌ڵای دار ههنجیریشی له‌سه‌ر كه پیرۆزه به لایانه و سومبوڵێكه بۆ
بودایزم. به‌ڵام شێره‌كه هێمای ئازایه‌تی و به‌هێزی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یه و شمشێره‌كه
هێمایه‌كه بۆ سه‌روه‌ری وڵات.
ئه‌رجه‌نتین
شۆڕشگێرانی ئه‌رجه‌نتین
له‌سه‌ره‌تای 19 هه‌موویان كڵاوێكان له‌سه‌ر ده‌كرد كه شه‌ریتی شینی كاڵ ده‌وره
درابوو. كاتێك جێگری شای ئیسپانیان ناچاركرد، كه ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی حكومه‌تی
ناوخۆی بكرێت. ئه‌مه هیچ نامۆ نییه كه ئه‌وان ساڵی 1912 سه‌ربه‌خۆیان به‌ده‌ستهێنا،
وایانكرد كه ئاڵاكه‌یان به ڕه‌نگی شینی كاڵ له سه‌روو و خواره‌وه‌ی ئاڵاكه‌یان
دانێن و له ناوه‌ڕاستیشه‌وه ڕه‌نگی سپی.
له سه‌ره‌تادا
ململانێ له نێوان ئه‌وانه هه‌بوو كه ده‌یانویست ئه‌رجه‌نتین به یه‌ك بڕیاری
بمێنێته‌وه. بۆیه به‌رده‌وام شه‌ریان بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا هه‌رێم هه‌رێم بن
یان ئه‌وه‌ی ببنه یه‌ك وڵات. بۆیه له ساڵی 1860 ئاڵاكه‌یان یه‌كخستوو له ناوه‌ڕاستی
ئاڵاكه‌ش خۆرێكی ئاڵتونیان دانا.
خۆره‌كه هه‌ڵگری
ده‌موچاوی كه‌سێكه كه به خۆری ئایاری ئاڵتونی ناسراوه. چونكه ئه‌و ئاڵایه له
1818 وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ ڕووداوه‌كانی مانگی ئایاری 1810 كاتێك گه‌لی ئه‌رجه‌نتین
خۆپیشاندانیان كرد و داوای سه‌ربه‌خۆیان ه‌كرد. ده‌گوترێت خۆره‌كه
ناوی"انكا"یه كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئیمپراتۆریه‌تی ئهنكای كۆن، كه گه‌لی
هیندیه سووره‌كانی ناوچه‌ی ئه‌مریكای باشووری بنیاتناوه.
جه‌به‌ل تارق
جه‌به‌ل تارق
ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه له به‌ریتانیا، ئه‌م شوێنه به‌ناوی شازاده‌ی شاری ته‌نجه‌وه
تارقی كوڕی زیاد كه سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچی له‌وێ بووه. پێشتر ناوچه‌یه‌كی
ئیسپانیا بووه. دوای كه‌وتنی خلافه‌تی ئیسلامی له ئه‌ندلوس. ئیسپانیا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
ده‌كرد، به‌ڵام دواتر كه‌وتۆته ده‌ستی به‌ریتانیا ئه‌وه‌ش له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
18. تاوه‌كو ساڵی 1981 له‌ژێر ده‌سته‌ی به‌ریتانیا بوون. دواتر به‌ریتانیا ده‌ستبه‌رداری
زۆرێك له‌و ناوچانه بوون كه پێشتر داگیركردبوون یه‌كێك له‌وانه‌ش جه‌به‌ل تارق
بوو.
ئاڵای جه‌به‌ل
تارق پێكهاتووه له شریتێكی ئاسۆی سپی. شریتێكی ئاسۆی سوور. قه‌ڵایه‌كی سور و سێ
قوله‌ی به ره‌نگی سپی له ناوهراستهكهیدایه. به ده‌رگای قه‌ڵاكه‌وه كلیلێكی
ئاڵتونی تێدایه. ئه‌م دیزایینه شا فردیناند و شاژنه ئیزابیڵای ئیسپانیا ساڵی
1503 دایناوه. سومبوڵی قه‌ڵاكه‌ی جه‌به‌ل تارق و ئه‌و كلیله ئاڵتۆنییه واتای ئه‌وه‌یه
كه كلیلێكی ستراتیژییه له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.
بۆتان
به بڕوای گه‌لی
شانیشنی بۆتان"بهوتان" ده‌نگی هه‌وره‌برووسكه به شاخه‌كانی بۆتانه‌وه
زۆره و له دۆڵهكانهوه ده‌نگی ئه‌ژدیها دێت. بۆتانییهكان ناوی وڵاته‌كه‌یان
ناوه" درۆك یۆل" واتای" خاكی هه‌وره‌بروسكه‌ی ئه‌ژدیها" ئه‌مه‌یان
نامۆ نییه ئه‌گه‌ر به‌وجۆره له‌سه‌ر ئاڵاكه‌یان نه‌خشاندبێتیان. ئه‌و وڵاتێكه
له باشووری ئاسیا، ئه‌ژدیها هێمای شانشینه‌كه‌یه. به‌رواری وردی دیزانی ئاڵاكه‌ی
بۆتان ڕوون نییه. به‌ڵام ڕه‌نگه كه‌وتبێته ساڵی 1971ه‌وه كاتێك بۆتان كه‌وته
سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان. ئه‌م وڵاته تاوه‌كو شه‌سته‌كان وڵاتێكی داخراوبوو.
له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه دابڕابوو. بۆیه‌كه‌مین جار په‌یوه‌ندی ده‌ره‌كی له‌گه‌ڵ
به‌ریتانیا دانا ئه‌وه‌ش له‌نێوان ساڵانی 1910-1949 دواتر له ساڵی 1949-1960 له‌گه‌ڵ
هیندستان هه‌بوو. چونكه وڵاته‌كه‌یان هیچ سنوورێكی وشكانی نییه، تاوه‌كو له‌و
ڕێگایانه‌وه ئاڵا نیشتیمانییه‌كه‌یان بناسرێت.
ئاڵای بۆتان
ره‌نگی زه‌رده‌كه‌ی هێمای خێزانی ئهرستۆكراسیهكانن، سێ گۆشه پرتهقاڵیهكهش
هێمایه‌كه بۆ بودییه‌كان، ڕه‌نگی سپی تێیدا بۆ چنگی ئه‌ژدیهاكه هێمایه‌كه كه
به‌لای بودی و هیندۆسه‌كانه‌وه به‌دیهێنه‌ری هێزه.
مۆزه‌مبیق
له ساڵی 1961
به‌رگری نیشتمانی مۆزه‌مبیقی كاتێك له دژی داگیركاری پورتوگال ده‌جه‌نگان، ئاڵایه‌كیان
بۆ خۆیان دانا. كه ڕه‌نگی سه‌وز و ڕه‌ش و سپی بوون. جگه له‌وه‌ش ئه‌ستێره‌یه‌كی
سوور له ناوه‌ڕاسته‌وه كه ئاماژه بوو بۆ به‌شداری له خه‌بات و ئازادی. به‌ره‌ی
ئازادیخوازی مۆزه‌مبیق ئاڵایه‌كی دیكه‌یان دان. له ناوه‌ڕاستیه‌وه به شێوه‌ی
ئاسۆی ره‌نگی سه‌وز، زه‌رد له‌ناوه‌ڕاستیه‌وه. هێلێكی باریكی سپیش ده‌ركه‌وێت.
له ساڵی 1975
كاتێك وڵاتی مۆزه‌مبیقی ئه‌فریقی سه‌ربه‌خۆبوون، ئاڵایه‌كی دیكه‌یان به‌رزكرده‌وه.
به‌ره‌ی ئازادیخوازی مۆزه‌مبیق له نیسانی 1983 ده‌ستكاریان له ئاڵاكه كرد، له
ناوه‌ڕاستی سێگۆشه سووره‌كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زه‌ردیان له‌سه‌ره‌وه بۆ زیادكرد،
كه له‌سه‌ره‌وه‌ی په‌رتووكێكه و كراوه‌ته‌وه و هێمایه‌كه بۆ په‌روه‌رده.
پاچێكیشی تێدایه كه ئاماژه‌یه بۆ
جووتیاره‌كان و تفه‌نگه‌كه‌ش هێمایه‌كه بۆ به‌رگری له وڵات بۆیه ئه‌و ئاڵایه
تاوه‌كو ئێستا ماوه‌ته‌وه.
دوو وڵات چه‌كیان
له‌سه‌ر ئاڵاكه‌یان داناوه. ئه‌وانیش گواتیمالا و مۆزه‌مبیقه. به‌ڵام هێشتا خه‌ڵكانێكی
زۆری مۆزه‌مبیق داوا ده‌كه‌ن كه چه‌كه‌كه له‌سه‌ر ئاڵاكه‌یان لابه‌رن. چونكه چه‌ك،
سومبوڵێكه بۆ توندوتیژی و شه‌ڕی ناوخۆ. له ساڵی 2005 پێشبڕكێیه‌ك كرا بۆ نوێترین
دیزاینی ئاڵا. زیاتر له 100 كه‌س به‌شداریان كرد. چه‌ندین ئاڵایان هه‌ڵبژارد به‌ڵام
تاوه‌كو ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.