04:39 - 18/07/2019
محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی شێخ سلێمانی ناپاك بوو یان نیشتمانپه‌روه‌ر؟
هه‌میشه گوتراوه، مێژوو چه‌مكێكی به ده‌ست
ڕاستیه‌وه. مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه ژیابێتن به ڕاستی و درووستی
ڕووداوه‌كانیان گێرابێته‌وه. له دوای ڕووخانی میرنشینی سۆرانه‌وه، هه‌ركاتێك كه‌سێك
خیانه‌تی له‌گه‌له‌كه‌ی كردبێت، ئه‌وا به مه‌لای خهتێان چواندووه. گوایه مه‌لایه‌ك
كه نازناوی مه‌لای خه‌تێ بووه، فه‌توایه‌كی داوه، گوتوویه‌تی ئه‌وه‌ی له‌دژی
عوسمانییه‌كان بجه‌نگێت ئه‌وا ئه‌وكاته ته‌ڵاقی ده‌كه‌وێت. له كاتێكدا زۆرێك له
مێژوونووسان باوه‌ڕیان وایه، مه‌حاڵه میرنشینێك كه ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری هه‌بووه
و شه‌ڕی به چوارده‌وره‌ی خۆی فرۆشتووه، به فه‌توایه‌ك بروخێت. هه‌ندێك پێیان
وایه یه‌كه‌مین كه‌سێك كه مه‌لای خه‌تێی به ناپاك ناوبردووه[1]،
حوسێن حوزنی موكریانی بووه. ده‌كرێت لێره‌وه پرسیارێك بكه‌ین، مه‌لای خه‌تێ كێ
بووه؟ بۆچی ئه‌و به ناپاك ناوده‌برێت؟
مه‌لای خه‌تێ
له ساڵانی 1770-1775 له گوندی خه‌تێ-ی ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی له
دایكبووه، به محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی یان محه‌مه‌د خه‌تی ئه‌فه‌ندی ناسراوه. له ته‌مه‌نی
هه‌رزه‌كاریدا لای زانایانی ناوچه‌ی ڕه‌واندوز خوێندوویه‌تی له‌وانه‌ش "ئیبن
ئاده‌م، مه‌لا ئه‌بوبه‌كری میر ڕۆسته‌م و عه‌بدولڕه‌حمان ڕۆژبه‌یانی" كۆتا
جار لای مه‌لا رۆژبه‌یانی ئیجازه‌ی وه‌رگرتووه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی داود
پاشا(1817-1830) بۆ خوێندن ده‌چیته به‌غدا و به یه‌كێك له زانایانی كوردستان
ناسراوه، دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ داودپاشای والی به‌غدا خۆشبووه.
سه‌رچاوه‌كانی دیكه
ده‌ڵێن له ساڵانی 1772 و 1775 له دایكبووه، ناوداره به محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی
شێخ سلێمانی. له خێزانێكی ئاینی ناودار بووه، باوكی زانایه‌كی ناسراو بووه. لای
زانایانی ناوچه‌كه خوێندوویه‌تی زانستی جۆراوجۆری كۆكردۆته‌وه. به تایبه‌تی له
فه‌لسه‌فه‌دا ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه. بۆیه كاتێك ڕووی كردۆته‌وه به‌غدا له
خانه‌قای شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی له‌گه‌ڵ داود پاشا خوێندكاربووه، بۆیه دوای
ئه‌وه‌ی زه‌مان دێت و ده‌ڕوات داودپاشا ده‌بێته دوا والی به‌غدا.
ئیتر هه‌ر به
چاوی هاوڕێكه‌ی جارانه‌وه سه‌یری مه‌لا خه‌تێی كردووه ، به‌رده‌وام ڕاوێژی
پێكردووه و هاوڕێیه‌كی نزیكی یه‌كتر بوون. بۆیه دوای ماوه‌یه‌ك ویستی بگه‌ڕێته‌وه
بۆ كوردستان و بیرۆكه‌یه‌كی نوێی ئیسلام بهێنێته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌یویست
بیرۆكه‌ی جیاخوازی له ده‌وڵه‌تی عوسمانی به یارمه‌تی داود پاشا و مه‌حمه‌د عه‌لی
پاشا له میسر بهێنی.
ده‌ویست په‌یوه‌ندی نێوان میر محه‌مه‌دی پاشای سۆران
خۆشبكات، بۆیه دواجار مه‌لا خه‌تێ بوو به ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان والی به‌غدا
و میری سۆران. بۆیه دواتر ده‌ركه‌وت داود پاشا زۆر دڵسۆزی كورد بووه، چه‌ندین
جاریش باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كه نایه‌وێت كورده‌كان به هیچ لایه‌كدا نه‌كه‌ون نه
به‌لای ئێران نه به لای عوسمانییه‌كانه‌وه. بۆیه دواتر له ساڵی 1830 داود
پاشا ده‌نێردرێته ئه‌ستانبوڵ له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی
به ماوه‌یه‌ك ده‌مرێت، میرمحه‌مه‌د له ساڵی 1836 له ئه‌ستانبوڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه
له ڕێگا ئیدی ون ده‌بێت، ساڵی 1837 مه‌لا خه‌تێ ده‌مرێت، مه‌لا خه‌تێ له
گۆڕستانی (گه‌رده گه‌رد) نێژراوه.
پاشا كوێره
میره‌كانی میرنیشی سۆران، له دوای چه‌ندین
ململانێ و شه‌ڕی نێوان میرنیشیهكانی دیكه، ئیدی خه‌ڵكێكی زۆریان له‌ناوچوون و له
ناوخۆی خۆیانیشدا خه‌ریكی یه‌كتر كوشتن بوون، به‌مجۆره سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه
ده‌كه‌ن كه مێژووی ئه‌م میرنشینه نزیكه‌ی پێنج سه‌ده بووه. دواجار له‌وانه‌ی
مانه‌وه، مسته‌فا به‌گ بوو. ئه‌م میره، زانی ناكۆكییه‌كان به‌رده‌وام بۆیه هه‌وڵێده‌دا
كوڕێكی خۆی به جۆرێك پێبگه‌نێت كه بتوانێت به‌سه‌ر هێرشه ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌كانی
میرنشینه‌كه‌ی زاڵ بێت. بۆیه میر محمه‌دی كوڕی مسته‌فا به‌گ كه به "پاشا كوێره"
به‌ناوبانگه. له لایه‌ن باوكییه‌وه خرایه به‌ر حوجره و مزگه‌وتێكی تایبه‌تی
بۆ درووستكرد. بۆیه زانای به‌ناوبانگی ئه‌و سه‌رده‌مه" محه‌مه‌د بن ئاده‌م"
كه خاوه‌نی خوێندنگایه‌كی ئاینی بوو، له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و سۆران، خه‌ریكی
په‌روه‌رده‌كردنی پاشا كوێره بوو.
ساڵی 1813 میر محه‌مه‌د بوو به میری سۆران،
پێش ئه‌و له ساڵی 1787 پایته‌ختی سۆران، گوازترایه‌وه بۆ خه‌لیفان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، گۆرانكاری زۆری له میرنشینهكهداكرد، بۆیه هیچ هه‌ستی
به مه‌ترسی نه‌كرد كه له دوایدا به‌رۆكی ده‌گرێت. هه‌موو ده‌ره‌به‌گ و سه‌رۆك
هۆزه‌كانی یه‌كخست. هه‌ستا به دامه‌زراندنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری میرنیشهكهی. زۆر
خزمی خۆی دوورخسته‌وه بۆیه ڕۆژێكیان مسته‌فا به‌گی باوكی پێگووت" دڵی كه‌س
مه‌ڕه‌نجێنه." میر محه‌مه‌د هه‌ستا به دوورخستنه‌وه‌ی باوكی و ناردی گوندی
هه‌ودیان، تاوه‌كو مرد نه‌یهێشت باوكی بگه‌ڕێته‌وه، چونكه ده‌ترسا باوكی ده‌ست
بخاته كاروبارییه‌وه.دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ریه‌ك له ته‌مه‌رخان و یه‌حیابه‌گی مامی
كوشت.
به‌مه‌ش گرفتی ناوخۆی نه‌ما. قه‌ڵا و سه‌نگه‌ری به‌هێزی له ده‌وری ڕه‌واندوز
درووستكرد و دوو بورجی بۆ پارێزگای دانا. كۆمێته‌ی جه‌نگی دانا كه پێنج كه‌س
بوون، میر خۆی سه‌رۆكی بوون. ڕه‌سوڵ به‌گی برای كرده سه‌رپه‌رشتی گشتی جه‌نگی، ئه‌حمه‌د
به‌گی برای كرده فه‌رمانده‌ی سوپا. وه‌ستا ڕه‌جه‌بی كرد به به‌ڕێوبه‌ری كارگه‌ی
تۆپخانه، خان گێڵدی به‌ڕێوبه‌ری كارگه‌ی خه‌نجه‌ر، وه‌ستا برایمی ماویلی كرده سه‌رۆكی
وه‌ستاكانی درووستكردنی قه‌ڵاو شووراكان.
ئه‌م میره، هه‌ركاتێك بیزانیایه كه
میرنشینه‌كه‌ی پێداویستان هه‌یه، ئه‌وكاته په‌لاماری میرنشیهكانی دیكه‌ی ده‌دا.
بۆ په‌یداكردنی خوارده‌مه‌نی په‌لاماری ئاڵتون كۆپری دا كه گه‌نمێكی زۆریان هه‌بوو.
په‌لاماری هۆزه عه‌ره‌به‌كانی جه‌باری و تائی دا. ده‌یویست له‌وێوه كه‌ركوك
بگرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران هێرشیكردبووه سه‌ر سلێمانی وازی هێنا. بۆیه
گه‌ڕاییه‌وه و ئه‌مجاره خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی هه‌بوو میرنشینه‌كانی بادینان و هه‌كاری
و بۆتان و ئێزدییان، داگیربكات. به‌ڵام هیچ بیانوویه‌كی ده‌ست نه‌كه‌وت.
عوسمانییه‌كان
له زۆر شوێنی ناوچه‌كه قورساین نه‌مابوو، محه‌مه‌د عه‌لی پاشای میسر جه‌نگێكی گه‌وره‌ی
له كۆڵ عوسمانیه‌كان كرده‌وه، بۆیه به‌رده‌وام داوای پاداشتی ده‌كرد، داوای كرد
كه شامی پێببه‌خشن، سوڵتانی عوسمانی له ئه‌ستانبوڵ پێی نه‌دا، به‌ڵكو دورگه‌ی
كریتی پێدا، ئه‌ویش نه‌یویست بۆیه خۆی هه‌ستا شامی داگیركرد.
میرمحه‌مه‌دیش هه‌وڵی
دا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باش داگیربكات، سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لی پادشا كهیانێكی
كوردی دابمه‌زرێنن، ئه‌مه‌ش وایكرد عوسمانییه‌كان ترسیان لێ بنێشت. داود پاشا والی
به‌غدا ئه‌ویش بێته ناو ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه. كه میسروشام و میرنشینی سۆران له
كوردستان و به‌غدا پێكه‌وه گرێ بده‌ن و له عوسمانییه‌كان جیاببنه‌وه.
پاشا كوێره په‌لاماری بادینان و ئیزدیان و
هه‌كاری ده‌دات
میر محه‌مه‌د به چه‌ند سه‌ركه‌وتنێك له
خۆبایی بوو، ده‌ستیكرد به خۆئاماده‌كردن، تاوه‌كو تۆپخانه‌كانی به‌ره‌و پێشبهرێن،
وه‌ستا خان گێڵدی هێنا، گوله تۆپی بۆ درووستكرد، بۆیه له ساڵی 1826 جاڕی ئازادی
لێدا و سه‌ربه‌خۆی میرنیشینی سۆرانی ڕاگه‌یاند. ناوی خۆی گۆڕی بۆ ئه‌میر مه‌نسور، سوڵتانی
عوسمانی له ترس‌دا ناونیشانی "میری میران"ی لێنا. ئێرانیش دانی به وهدا
نا كه ئه‌و میرنیشینه سه‌ربه‌خۆیه.
داود پادشا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پێبخۆشبوو. بۆیه دیاری بۆ نارد و پیرۆزبای بۆ ده‌نارد.
دوای ئه‌وه ئه‌میر مه‌نسوڕ بیری له‌وه كرده‌وه كاتی خۆی ئێزدییه‌كان باپیریان كوشتووه
بۆیه ده‌بێت تۆڵه‌یان لێ بكاته‌وه. بۆیه هێرشی كردنه سه‌ر و نزیكه‌ی 100 هه‌زار
ئێزدیی كوشت.
دواتریش په‌لاماری بادینان و هه‌كاریدا. دوای شه‌ڕێكی زۆر په‌لاماری
ئامێدی دا، هونه‌ری جه‌نگی گۆڕی به‌ڵام به هۆی سه‌ختی قه‌ڵاكه‌وه بۆی نه‌ده‌گیرا،
ئه‌وجار چه‌ندكه‌سی به دزییه‌وه نارده ناو قه‌ڵاكه‌و داگیركرد. ئه‌وه‌بوو له
ساڵی 1834 موسای برای كرده ئه‌میری ئامێدی و بادینان. له‌وێوه پاشا كوێره په‌لاماری
زاخۆ و شه‌نگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی دا، تاوه‌كو نزیك بووه‌وه له میرنیشی
بۆتان، ئه‌مه‌ش ترسێكی وای درووستكرد كه بڵێن ئه‌م هێزه به‌ره‌و ئه‌ستانبوڵ دێن.
عوسمانییه‌كان چۆن پلانی نه‌هێشتنی پاشا
كوێره‌یان داڕشت؟
محه‌مه‌د عه‌لی
پاشا و پاشا كوێره به لای هه‌موو مێژوو نووسانه‌وه باوه‌ڕیان وایه، كه
ویستوویانه پێكه‌وه ده‌وڵه‌تێكی كوردی دابمه‌زرێنن. به‌هۆی پاوه‌نخوازی
پاشا كوێره‌وه، سوڵتان مه‌حمودی دووه‌م بڕیاریدا كه چاره‌سه‌رێك دابنێت، سه‌رجه‌م
ئه‌و شوێنانه‌ی عوسمانیه‌كان له ده‌ستیان چووه، بیگێڕێته‌وه. بۆیه دوای
تاوتوێی ڕه‌وشه‌كه، بڕیاریاندا كه (عه‌لی ڕه‌زای لاز) بكه‌نه سه‌رپه‌رشتیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی
خاكی عوسمانییه‌كان له عێراق، چونكه عه‌لی زۆر شاره‌زای ناوچه‌كه بووه، یه‌كه‌مین
ئیشی سوڵتانه‌كان ئه‌وه‌بوو، شه‌ش هه‌زار كیسه‌ی پاره‌یان پێدا. له‌وێوه به‌ڕێكه‌وت
و یه‌حیا پاشا والی دیاربه‌كر و عه‌لی شه‌فیق والی ئه‌رزه‌رۆم بوونه جێگری.
له ساڵی 1831
عه‌لی ڕه‌زا له حه‌ڵه‌به‌وه به 10 هه‌زار سه‌ربازه‌وه جوڵا، نۆ تۆپی پێ‌بوو.
كاتێك گه‌یشتنه موسڵ ژماره‌یان بوو به 20 ههار. په‌یمانی به خه‌ڵكی ده‌دا كه
ئه‌و ئیشی به‌سه‌ر كه‌سه‌وه نییه، به‌ڵكو هاتووه داود پاشا له‌ناوبه‌رێت. بۆیه
ڕوویكرده به‌غدا، داود پاشا والییهكی به‌هێزبوو، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ئه‌وان
هاتن، خه‌ڵكی به‌غدا نه‌خۆشی تاعونی تێكه‌وتبوو، خه‌ڵكی زۆر مردن. ڕووباری دیجله
لافاوی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابوو، بۆیه نه‌یده‌توانی بجوڵێته‌وه، بۆیه به ئاسانی
سوپای عوسمانی چوونه ناو به‌غداوه. بۆیه پاشا كوێره پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی له ده‌ستچوو.
هه‌ربۆیه عه‌لی ڕه‌زا زیاتر سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی میرنیشنی ڕه‌واندزیش له‌ناو
به‌رێت، هه‌ستا كه‌سێكی غه‌یره نیزامی به‌ناوی" محه‌مه‌د ئینجه
بیرقدار" كرد به والی شاره‌زوور. ئه‌و ئه‌فسه‌ره سه‌خترین دوژمنی ده‌سه‌ڵاته
كوردیه‌كان داده‌نرا.
خۆ ئاماده‌كردن بۆ هێرشكردنه سه‌ر میر محه‌مه‌د
سه‌ره‌تا داوای ڕه‌شبیگری كرد له خه‌ڵكی
موسڵ، به‌ڵام نه‌هاتن به ده‌میه‌وه ئه‌ویش هه‌ستا به هه‌ڕه‌شه‌كردنی ئه‌وه‌ی كه
هه‌موو شاری موسڵ ده‌داته به‌ر تۆپ. دواتر زۆر كه‌س له سه‌رۆك خێڵه‌كان هاتنه
پشتی، ئه‌ویش له به‌رامبه‌ردا پاره‌یه‌كی زۆری به خه‌ڵكی ده‌به‌خشی. به‌ڵام چه‌ند
زانایه‌كی كورد له دژی وه‌ستانه‌وه له‌وانه‌ش" شێخ نوره‌دین بریڤكانی"
وه‌ڵامی نوێنه‌ره‌كه‌ی عه‌لی ره‌زای داییه‌وه و پێی‌گوت" من هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی
كه‌مێك له دنیام بده‌نێ له‌گه‌ڵ سته‌مكاران نابم." گوتیان ده‌بێت جنێو به
میری سۆران بده‌یت ئه‌ویش گووتبووی" هه‌رگیز و به هیچ جۆرێك قسه به میری
سۆران ناڵێم." ئه‌مه له كاتێكدایه كه عه‌لی ڕه‌زا گوتبووی ئه‌گه‌ر ڕازی
بێت ئه‌وا 15 گوندی ئاوداری ده‌داتێ، به‌ڵام ئه‌و سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه
ناپاك نابێت.
دوای ئه‌وه هه‌موو ڕێگایه‌كیان گرته به‌ر،
ورده ورده به 40 هه‌زار سه‌ربازه‌وه ئه‌و ناوچانه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد كه به ده‌ست
میری سۆرانه‌وه بوو، عه‌لی ڕه‌زا به یارمه‌تی و چاوساغی( محه‌مه‌د به‌گی عوسمان
به‌گی خۆشناو) كه دوژمنی میری سۆران بوو، توانیان شه‌قڵاوه داگیربكه‌ن. میرمحه‌مه‌دی
ڕه‌واندوزی ته‌واو باوه‌ڕی به‌و هێنا، كه ئه‌و هێزه‌ی هاتووه تاوه‌كو له‌ناوی نه‌بات
ناگه‌ڕێته‌وه، بۆیه گه‌لی عه‌لی به‌گی زۆر قایمكرد، شاخی سپیللكی كرده بنكه‌یه‌كی
پته‌و. دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌كان داگیركران. ته‌نیا ڕه‌واندوز ماییه‌وه و له‌وێش
گه‌مارۆی ئابووری خرایه سه‌ر، ناوچه‌كه.
فه‌تواكه‌ی مه‌لای خه‌تێ
سوپای به‌غدا له‌گه‌ڵ ره‌شید پاشا كه ببووه
سه‌رله‌شكری عوسمانی هاتن له گوندی هه‌ودیان خێوه‌تیان هه‌ڵدا. له خواره‌وه‌ش عه‌لی
ڕه‌زا والی به‌غدا هاتن. له خۆرهه‌ڵاتیشه‌وه سوپای ئێران ده‌وری سۆرانیان دا.
ئیتر میرمحه‌مه‌د زانی ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بكات، ئه‌وا ئه‌وكاته هه‌موو خه‌ڵكی میرنشینه‌كه‌ی
له‌ناو ده‌چێت. بۆیه ده‌رگای گفتۆگۆی كرده‌وه. له نامه‌یه‌كدا ڕه‌شید پاشا بۆ
میر محه‌مه‌د ده‌نووسێت" من وای ئه‌بینم كه شهڕنهكهی ئه‌گینا تووشی
زیانێكی زۆر ده‌بی. به‌ڵێنت ده‌ده‌مێ ئه‌گه‌ر خۆت به‌ده‌سته‌وه بده‌یت، كارێك ده‌كه‌م
بابی عالی له ئه‌ستانبوڵ بتبورێت و عه‌فوت بكات. دیسانیش بتكاته‌وه به میری
سۆران و به خه‌ڵات و نیشانه‌ی میری سۆرانه‌وه بگه‌ڕێیته‌وه بۆ سۆران."
دواتر میر محه‌مه‌د بانگی مه‌لای خه‌تێی كرد،
و له‌و مه‌سه‌له‌یه ڕاوێژی پێكرد. پاشا كوێره گوتی" ڕه‌شید پاشا دۆستێكی
كۆنی منه، باوه‌ڕم وایه كه خیانه‌ت ناكات، له‌گه‌ڵ ئه‌و وتوێژ بكه‌م باشه"
مه‌لای خه‌تێ ئه‌و پێشنیازه‌ی په‌سه‌ندكرد. ئه‌وجا پاشا داوای له مه‌لای خه‌تێ
كرد كه فه‌توای ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عوسمانی بدات. شه‌ڕ له نێوان میری سۆران و
سوپای عوسمانی ڕاگیرا.
ده‌قی فه‌تواكه‌ی مه‌لای خه‌تێ
دوای ئه‌وه‌ی میر محه‌مه‌دی ڕه‌واندوز فه‌رمانی
كرد مه‌لای خه‌تێ فه‌توابدات، ئه‌ویش فه‌توایه‌كی دا كه ئه‌مه فهتواكهیهتی"
به فه‌رمانی میر و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سۆران، ئه‌وا فه‌تواماندا به ڕاگرتنی شه‌ڕ
له نێوان سۆران و سوپای عوسمانی‌دا."
ئه‌وجا پاشا كوێره له جێی خۆی ئه‌حمه‌د به‌گی
برای كرده جێنشینی خۆی، خۆی و مه‌لای خه‌تێ چوون بۆ هه‌ودیان تاوه‌كو له‌گه‌ڵ ڕه‌شید
پاشا كۆببنه‌وه. ڕه‌شید پاشا ڕێزی زۆری لێگرتن، بۆیه به‌ڵێنی پێدا كه هیچی لێ
به‌سه‌رنه‌یه‌ت. پاشان ڕه‌شید پاشا گوتی" كارێك ده‌كه‌م سوڵتان محمود لێت
خۆشبێت و بشگه‌ڕێیته‌وه بۆ سۆران و وه‌كو جاران میر بیت."
محه‌مه‌ده پاشا چوو بۆ ئهستنابوڵ، ڕه‌شید
پاشا گه‌ڕایه‌وه بۆ سیواس، له‌به‌ر خاتری ڕه‌شید پاشا، سوڵتان له میر محه‌مه‌دی
ڕه‌واندوز خۆش‌بوو. سوڵتان میری سۆرانی مۆڵه‌تدا و گه‌ڕایه‌وه بۆ سۆران. به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی
میری سۆران له ئه‌ستانبوڵ بوو، ڕه‌شید پاشا به مردنی به په‌له مرد. هه‌ندێك ده‌ڵێن
تاعون بووه، هه‌ركه عه‌لی ڕه‌زا زانی ڕه‌شید پاشا مرد، خێرا بروسكه‌ی بۆ ئه‌ستانبوڵ
لێدا. گوتبووی محه‌مه‌د پاشا بگه‌ڕێته‌وه بۆ سۆران دیسان دۆخه‌كه شلوق ده‌بێت، چونكه
عه‌لی ره‌زا پێی ناخۆشبوو، كه میری سۆران لای ڕه‌شید پاشا خۆی تهسلیمكردووه. هه‌ربۆیه
سوڵتان مه‌حمود فه‌رمانیكرد، له هه‌ركوێیه‌ك میری سۆرانتان بینی بزری بكه‌ن.
كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر فه‌تواكه‌ی مه‌لای خه‌تێ
ده‌ڵێن" هیچ چاره‌یه‌ك نه‌مابوو، بێجگه
له ڕاگرتنی شه‌ڕ، گه‌ر شه‌ڕ ڕانه‌گیرابا، سۆران به میر و میرنشینه‌وه له‌ناو ده‌چوو،
جاكه‌ی فه‌توای مه‌لای خه‌تێ له‌سه‌ر ئه‌وه بووه (هه‌ركه‌سێ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خه‌لیفه‌ی
ئیسلام بكات ته‌ڵاقی ده‌كه‌وێ[2])"
پاشان ده‌ڵێن" مادام فه‌توای مه‌لای خه‌تێ
ڕاگرتنی شه‌ڕ به فه‌رمانی میربێ، بۆ به‌رژوه‌ندی گه‌لی كورد بێت، هیچ خه‌تایه‌كی
نه‌بووه. فه‌تواكه به فه‌رمانی میربووه، گه‌ر به فه‌رمانی میر نه‌بوایه، مه‌لای
خه‌تێ، چۆن ده‌یتوانی له ژێر ده‌ستی میر ئه‌و فه‌توایه بدات و هیچیش له میر نه‌ترسێت.
چونكه ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمانی ئه‌و نه‌بوایه ئه‌وا ده‌یكوشت."
كه‌ریم شاره‌زا سه‌باره‌ت به‌و فه‌توایه ده‌ڵێت"
ڕووخاندنی میرنیشی سۆران ڕووداوێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ی مێژووی كورده، له توانای
مه‌لایه‌كدا نییه، به فه‌توایه‌ك بیڕووخێنێت، هه‌روه‌كو چۆن حوزنی موكریانی ده‌ڵێت
ئه‌و فه‌توایه هۆكاری ڕووخاندنی ئه‌و میرنشینه بووه. هۆی ڕووخانی ئه‌و میرنشینه
فراوانبووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازی بووه. بۆیه بووه مایه‌یی مه‌ترسی بۆ
عوسمانییه‌كان. ئه‌وان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌رگریان كرد، بۆیه هۆكاری ڕووخانی
میرنیشی سۆران له ئه‌نجامی هۆكاری ده‌ره‌وه و ناوه‌وه بووه. نه‌ك به فه‌توای
مه‌لای خه‌تێ. به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێین، مه‌لای خه‌تێ هیچ ده‌ستێكی له‌و كاره‌ساته
نه‌بووه."
تاریق جامباز و مومتاز حه‌یده‌ریش ده‌ڵێن"
مه‌سه‌له‌ی مه‌لای خه‌تێ هه‌روا ئاسان نییه مرۆڤ قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر مه‌لای
خه‌تێ فه‌توایه‌كی وایكردووه كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عوسمانییه‌كان نه‌كرێت و پشت له میری
سۆران بكه‌ن، فه‌تواكه كوا؟ "
جامبازیش ده‌ڵێت" هه‌ندێكجار ده‌بیستین
كه ئه‌م فه‌توایه هه‌یه؟ به‌ڵام ده‌پرسین گه‌ر هه‌بێت بۆ بڵاوناكرێته‌وه. بۆچی
له به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌ریتانیا و عوسمانییه‌كاندا بڵاو ناكرێته‌وه و نه‌كراوه‌ته‌وه؟"
ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ ده‌ڵێت" ئه‌مه ناچێته
عه‌قڵه‌وه میرنشینێك به فه‌توایه‌ك ڕووخابێت"
كاوس قه‌فتان ده‌ڵێت" مێژووی میرنیشینهكان
كورد ده‌ری ده‌خه‌ن، ئه‌وه‌ندی سۆران میرنشینی بووه، ئه‌وه‌نده‌ش ڕاپه‌ڕین بووه.
چونكه چه‌ندین جار بابانه‌كان دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ڕاپه‌ڕیوون، به‌ڵام ڕووینه‌داوه
به فه‌توایه‌ك له‌ناوبچن."
ئه‌مین زه‌كی به‌گیش له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه
مه‌لای خه‌تێ ده‌ستی نه‌بووه له ڕووخاندنی ئه‌و میرنشینه، به‌ڵكو هۆكاره‌كانی
دیكه‌ی ئه‌و كاته‌ی سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی عوسمانی هۆكاربووه.
بۆچی حوزنی موكریانی مه‌لای خه‌تێی تاوانباركرد؟
زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن،
حوسێن حوزنی موكریانی ڕقێكی كه‌سی هه‌بووه بۆ مه‌لای خه‌تێ بۆیه ئه‌و كاره‌ی
كردووه، كه گوایه میرنیشنی سۆران به فه‌توای مه‌لا خه‌تێ ڕووخێنراوه و ئه‌و
بۆته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له دژی عوسمانییه‌كان نه‌جه‌نگن. دكتۆر محه‌مه‌د گه‌زنه‌یی
ده‌ڵێت" ئه‌و په‌رتووكانه‌ی له‌و كاتانه‌دا ده‌رچوون، باسی ئه‌و فتوایه ناكه‌ن،
نكۆڵێش له‌وه ناكرێت، حوسێن حوزنی له‌گه‌ڵ سه‌ید ته‌ها، ده‌یانویست مه‌لای خه‌تێ
ڕیسوا بكه‌ن، هه‌رچی ده‌روێش و سۆفی و وشكه شێخ هه‌بوون، ده‌یانویست له‌به‌رده‌م
خه‌ڵكی و مێژوودا ڕیسوا بێت."
كامه‌ران جه‌مال زاده‌ش سه‌باره‌ت به‌و فه‌توایه
ده‌ڵێت" له سیه‌كانی سه‌ده‌ی بیست، حوسێن حوزنی موكریانی ده‌چێته ڕه‌واندوز،
له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت، دوای ماوه‌یه‌ك به خوێنده‌وار و ڕۆشنبیری شاره‌كه ده‌رده‌كه‌وێت،
بنه‌ماڵه‌ی مه‌لای خه‌تێ، یه‌كێكبوون له بنه‌ماڵه ناسراوه‌كانی ڕه‌واندوز، ئه‌و
كاته له‌سه‌ر زه‌ویوزار كه به ئامانه‌ت دابوویان به حوسێن حوزنی موكریانی،
نێوانیان تێكده‌چێت. هه‌ر له‌و كاته‌شدا، كتێبی (مێژووی میرانی سۆران) ده‌نووسێت، بۆیه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ڕق و كینه‌ی خۆی به
مه‌لای خه‌تێ ده‌ڕێژن. كاتێك ئه‌و دێته ڕه‌واندوز خه‌ڵكی به رۆشنبیر و ده‌زانن،
هه‌رچی به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌رده‌می میرنیشی سۆران هه‌یه، راده‌ستی ده‌كه‌ن، به‌ڵام
دوای ماوه‌یه‌ك كاتێك داوای لێده‌كه‌ن دهستنووسهكانیان بداته‌وه، ئه‌ویش ده‌ڵێت
سوتاوه. یه‌كێك له‌و ده‌ستنووسانه ده‌ستنووسی (مالیخا)یه، كه له‌سه‌ر داوای
میر محه‌مه‌دی سۆران سه‌رجه‌م ڕووداوه‌كانی میرنشینه‌كه نووسراوه‌ته‌وه. "
به پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستن،
هه‌مووان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه مه‌لای خه‌تێ به فه‌رمانی میری سۆران
جووڵاوه‌ته‌وه و به هیچ جۆرێك ناپاكی له گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی نه‌كردووه.
[1] سه‌رچاوه: فتواكه‌ی مه‌لای خه‌تێ و ئه‌فسانه‌ی
مێژوونووسێك
[2] بنه‌ماڵه‌ی به‌ناوبانگی ڕه‌واندوز مه‌مدوح
مزوری