07:12 - 17/07/2019
كێشه‌كانی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
گۆڤاری په‌یسه‌ر
فرانكلین رۆزفێڵد ٣٢هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ١٩٤٤دا به باڵیۆزی به‌ریتانیای گوت: "نه‌وتی فارس بۆ ئێوه، نەوتی سعودیە بۆ ئێمە و نه‌وتی عێراق و كوهیتش دابه‌شده‌كه‌ین".
سه‌ره‌تای په‌لهاویشتنی ئه‌مریكا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، له‌دوای جه‌نگی ساردی نێوان هه‌ردوو بلۆكی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات (ئه‌مریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران) ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕێگرتن له هه‌ژموونی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له ناوچه‌كه‌دا چڕكرده‌وه، ئه‌ویش له‌ڕێی پشتگیریكردنی ئه‌و سیستمانه‌ی دژایه‌تی شیوعیه‌ت ده‌كه‌ن، كه وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان ماده‌یه‌كی خاوی باشبوون بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیان نزیكییه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا هه‌بوو.
له‌دوای ڕووخان و له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان داگیركرد و خستیانه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌وه، ئه‌و دوو وڵاته ڕوخسارێكی ناشیرینیان لای وڵاتانی داگیركراوی ناوچه‌كه هه‌بوو، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌مریكا له سه‌رتاسه‌ری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕێزی لێده‌گیرا و جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌بوو.
لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم بەریتانیا و فەڕەنسا بە هۆی داگیرکارییەوە وێنەیەکی ناشیرینیان لە ناوچەکەدا هەبوو، کەچی ئەمریکا بە هێنانی زانستی پزیشكیی سه‌رده‌میانه و دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی و ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و ئه‌ندازیاری نه‌وت وێنەیەکی جوانی بۆ خۆی دروستکردبوو
هێنانی زانستی پزیشكیی سه‌رده‌میانه و دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی و ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و ئه‌ندازیاری نه‌وت، هێنده‌ی تر وێنه‌ی ئه‌مریكای له ناوچه‌كه‌دا جوانتر كرد و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا پته‌وتر كرد، ئه‌و په‌یوه‌ندییه دوو ڕێككه‌وتنی له بواری نه‌وتدا به‌رهه‌مهێنا " ڕێككه‌وتنی هێڵی سوور له ١٩٢٨" و " ڕێككه‌وتنی ئه‌نگلۆ ئه‌مریكی له ١٩٤٤"دا، به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی له ناوچه‌كه‌دا كۆنترۆڵكرد، به تایبه‌ت نه‌وت.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی یه‌كه‌میان، ئه‌مریكا بۆ دوو ده‌یه په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كه‌وته ده‌ست، ڕێككه‌وتنی دووه‌میش له‌گه‌ل به‌ریتانیا بوو بۆ كۆنترۆڵكردن و دابه‌شكردنی نه‌وتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کە نه‌وتی ئێران بەر بەریتانیا و نەوتی سعودیەش بەر ئەمریکا کەوت و لە نه‌وتی عێراق و كوهیتیشدا هاوبەش بوون.
له‌دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، ئه‌مریكا خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی وه‌ك گرنگترین ناوچه‌ی ستراتیژی جیهان ته‌ماشاده‌كرد، هەربۆیە رۆژ لە دوای رۆژ هەوڵیدا ناوچەکە زیاتر بۆ خۆی کۆنتڕۆڵ بکات و بووە حاکمی بێ ركابەر لە ناوچەکە، بەڵام لە دوای ١١ سێپتەمبەر و بە تایبەتیش لە دوای بەهاری عەرەبییەوە ئەمریکا چیتر ئەمریکا بێ ركابەرەکەی ٧٠ ساڵی پێشوو نییە و لە ئێستادا لەگەڵ کۆمەڵێک کێشەی گەورە ڕووبەڕوو بووەتەوە.
كێشه و ناكۆكییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران:
سه‌ره‌ڕای ئه‌و پاشخانه‌ی هه‌ردوو وڵات له ناكۆكی له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یانه، ئه‌مریكا به‌رده‌وام ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه گه‌وره‌ترین پشتگیریكاری تیرۆره له جیهاندا، له ئیستاشدا خواسته ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و پشتگیریكردنی تاران له ڕژێمی سوریا و گروپه چه‌كداره‌كان لە لوبنان و فه‌له‌ستین و یەمەن و ئەفغانستان و هه‌وڵی به‌رده‌وامیشی بۆ كۆنترۆڵكردنی بڕیاری سیاسی له عێراق، به‌شێكن له كێشه هه‌ره دیار و گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا.
له ئێستاشدا وێڕای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه و سه‌پاندنی زنجیره‌یه‌ك سزای كهمهركشێن به‌سه‌ر سه‌رچاوه داراییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا، به تایبه‌ت كه‌رتی وزه‌ی ئێران، ئه‌مریكا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات وڵاتانی كه‌نداو و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كی هاوشێوه‌ی ناتۆدا كۆبكاته‌وه، ئه‌و كاره‌شی بۆ ڕێگرتنه له باڵاده‌ستبوونی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه‌دا.
كێشه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا:
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له سه‌ده‌ی ١٨ و پاشان جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و تا دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌میش، ته‌نها له بواری ئابووریدا بوو، له سه‌رده‌می جه‌نگی ساردیشدا توركیا به پاشكۆی وڵاتانی رۆژئاوا هه‌ژمارده‌كرا، تا ئه‌و كاته‌ی له ساڵی ١٩٥٢دا بووه ئه‌ندامی ڕێكخراوی ناتۆ و ڕۆڵی هاوبه‌شی گێڕا له بواری سیاسی و هه‌واڵگری و سه‌ربازیدا و بووە هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
له‌دوای ساڵی ٢٠٠٢ و چوونه سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، سیاسه‌ته‌كانی توركیا گۆڕانكارییان به‌سه‌رداهات و توركیا زیاتر مه‌یلی به‌لای سه‌ربه‌خۆیی له بڕیاردان و هه‌ژموونخوازی به‌سه‌ر وڵاتی ئیسلامی ناوچه‌كه‌دا په‌ره‌ی سه‌ند.
ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران‌دا هه‌یه، كه ڕكابه‌ر و نه‌یاری سه‌رسه‌ختی ئه‌مریكان، له‌لایه‌ك دژی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌جوڵێته‌وه و لەلایەکی دیکەشەوە خەریکە سیستمی بەرگری موشەکی لە روسیا دەکڕێت
سه‌ره‌تای به‌ریه‌ككه‌وتنی توركیای نوێ و ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌نقه‌ره داوایه‌كی ئه‌مریكای بۆ به‌كارهێنانی خاك و ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی له هێرشكردنه سه‌ر عێراق ڕه‌تكرده‌وه و ڕێگه‌ی نه‌دا بنكه‌ی ئاسمانیی ئینجه‌رلیك به‌كاربهێنێت.
كاتێك كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به تایبه‌ت ئه‌مریكا، له ٢٠٠٤دا فشاره‌كانیان له‌سه‌ر سوریا زیادكرد تا هێزه‌كانی له لوبناندا بكێشێته‌وه، ئه‌ردۆغان سه‌ردانی دیمه‌شقی كرد و دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و فشارانه ڕاگه‌یاند.
له ئێستاشدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران‌دا هه‌یه، كه ڕكابه‌ر و نه‌یاری سه‌رسه‌ختی ئه‌مریكان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له‌لایه‌ك دژی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌جوڵێته‌وه و په‌یوه‌ندی ئه‌منی و ئابووریی و بازرگانی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا دروستكردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دوور له هاوپه‌یمانیی ناتۆ و وڵاتانی خۆرئاوا، ئه‌نقه‌ره په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا هه‌یه، كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی پشت له ته‌كنۆلۆجیا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بكات و گرێبه‌ستی كڕینی سیستمی به‌رگریی دژه موشه‌كیی (ئێس-٤٠٠) و پرۆژه‌ی ڕاكێشانی بۆری گازی سروشتیی له‌گه‌ڵدا واژۆ بكات، له كاتێكدا توركیا گرێبه‌ستی كڕینی فڕۆكه‌ی (ئێف-٣٥)ی پیشكه‌وتووی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا واژۆ كردووه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و سهركێشیانهی توركیاشدا خودی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، چه‌ندین جار هۆشداری داوه‌ته ئه‌نقه‌ره له كڕینی سیستمی به‌رگریی دژه موشه‌كیی (ئێس-٤٠٠) له ڕووسیا و دوای سه‌پاندنی چه‌ند جۆرێك سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا، ڕاهێنان و مه‌شقپێكردنی فڕۆكه‌وانه توركه‌كانیشی له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌یه وه‌ستاند، ته‌نانه‌ت له‌ناوخۆی ئه‌مریكادا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فرۆشتنی فرۆكه‌ی (ئێف-٣٥) به توركیا تا دێت زیاتر ده‌بێت.
زۆرێك له چاودێرانی دۆخی توركیا ئه‌و كاره‌ی ئه‌نقه‌ره به سه‌ركێشی ناوده‌به‌ن، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه واشنتۆن ئاماده‌نه‌بووه ڕێ به توركیا بدات، هاوشێوه‌ی عه‌فرین ناوچه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان داگیربكات، چونكه ئه‌مریكا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) به باشترین هاوپه‌یمانی خۆی ده‌زانێت له سوریادا، به‌هۆی ئه‌و هاوكارییه‌ی كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌ناوبردنی ڕێكخراوی داعش له‌و وڵاته‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیدا كردیان.
كێشه‌كانی
ئه‌مریكا له عێراق : نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر
حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق له پاش ساڵی ٢٠٠٥وە له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتووه كه زیاتر گوێڕایه‌ڵی ئێران بوون و ئه‌جێنداكانی تارانیان جێبه‌جێ كردووه
له دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن، ئه‌مریكا هێزێكی سه‌ربازیی زۆری له عێراق كۆكرده‌وه، دوای چه‌ندین ساڵ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ میلیشیا شیعه و سوننه‌كان، له ٢٠١١دا ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كشانه‌وه، به‌ڵام جارێكی دیكه و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی داعش، كه له سنوره‌كانی به‌غدا نزیكبووبوونهوه، جارێكی تر سوپای ئه‌مریكا گه‌ڕایه‌وه عیراق.
نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق له پاش ساڵی ٢٠٠٥وە له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه زیاتر گوێڕایه‌ڵی ئێران بوون و ئه‌جێنداكانی تارانیان جێبه‌جێ كردووه، به‌و حاڵه‌شه‌وه ئه‌مریكا نه‌یویستووه گۆڕه‌پانه‌كه به ته‌نها بۆ ئێران جێبهێڵێت و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر به‌غدا دا له ململانێدابوون.
ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌مریكا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشی داوا ده‌كات، داخستنی دهروازهكانیانه به‌ڕووی تاران‌دا و ڕاگرتنی سه‌رجه‌م مامه‌ڵه بازرگانییهكانیانه، له كڕین و فرۆشتنی وزه وه تا ده‌گاته هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردنی كاڵا و شتومه‌ك به درێژایی سنووری عێراق- ئێران. له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی به‌غدا و هه‌رێم به سزاكانیشه‌وه، سزای هاوشێوه چاوه‌ڕوانی ئه‌وانیش ده‌كات.
کێشەکانی ئەمریکا لە سوریا
زۆرێک لە چاودێرانی سیاسەتی ئەمریکا پێیانوایە ئەمریکا لە دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی سوریا کەمتەرخەمی کرد لەوەی زوو دەستێوەردانی نەکرد بۆ روخاندنی رژێمی سوریا و سەپاندنی هەژمونی خۆی، تا وای لێهات ئێستا سوریا بووەتە شوێنێک بۆ هەژمونی روسیا و ئێران.
ئێستا ئەمریکا لەلایەکەوە کێشەی لەگەڵ بەشار ئەسەدی هاوپەیمانی روسیا و ئێران‌دا هەیە و لەلایەکی دیکەشەوە کێشەی لەگەڵ هەموو ئەو گروپە توندڕەوە ئیسلامیانە هەیە کە لەلایەن تورکیا و قەتەر و وڵاتانی عەرەبییەوە پشتگیری دەکرێن، تەنیا دەروازەی ئەمریکا لە سوریا کورد و یەکینەکانی پاراستنی گەلن، کە ئەم هاوپەیمانێتییەش لەگەڵ کورد کێشەی بۆ ئەمریکا دروست کردووە بە تایبەت لەگەڵ تورکیادا.