04:04 - 15/07/2019
هه‌واڵگری توركیا له ماهه‌وه بۆ میت
جیهانی هه‌واڵگری لەسەر بنەمای نهێنی و نیشانەی پرسیار بنیاتنراوە، كردەوە سەختەكان ئاسانترین كردارن، نابێت لە فەرهەنگی ئەواندا نییە، واتایی ماندووبوون نازانن، بێزاریش هەرگیز هێرشیان ناكاتە سەر. ناونیشانەكانیان نادیارە، سەقامگیری نەتەوەكەیان لە پێشینەی داخوازیییەكانیانە.ئەم دەزگایانە لەسەر دەستی چەندین كەسی شێلگیر بۆ پاراستنی وڵاتەكەیان بەڕێوە دەبرێن. هاكان فیدان بەرپرسی دەزگای هه‌واڵگری توركیا(میت) یەكێكە لەو كەسانە كە بە هەموو هەوڵێكییەوە بۆ دانەڕووخانی وڵاتەكەی تێدەكۆشێت.
میت له چییه‌وه هاتووه؟
ده‌زگای هه‌واڵگری میت، له‌ناو توركیادا دهربڕاوهیهكی به‌ربڵاوه. میت له سێ وشه‌ی تێكه‌ڵ به زمانی عه‌ره‌بی و توركی پێكدێت.
M به واتای میلی كه له مله‌ی عه‌ره‌بیه‌وه وه‌رگیراوه
I به واتای ئیستخبارات كه ده‌كاته هه‌واڵگری دێت
T به واتای ته‌شكیلات كه زمانی عه‌ره‌بیه‌وه وه‌رگیراوه كه ده‌كاته پێكهاته به كوردی
كاتێك هه‌ر سێ وشه‌كه ده‌ده‌ین له‌یه‌كتر له زمانی توركیدا به‌مجۆره ده‌رده‌بڕدرێت" میلی ئستخبارات ته‌شكیلاتی" كه له كوردیدا ده‌بێته ته‌شكیلاتی هه‌واڵگری میلی. ئه‌م ده‌زگایه له كاتی جه‌نگی سه‌ربه‌خۆی توركیادا رۆڵێكی به‌رچاوی گێڕا، هه‌ر بۆیه لێره‌وه له‌گه‌ڵ ناوهێنانی میت، سه‌ربازه‌كانی توركیایان بیرده‌كه‌وته‌وه كه له پێناو توركیا جه‌نگاون. دواتر ده‌زگاكه ئیشیان له‌سه‌ر ڕووخاندنی عوسمانیيه‌كان كرد. له ساڵی 1923 به هاوكاری ئه‌م ده‌زگایه توانرا سیستمی كۆماری توركیا دابمه‌زرێت. به‌ڵام كاتێك هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌هۆی كاره ناقۆڵاكانی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له جه‌نگدا پێیاندرا، نه‌ما و له‌ناو چوو. ئه‌م ده‌زگایه چه‌ندین لقی لێبووه‌وه، له‌وانه‌ش ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ر به‌پۆلیس و جه‌ندرمه. له‌ناو جهندرمهشدا كه ده‌زگایه‌كی تایبه‌تی سوپایه چه‌ند لقێكی جیاوازی لێبووه‌وه له‌وانه‌ش ده‌زگای هه‌واڵگری زه‌مینی و ئاوی و ئاسمانی.
بۆچی ناوی میت پێشتر ماه بوو؟
ده‌زگای میت پێشتر ناوی ماه بووه كه كورتكراوه‌ی ده‌زگای(خزمه‌تگوزاری عهمالیات میللی) بووه.
Milli Amalet Hizmetleriدواتر كورتكرايهوه بۆ MHA.
ئه‌و سه‌رده‌مه موسته‌فا موغلال داموده‌زگای پۆلیسی سه‌ربازی و ئیستخباراتی دامه‌زراند. ئه‌م ده‌زگایه چونكه له كاتی جه‌نگدا بوون، كه‌متوانا بوون، به‌ڵام خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به تورك كرد. دوای دامه‌زراندن و راگه‌یاندی كۆماری توركیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه سه‌ره‌تای ساڵی 1926 ئه‌تاتورك له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سوپاسالاراندا ئه‌نجامیدابوو، ده‌ڵێـت" ئه‌م كاره به‌و جۆره نابێت، ناچارین ئێمه‌ش وه‌كو ده‌وڵه‌ته كاریگه‌ره‌كان هه‌واڵگرییه‌كی مۆدێرنه دابمه‌زرێنین."
هه‌ر بۆیه دوای ئه‌وه ده‌سته‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی سوپا به سه‌رۆكایه‌تی (ناجی ئهڵدهنز) هه‌ڵبژێردرا، ئه‌وانه‌ش بوونه مامۆستای هه‌واڵگری فه‌رمانیان ده‌ركرد، نابێت هیچ كه‌سێكی ناپسپۆر بێته ناویانه‌وه. ناجی پاشا له نێوان ساڵانی 1912-1919 له‌كاتی شه‌ڕدا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵی ئه‌ڵمانی به‌ناوی (ئۆبرست واڵته‌ر نیكۆڵای) كه سه‌رۆكی هه‌واڵگری ده‌سته‌ی گشتی سوپای ئهڵمانبوو، پێكه‌وه بوون. بۆیه دواتر ناجی پاشا بانگهێشتی ئهویكرد تاوه‌كو ده‌زگاكه‌یان به‌ره‌و پێش به‌رن.
بۆیه ئه‌ویش ڕازی بوو له ساڵی 1926ه‌وه له ئه‌كادیمیای جه‌نگی ئه‌ستانبوڵ دهستبهركاربوو. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی چووبوونه ئه‌ڵمانیا له شه‌شی كانوونی یه‌كه‌می 1927 گه‌ڕانه‌وه بۆ توركیا، به فه‌رمانی فه‌وزی چاكماك نوسراوێكی نهێنی ئاراسته‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كان كرد، كه له شاره‌كانی ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵ، ئیزمیر، ئه‌ده‌نه، دیاربه‌كر، قارس. لقی تایبه‌ت به خۆیان بكه‌نه‌وه.
ماه تاوه‌كو ساڵی 1965 سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆبوو، ئه‌وه‌ش به ڕووكه‌ش بوو، چونكه سه‌رجه‌م كاروچالاكییه‌كانی ئه‌وان سه‌ربه‌خۆیانه بوو. ئه‌م ده‌زگایه سه‌ره‌تا له بینایه‌كی دوو نهۆمی دابوو، پێنج ژووری هه‌بوو، ده‌كه‌وته كۆڵانێكی ته‌نگ و تاریكی نزیك مزگه‌وتی حاجی برایم له ئه‌نقه‌ره. ماه ده‌ستی دایه چالاكی گرنگ. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران و چالاكی و كاره‌كانی لازستانی سوور، چالاكی كۆمه‌ڵه‌ی خۆیبوون و كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردی كورد‌و ئه‌رمه‌نیه‌كان. ساڵی 1955 كاتێك توركیا بوو به ئه‌ندامی ناتۆ، په‌روه‌رده‌ی ئه‌مریكایان بینی، بۆیه له ساڵی 1953 و پێش ئه‌و كاته لیوا به‌هجه‌ت توركمان وه‌كو سه‌رۆكی ده‌زگا و چه‌ندان عه‌مید ڕوكنی وه‌كو فوئاد دۆغۆیان هاتنه ناو ده‌زگاكه‌وه، له‌گه‌ڵ شه‌ش كه‌سی دیكه‌دا ڕه‌وانه‌ی ئه‌مریكا كران. دوای ئه‌وه‌ی خولێكی نهێنیان له ئه‌مریكا بینی گه‌ڕانه‌وه بۆ توركیا له ئه‌ستانبوڵ په‌یمانگایه‌كی په‌روه‌رده‌یان كرده‌وه كه كادیره‌كانی ماه ده‌یانخوێند.
له ساڵی 1965 به یاسای ژماره 644 ماه كرا به میت، دواتر به گوێره‌ی یاسای ژماره ( 2937) له ڕێكه‌وتی 1-11-1983 به فه‌رمی خزمه‌تگوزاری هه‌واڵگری ده‌وڵه‌ت و ته‌شكیلاتی ئیستخباراتی میللی(میت) پێگه‌یه‌كی نوێیان پێكهێنا. ئه‌وی كه پێی ده‌گوترا ماه و ئه‌تاتورك دایمه‌زراندبوو، بوو به مێژوو و كۆتایی هات.
ئه‌وانه‌ی سه‌رۆكی میت بوون
عه‌ونی كانتان ساڵانی 1965-1966 نۆ مانگ به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی میتی كردووه.
فوئاد دۆغۆ 1966-1971
نوره‌دین ئه‌رسین 1971-1973
بوڵند توركه‌ر 1973-1974
به‌هادین ئۆزولكهر 1974 به‌ڵام دوای حه‌وت مانگ له 26-9-1974 له سامسۆن مردووه.
بوڵند توركه‌ر بۆ ماوه‌ی دوو مانگ بۆته‌وه سه‌رۆكی میت.
هه‌مزه گورگووچ 1974-1978
عه‌دنان ئیسۆز 1978-1979
بوڵند توركه‌ر 1980-1981
به‌هادین بیگال 1981-1986
خه‌یری ئوندۆل 1986-1989
تیومان كۆمان 1989-1992
سۆنمیز كۆكسال 1992-1998
شینكاڵ ئاتهشگوین 1998-2005
ئیمرتانیر 2005-2010
هاكان فیدا 2010-2015
ئیسماعیل حه‌قی مو‌سا 10-2-2015 تاوه‌كو 10-3-2015
هاكان فیدان 2015 تاوه‌كو ئێستا
چۆن كه‌سانی میت تاقی ده‌كرێنه‌وه؟
1- له چوارچێوه‌ی خزمه‌تگوزاری :
• بیری كارمه‌ندی ده‌زگا
• تێڕوانین و توانای كادیران بۆ قاڵبوونه‌وه
• ژماره و چه‌ندایه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌نگه‌ر ده‌گوازنه‌وه
• توانای خۆگرتن و به‌رگریكردنیان له ئاست ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان
• توانای خۆنواندن و به‌سه‌نگه‌ر گۆڕین
• توانای ده‌ستگیركردنی سیخوڕ
• ئاست و ڕاده‌ی سه‌ركه‌وتنیان له ڕووی به‌ربه‌ستكردنی ناپاكانی
• ئاستی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی ده‌زگا هه‌واڵگرییه دۆسته‌كان
2- توانا و هێزی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن:-
• ده‌وروبه‌ری سیاسی
• تیرۆركردن و كوشتن
• سه‌رئه‌نجامی چالاكییه نهێنینهكان
• ڕێگه‌دان به پڕوپاگه‌نده‌ی ڕووخێنه‌ر
• شێوه‌ی ئیداره‌دانی ئه‌و سیخوڕانه‌ی دێنه لای
• شێوه‌ی ئه‌وانه‌ی هانی بۆ دێنن یان سه‌نگه‌ر و به‌ره ده‌گۆڕن
* چاره‌سه‌ری ژێرزه‌مینی واته چاندن له شێوه‌ی كاری نهێنی ژێرزه‌مینی
• ئیداره‌ی سیخوڕی دووسه‌ره
• سه‌رئه‌نجامی چالاكی دزه‌كردن
• توانای ته‌كنیك
• په‌روه‌رده
• ته‌كنیكی په‌یوه‌ندیكردنی ته‌له‌فۆنی
3- قازانج و سود وه‌رگرتن له به‌رهه‌مه‌كان
• بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه وزانیاری له كات و ساتی خۆیدا
• ناسین و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو
4- توانای وه‌رگرتنی بێ سیم(ئێستا مۆبایل هاتووه و زۆر شت گۆڕاوه) شێوازی ئاماژه و شته شاراوه‌كانی هه‌واڵگری
ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان كه كۆكراونه‌ته‌وه.
ده‌زگای میت چۆن پۆلێنی تاوانبار و گومانلێكراوان ده‌كه‌ن؟
1- ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ن قسه بدركێنن و هاوكاری بكه‌ن و ڕاستگۆ بن.
2- ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ییان تێدا نییه قسه بدركێنن و هاوكاری بكه‌ن.
3- ئه‌وانه‌ی له وه‌ڵامدانه‌وه توندڕه‌ون.
4- ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی هاوكاری كردنن و به‌ڵام ڕاستگۆ نیین.
ئه‌ندامانی میت باوه‌ڕیان وایه، لێكۆڵینه‌وه پێویستی به ڕۆشنبیری و كه‌لتوورێكی به‌رزه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی توند مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كاندا بكه‌ن، تاوه‌كو بتوانن به شێوه‌یه‌كی باش ئامانجه‌كانیان بپێكن و زانیاری زۆریان ده‌ست بكه‌وێت. هه‌رگیز بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه به‌رامبه‌ره‌كانیان چیان به‌سه‌ردێت، ئایا ده‌مرن یان ده‌مێنن.
میت چۆن ئه‌ندامی تازه ده‌هێنێته ڕیزه‌كانیه‌وه؟
هه‌ركه‌سێك كه دێته ڕێزه‌كانی ده‌زگای میته‌وه، سه‌ره‌تا لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی وردی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، پاشان ده‌زانن ئه‌م كه‌سه بۆچی ده‌توانرێت سودی لێ وه‌ربگیرێت. ئه‌وانه‌ی وهردهگریێن به مه‌به‌سته‌كانی( شۆفێر، دژه سیخوڕی، كارمه‌ندی به‌دواداچوون و چاودێری) ئه‌و كه‌سانه‌ی لیژنه له‌سه‌ری بڕیارده‌دات یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ش، پسپۆری ده‌روونییه، به وردی لێكۆڵێنه‌وه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ڕۆحی و فیزیكی كه‌سه ده‌كرێت. له چوارچێوه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ندامدا نابێت پله‌ی خزمایه‌تی و هاوڕێیه‌تی له‌به‌رچاو بگرێت، هه‌روه‌ها نابێت دوو كه‌سی خێزانێك له‌ناو میتدا كاربكه‌ن. وردترین لێكۆلێنه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وجا كامه‌یان شیاوه وه‌رده‌گیرێت.
یه‌كه‌م
دامه‌زراندن له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات نابێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی پاداشت و سزا بێت. ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه له بواره‌كه‌ی خۆیاندا سه‌ركه‌وتووبن. كاتی خۆیان بۆ ئه‌ركه‌كانیان ته‌رخان بكه‌ن. چونكه جاری وا هه‌یه پێویست ده‌كات چه‌ندین ساڵ له‌و شوێنه بمێننه‌وه.
دووه‌م
په‌روه‌رده و خول، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی به‌شداری ئه‌م خولانه ده‌كه‌ن، نابێت ته‌نیا لایه‌نی تیۆری بێت، به‌ڵكو پێویسته پراكتیكانه ئیشیان له‌سه‌ر بكرێت. ئه‌وان پێشتر له خوله‌كاندا تیۆری ده‌خوێنن دواتر له پراكتیكی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی مامۆستای خولهكانن هه‌موویان پێشتر به شێوه‌یه‌كی باش له‌ناو میتدا كاریان كردووه.
سێهه‌م:
نوێكردنه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی كار:
به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌بێت، بیرودیدێكی مۆدێرن بخرێته كاره‌وه. دیاریده كۆنه‌پارێزی و بیرۆكراتیهكان لهناوببرێنن.
چواره‌م:
بارودۆخی ئه‌ندام و كادیرانی میت شاده‌ماری كاری هه‌واڵگرین، بێ ئه‌وان كاروبار به‌ڕێوه ناچێت. ئه‌وانه‌ی له‌ناوه‌وه‌ی توركیا كارده‌كه‌ن، له ڕووی باوه‌ڕی ئایدۆلۆژییه‌وه خزمه‌ت ده‌كه‌ن و باوه‌ڕیان به مووچه و مادده كه‌مه. ئه‌وانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ئاماده‌ن له پێناو به‌رژوه‌ندی ماددی كاربكه‌ن، چونكه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانن كار بكه‌ن.
پێنجه‌م:
ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه ڕێزهكانهوه، له بواری سیاسی‌دا نه‌خشی خۆیان بنوێنن. واته كارێك بكه‌ن، بتوانن له سیاسه‌تی ناوچه‌كه باش تێبگه‌ن به بچووكترین جوڵانه‌وه ئاگادار بن. تاوه‌كو سه‌رووی خۆیان ئاگادار بكه‌نه‌وه و ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ن.
شه‌شه‌م:
پلانڕێژی، ده‌بێت نه‌خشه‌ی پلانه گه‌وره‌كان له لایه‌ن كه‌سانی به ئه‌زموونه‌وه دابڕێژرێت، له كاتی جێبه‌جێكردنیشدا نابێت بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ته‌وه.
له كاتێكدا كارمهندیك له كاتی جێبه‌جێكردنی ئهركێكیدا ڕووداوێكی تووش ده‌بێت، ده‌بێت ده‌زگای هه‌واڵگری پشتگیر بكات. به‌م شێوازه هه‌ستێكی دڵنیایی ده‌ده‌یته كارمه‌نده‌كان، كه ئه‌گه‌ر هات و لێتان قه‌وما ئێمه پشتیوانیتانین.
سه‌خترین به‌شی ده‌زگای میت
چاودێری و به‌دواداچوون: ئه‌م ئه‌ركه قورسترین كاری ده‌زگای میته. ئه‌و گروپ و كه‌سانه‌ی به‌م كاره ههڵدهستدهن، زۆربه‌ی جار به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ناونیشانی كه‌سێك كه ده‌ساڵ پێشتر هه‌وڵی ناسینی دراوه. له شوێنك ده‌چه‌قن و چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن. هه‌ندێك جاریش دوای ئامانج ده‌كه‌وێت، تاوه‌كو ده‌گاته شوێنی خۆی. گه‌ڕان به دوای كه‌سه‌كه‌دا و ده‌ستنیشانكردن یان زاننینی به ده‌ستهێنانی په‌یوه‌ندی و چالاكییه نهێنیه‌كان، ماندووبوونهوهكهیان ده‌سڕێته‌وه. دواجار به لای ئه‌وانه‌وه كه هه‌موو شتێكیان ده‌ستكه‌وتووه ده‌بێته شانازی. چالاكی چاودێری و به‌دواداچوون وه‌كو یاری تۆپی پێ كاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به پاسدان به یه‌كتر گۆڵدهكهن، به‌ڵام كه‌سی چاودێری كرا‌و نابێت به هیچ جۆرێك هه‌ست بكات، كاتێك ئه‌نجامی كۆتایی دێته ده‌ست ئه‌وكاته گۆڵدهكهن.
یه‌كێك له‌وانه‌ی كه پێشتر ئه‌ندامی میت بووه و یاداشتی خۆی نووسیووه‌ته‌وه محه‌مه‌د ئهیموره و ده‌ڵێت" چالاكییه‌كی ده رۆژه‌مان ئه‌نجامدا، تهكنیكسازهكان مایكرۆفۆنیان له بینایه‌ك ده‌چاند كه تازه درووستكرابوو، هێشتا چۆڵ بوو. خاوه‌نی بیانه‌كه زوو زوو ده‌هات و سه‌یری بیناكه‌ی ده‌كرد. هه‌رچی ڕێگایه‌ك كه ده‌چووه‌وه سه‌ر بیناكه له لایه‌ن پیاوه‌كانی خۆمانه‌وه گیرابوو. به جۆرێك دامه‌زرابووین، ئاگاداری جوڵه‌ی یه‌كتر بووین. ئه‌گه‌ر ده‌ستی ڕاستمان به قژدا هێنا، ئه‌وا واتای شتیكی هه‌یه، گوێ خوراندن واتایه‌كی دیكه‌ی هه‌بوو. ده‌بوو به جۆرێكیش ئه‌و ئیشه بكه‌ین كه كه‌س هه‌ستمان پێنه‌كات. ئه‌گه‌ر هه‌ر مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر كاره‌كه‌مان ڕوویبدایه ئه‌وا به ئاماژه یه‌كترمان ئاگادار ده‌كرده‌وه. وه‌كو ئێستا نه‌بوو بێ ته‌ل به‌كار بهێننین. ئه‌و كاته له ئه‌ستانبوڵ زستانێكی زۆر سارد بوو، بۆ ماوه‌یی چه‌ند كاتژمێرێك له شوێنی خۆمان نهدهجوڵایان جاری وا هه‌بوو وه‌ختبوو گوێم ڕه‌ق بێته‌وه ئێمه له شوێنی خۆمان نهدهجوڵایان چونكه بزركردنی ئامانجه‌كه‌مان زۆر ناخۆش بوو."
به‌لای ئه‌ندامانی میته‌وه، هه‌واڵگری یه‌كێكه له گه‌مه‌كانی عه‌قڵی مرۆڤ، ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌مه‌یه به عاقڵانه‌تر بكات، به شێوه‌یه‌كی گونجاوتر یاسا و ڕێساكانی پیاده بكات، براوه‌یه.
به‌شی چاودێری و به‌دواداچوون له لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه دامه‌زراوه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌م به‌شه له كۆندا كاریان كردووه، له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ڕاهێنیان پێكراوه. ئه‌مریكا له ساڵی 1966ه‌وه ده‌ستیان له ده‌زگای میت هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام به‌ردی بناغه‌كه‌ی له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بووه.
چه‌ند زاراوه‌یه‌ك له ده‌زگای هه‌واڵگری میت بۆ كاروبار به‌كارده‌هێنن
ACCOMMODATON ADDRESS
ئه‌و ناونیشانه‌یه كه پۆست و پێویستی دیكه بۆ كارمه‌ندێكی چالاكی نهێنی به‌ڕێده‌كرێت.
ACTIVE OPPOSITION
ئه‌و چالاكیانه‌یه كه به‌ر له ئه‌نجامدانی به نهێنی له لایه‌ن چه‌ندین كه‌س و داموده‌زگاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كان پێكه‌وه چالاكیه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
AGENT NET
ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه‌ن كه بهسهربازكراون و به نهێنی له ژێر سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسان بۆ مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت كارده‌كه‌ن.
ALIAS
ئه‌و ناوه نهێنیه كه بۆ مه‌به‌ستی ئاشكرانه‌بوون و شاردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ڕاستی بهركادههێنرێت. ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ش به گشتی له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌ت و كاتیدا به‌كارده‌هێنرێت.
AUDIO SURVELLANCE
چاودێریكردنی ته‌كنیكی بۆ مه‌به‌ستی گوێگرتنی ته‌له‌فۆنی و په‌یام ناردن و په‌یمام وه‌رگرتن به‌كاردێت.
BACK STOP
ڕێكخستنی سه‌رچاوه‌یه‌ك یان چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ سه‌لماندنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پشت په‌رده.
BLOWW COMPROMISE
ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌س و چالاكیانه‌ی كه به‌نهێنی ئه‌نجامده‌درێن. ئه‌مه‌ش به بێ مه‌به‌ست له لایه‌ن كارمه‌ندانه‌وه ئاشكرا بكرێت.
BORDAR CROSSING
تێپه‌ڕینی سنوور، یان ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ڕۆیشتنه ناو مه‌یدانی لێپرسراوێتی كه‌سێكی سیاسی.
BRASH CONTACT
ئه‌و ڕێ و شوێنه‌یه كه به خێرایی هه‌واڵ و زانیاری به ده‌ست بخه‌یت.
BUILD UP MATERIAL
ئه‌و زانیاری و به‌ڵگه ڕاسته‌قینانه‌ن كه به سیخوڕێكی دووسه‌ره ده‌درێن.
Case officer
هه‌واڵگرییه‌كی ئه‌رك پێسپێڕدراوه. كه لێپیچنه‌وه له ڕووداوێك ده‌كات.
CONSUMER
ده‌ستكاریكردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌زگای هه‌واڵگری كۆیكردوونه‌ته‌وه.
COUNTER SURVEILANCE
چالاكیییهكه په‌یوه‌ندی به چاودێریكردن و به دواداچوونه‌وه هه‌یه.
COVER STORY
ژیاننامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه بۆ داپۆشینی كارمه‌ندانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئاماده ده‌كرێت.
COVER DISRUPTIVE ACTION
ئه‌و چالاكیانه‌یه بۆ پێشگیرگرتنی چالاكی تێكده‌رانه و ئاژاوه‌گێڕی ئه‌نجامدراوه.
ONE- TIME PAD
ڕێكاری به‌كارهێنانی شفره‌یه، به تێكه‌ڵكردنی جارێكی پیته‌كان ده‌كرێت و بۆیه‌ك جار به‌كارده‌هێنرێت.
RECRUITMENT
كرداری قایلكردن و هاندانی كه‌سێك بۆ كاركردن بۆ ده‌زگایه‌كی نهێنی.
THIRO CONTRY OPERATION
ئۆپراسیۆنێكه ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری له وڵاتێكی دیكه ئه‌نجامی ده‌دات.
INFORMER
به‌و كه‌سه ده‌گوترێت كه هه‌واڵ و زانیاری نوێ له‌باره‌ی كه‌سێك ده‌دات به پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و له‌به‌رامبه‌ردا بڕه پاره‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت.
چۆنیه‌تی له‌ناوبردنی ماهیر چایان و هاوڕێیه‌كانی
دوای ده‌ستگیركردنی دێنیز گێزمیش و حوسێن ئینان و یوسف ئه‌رسه‌لان. ده‌ستگیران سزای له سێداره دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.ماهیر چایان سه‌رۆكی به‌ره‌ی ئازادی گه‌لی توركیا له زیندانی ماڵته‌په، هه‌ڵهاتن، یه‌كه‌مین كاریشیان ئه‌وه‌بوو، هه‌ستان به ڕفاندنی كونسوڵی ئیسرائیل له ئستانبوڵ، به‌ناوی ئه‌فرایم ئیلرۆم. چه‌په‌كان مه‌رجی ئه‌وه‌یان دانا ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكرێت و گێزمیش و هاوڕێكانیشی ئازاد بكرێن. ئه‌گه‌ر بێت و مه‌رجه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن ئه‌وا دوای سێ ڕۆژ كونسوڵ ده‌كوژن. دوای ئه‌وه‌ی به ده‌نگی مه‌رجه‌كانه‌وه نه‌چوون، ئه‌وان كونسوڵیان كوشت. بۆیه له ساڵی 1972 گێزمیش و هاوڕێكانی له سێداره دران.
ئه‌وجا ده‌زگای میت ئۆپراسیۆنێكی پشكنینی به‌ناوی "گه‌رده‌لوولی یه‌ك" ده‌ست پێكرد. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ستگیربكه‌ن. محه‌مه‌د ئایمور له یاداشته‌كه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌و ئۆپراسیۆنه ده‌ڵێت:
" شوێن پێی چایانمان هه‌ڵگرت، ماڵ به ماڵ به سهریانماندا، ئه‌وانیش شوێنیان ده‌گۆڕی، بۆ شوێنێكی دیكه ده‌چوون، هه‌ندێك جار خه‌ریكی چا خواردنه‌وه بوون، به شێوه‌یه‌ك دهپهشۆكان ته‌نانه‌ت پیاڵه چاكانیان به‌جێده‌هێشت، دواتر زانیمان به گه‌ڵابه‌یه‌ك شتومه‌كه‌وه، ئه‌نقه‌ره‌یان جێهیشتووه.
چایان و برادهركانی له مانگی ئازاری 1972 به‌ره‌و كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ڕه‌ش رۆیشتبوون. له سینۆپ سێ پسپۆری ئینگلیزیان ڕفاندبوو. ئه‌وان وه‌كو بارمته مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرا. دواتر بهیننامهیهكیان بڵاوكرده‌وه، داواكاری خۆیان هه‌بوو. جه‌ماعه‌تی چایان له ده‌وروبه‌ری(ئونیه) بینرابوون.
له چه‌ند كه‌سێكمان پرسی وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆمان ده‌ست نه‌كه‌وت. حیرام عه‌باس كه به‌رپرسی ئێمه‌بوو له میت، زۆر به شوێن ئه‌وانه‌وه بوو. له ئونیه، قسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ر و جێگری ناوچه‌ی سامسۆن كرد، پێیان گوتین زۆر كه‌س شاره‌زان، ده‌توانن ئه‌و كه‌سانه ده‌ستنیشان بكه‌ن، كه ماهیر چایان و هاوڕێكانی له كوێن. بۆیه ئێمه خێرا له‌گه‌ڵ جه‌ندرمه هه‌ماهه‌نگیمان كرد، سه‌ره‌تا ده‌ستمان كرد به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی پاریزه‌ر، مامۆستا، زێرنگه‌ر، جوتیار، شۆفێر، به‌رگدروو. دواتر بۆمان ئاشكرا بوو مامۆستایه‌ك به‌ناوی"ئێچ، ج" شوێنی چایانهكان ده‌زانێت. پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستگیربكرێت، شوانی كردووه، چه‌ندین ئه‌شكه‌وتی ناوچه‌كه شاره‌زایه.
له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌و مامۆستایه چه‌ندین كه‌سمان له‌گه‌ڵ كۆماندۆ ده‌ستنیشانكرد و به‌ره‌و ئه‌و ئه‌شكه‌وتانه چووین، به‌ڵام به‌هۆی چڕی ناوچه‌كه‌وه نه‌ماتوانی بمێننینهوه. دواتر هه‌رچۆنێك بوو، چووینه ناو ئه‌شكه‌وته‌كانه‌وه به‌ڵام هیچمان ده‌ست نه‌كه‌وت و چۆڵ بوون. چوار مانگ پێش ڕووداوه‌كان ئه‌حمه‌د ئه‌تاسۆی چه‌ند سندووق ته‌قه‌مه‌نییه‌كیان له ئه‌شكه‌وته‌كانی گوندی ماس شاردبووه. دواتر له لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت موختاری گوندی ماسی ئاگاداربووه و زانیاری هه‌بووه. به گوێره‌ی ئه‌زموونی میت زانیمان مامۆستاكه زۆر زانیاری لایه و نایدركێنێت. دوای نیوه شه‌و دووباره بۆ لێپێچینه‌وه بانگمان كرد. زۆر به وردی و له‌سه‌رخۆ له‌گه‌ڵیدا ده‌ستمان پێكرد. به جۆرێك لێكۆڵینهوهیهكان چڕبوون ته‌نگه‌تاوبوو. ده‌ترسا زانیارمان بداتێ. ئێمه‌ش ده‌ترسان زانیاری هه‌ڵه‌مان بداتێ.
ماهیر چایان له‌گه‌ڵ سێ هاوڕێیدا تا رۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتنی 24ی ئازاری 1972 له لایه‌ن مامۆستاكه‌وه له ماڵێكی گوندی"ئێن" به‌ڵام دواتر له لایه‌ن پیاوێكه‌وه كه پێی ده‌گوترا مام. ئه‌و بردبوونی بۆ ناوچه‌ی نیكسارا. زانیارییه‌كانی مامۆستاكه‌وه پیاوێكی جوتیاری ته‌واوكه‌ری یه‌كتربوون ئیتر بۆیه دڵنیابووین كه ته‌واوه. رۆژێك له‌و ناوچانه‌ی ماینه‌وه، دواتر مامۆستاكه‌مان له‌گه‌ڵ خۆمان برد و به‌ره‌و نیكسارا به‌ڕێكه‌وتین. ئێمه هه‌موومان بۆ ئه‌و پیاوه ده‌گه‌ڕاین كه پێی گوتراوه مام. خه‌ڵكی ناوچه‌كه به شێوه ده‌یانناسی به‌ڵام نه‌یانده‌زانی ناوی چییه. ئه‌و پیاوه پیره له تهكیراز بینرابوو. كه به پاسیك به‌ره‌و نیكسارا چووه. پیاوێكیش له گوندی ئالموس ده‌ستگیركرابوو. زۆر به وردی ئاگای له جموجۆڵه‌كان بوو. له ڕاستیدا له ناوشار زه‌مینه‌ی ده‌ستنیشانكردن زۆر له بار نییه به تایبه‌تی یه‌كێك ناوی نه‌زانرێت، له ناوچه‌یه‌كی دووره ده‌ستدا بێت. چۆن ده‌ستنیشان ده‌كرێت؟ ئه‌وه‌ش پرسیارێك بوو ده‌بوو وهڵامهكیمان ده‌ست بكه‌وێت.
ئۆتۆمبیلێكی جه‌ندرمه و یه‌كێكی دیكه‌ی فه‌رمانگه‌ی ڕێگاوبان به‌ره‌و ڕوومان ده‌هاتن. بینیمان كه ئه‌و مامه پیره‌یی تێدایه. به گوێری ئه‌و نیشانانه‌ی پێماندرابوو. ئه‌و بوو. پیاوێكی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵه‌ی ڕه‌قه‌ڵه‌ی باڵا مامناوه‌ند. مامۆستاكه پیاوه پیره‌كه‌ی ناسیووه. به‌سه‌ر پێوه لێپیچینهوهمان له‌گه‌ڵ كردن. ترسابوو. گوتی له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له گوندی عهبدتامۆ داوای لێكراوه ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات. دواتر بۆمان ده‌ركه‌وت به پێی ڕێنمایه‌كانی ئه‌حمه‌د ئه‌تاسۆی جوڵاوه‌ته‌وه. ئێستا ئاشكرا بوو. به گه‌ڵابه‌یه‌ك له گوندی نوره‌دینه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ گوندی قزڵده‌ره و نیكسارا.
له‌وێش له شوێنێك دانراون. بۆیه بۆ ئه‌و گونده كه‌وتینه ڕێ و گروپی كۆماندۆ به‌شه‌و كه‌وتبوونه ڕێ و ڕێنماییان پێ‌درابوو كه بۆ به‌یانی بگه‌نه قزڵده‌ره و گه‌مارۆی ناوچه‌كه بده‌ن. ئه‌و شوێنه‌ی بۆی چووین، ناوچه‌یه‌كی سه‌خت بوو. بۆیه ئۆتۆمبیله‌كانمان چه‌قین و ده‌رمانهێنان.
ئه‌وجار كاتژمێر دووی شه‌و ده‌بوو به پێ به‌ڕێكه‌وتین نه‌ك چایان و هاوڕێكانی به‌خه‌به‌ر بێنه‌وه. ئه‌وه‌نده قوڕمان پێوه‌بوو، نه‌مانده‌توانی هه‌نگاوبنێنن بۆیه كاتژمێر چوار و نیوی به‌یانی گه‌شتینه سه‌ر لووتكه‌ی ئه‌و چیایه‌ی كه به‌سه‌ر گوندی قزڵ ده‌ره ده‌ڕوانێ، هێشتا دونیا تاریك و ڕوونبوو، گروپێك سه‌ربازمان بۆ سه‌ر ڕێگای گونده‌كه دانا. ئێمه به‌ره‌و لای چه‌پی گونده ده‌چووین، چونكه ده‌گوترا ئه‌و ماڵه‌ی ماهیرچایانی لێیه ماڵی موختاره. فه‌رمانده‌كان خێرا دوو ئه‌فسه‌ریان ڕه‌وانه‌ی ناو گونده‌كه كرد، تا موختاربهێنن. پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌فسه‌رێكیان هێدی هێدی گه‌ڕایه‌وه.
كاتێك له ده‌رگای ماڵی موختاری داوه، كابرا خۆی ده‌رگای كردبووه‌وه. ڕاسته‌وخۆ پارچه كاغه‌زێكی له‌ناو له‌پی نابوو. كه تێیدا نووسرابوو" 13 كه‌س له ماڵهكهماندایه" ئیتر سه‌ربازه‌كان به پێی پێویست دابه‌شكران و هه‌ندێكیان ماڵی موختاریان گه‌مارۆدا، ئه‌و ده‌مانه دونیا ڕووناك بووه‌وه. بینیمان ماهیر چایان و عومه‌ر ئانیان له په‌نجه‌ره‌كه‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه‌یان ده‌كرد. سه‌ربازه‌كان به بڵندگۆ داوایان له ماهیرچایان و هاوڕێكانیان ده‌كرد، گه‌مارۆدراون و خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن. ماهیر چایان وه‌ڵامی دایه‌وه( ئێستا هه‌موو جیهان و توركیا چاویان بڕیووه‌ته ئه‌م شوێنه، ئه‌گه‌ر نزیك ببنه‌وه یان ته‌قه بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌م سێ بارمته ئینگلیزه ده‌كوژین و بڕیاری كوشتنمان داوه. تا دوا هه‌ناسه به‌رگری ده‌كه‌ین.) دوای ئه‌وه سێ بارمته‌كه‌یان هێنایه به‌ر په‌نجه‌ره، ئاماژه‌یان كرد ئه‌گه‌ر بجوڵێنه‌وه ئه‌مانه ده‌كوژن.
چایان و هاوڕێكانی ده‌ستیانكرد به سروود گوتن و جارنا جارێكیش تانه و ته‌شه‌ریان ده‌گرته سه‌ربازه‌كان. هاواریان ده‌كرد" میتی فاشیست" نێوان ئێمه و ئه‌وان هه‌ر 100-200 مه‌تر ده‌بوو. داوایان له سه‌ربازه‌كان ده‌كرد، فه‌رمانی ئه‌فسه‌ره فاشیسته‌كان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی زۆر قسه‌ی پێمان ده‌گوت، ئهتروگوڵ كۆركچوو بوو.
دوای ماوه‌یه‌ك چه‌ند لایه‌كی دیواره‌كه‌یان كون كرد له‌ناكاو دووكه‌ڵ له خانووه‌كه به‌رزبووه‌وه. ئه‌وجا گوتیان ئێمه موختاره‌كه و خێزانه‌كه‌ی ئازاد ده‌كه‌ین. پاشان موختار و خێزانه‌كه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه. ئێمه وه‌كو كارمه‌ندانی میت هه‌وڵماندا هه‌رچۆنێك بێت، كاربكهینه سه‌ر چایان و هاوڕێكانی تاوه‌كو خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، به‌هۆی قسه‌كانی ئێمه‌وه كێشه كه‌وته نێوانیانه‌وه، هه‌ندێكان ده‌یانویست خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن. به‌ڵام ماهیرچایان بارودۆخه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ كردبوو. ده‌یگوت ئه‌وه‌ی خۆی راده‌ست بكاته‌وه ده‌یكوژم.
بۆ ئه‌وه‌ی وره‌یان نه‌ڕووخێت به‌رده‌وام سردویان ده‌گوت دوای ماوه‌یه‌ك كۆپته‌ر هات، سه‌ربازی له پشته‌وه‌ی خانووه‌كه دامه‌زراند. وه‌زیری ناوخۆ، سه‌رۆكی میت، فه‌رمانداری تۆكان، جێگری فه‌رمانداری گشتی جه‌ندرمه، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میتی ئه‌نقه‌ره له‌وێ بوون. چه‌ند كۆپته‌رێك به مه‌به‌ستی هێنان و بردنی زانیاری به‌رده‌وام به ئاسمانه‌وه بوون. داوای هێزی تایبه‌تكرا، بۆ هێرشكردن. هه‌موومان بیرمان له‌وه ده‌كرده‌وه چۆن بیانیه‌كان بپارێزین.
بەنارنجۆك خۆیان كوشت
ئه‌گه‌ر ماهیر و هاوڕێكانی خواردنی ته‌واویان هه‌بووایه به‌رگه‌ی چه‌ند مانگێكیان ده‌گرت و داواكارییه‌كانیان به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پاند. ئێمه ده‌ترساین ئه‌وان سود له تاریكی ناوچه‌كه وه‌رگرن. بۆیه بڕیارماندا پرۆجێكتهر به ده‌وری خانووه‌كه دابنێن تاوه‌كو ئیتر نه‌توانن هه‌ڵبێن. له‌وكاته‌دا بیر له‌وه كرایه‌وه چه‌ند فرۆكه‌یه‌ك به نزمی به‌سه‌ر خانووه‌كه‌دا بچێت، تاوه‌كو ئه‌وان بشڵه‌ژێن. شتێك ده‌ستبخه‌ن بۆ ده‌ستگیركردنیان. له گه‌رمه‌ی تاوتوێی دۆخه‌كه له‌ناكاو بوو به ته‌قه. ده‌وروبه‌ری دووی نیوه‌ڕۆ ده‌بوو. گیزه‌ی گوله له هه‌ر چوارده‌ورمانه‌وه ده‌هات. ئێمه‌ش خۆمان دابه‌زه‌ویدا.
كامێرایه‌كم پێ‌بوو ده‌مویست وێنه‌ی ڕووداوه‌كان بگرم. به‌ڵام فه‌رمانداری گشتی بڕیاریدا ته‌قه نه‌كرێت. به‌ڵام هێشتا ته‌قه‌كردن و فڕێدانی نارنجۆك به‌رده‌وام بوو. دوای 20 خولهك دیسان ته‌قه‌كردن له‌یه‌ك ده‌ستی پێكرده‌وه. ئه‌و ناوچه بوو به دووكه‌ڵ. ئه‌مجاره ته‌قه‌كردن درێژه‌ی كێشا. هیچ ده‌نگ له خانووه‌كه نه‌ما. چه‌ند ئه‌فسه‌رێك هه‌وڵیدا به‌ره‌و ناو خانووه‌كه بڕۆن. دواتر ئێمه‌ش چووینه ناو خانووه‌كه‌وه. به‌ڵام دیمه‌نی ترسێنه‌رمان بینی.
ئه‌وان هه‌ندێكیان نارنجۆكیان به‌خۆیاندا ته‌قاندبووه‌وه. ته‌نیا كه‌سێك به‌ناوی"سافه‌ت ئالپ" برینداربوو. ئه‌وانی دیكه مردبوون. ڕێخۆڵه و جه‌رگیان تێكه‌ڵ بوو. دوای چه‌ند كاتژمێرێك سافهتیش مرد. هۆڵه‌كه پڕبوو له لاشه. سێ بارمتهكهش له ژێر پلیكانه‌كاندا دانشێنرابوون. هه‌ریه‌كه‌یان گوله‌یه‌ك نرابوو به سه‌ریانه‌وه و كوژرابوون. به كامێرا وێنه‌م گرتن.
هه‌ندێك لاشه‌مان ناسییه‌وه، به ئینگلیزه‌كانه‌وه 13 كه‌سی لێ‌بوو. ئه‌وانه‌ی له‌و قزڵده‌ره كوژران 14 كه‌س بوون نه‌ك سیازده:-
ماهیر چایان
جیهان ئه‌لپ ته‌كین
عومه‌ر ئانیا
سنیان كازم
ئۆزۆ دۆغرۆ
هودای ئاریكان
سه‌باحه‌دین كورت
نیهاد یه‌ڵماز
ئه‌رتان سورهان
ئه‌حمه‌د ئه‌تاسۆی
سافه‌ت ئه‌لپ.
به‌مجۆره ڕێكخستنێكی گه‌وره‌ی وه‌كو پارتی به‌ره‌ی ئازادی گه‌لی توركیا له ڕێگه‌ی میته‌وه له‌ناوبرا.
هاكان فیدان دواهه‌مین سه‌رۆكی میت و مه‌ترسیدارترین سه‌رۆكی ده‌زگاكه
ئەو بەرپرسەی دەزگای هەواڵگری توركیا هەمیشە خۆی لە میدیا و جیهان ون دەكات، لە كاتی قەیران و ئاریشەكانی وڵاتەكەی وەكو دیوارێك ڕووبەڕووی دەبێتە، دژی ئەو نەتەوانەش دەوەستێتەوە كە داوای مافی خۆیان دەكەن، وەكو نەتەوەی كورد. هاكان زۆر شت لەسەر ژیانی نازانرێت، بەڵام لێرە و لەوێ ژیانی بۆ خەڵك ئاشكرا دەكرێت. هاكان لە دایكبووی ساڵی 1968ە لە پایتەختی وڵاتەكەی (ئەنكەرە) لە دایكبووە. خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە.خوێندنی لە ئەكادیمیای جەنگی سەربە هێزی وشكانی توركیا، تەواو كردووە. ساڵی 1986 دوای دەرچوونی لە ئەكادیمایی جەنگی وەكو چاوش(عەریف) لە هێزی چەكداری توركیا دادەمەزرێت.
دواتر هاكان لەبەشی كۆمپیتەرو چارەسەری داتاكانی سەربە هێزی وشكای توركیا دادەمەزرێت.لەكاتی ئەنجامدانی كارێكی لە دەرەوەی وڵاتەكەی، بڕوانامەی بەكالۆریس لە زانستی سیاسی و كارگێڕی لە زانكۆی میریلاند لە ئەمریكا بەدەست دەهێنیت.
خوێندنی ئەكادیمی
دوای گەڕانەوەی بۆ توركیا، بڕوانامەی ماستەر لە زانكۆی بیلكنت بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان بە دەست دەهێنێت. هاكان ناونیشانی ماستەر نامەكەی بەناوی" بەراورد لەنێوان دەسەڵاتی هه‌واڵگری توركیا، ئەمریكا، بەریتانیا" كە ساڵی 1999 بڕوانامەكەی بەدەستهێناوە. لە ماستەر نامەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە كە پێویستە توركیا توڕێكی هه‌واڵگری دەرەكی بەهێزی هەبێت.
هاكان فیدان سەرەڕای ئەوەی پیاوێكی سەربازی و ههواڵگریە، زۆر گرنگی بە لایەنی خوێندنی باڵا دەدات، هەربۆیە لە ساڵی 2006 لە هەمان زانكۆ كە زانكۆی بیلكینت-ە لە ئەنكەرە و زانكۆیەكی ئەهلییە، بڕوانامەی دكتۆرا بە دەست دەهێنێت، ئەمجارەیان ناونیشانی تێزی دكتۆراكەی " دیپلۆماسی لە سەردەمی زانیاری، بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای بۆ بەدەستهێنانی زانیاری."
بنیاتنانەوەی دەزگای هەواڵگری توركیا
هاكان فیدان دوای وەرگرتنی پۆستەكەی دەیویست گۆڕانكاری گەورە لە پێكهاتەی دەزگای هەواڵگری بكات بۆیە ئەردۆگانی ڕازیكرد كە سەرجەم دەزگا هەواڵگرییەكانی توركیا لە دەرەوە و ناوەوە، هەواڵگری ئاسایش و سوپا بخرێتە ژێر كۆنترۆڵی هەواڵگری گشتیەوە.ئەوكارەش وایكرد كە ناوەندەكانی ئاسایش و سوپاس پێی قەڵس بن.
لە ناوەوەی توركیا نازناوی دەست وەشێنەی ئەردۆگانیان پێبەخشیووە، ئەردۆگانیش بە نهێنی پارێز ناویدەبات. هاكان فیدان لە ڕێگای بەرێوەبردنی دەزگای هەواڵگریەوە توانیوویەتی جێبەجێی ئەجێندای سیاسەتی ناوخۆی كە هاكان ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە شەڕی دژی كیانەكانی دیكە.بەتایبەتی هاكان سەرپەرەشتی پرۆسەی ئاشتی دەكرد، بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ دژی پارتی كرێكارانی كوردستان كە حكومەتی توركیا چەندین دەیەیە لە باشوری خۆرهەڵاتی توركیا(باكوری كوردستان) دژ بە زۆرینەی كوردەكان ئەنجامی دەدەن.
لەبارەی هاكان فیدانەوە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و توركیا دەڵێت" هاكان ڕوویەكی نوێی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە، دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بكەین لەبەر ئەوەی دەتوانێت كردەوەكان جێبەجێ بكات، بەڵام نابێت گریمانەی ئەوە بكەین كە هاوڕێیەكی پێگەیشتووی ئەمریكایە."
دوژمنایەتی ئیسرائیل بۆ فیدان
لەگەڵ دەستبەكاربوونی هاكان فیدان بۆ پۆستی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا جەنگ لە نێوان دەزگای هەواڵگری موساد و هاكان هەڵگیرسا چونكە دەزگای هەواڵگری توركیا تۆمارێكی دەنگی دەستكەوت كە باس لە دامەزراندنی هاكان فیدان دەكات كە لەو پۆستە دەمەزرێنراوە.
وەزیری بەرگری ئەوكاتەی ئیسرائیل ئەیهود ئۆڵمرت دەڵێت" دەترسین سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا زانیاری بۆ ئێران بگوازێتەوە، چونكە ئەو زۆرێك لە نهێنیەكانی ئێمە دەزانێت، ئێرانیەكان دەتوانن ئەو زانیاریانە بە دەست بخەن، بەڕاستی دۆخێكی نیگەرانكەرە."
ڕۆژنامەی ووڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی لەساڵی 2012 بڵاویكردۆتەوە كە هاكان فیدان زانیاری گرنگی دزە پێكردووە و ڕادەستی ئێرانی كردووە، ئەوەش سەبارەت تۆڕی هەواڵگری مۆساد كە لەناوەوەی ئێران چالاكی دەكەن، بۆیە ئێران دواتر ئەو كەسانەی لەناوبردووە، دەكرێت بڵێین گەورەترین زەبری كوشندە كە ئێران لە دەزگای مۆسادی دابێت، بە هاوكاری هاكان بووە.
بەرپرسێكی گەورەی ئیسرائیلش ئاماژە بەوە دەكات كە "بە ئاشكرا دیارە كە هاكان فیدان دوژمنی ئێران نییە." بۆیە ئەمریكا دواتر سڵی لە هاكان فیدان دەكردەوە، بەوەی هیچ هەواڵێكیان نەگاتە بەردەستی، تاوەكو لەوێوە ڕەوانەی ئێران نەكرێت.وەكو ئەوەی لە ساڵی 2010 چەندین هەواڵی گرنگی ئیسرائیل و ئەمریكا كەوتنە دەستی ئێران.