02:52 - 14/07/2019
حوكمی قه‌ره‌قوش.. چیرۆكی كۆیله‌یه‌كی خه‌سێنراو له یاده‌وه‌ری میسرییه‌كان و گه‌لانی دیكه‌دا
پێده‌چێت پێشتر ئه‌و
ده‌سته‌واژه‌یه‌ت بیستبێت كه ده‌ڵێت (حوكمی قه‌ره‌قوشه). كاتێك ئه‌م قسه‌یه ده‌كرێت
كه باس له فه‌رمانڕه‌وایه‌كی سته‌مكار و خاوه‌نی بریاردانی نامۆ و فه‌رمانی ناڕه‌وایه.
به‌ڵام مه‌به‌ست له
قه‌ره‌قوش، میرێكه به ناوی (به‌هادینی قه‌ره‌قوش)، كه یه‌كێك بووه له ده‌سته
گورزوهشێنهكانی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی له میسر.
سه‌ڵاحه‌دین له
دروستكردنی ده‌وڵه‌ته نوێكه‌یدا "ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبییه‌كان"، پشتی به
سێ كه‌س به‌ستووه، (قه‌ره‌قوش، عیسا هه‌كاری شاره‌زا له فیقهی ئیسلامی و قازی
فازیل) كردوونی به كۆڵه‌كه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی.
چیرۆكی ئه‌م میره
"قه‌ره‌قوش" چییه؟ ئایا فه‌رمانڕه‌وایه‌كی سته‌مكار و گه‌مژه بووه؟
قه‌ره‌قوش..
له كۆیلهییهوه بۆ كتێبه‌كانی مێژوو
به‌هادین قه‌ره‌قوش
له مێژووی میسردا له‌و كۆیلانه‌ی پێش و پاش خۆی به‌ده‌رنه‌بووه كه به كۆیله‌یی
نه‌ژیاون، دواتر بووه‌ته كه‌سی یه‌كه‌م له ناوچه‌ی مه‌حروسه. دوو سه‌ده پێش
خۆی و له یه‌كێك له به‌ناوبانگترین شیعره‌كانی ههجوكردندا (جنێوفرۆشی)، موته‌نه‌بی
ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی گرتووه كه: "هه‌ركاتێك
كۆیله‌یه‌ك گه‌وره‌كه‌ی ده‌كوژێت یان ناپاكی به‌رامبه‌ر ده‌كات، له میسر پێشوازی
لێده‌كرێت"
به‌ڵام ئه‌مجاره
له چانسی میسر، قه‌ره‌قوش كۆیله‌یه‌كی خراپ نه‌بوو، هه‌میشه گوێڕایهڵییهكهی
بۆ سهحهڵادینی ئه‌یوبی (كه خاوه‌ن و گه‌وره‌ی قه‌ره‌قوش بوو) به نمونه ده‌هێنرێته‌وه،
بۆ چه‌ندین مانگ و له جه‌نگه دوور و درێژه‌كاندا، كه سه‌ڵاحه‌دین له پێناو یه‌كپارچه‌یی
شام و میسردا به‌سه‌ر ناوچه‌كاندا ده‌گه‌ڕا، قه‌ره‌قوش پارێزگاری له سامان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
ده‌كرد.
له‌ناكاو و دوای ئه‌و ململانێیه‌ی كه پێنج
ساڵ (559هـ - 564هـ) به‌رده‌وامبوو، قه‌ره‌قوش ناوی چووه لاپه‌ڕه‌كانی مێژووه‌وه،
له‌و ماوه‌یه‌دا سێ شه‌ڕی گه‌وره له نێوان نوره‌دین مه‌حمود زه‌نگی پاشای شام و
ئهمالریكی پاشای قودسدا ڕوویدا، كه هه‌ردووكیان به توندی كێبڕكێیان ده‌كرد بۆ
ده‌ستگرتن به‌سه‌ر میسردا و ده‌یانویست ئه‌و غه‌فڵه‌ته بقۆزنه‌وه كه خه‌لافه‌تی
فاتیمییه‌كان دوای ده‌یان ساڵ له فه‌رمانڕه‌وایی تێیكهوتبوون و خه‌لیفه بووبووه
هێمایه‌كی بێ ده‌سه‌ڵات، وه‌زیره چاوچنۆكهكانیشی شه‌ڕیان له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی ده‌كرد،
به‌تایبه‌ت (شاور و زه‌رخام) كه دوان له وه‌زیره‌كانی خه‌لیفه عازدی فاتمی
بوون.
له دوو شه‌ڕدا
هیچ یه‌كێك له پاشای قودس و پاشای شام نه‌یانبرده‌وه، به‌ڵام له سێیه‌م شه‌ڕدا
سوپاكه‌ی نوره‌دین زه‌نگی به فه‌رمانده‌یی ئه‌سه‌ده‌دین شێركۆ و سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبیی
برازای، میسری كۆنترۆڵ كرد، هه‌رچه‌نده خه‌ریكبوو بكه‌وێته ده‌ست خاچپه‌رسته‌كان،
دوای ئه‌وه‌ی ناپاكییان به‌رامبه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان كرد له‌گه‌ڵ "شاور"
ی وه‌زیردا.
شیركۆ بووه وه‌زیری
میسر، كه له یه‌ك كاتدا له‌ژێر ده‌ستی نوره‌دین زه‌نگی و خه‌لیفه‌ی فاتیمییهكاندا
بوو، شێركۆ زۆر له‌و پۆسته‌دا نه‌مایه‌وه و له‌پڕ مرد، دواتر سه‌ڵاحه‌دینی برازای
جێی گرته‌وه.
بۆ چه‌سپاندنی
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر میسردا و بۆ له‌ناوبردنی میراتی خه‌لافه‌تی فاتیمییه
شیعه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی میسر بۆ ژێر ڕكێفی خه‌لافه‌تی عه‌باسی سوننه، سه‌ڵاحه‌دین
كه‌وته چه‌ند ململانێیه‌كه‌وه. ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌نگاریی توندی پاشماوه‌كانی سه‌رده‌می
فاتیمییه‌كان بووه‌وه كه له چه‌ندین شۆڕش و یاخیبوونی تونددا ده‌ركه‌وتن و خه‌ریك
بوو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بڕوخێنن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه خاچپه‌رست و بێزه‌نتییه‌كان ده‌یانویست
پێكه‌وه ،له‌دوای داگیركردنی دومیات له ده‌ریاوه، میسر بخه‌نه ژێر ده‌ستی
خۆیانه‌وه، به‌ڵام سه‌ڵاحه‌دین ئه‌و قۆناغه‌ی تێپه‌ڕاند، ئه‌و سهركهوتنهشی به
پاڵپشتی كه‌سی ده‌سته ڕاستی خۆی به‌ده‌ستهێنا كه "به‌هادین قه‌ره‌قوش ئه‌سه‌دی"
بوو.
باڵنده
ڕه‌شه‌كه باڵ به‌سه‌ر میسردا ده‌كێشێت
(قه‌ره قوش) ناوێكی توركیه، (قه‌ره) به
واتای (ڕه‌ش) و (قوش) به واتای (باڵنده) دێت، پێكه‌وه ده‌بنه (باڵنده ڕه‌شه‌كه)،
دابڕینی ئه‌و ناوه به‌سه‌ر قه‌ره‌قوشدا تا ڕاده‌یه‌ك نامۆیه چونكه كه‌سێكی ڕه‌شپێست
نه‌بووه.
مێژووی باسكردنی
قه‌ره‌قوش له‌و كاته‌وه ده‌ستپێده‌كات كه بووه‌ته خزمه‌تكاری یه‌كێك له میره
كورده‌كانی شام به‌ناوی ئه‌سه‌ده‌دین شێركۆ
زانیارییه‌كان له‌باره‌ی سه‌رده‌می منداڵیی
قه‌ره‌قوش زۆر كه‌من، ته‌نانه‌ت مێژوونووسه‌كانیش له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شوێنی
له‌دایكبوون و چۆنیه‌تی گه‌وره‌بوونی ناكۆكن. ئایا یه‌كێك بووه له سهقلهبییهكان
(كه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا) یان تورك بووه، یان
یۆنانی؟ ئه‌وه‌نده‌ی له‌باره‌یه‌وه زانراوه ئه‌وه‌یه، كه كۆیله‌یه‌كی سپی
پێستی خه‌سێنراو بووه.
مێژووی باسكردنی قه‌ره‌قوش له‌و كاته‌وه
ده‌ستپێده‌كات كه بووه‌ته خزمه‌تكاری یه‌كێك له میره كورده‌كانی شام به‌ناوی
ئه‌سه‌ده‌دین شێركۆ، فه‌رمانده‌ی سوپای عیماده‌دین زه‌نگی فه‌رمانڕه‌وای موسڵ و حه‌له‌ب،
كه به جیهاد له دژی خاچپه‌رسته‌كان ناسراوه و ئه‌ماره‌تی ره‌های له‌ده‌ست ده‌رهێنان.
دكتۆر عه‌بدولـله‌تیف له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا
له‌سه‌ر كتێبی «الفاشوش
في حكم قراقوش»، (كه ئیبنومه‌ماتی یه‌كێك له دوژمن و ڕكابه‌ره‌كانی قه‌ره‌قوش
نووسیویه‌تی و تیایدا سووكایه‌تی زۆر به قه‌ره‌قوش ده‌كات و چیرۆكی زۆری له‌سه‌ر
هه‌ڵبه‌ستووه)، ده‌ڵێت، قه‌ره‌قوش له خزمه‌تكردنی ئه‌سه‌ده‌دیندا ده‌دره‌وشایه‌وه،
له هونه‌ری جه‌نگدا زۆر شاره‌زابوو، دڵسۆزیی بۆ گه‌وره‌كه‌ی
نیشاندا و ئه‌ویش ئازادی كرد و كردییه یه‌كێك له پیاوانی ناو بازنه‌ی چوارده‌وری
خۆی.
قه‌ره‌قوش له خزمه‌تكردنی ئه‌سه‌ده‌دیندا ده‌دره‌وشایه‌وه، له هونه‌ری جه‌نگدا
زۆر شاره‌زابوو، دڵسۆزیی بۆ گه‌وره‌كه‌ی نیشاندا و ئه‌ویش
ئازادی كرد و كردییه یه‌كێك له پیاوانی ناو بازنه‌ی چوارده‌وری خۆی
قه‌ره‌قوش نازناوی به‌هادینی وه‌رگرت، به‌خۆی ده‌گوت قه‌ره‌قوش كوڕی عه‌بدوڵای
(كوڕی به‌نده‌ی خوا) ئه‌سه‌دی. ئه‌و كوڕی (به‌نده‌ی خوا)یه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه
داناوه چونكه نه‌یزانیوه باوكی ڕاسته‌قینه‌ی كێ یه، نازناوی "ئه‌سه‌دی"
له گه‌وره‌كه‌یه‌وه وه‌رگرتووه كه ئه‌سه‌ده‌دین شێركۆ یه.
ئاسایی بووه كه
قه‌ره‌قوش له جه‌نگه مه‌ترسیداره‌كانی سه‌ر میسردا هاوڕێیه‌تی گه‌وره‌كه‌ی بكات،
هه‌ر له‌وێش ماكه گرانبه‌هاكه‌ی بۆ خه‌ڵكی میسر و خه‌ڵكانی دیكه ئاشكرابوو، تا
ده‌هات چانسی زیاتر ده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جێی متمانه و پێسپاردرنی ئه‌و بهرپرسیارییتیانهی
پاشان پێیدران.
دوای ئه‌وه‌ی له (564هـ)دا سه‌ڵاحه‌دینی
ئه‌یوبی بووه وه‌زیری میسر و ده‌ستیكرد به دابه‌شكردنی كه‌سه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی
به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا، "موئته‌مین" گه‌وره‌ی كۆیله‌كانی
سودان، كه سه‌رپه‌رشتیاری كۆشكی عازدی خه‌لیفه‌ی فاتمییه‌كان بوو، به پاڵپشتی خاچپه‌رسته‌كان پلانی بۆ كوده‌تاكردن به‌سه‌ر
سه‌ڵاحه‌دیندا دانا، به‌ڵام سه‌ڵاحه‌دین پلانه‌كه‌ی ئاشكراكرد و فه‌رمانیدا كه
موئته‌مین له كۆشكی خه‌لیفه هاته‌ده‌ره‌وه بیكوژن.
سه‌ربازه‌كانی
بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كه‌یان شۆڕشێكی گه‌وره‌یان ده‌ستپێكرد، په‌شێوی
قاهیره‌ی گرته‌وه، سه‌ره‌تا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام سه‌ڵاحه‌دین زۆر به
توندی و دڵڕه‌قانه سهركوتیكردن و فه‌رمانیدا خانووه‌كانیان بسووتێنن، زۆری لێ
كوشتن و لێ ده‌ستگیركردن و زۆریشیانی له میسر ده‌ركرد و به ته‌واوی له‌ناویبردن.
سه‌ڵاحه‌دین زانی كه موئته‌مین له‌پشت ئه‌و كاره‌وه‌یه و له كۆشكه‌وه، كه
كرابووه ناوچه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو، پشتگیری ته‌واوی بۆ ده‌سته‌به‌ركردوون، دواتر
زانی كه مانه‌وه‌ی كۆشكی خه‌لافه‌ت په‌ناگه‌یه‌كی ترسناكه، به تایبه‌ت كه
متمانه‌ی ته‌واوی به دڵسۆزی خه‌لیفه عازد نه‌بوو.
پاراستنی كۆشكی خه‌لیفه‌ی فاتیمییه‌كان و تۆماركردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی
سه‌رجه‌م ئه‌و پاره و زێڕ و سامانه‌ی كه له كۆشكه‌كه‌دا بوو خرایه ئه‌ستۆی قه‌ره‌قوش
له‌وكاته‌دا سه‌ڵاحه‌دین
یه‌كه‌م ئه‌ركی قورس و گه‌وره‌ی به قه‌ره‌قوش سپارد، پاراستنی كۆشكی خه‌لیفه‌ی
فاتیمییه‌كان و تۆماركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پاره و زێڕ و سامانه‌ی كه له كۆشكه‌كه‌دا
بوو، له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی هه‌موو هاتن و چوونێكی كۆشك و گه‌یاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌ڵاحه‌دین.
قه‌ره‌قوش ئه‌و كاره‌ی به باشترین شێوه جێبه‌جێكرد، ئه‌وه‌ش فاتمییه‌كان و
هاوپهیمانهكانیانی توڕه كرد. به‌و شێوه‌یه قه‌ره‌قوش سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبیی له
كۆشك و پیلانه‌كانی پاراست، تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ڵاحه‌دین به یه‌كجاری فاتیمییه‌كان
و ههژموونهكهیانی له میسردا بنه‌بڕ كرد.
دوای ئه‌وه‌ی میسر سه‌قامگیربوو، سه‌ڵاحه‌دین
ویستی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به ئاراسته‌ی خۆرئاوا فراوان بكات، ساڵی (571هـ) به‌هادین
قه‌ره‌قوشی كرده فه‌رمانده‌ی به‌شێك له سه‌ربازه‌كانی و چوونه به‌رقه (خۆرهه‌ڵاتی
لیبیای ئیستا) و چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان
داگیركرد و خستیانه سه‌ر خاكی میسر.
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین
كاره بیناسازییه‌كانی قه‌ره‌قوش قه‌ڵای چیایه له قاهیره، كه به‌یه‌كێك له
شوێنه‌واره دیاره‌كانی جیهان داده‌نرێت
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین
كاره بیناسازییه‌كانی قه‌ره‌قوش قه‌ڵای چیایه له قاهیره، به یه‌كێك له
دیارترین ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت كه به حاڵێكی باشه‌وه
ماوه‌ته‌وه، به‌یه‌كێك له شوێنه‌واره دیاره‌كانی جیهانیش داده‌نرێت. هه‌روه‌ها
قه‌ڵای (المقیاس - پێوه‌ر)یشی بونیادناوه، كه ده‌كه‌وێته دورگه‌ی (الروضة – به‌هه‌شت)وه،
سه‌رپه‌رشتی دروستكردنی شورایه‌كی زه‌به‌لاحی كردووه به ده‌وری میسر، ئه‌و پایته‌خته
میللیه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵك تیایدا ده‌ژین، و قاهیره‌دا، پایته‌ختی ئیداریی، تا به
ئاسانی به‌رگریی لێبكرێت، كه تا ئێستاش چه‌ند به‌شێكی ماوه. قه‌ره‌قوش فه‌رمانی
كرد له بیابانی قاهیره و هه‌ره‌مه بچووكه‌كانی ده‌وروبه‌رییه‌وه به‌ردی پێویست
بۆ دروستكردنی شوراكه بهێنرێت. ئه‌و كاره بۆ كرێكاره‌كان زۆر تاقه‌تپڕوكێن بوو،
كه زۆربه‌یان له خاچپه‌رسته به‌دیلگیراوه‌كان بوون.
یه‌كێك له‌و چیرۆكه نامۆیانه‌ی كه پاڵه‌وانه‌كه‌ی
قه‌ره‌قوش بوو، فرۆشتنی هه‌زاران كتێبی هه‌ڵگیراوی كۆشكی فاتمییهكانه، له هه‌فته‌یه‌كدا
دوو رۆژی بۆ فرۆشتنیان ته‌رخانكردووه، له‌به‌ر زۆری كتێبه‌كان چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام
بووه و پاره‌یه‌كی زۆری كۆكردووه‌ته‌وه. كتێبفرۆشه‌كان بێ ئاگایی قه‌ره‌قوشیان
له ئه‌ده‌ب و زانست قۆسته‌وه و فێڵیان لێ‌كرد، داوایان لێ‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی مۆرانه
لێیان نه‌دا و زیانیان پێنه‌گه‌یه‌نێت، كتێبه‌كان له كۆگاكاندا بهێنێته ده‌ره‌وه.
كتێبه‌كان خۆیان ڕێكخرابوون و به‌پێی بابه‌ت جیاكرابوونه‌وه. قه‌رقوش به‌قسه‌ی
كردن، له ئاكامدا زۆرێك له‌و كتێبه دانسقانه له‌ناوچوون، هه‌ندێكیشیان كه له
چه‌ند به‌رگێك پێكهاتبوون، په‌رش و بڵاوبوونه‌وه و نرخه‌كه‌یان داشكا. كتێبفرۆشه‌كان
به پاره‌یه‌كی زۆر كه‌م كڕییاننهوه و سه‌رله‌نوێ ڕێكیانخستنه‌وه و قازانجێكی
زۆریان لێ‌كردن.
قه‌ره‌قوش له هه‌ڵمه‌تی
سییه‌می خاچپه‌رسته‌كاندا به‌دیلگیرا و سه‌ڵاحه‌دین به پاره‌یه‌كی زۆر ئازادی
كرد
دوای چه‌ند
ساڵێك و به‌هۆی پسپۆڕییه‌كه‌یه‌وه له به‌رگریكردندا، سه‌ڵاحه‌دین ویلایه‌تی عه‌كای
دایه ده‌ست، تا له‌دوای ڕزگاركردنی له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی حه‌تین دا (1187م)، شورا
و قولـلهكانی نۆژه‌نبكاته‌وه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك قه‌ره‌قوش دووچاری كاره‌ساتێكی
گه‌وره بوو، هه‌ڵمه‌تی سێیه‌می خاچپه‌رسته‌كان ده‌ستیپێكرد، كه له سه‌رتاسه‌ری
ئه‌وروپاوه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر شكسته‌كه‌ی حه‌تین و له‌ده‌ستدانی
قودس، هێزی بۆ كۆكرابووه‌وه. ڕیچارد (دڵی شێر) پادشای ئینگلته‌را سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی
ده‌كرد، شاری عه‌كا بۆ دوو ساڵ گه‌مارۆدرا و له كۆتاییدا كۆنترۆڵكرایه‌وه. قه‌ره‌قوش
به دیلگیرا و چه‌ند مانگێك له ده‌ستی خاچپهرستهكاندابوو، تا سه‌ڵاحه‌دین به
پاره‌یه‌كی زۆر ئازادی كرد و به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵ بوو.
دڵسۆزیی
تا مردن
قه‌ره‌قوش له
ساڵی (597هـ)و له سه‌روو ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
دوای باڵاده‌ستیی
پاشای دادپه‌روه‌ر، برای سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی، به‌سه‌ر میسر و شامدا، هاوكات له‌گه‌ڵ
مردنی سه‌ڵاحه‌دین، كوڕه‌كانی عه‌زیزی میسر و ئه‌فزه‌لی پاشای دیمه‌شق، به نهێنی
و ئاشكرا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات كه‌وتنه ململانێی یه‌كتر. مامیان كه‌وته نێوانیانه‌وه،
جارێك وه‌ك نێوه‌ندگیر و جارێكیش وه‌ك چاوچنۆك، تا له ساڵی (596هـ)دا قاهیره‌ی
خسته ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه و بووه پاشای ئه‌یوبییه‌كان و پاشهیهتیی كرده
میراتی كوڕه‌كانی خۆی، نه‌ك كوڕه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین.
قه‌ره‌قوش وه‌ك دڵسۆزییه‌ك بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ڵاحه‌دین، پشتگیری له‌وه ده‌كرد
مه‌نسوری كوڕی عه‌زیز ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست
به‌درێژایی
ساڵانی (589-595)هـ، قه‌ره‌قوش دڵسۆزیی خۆی بۆ عه‌زیزی كوڕی سه‌ڵاحه‌دین نیشاندا و
له به‌ڕێوه‌بردنی میسر و كۆنترۆڵكردنی تهماكردنی میره‌كانی ده‌وڵه‌تدا هاوكاری
زۆری كرد. دوای ئه‌وه‌ی عه‌زیز له ساڵی (595ھـ)دا كۆچی دواییكرد. قه‌ره‌قوش وه‌ك
دڵسۆزییه‌ك بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ڵاحه‌دین، پشتگیری له‌وه ده‌كرد مه‌نسوری كوڕی عه‌زیز
ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، كه ئه‌و كاته زۆر منداڵ بوو، به‌ڵام زۆرینه‌ی میره‌كان
ده‌یانویست پاشای دادپه‌روه‌ر، برای سه‌ڵاحه‌دین، ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست. ئه‌وه‌بوو
ساڵی دواتر به‌بێ شه‌ڕ و به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ میره‌كاندا چووه میسره‌وه و دوای
حه‌وت ساڵ له مردنی سه‌ڵاحه‌دین بۆ یه‌كه‌مجار فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ریه‌ك له میسر
و دیمه‌شقی كه‌وته ده‌ست.
بۆ گاڵته‌جاڕییه یان ڕاستیه؟
(كتێبی " الفاشوش في حكم قراقوش" باس له
چه‌ند شتێك ده‌كات له‌سه‌ر قه‌ره‌قوش كه ڕوویاننه‌داوه و هه‌ڵبه‌ستراون، سه‌ڵاحه‌دین
له كاروباری ده‌وڵه‌ته‌كه‌یدا پشتی به قه‌ره‌قوش به‌ستووه، ئه‌گه‌ر متمانه‌ی به
ئاستی زانیاریی قه‌ره‌قوش نه‌بوایه، ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێنهدهسپارد). ابن تغري بردي،
له كتێبی "النجوم الزاهرة"دا به‌م شێوه‌یه ڕه‌خنه له كتێبی
"الفاشوش" ده‌گرێت.
"قه‌ره‌قوش
كه‌سێكی نیاز پاك بووه و زۆری به‌سه‌ر سوڵتان سه‌ڵاحه‌دین و ئیسلام و موسوڵمانانه‌وه
هه‌بووه" ئیبنوخهلهكان له كتێبی (وفیات الاعیان) به‌م شێوه‌یه باسی قه‌ره‌قوش
ده‌كات.
دیارترین شت كه ئه‌م كتێبه له‌سه‌ر قه‌ره‌قوش
ئاشكرایكرد، ئاستی جه‌ماوه‌ریی قه‌ره‌قوش بوو، كه له په‌نده‌كه‌دا به
"حوكمی قه‌ره‌قوش" كورتكراوه‌ته‌وه و بۆ هه‌موو كاربه‌ده‌ستێكی چه‌وسێنه‌ره‌وه،
نامۆ، بێ لۆژیك و خۆسه‌پێن به‌كارده‌هێنرێت. كتێبه‌كه له‌لایه‌ن نووسه‌رێكی قیبتی
ناوداره‌وه نووسراوه و له كۆتایی سه‌رده‌می فاتیمییهكاندا موسوڵمان بووه،
باوكی و باپیریشی دووان له نووسه‌ره گه‌وره‌كانی سه‌رده‌می خۆیان بوون و ڕۆڵیان
له دیوانه‌كانی ده‌وڵه‌ت و لای خه‌لیفه هه‌بووه. به‌و پێیه‌ش كوڕهزاكهیان، ئه‌سعه‌دی
كوڕی مه‌ماتی، كه هاوسه‌رده‌می به‌هادین قه‌ره‌قوش بووه، یه‌كێك بووه له ڕكابه‌ره
سه‌ره‌كییه‌كانی.
ئیبنومه‌ماتی
كتێبه‌كه‌ی به شێوازێكی ئه‌ده‌بيی ساده و كاڵتهجاڕی نووسیوه‌ته‌وه و ده‌یان
چیرۆكی شۆكهێنه‌ری نامۆ و توندوتیژی له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كانی قه‌ره‌قوش و بڕیاره‌كانی
هێناوه‌ته‌وه
ئیبنومه‌ماتی كتێبه‌كه‌ی به شێوازێكی ئه‌ده‌بيی
ساده و كاڵتهجاڕی نووسیوه‌ته‌وه و ده‌یان چیرۆكی شۆكهێنه‌ری نامۆ و توندوتیژی
له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كانی قه‌ره‌قوش و بڕیاره‌كانی هێناوه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
زۆرینه‌ی زۆری ئه‌و چیرۆكانه پڕن له شتی سووك و هیچ كه‌سێكی عاقڵ، ته‌نانه‌ت شێتیش باوه‌ڕیان پێناكات، به‌ڵام كتێبه‌كه و زانیارییه‌كانی
ناوی وه‌ك ئاگری ناو پووش به خێرایی بڵاوبوونه‌وه نه‌ك ته‌نها له میسر به‌ڵكو
له سه‌رتاسه‌ری جیهانی ئیسلامی‌دا. نه‌وه له‌دوای نه‌وه میسرییه‌كان چیرۆكه‌كانیان
ده‌گێڕایه‌وه تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ قه‌ره‌قوش به كه‌سێكی خراپ و فه‌رمانڕه‌وایه‌كی
سته‌مكار و شێت بناسرێت، بۆجۆرێك بیرمه‌نده‌كانیش سهرلهوه ده‌رنه‌كه‌ن كه‌سێك
هه‌بووبێت بڕیاری له‌و شێوه‌یه ده‌ربكات.
یه‌كێك له‌و
نمونانه‌ی ئیبنومه‌ماتی له كتێبه‌كه‌یدا له‌سه‌ر قه‌ره‌قوش ده‌یگێڕێته‌وه ئه‌وه‌یه،
ڕۆژێكیان جله‌كانی قه‌ره‌قوش به ته‌نافی جل هه‌ڵواسینه‌وه ده‌كه‌ونه خواره‌وه،
قه‌ره‌قوش ده‌ڵێت، به‌س نه‌بوو خۆم له جله‌كاندا نه‌بووم. له یه‌كێكی دیكه له
چیرۆكه‌كاندا باسی بێ عه‌قڵی قه‌ره‌قوش ده‌كات و ده‌ڵێت، كابرایه‌ك چووه‌ته لای
قه‌ره‌قوش و سكاڵای كردووه گوایه یه‌كێك گازی له گوێچكه‌ی گرتووه، كاتێك له
دادگا ڕووبه‌ڕوو ده‌كرێنه‌وه كابرا ده‌ڵێت، من نه‌بووم ئه‌و خۆی گازی له گوێچكه‌ی
خۆی گرتووه، قه‌ره‌قوشیش ده‌ڵێت ڕاستده‌كات خۆت بوویت. دوایی قه‌ره‌قوش ده‌چێته
ژوورێكه‌وه و ده‌یه‌وێت گاز له گوێچكه‌ی خۆی بگرێت، له‌و كاته‌دا ئه‌كه‌وێت به
عه‌رزا و وه‌خت بووه ده‌ستی خۆی بشكێنێت.
چیرۆكێكی تر له‌سه‌ر بازرگانێك ده‌گێڕێته‌وه
كه كوڕه‌كه‌ی ویستوویه‌تی به یارمه‌تی چه‌ند كه‌سێك زینده‌به‌چاڵی كات، تا
میراتییه‌كه‌ی بۆ خۆی بمێنێته‌وه، كاتێك كابرا ده‌خرێته تابوتێكه‌وه و ده‌برێت
به‌ره‌و گۆڕستان، گوێی لێده‌بێت كاروانی قه‌ره‌قوش و دارهدهستهكهی ده‌یده‌ن به‌لایاندا،
كابرا ده‌ستده‌كات به هاواركردن، قه‌ره‌قوش گوێی لێده‌بێت، كوڕه‌كه‌ی و ئه‌وانه‌ی
له‌گه‌ڵیدان سوێند ده‌خۆن كاتێك باوكیان خستووه‌ته تابوتهكهوه و كفنیان كردووه
مردبوو، قه‌ره‌قوش سوێنده‌كه‌یان به ڕاست وه‌رده‌گرێت و ده‌ڵێت، له‌به‌ریه‌ك كه‌س
ئه‌و هه‌مووه به درۆناخهمهوه، فه‌رمانده‌دات له ناشتنی كابرا به‌رده‌وام بن.
هه‌روه‌ها
ئیبنومه‌ماتی ده‌ڵێت، چه‌ند جوتیارێكی میسر سكاڵایان لای قه‌ره‌قوش كردووه و
گوتویانه، سه‌رما لۆكه‌كه‌ی خراپ كردوون و داوایانكردووه باجیان له‌سه‌ر كه‌مبكرێته‌وه،
قه‌ره‌قوش هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون ئه‌گه‌ر له په‌نا لۆكهكهدا خوری نه‌چێنن، بۆ ئه‌وه‌ی
لۆكه‌كه سه‌رمای نه‌بێت، ئه‌وا سه‌ریان ده‌په‌ڕێنێت.
به‌م شێوه‌یه ئیبنومه‌ماتی ده‌یان چیرۆكی
هیچ و پوچ و هه‌ڵبه‌ستراو له‌سه‌ر قه‌ره‌قوش و بڕیاره‌كانی ده‌گێڕێته‌وه، ته‌نانه‌ت
له هه‌ندێك له‌و چیرۆكانه‌دا باس له‌وه ده‌كات قه‌ره‌قوش كه‌سێكی به‌دڕه‌وشت
بووه و خه‌ریكی یه‌كێك له جارییهكانی بووه، له كاتێكدا قه‌ره‌قوش كۆیله‌یه‌كی
خه‌سێنراو بووه و حه‌زی سێكسیی نه‌بووه.
هه‌ندێك كه‌لێن
له كه‌سایه‌تی و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی قه‌ره‌قوش دا هه‌بووه كه بوونه‌ته هۆی
ئه‌وه‌ی چیرۆك و نوكته‌كانی ڕكابه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ری بڵاوببنه‌وه
دكتۆر عه‌بدولـله‌تیف حه‌مزه له‌و بڕوایه‌دایه،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌ره‌قوش چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌بووه و به‌ده‌ست
خزمه‌تكردنی ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبییه‌كان و پاراستنی قاهیره‌وه ناڵاندوویه‌تی، به‌ڵام
هه‌ندێك كه‌لێن له كه‌سایه‌تی و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنیدا هه‌بووه بوونه‌ته هۆی
ئه‌وه‌ی چیرۆك و نوكته‌كانی ڕكابه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ری بڵاوببنه‌وه.
قه‌ره‌قوش سه‌ربازێكی
توند بووه و نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا باش هه‌ڵسوكه‌وت بكات، پێداگری له بۆچوونه‌كانی
كردووه و بۆ قایلكردنی پێویستی به به‌ڵگه‌ی بینراو بووه، زۆر به توندی هه‌موو
ئه‌و فه‌رمانانه‌ی جێبه‌جێ كردووه كه سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌ریكردوون. له‌به‌رئه‌وه
زۆربه‌ی میسرییه‌كان و كه‌سوكاری خاچپه‌رسته دیله‌كان له دروستكردنی قه‌ڵای چیا
و شواری میسر و قولـلهكانی پارێزگاریكردن له قاهیره ماندووبوون به ده‌ستییه‌وه.
هه‌رچه‌نده
خه‌ڵكی میسر له‌وه تێده‌گه‌یشتن قه‌ره‌قوش ده‌یه‌وێت چۆن بیانپارێزێت و چی‌یان بۆ
بكات، به‌ڵام مشته پۆڵایینهكهی به‌سه‌ر میسر و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه، كه ڕێگه‌ی نه‌ده‌دان
وه‌ك چۆن خۆیان ده‌یانه‌وێت بژین و هه‌ناسه‌یه‌ك بده‌ن، كارئاسانییان بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی
كتێبه‌كه‌ی ئیبنومه‌ماتی كرد، تا به‌و هه‌موو قسه هه‌ڵبه‌ستراوانه‌وه، له‌لای
زۆرینه‌ی خه‌ڵك په‌سه‌ند بكرێت.
كتێبه‌كه له‌سه‌رده‌می سه‌ڵاحه‌دیندا
نووسراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه، واتا له ترۆپكی ده‌سه‌ڵاتی قه‌ره‌قوشدا
ئه‌وه‌ی مایه‌ی
تێڕامانه ئه‌وه‌یه، ئیبنومه‌ماتی له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، ئه‌و
كتێبه وه‌ك سكاڵایه‌ك دژی قه‌ره‌قوش ئاراسته‌ی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌كات، به‌ڵكو
سوڵتان سه‌ڵاحه‌دین به‌چاوی به‌زه‌ییه‌وه بڕوانێته خه‌ڵكه‌كه‌ی و ئه‌و به‌ڵایه‌یان
له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت "قه‌ره‌قوش". ئه‌مه به ئاشكرا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت
كه كتێبه‌كه له‌سه‌رده‌می سه‌ڵاحه‌دیندا نووسراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه، واتا له
ترۆپكی ده‌سه‌ڵاتی قه‌ره‌قوشدا. باشه چۆن قه‌ره‌قوش به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه بێده‌نگ
بووه كه ئیبنومه‌ماتی داویه‌تی پاڵی؟ یان له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م كتێبه هیچ
گرنگییه‌كی پێنه‌دراوه و سه‌رنجی قهرهقوشیشی ڕانه‌كێشاوه و به نهێنی له‌ناو
خه‌ڵكدا ده‌ستاوده‌ستی پێكراوه و تا دوای مردنی قه‌ره‌قوش به‌و شێوه‌یه ماوه‌ته‌وه.