03:41 - 03/07/2019
ته‌كنیكێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی خاوی ئینته‌رنێت له هه‌رێمی كوردستان
وێبسایتێكی جیهانی تایبه‌تمه‌ندی بواری ته‌كنه‌لۆژیا،
له‌به‌دواداچونێكدا باسی ئه‌و ئامێره كواڵیتی نزمانه ده‌كات كه له عێراقدا (له‌نێوانیشیاندا
هه‌رێمی كوردستان) له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی دابینكردنی هێڵی ئینته‌رنێته‌وه به‌سه‌ر
به‌شداربوه‌كانیاندا دابه‌شی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێڵێكی لاوازی ئینته‌رنێتیان بۆ
دابین ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، چاودێری كواڵتی
كۆنترۆڵ له‌سه‌ر به‌شێكی زۆری ئه‌و(راوته‌ر و ئامێری وای فای)یانه‌ی ده‌هێنرێنه
ناو عێراقه‌وه زۆر لاوازه، به‌وشێوه‌یه‌ش به هاوبه‌شه‌كان ده‌فرۆشرێنه‌وه و ده‌بنه
هۆی خاوبونه‌وه‌ی هێڵی ئینته‌رنێت.
ئەندازیارێکی تەکنیکی كه پێشتر لە
کۆمپانیایه‌كی گەوره‌ی بواری ئینتەرنێت لە عێراق كاریكردووه، ئاشکرایده‌كات؛ لە کۆمپانیاکان
راوتەرێکی زۆر لاواز دەدەنە بەشداربووەکانیان تا ناچاربن دوای چەند کاتژمێرێک بەشداربوو
پەیوەندیان پێوە بکات و دوای پەیوەندییەکە پێیان دەڵێن کە ڕاوتەرێکی باشتریان هەیە
بە نرخێکی زیاتر و خێراترە، لەکاتێکدا هەر لاوازە و جیاوازیەکی ئەوتۆیان نییە،
ئەمە تەنها بۆ زیادکردنی قازانجی خۆیانە.
ئەو ئەندازیارە ئامێرێکی دروستکردووە کە
دەبێتە هۆی بەهێزکردنی شەپۆلەکانی ئینتەرنێت و ڕاوتەرەکەت و لەهەمان کاتدا هەموو
ئەندامانی ماڵ یان شوێنی کارکردن دەتوانن بەشێوەیەکی زۆر خێرا هێڵەکە بەکاربهێنن
کە ئەمەش بەکارهێنانی زۆر ئاسانە.
ئامێرەکە (وای فای بوستەرە) و كارێك ده‌كات هیچ بڕه خێراییه‌ك له‌ده‌ست نه‌چێت و ئه‌و بڕه به به‌شداربوان بگات كه له كۆمپانیاكان كڕدراوه و شەپۆلەکەی بەناو دیوار و زەوی و پۆڵادا دەڕوات و هیچ کێشەیه‌كی نییە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌رپرێس، هه‌ندێك كۆمپانیای بواری دابینكردنی هێڵی ئینته‌رنێت له هه‌رێمی كوردستان، كاتێك راوته‌ری تایبه‌ت به به‌شداربووی هێڵه‌كه ده‌فرۆشن ، راسته‌وخۆ ئاگاداری ده‌كه‌نه‌وه كه بۆئه‌وه‌ی ئه‌نتێنی (وای فای) بگاته نهۆمێكی دیكه‌ی ماڵ یان باڵه‌خانه‌كه‌یان، ده‌بێت راوته‌رێكی دیكه‌یان لێ بكڕێت كه (پێنج هه‌زار دیناره) نرخەکەی له ئامێره سه‌ره‌كییه‌كه گرانتره.
ئومێد محه‌مه‌د ساڵه‌ح گوتەبێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هەرێمی کوردستان له‌وباره‌ییه‌وه
به په‌یسه‌ر پرێسی ڕاگه‌یاندووه" ئەوان هیچ زانیاریەکیان نییە سەبارەت بە جۆر و
توانای ئەو ڕاوتەرانەی دەهێنرێنە هەرێم و وەزارەتیش هیچ لێپرسینەوەیەکیان لەگەڵدا
ناکات. ئەوانیان له ڕووی مامه‌ڵه‌وه لەگەڵ هاوڵاتیان سه‌رپشك و ئازادكردووه."
بەپێی گوتەی چەند ئەندازیارێکی
کۆمپانیاکانی دابینکردنی هێڵی ئینتەرنێت کە نەیانویست ناویان بهێنرێت مامەڵە کردن
بەو ڕاوتەرانە تەنها بۆ سوود و قازانجی بازرگانی خۆیانە و ئەوان هیچ گوێ بە
بەرژەوەندی بەکارهێنەرەکانیان نایەن، بە ڕاشکاوانە گوتیان ئێمە زۆر بە ئاسانی
توانای زیادکردنی خێرایی هێڵەکانمان هەیە، بەڵام خاوەن کۆمپانیاکان ڕێگەمان نادەن،
چونكه ده‌یانه‌وێت هاوڵاتیان به گرانتر راوته‌رێكی دیكه‌یان لێ بكڕن.
هاوڵاتیان سه‌باره‌ت
به‌و كێشه‌یه ده‌ڵێن" كۆمپانیاكان ناچارمان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاوته‌ری
گرانتریان لێ بكڕێن، یاخود ڕاوته‌ری زیاتر بكڕن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی
خێزان یان كارمه‌ندی شوێنی كاره‌كانیان له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌نته‌رنێت سوود
مه‌ند بن."
سه‌رچاوه: