01:59 - 02/07/2019
زیا پترۆس: مەکتەبی کۆمەڵایەتی حزبەکان وایان کردووە تاوان و کوشتن زۆربێت
سازدانی: زەمەن
زیا پترۆس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی
كوردستان، وەکو هەر هاوڵاتییەکی ئاسایی ئەم وڵاتە، بێئومێد‌و ناڕازییە لە حکومەت لە
کۆنترۆڵ نەکردنی تاوانەکان و لاوازی دادگا لە ئاستی کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا.
لە دیدارێکدا لەگەڵ “زەمەن”، زیا پترۆس دەڵێت: ئێستا
وایلێهاتووە کەس سڵ ناکاتەوە لە کردنی تاوان، چونکە دڵنیایە بە سوڵحی عەشایری بۆی
چارەسەر دەکەن یان بەهۆی نزیکیی لە بەرپرسێکی حزبییەوە، حکومەت حەقی نابێ بەسەرییەوە.
بۆیە رۆژ بەرۆژ رێژەی کوشتن و تاوان بەرز دەبێتەوە.
زیا پترۆس رەخنە لە حکومەتی هەرێم دەگرێ بەوەی کە هێشتا
نەبووەتە دامەزراوەیەکی رێکوپێک و دادگا‌و هێزە ئەمنییەکانیش وەکو پێویست رۆڵی
خۆیان ناگێڕن. ئەو بەشی هەرەزۆری بەردەوامی تاوانەکان دەگێڕێتەوە بۆ سوڵحی عەشایری
کە مەکتەبی کۆمەڵایەتی یەکێتی و پارتی رێکخەری سەرەکی ئەو سوڵحانەن.
* ماوه‌یه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستان دیارده‌ی كوشتن له‌سه‌ر شتی زۆر
ساده، زۆربووه. ئێوه پێتانوایه هۆكارەکانی چین؟
- ئێمه
وه‌كو ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ئێستا چه‌ندینجار باسی ئه‌و
دیاردانه‌مان كردووە. ئه‌و كات دیارده‌كه چه‌ند رووداوێكی كه‌م روویاندابوو. ئێمه
له‌رێی راپۆرتی تایبه‌ته‌وه حكومه‌تی هه‌رێممان ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی كه
بارودۆخه‌كه به‌ره‌و دۆخێكی مه‌ترسیدار ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر رێگری نه‌كات. ئه‌و دیارده‌یه
زۆر په‌ره‌ده‌سه‌نێ و ره‌نگه رۆژێكبێ له كۆنترۆڵیش ده‌ربچێ. به‌داخه‌وه ئێستا
له هه‌رێمی كوردستان رۆژ نییه حاڵەتی كوشتن یا خۆكوشتن روو نه‌دات!.
ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی مافی
مرۆڤ له چه‌ندین راپۆرتدا باسمان له‌وه كردووه هەبوونی دیارده‌ی چه‌كداریی و هه‌بوونی
چه‌ك له‌به‌شی زۆری ماڵه‌كانی هه‌رێمدا، رووداوی نه‌خوازراوی زۆر دەهێنێ و هێناوه‌ته
ئاراوە. چه‌ك زۆر به‌ئاسانی ده‌ستی هاوڵاتیان ده‌كه‌وێت به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار
كۆنترۆڵی بكات. ئێمه ئه‌و بارودۆخه‌مان بۆ پۆلیس و ئاسایشیش رونكردووه‌ته‌وه. بێجگه
له‌به‌كارهێنانی چه‌ك ئێستا دۆخه‌كه مه‌ترسیدارتربووه. ده‌بینین ده‌ستدرێژی
سێكسیی ده‌كرێته سه‌ر منداڵان و مێردمنداڵان و پاشان به‌شێوازی زۆر قێزه‌ون ده‌كوژرێن.
ئه‌گه‌ر باس له‌هۆكاره‌كانی تری زۆربوونی ئه‌و دیاردانه بكه‌ین ده‌بێ ئه‌وه‌مان
له‌بیر نه‌چێ، دۆخی ده‌روونی خه‌ڵك، دۆخێكی خراپه به‌تایبه‌ت به‌هۆی قه‌یرانی
دارایی و رێژه‌یه‌كی زۆری ئاواره و كرێكاری بیانیی.
دۆخی سیاسی هه‌رێمی
كوردستان له ساڵی 2014وه تا ئه‌مرۆ هۆكارێكی تره كه واده‌كات خه‌ڵك ده‌روونی
ماندووبێ. نه‌بوونی جێگیریی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان وایكردووه خه‌ڵكیش له‌ڕووی
ده‌روونیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه جێگیر نه‌بن. رێكنه‌كه‌وتنی هێزه‌كان وایكردووه
هاوڵاتی متمانه‌ی به‌هیچ شتێك نه‌مێنێ. به‌رێژه‌یه‌ك ئه‌مه‌ش وایكردووه ژماره‌یه‌كی
زۆری هاوڵاتی بێزاربن له‌ژیانی خۆیان و سڵ له‌هیچ جۆره تاوانێك نه‌كه‌نه‌وه.
بەڕاستی كه‌ناڵه‌كانی
راگه‌یاندن و میدیاكاره‌كانیش یه‌كێكن له‌هۆكاره‌كانی زۆربوونی ئه‌و دیارده‌یه،
چونكه زۆرجار شێوازی گواستنه‌وه‌ی رووداوێك یان نیشاندانی زنجیره‌یه‌كی
دۆبلاژكراو واده‌كات خه‌ڵك بە قەدەر خولێكی فێربوونی تاوان سودی لێ ببینێ. خێزانه‌كانیش
له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه منداڵه‌كانیان باش ئاماده نه‌كردووه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌و
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه. شته‌كان روداوی زۆر ناخۆشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه
بۆ نموونه كوڕێك باوكی خۆی كوشتووه، یه‌كێكی تر برای خۆی كوشتووه، یه‌كێكی تر
دایكی كوشتووه.. ئه‌ها بیر له‌وه بكه‌وه كه‌سێك ده‌ستی بچێته دایكی خۆی یان
باوكی یان نزیكترینه‌كانی و بیانکوژێ، ده‌بێ له چ دۆخێكی ناجێگیردابێ!
* تۆ كه پێتوایه دۆخه‌كه هێنده مه‌ترسیداره، ئەی پێتان وانییه
حكومه‌ت به‌رپرسی یه‌كه‌می دووباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌بێ؟
- به‌دڵنیاییه‌وه
حكومه‌ت به‌رپرسه، به‌ڵام كه‌موكوڕیشمان هه‌یه بۆ نموونه نه‌بوونی یاسایه‌كی
توند‌و نه‌بوونی متمانه‌ی هاوڵاتیان به دادگاکان و یاسا. به‌داخه‌وه ئێستا دۆخه
گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی هه‌ندێك گه‌نج هه‌یه ئه‌گه‌ر باسی ئه‌وه‌ی بۆ بكه‌ی و پێی
بڵێی سزا هه‌یه‌و یاسا هه‌یه، ئه‌سڵه‌ن گاڵته‌ی پێدێت. چونكه هه‌ندێك له‌وانه
خزم و كه‌سوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی حزبین و خۆیان له‌سه‌رووی یاساوە داناوه، له‌ڕووی
واقیعیشه‌وه خه‌ڵك هه‌یه تاوان ده‌كات و ده‌ستگیر ناكرێت، ئه‌مه وا ده‌كات ئه‌و
بێمنه‌تییه زۆر زیاتربێ. به‌داخه‌وه دادگاكانی ئێمه نه‌یانتوانیوه متمانه لای
خه‌ڵك دروست بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، هه‌موو
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش به‌رپرسن له زیادبوونی ئه‌و دیارده‌یه،
چونكه ئه‌و رێكخراوانه ژماره‌یان زۆر زۆره، به‌ڵام كوا رۆڵیان؟ كوا چالاكییه‌كیان
كه خزمه‌ت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان بكات؟ یان داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بۆ نموونه
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كوا رۆڵی له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌دا؟ كوا به‌رنامه‌و
پرۆگرامیان؟ یا خوێندنی باڵا؟
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری
كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ركی سه‌ره‌كییه‌تی له‌و دیارده‌یه بكۆڵێته‌وه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك
رێگری بكات له‌زیادبوونی ئه‌و دیارده‌یه. كوا به‌رنامه‌و پلانی وه‌زاره‌تی كار بۆ
كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی هاوڵاتیان؟ ئه‌سڵه‌ن هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌ناوه.
* ئه‌وانه كێن هێنده بێ منه‌تن له‌یاسا و حكومه‌ت؟
- پێویست ناكات من ناو
بهێنم، چونكه ئه‌و دیارده‌یه شتێك نییه له یه‌ك شوێن و له‌یه‌ك شار هه‌بێ. له‌ته‌واوی
شاره‌كانی كوردستان ئه‌مه هه‌یه‌و خه‌ڵكیش هه‌مووی ده‌زانێ ئه‌وانه كێن و چین.
* ئه‌وانه‌ی له‌ئێستادا تاوان ئه‌نجام ده‌که‌ن له‌چ ته‌مه‌ن و چ ره‌گه‌زێكن؟
- زۆربه‌ی
ئه‌وانه‌ی ئێستا تاوان ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن ته‌مه‌نیان له‌نێوان 16 بۆ 35 ساڵاندایه.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌شی تاوان ئه‌نجام ده‌کە‌ن و ده‌بن به بكوژ له‌ره‌گه‌زی نێرن، به‌ڵام
ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌كوژن زۆربه‌یان له ره‌گه‌زی مێن.
* له چه‌ند مانگی رابردوو، شه‌ڕێكی گه‌وره له‌نێوان عه‌شیره‌تی
زێباری و هه‌ركی روویدا لە ئاکرێ، کەچی كێشه‌كه‌یان له لقی پارتییه‌وه چاره‌سه‌ركرا‌و
له رێككه‌وتنه‌كه‌شیاندا باس له‌وه كراوه نابێ هیچ لایه‌كیان بڕۆنه دادگا؟
- به‌داخه‌وه
له‌و كاره‌ساته‌دا خه‌ڵك کوژراو و برینداریش هەبوو، به‌ڵام له‌و رووداوەدا كوا
رۆڵی یاسا؟ من پێشتریش ئه‌وه‌م وتووه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی
حزبه‌كان ره‌فز ده‌كه‌م، چونكه ئه‌و مه‌كته‌بانه وا ده‌كه‌ن دیارده‌ی كوشتن و
تاوان زۆربێ. چونكه تاوانبار به‌ر له‌ئه‌نجامدانی تاوان بیر له‌وه ده‌كاته‌وه،
به سوڵحی عەشایریی له‌ڕێی ئه‌و مه‌كته‌بانه‌وە بۆی چاره‌سه‌ر دەکەن و قوتاری دەبێ
له سزای یاسایی!
تۆ واز له‌وه بێنه ئه‌و
رووداوه له‌ناوچه‌ی چ حزبێك روویداوه، چونكه ئه‌و رووداوه له‌ناوچه‌ی حزبێكی تریش
بوایه، هه‌ر به‌هه‌مان شێوه چاره‌سه‌ر ده‌كرا چونكه نموونه‌ی ئه‌و جۆره چاره‌سه‌رە
عەشایرییانە لای یه‌كێتی و پارتی و حزبه ئیسلامییه‌كانیش هه‌یه. به‌ڵام
جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ ئه‌وه له سنووری پارتیدا روویداوه.
ئێمه كێشه‌مان هه‌یه‌و
ده‌بێت ئه‌سڵی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین نه‌ك باسی حزبێك بكه‌ین. به‌دڵنیاییه‌وه
حزبه‌كان تاوانبارن و ده‌بێ ته‌ده‌خولی ئه‌و جۆره كێشانه نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێ
پۆلیس و ئاسایش ئه‌و جۆره رووداوانه كۆنترۆڵ بكه‌ن و پاشان ته‌واوی تاوانباران
به سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن له‌ڕێی دادگاوه. تۆ كه لەڕێی دادگا ئه‌وانه‌ت سزادا
ئه‌مه وا ده‌كات جارێكی تر كه‌س بیر له‌و جۆره تاوانانه نەكاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه
لاوازی دادگا‌و یاسایه. نه‌بوونی متمانه‌یه به دادگا‌و یاسا. نه‌بوونی متمانه‌یه
به‌سه‌روه‌ربوونی یاسا. كه حزبه‌كان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه‌واته پۆلیس‌و
دادگا‌و دادوه‌رمان بۆ چییه؟
به‌داخه‌وه لە چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كان لەڕێی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانەوە، پێكهاتنی ئەوانەی كێشه‌یان له‌گه‌ڵ
یه‌كتردا هه‌یه، بە پێدانی ئافره‌ت یان پاره چارەسەری دەکەن و سوڵح دەکەن کە ئه‌مه‌ش
واده‌كات دیارده‌ی تاوان‌و تاوانكاری به‌رده‌وامبێ و ئه‌سڵه‌ن گه‌شه‌ش بكات.
تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم
نه‌بووه‌ته دامه‌زراوه‌یه‌كی رێك‌وپێك. ته‌نانه‌ت لایه‌نی یاسادانانیش نه‌بووه‌ته
دامه‌زراوه‌یه‌كی رێك‌وپێك. لایه‌نی جێبه‌جێكاریش به‌شێوازێكی دامه‌زراوه‌یی كار
ناكه‌ن.
* ئێوه وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، دوو جار راپۆرتی ساڵانه‌تان هه‌بوو،
به‌ڵام ئێستا راپۆرتتان نییه، هۆكاری ئه‌مه چییه؟
- ئێمه
ویستمان كارێكی پرۆفیشناڵ بكه‌ین و راپۆرته‌كانمان به‌به‌ڵگه‌و داتای به‌هێز بخه‌ینه
به‌رده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رایگشتی. زانیارییه‌كانمان له چه‌ند
رێگه‌یه‌كه‌وه كۆده‌كرده‌وه، یه‌كێك له رێگاكان خۆمان چاودێری تایبه‌تمان هه‌بوو
كاریان كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بوو له ته‌واوی نووسینگه‌كانمان له زاخۆوه تا كفری
و خانه‌قین. رێگه‌یه‌كی تر لەڕێی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه شتمان وه‌رده‌گرت. به‌ڵام
به‌شێكی زۆری زانیارییه‌كانمان له ده‌زگای پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
وه‌رده‌گرت.
چه‌ندینجار ئێمه رووبه‌ڕووی
ره‌خنه بووینه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه. تا كار
گه‌یشته ئه‌وه‌ی له میدیاكانه‌وه راپۆرته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ ده‌خسته‌وه، به‌ڵام
به‌راستی ئه‌و به‌درۆخستنه‌وه‌یه مایه‌ی پێكه‌نین بوو، چونكه ئامارمان له‌لایه‌نێكی
حكومی وه‌رده‌گرت، هه‌ر ئه‌و لایه‌نه حكومییه خۆی ده‌هات ئێمه‌ی به‌درۆ ده‌خسته‌وه!
تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌و لایانانه كه ئێمه داوای زانیاریمان لێیان ده‌كرد
پێیان نه‌ده‌دا‌ین.
* ئه‌و لایانانه كێ بوون كه خۆیان زانیاریان پێده‌دان و به‌درۆشیان
ده‌خستنه‌وه؟
- له‌میدیاكان
ئه‌و روونكردنه‌وانه هه‌ن و خه‌ڵك ده‌زانێ، ئه‌مه ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لماند كه ئه‌وانه
كه‌موكوڕیان هه‌یه له شێوازی ئیداره‌دانیان و ئەرکی سەرشانیان بەتەواوی بەجێ
نەدەهێنا. ئێمه وه‌كو ده‌سته هه‌ر كه‌موكوڕییه‌كمان ده‌خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌مان
بوو ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه خۆیان چاك بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان به‌جۆرێكی تر لێكیان
ده‌دایه‌وه به‌داخه‌وه.