01:54 - 29/06/2019
مێژووی به‌كارهێنانی مشك له جه‌نگه‌كاندا
كاتێك زۆربه‌ی ژنان مشك ده‌بینن ده‌یقیژێنن،
زۆرێك له ئێمه په‌نا ده‌بینه به‌ر ته‌ڵه وخۆشترین خواردن ده‌خه‌ینه سه‌ر ته‌ڵه‌كه
بۆ ئه‌وه‌ی مشكه‌كه ملی بێته ته‌ڵه‌كه‌وه و بتۆپێت. هه‌ندێكجار ده‌رفه‌تێك ده‌ده‌ینه
مشكه‌كه ته‌نیا زیندانی ده‌كه‌ین، پاشان دوور له ماڵ له شوێنێكدا كه ئیتر نه‌گاته‌وه ماڵ، به‌ره‌ڵایی
ده‌كه‌ین. له دێر زه‌مانه‌وه مشك به دووژمنی مرۆڤ داده‌نرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی
كه زانرا مشك نه‌خۆشی تاعونی پێوه‌یه و ده‌توانێت بۆ مرۆڤی بگوێزێته‌وه. سه‌ره‌ڕای
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره بڕه‌ره به‌ڵام ناكرێت ئه‌وه ڕه‌تبكه‌ینه‌وه
كه پێكهاته‌كانی جه‌سته‌ی وه‌كو مرۆڤه. هه‌ر بۆیه هه‌زاران مشك له تاقیگه‌كاندا
سودیان بۆ مرۆڤ هه‌بووه و له پێناو مرۆڤدا گیانی خۆیان به‌خشیووه. مشك به ته‌نیا
بۆ تاقیگه‌كان به‌كارنه‌هێنراوه و به‌كارناهێنرێت به‌ڵكو زۆرجار له جه‌نگه‌كاندا
سوودی خۆیان هه‌بووه. مرۆڤ توانیوویه‌تی به چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز سودیان
لێببات. مشكه‌كان به‌شداری سه‌ركه‌وتنی جه‌نگه‌كانیان كردووه. كه‌واته به ته‌نیا
له ڕووی پزیشكیه‌وه سوودی نه‌بووه، ئه‌وان به‌شداری مێژووی مرۆڤن، هه‌ر ئه‌وانن
وایانكردووه ئێمه بژین یان بمرین، دوژمنانیان ترساندووه، له‌م راپۆرته‌دا به
وردی ئه‌و شتانه‌م بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
مشك له‌جه‌نگی داعش چه‌كێك بوو
ئه‌وه ده‌زانین كه مشك وه‌كو سه‌گ هاوڕێی
مرۆڤ نییه، به‌ڵام سوپای ئه‌مریكا وایده‌بینی كه مشك شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه
هاوكاری مرۆڤ بێت. له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاقیگه‌كانی سوپای ئه‌مریكا به
هاوكاری ئه‌ندازیارانی پرۆفیشناڵ له كۆمپانیای "وێست پۆینت" و ناوه‌ندی
مه‌ترسیه‌كانی ته‌قینه‌وه له ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه كه به‌ڵێ مشك به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌و ئامانجێكه به‌هۆی گه‌شه‌پێدانی سیستمێكه‌وه كه كه‌مترین تێچووی تێده‌چێت،
ئه‌گه‌ر مشك ڕابهێنرێت له‌سه‌ر ئاشكراكردنی مین و ته‌قه‌مه‌نی، له شوێنه مه‌ترسیداره‌كان
كه سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان بۆی ده‌چن. ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی هه‌ستی بۆنكردنی مشكه‌كانه‌وه.
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه به ڕاستی لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه بڵاوكرایه‌وه كه مشك
بۆ ئاشكراكردنی مین به‌كاربهێنرێت.
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه پێش له لایه‌ن
ڕووسیاوه له ژێر ناوی" جه‌نگی نه‌وه‌ی داهاتوو" بڵاوكرایه‌وه. كه
توانیان له دژی داعش مشك به‌كارهێنن. پشتی به‌وه ده‌به‌ست چه‌ندین كانزای ته‌نك
به مێشكی مشكه‌كه‌وه ده‌به‌سترا. بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی بۆنكردنه‌وه شوێنی ته‌قینه‌وه
ئاشكرا بكات، به تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی كه مرۆڤ ناتوانێت بۆی بڕوات و ئاشكرای
بكات.
یه‌كه‌مین چه‌كی بایلۆژی له جه‌نگدا
له كۆتایی سه‌ده‌ی سیازده‌هه‌م شاری كه‌فه
له ئۆكرانیا به گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی بازرگانی ناوچه‌ی ده‌ریای ڕه‌ش داده‌نرا.
یه‌كێكیش بوو له بازاڕه گرنگه‌كانی ئه‌وروپا، ئاڵۆگۆڕی شمه‌ك له‌گه‌ڵ بازرگانانی
ئیتاڵیا بوو. بۆیه زۆر بازرگانی ئیتاڵیا ڕوویان له‌م بازاڕه ده‌كرد. له‌و ماوه‌یه‌شدا
ئیسلام توانی ڕێگای مه‌غۆڵه‌كان په‌رت بكات، له‌و سه‌رده‌مش زۆرێك به بازرگانانی
كه‌فه و ئیتاڵیا چووبوونه سه‌ر ئاینی مه‌سیحی. بۆیه ئه‌وه‌ش وایكردبوو كه كێشه
له نێوانیان درووست بێت. بۆیه هه‌ستان موسڵمانێكیان كوشت و شه‌ڕی مه‌غۆڵ بۆ سه‌ر
كه‌فه هه‌ڵگیرسا.
مه‌غۆڵه‌كان ئه‌وه‌یان قه‌بوڵ نه‌كرد.
داوایان له شاری كه‌فه كرد كه كه‌سانی تاوانكاریان ڕاده‌ست بكه‌ن. به‌ڵام فه‌رمانڕه‌وایی
شاره‌كه ڕه‌تیكرده‌وه. بۆیه مه‌غۆڵه‌كان هه‌ستان گه‌مارۆی ئابووریان به‌سه‌ر ئه‌و
شاره‌دا سه‌پاند. زیاتر له‌وه‌ی كه مه‌غۆله‌كان چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد شاری كه‌فه
گه‌مارۆكه كاری لێ‌كردن. كاتێك تاعون هێرشیكرده سه‌ر شاره‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر
له سه‌ربازه‌كان به‌و هۆیه‌وه مردن. بۆیه مه‌غۆله‌كان تووڕه بوون، هه‌ستان ئه‌و
سه‌ربازانه‌ی كه تووشی نه‌خۆشیه‌كه بوون، له‌گه‌ڵ مشكه تووشبووه‌كاندا، فڕییان
دایه شاره‌كه‌وه، بۆیه مشك له‌وێوه بووه گه‌وره‌ترین چه‌كی بایلۆژی كوشنده
كه له جه‌نگه‌كاندا به‌كارهێنرابێت و پشكێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی
تاعون له ئه‌وروپادا.
مشكه بۆمبڕێژكراوه‌كان و جه‌نگی دووه‌می
جیهانی
درووستكردنی بۆمبی شووشه‌یی"مۆلۆتۆڤ"
شتێكی نامۆ نییه له ڕێزی شۆڕشگێڕان شوێنكی ئه‌وتۆیان نه‌بوو ئه‌و بۆمبانه
درووست بكه‌ن. به‌ڵام كاتێك له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا به‌ریتانیا هه‌ستان به
درووستكردنی بۆمب، تیمێكی تایبه‌ت هه‌ستان به درووستكردنی ئه‌و بۆمبه. به‌ڵام ئه‌م
كاره بووه هۆی تێڕامانی هه‌موو لایه‌ك. وه‌كو درووستكردنی بۆمب به پشتی مشكه‌وه.
پلانه‌كه ئه‌وه‌بوو كه سه‌دان مشك بكوژن و
به ته‌قینه‌وه ناوسكیان پڕبكرێته‌وه، به قاچاخ بیبنه فه‌ره‌نساوه، ئه‌وه‌ش
له ناو بڕێكی زۆر خه‌ڵۆز بشاردرێته‌وه. له‌و ڕێگایه‌وه ده‌توانرێت له كارگه‌كانی
چه‌كی نازییه‌كان بته‌قێنرێته‌وه. كاتێك خه‌ڵوزه‌كه گه‌ش ده‌بێته‌وه، ئه‌وكاته
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕوو ده‌دات. به‌ڵام له به‌دبه‌ختی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ
گه‌یشتنی یه‌كه‌م باری خه‌ڵۆز ئه‌ڵمانه‌كان پێیان زانی و نه‌یهێشت ئه‌و مشكه بۆمبڕێژكراوانه
ببرێته فه‌ره‌نساوه. بۆیه ئه‌وان ده‌ترسان به‌ریتانیا زۆری له‌م كاره كردبێت،
بۆیه كات و پاره‌یه‌كی زۆریان خه‌رجكرد تاوه‌كو به شوێن مشك و خه‌ڵۆز بگه‌ڕێن.
مشك وه‌كو چه‌كێكی ئه‌شكه‌نجه‌دان له جه‌نگی
ڤێتنامدا
هه‌میشه سوپاكان به شوێن شتێكی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن
تاوه‌كو ئه‌شكه‌نجه‌ی دیله‌كانی دوژمن بدات. هه‌ندێك له‌وانه دڕندانه و ناوازه‌بوون.
مشك له چاخه‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه. چونكه مشك ده‌توانێت
گۆشت و ئێسقان بخوات و هه‌ر بۆیه له جه‌نگی دژی ڤێتنام له دژی دیله‌كان به‌كارهێنرا.
ده‌هاتن دیله‌كه‌یان له‌سه‌ر پشت پاڵده‌خست و
ده‌ست و قاچیان ده‌به‌سته‌وه، ئه‌وجا سه‌تڵێكی گه‌رمی پڕ له مشك به هه‌ڵه‌وگێڕدراوه‌ی
ده‌خرایه سه‌ر سكی دیله‌كه. مشكه‌كان هه‌وڵیانده‌دا كه نه‌رمی سكی دیله‌كه كون
بكه‌ن و شوێنی خۆیان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر سه‌تڵه‌كه گه‌رمه‌كه نه‌كه‌ون،
بۆیه گازیان له سكی دیله‌كه ده‌گرت تاوه‌كو ده‌مردن.