02:46 - 20/06/2019
ڕاستی كه‌سه‌كان ئاشكرا ده‌كات
جۆرج برناردشۆ ده‌ڵێت" ده‌سه‌ڵات پیاوه‌كان
گه‌نده‌ڵ ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه گه‌مژه‌كانن ئه‌گه‌ر بخرێنه ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌وان
وێرانی ده‌كه‌ن. كاره‌ساتی ئه‌م جیهانه‌ی ئێستا تێیدا ده‌ژین ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات
كه‌وتۆته ده‌ستی په‌ككه‌وته‌كان."
هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه مرۆڤ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه
كه به هه‌رجۆرێك بووه ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و به‌سه‌ر شته‌كانی ده‌وروبه‌ریدا
زاڵ‌بێت. به ئامانجی ئه‌وه‌ی خۆی بسه‌پێنێت. جگه له‌وه‌ی ململانێی مرۆڤ بۆ ده‌سه‌ڵات
له بازنه‌ی ئاڵنگاری پاك ده‌رده‌چێت و هه‌ندێكجاریش به‌خوێن ڕشتن كۆتایی دێت.
كورسی ده‌سه‌ڵاتیش ئامانجێكی به‌ربڵاو بۆ لێكه‌وته‌كانی تاوان.
به چاوپۆشی له هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران
بۆ شاردنه‌وه‌ی پلانه‌كانیان واده‌كه‌ن كه خۆیان به سه‌ركرده‌ی نمونه‌یی خاوه‌ن
ساده‌یی و شه‌ره‌ف پیشان بده‌ن. ده‌سه‌ڵات شوێنه شاراوه‌كانی ناوه‌كی پیشان ده‌دات
و ڕاستیه‌كان ڕاده‌ماڵێت.
ده‌سه‌ڵات ئابڕووبه‌ری ڕه‌وشت
مۆنتیسكۆ ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ڕه‌وشتی
كه‌سێك بزانێت ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی بده‌ره ده‌ست و دواتر سه‌یربكه چۆن هه‌ڵسوكه‌وت
ده‌كات."
ئاشكراكردنی هێزی كه‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه به
ئازادكردنی ناوه‌وه‌ی ده‌بێت. به واتایه‌كی دیكه ده‌كرێت بڵێین ده‌سه‌ڵات وه‌كو
ئاوێنه‌یه‌كی ڕوونه پێكهاته‌كانی دڵ پێچه‌وانه‌وه ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر هات و گه‌مژه
ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ئه‌وا به دڵنیایه‌وه گه‌مژایه‌تی زیاد ده‌بێت. به شێوه‌یه‌كی
هه‌ڕه‌مه‌كی و نا به‌رپرسانه مامه‌ڵه ده‌كات. به‌ڵام له كاتێكدا ئه‌گه‌ر هات و
كه‌سێكی پاك و دانا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ئه‌وا له خۆ ناگۆڕێت به پێچه‌وانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی له پێناو هاوكاریكردنی كه‌سانی دیكه‌دا ده‌هێنێت و خواسته‌كانی
گه‌ل جێبه‌جێ ده‌كات.
زانایانی ده‌روونناسی
هێز به‌وه پێناسه ده‌كه‌ن كه كۆنترۆڵكردنی خه‌ڵكانی دیكه‌یه. له چوارچێوه‌ی
به ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه یان قۆستنه‌وه‌ی به بێ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌ستوه‌ربداته
كاروباره‌كانی، ئه‌وكاته به‌ركه‌وته‌ی ده‌روونی دێته ئاراوه كه مرۆڤ هه‌ست به
هێز ده‌كات. هه‌ربۆیه گه‌یشتن به پۆستێكی سه‌ركردایه‌تی داهێنان زیاتر و وزه‌ش
ده‌ته‌قێته‌وه.
گوته‌یه‌ك
"كاتێك كه‌سانێك ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات،
وا بیرمه‌كه‌ره‌وه كه ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی جیاواز هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن وه‌كو
له‌وه‌ی پێشووتر بوون. ئه‌وكه‌سانه‌ی باشن له شه‌و و ڕۆژێكدا نابنه سته‌مكار،
یاخود بێ مێشكه‌كان بگۆڕێن بۆ دانا. ئه‌گه‌ر ویستت پێكهاته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی كه‌سێكت
بۆ ده‌ربكه‌وێت ئه‌وا دوور له زوومی كامێرا‌كان چاودێری بكه."
له ساڵی 2008 تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی ئه‌نجامدرا،
داوا له چه‌ند خوێندكارێكی زانكۆ كرا كه شتێك به بیر خۆیان بهێننه‌وه كه له
چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا به‌دیانكردبێت. پاشان داوایان لێكرا كاتێك ده‌چێته ده‌سه‌ڵاته‌وه‌چی
لێدێت؟ زۆربه‌یان وێنه‌ی بوونه‌وه‌رێكیان كێشا كه خاوه‌نی چه‌ند باڵێكه، دواتر
داوایان لێكرا وێنه‌ی ئه‌و بوونه‌وه‌ره نامۆیه بكێشن.
ده‌رئه‌نجام
كاتێك ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه بۆ ساته‌كانی لاوازیان، خوێندكاره‌كان هه‌ستیان به بێ تاقه‌تی كرد وێنه‌ی بوونه‌وه‌ره نامۆكه بكێشن، ئه‌مجاره‌یان ئه‌و وێنه‌یه له مێشكیان چه‌سپی كه ئه‌وانه‌ی ده‌بنه ده‌سه‌ڵاتدار له بوونه‌وه‌ره‌كه‌ی پێشتووتر ناچن.
به ده‌ستهێنانی حه‌زه‌كان
هێز وا له مرۆڤ ده‌كات كه زۆرترین كار
پیشان بدات، ئه‌وه‌ش به پێی ئاره‌زووه‌كانی خۆی. له یه‌كێك له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا
ئه‌و كه‌سانه‌یان به‌كارهێنا كه خۆیان به هێز ده‌زانن. هه‌ستان پانكه‌یه‌كی
بێزاركه‌ریان به‌سه‌ریه‌وه هێشته‌وه. كه‌سانی به‌هێز توانیان به‌رگه بگرن و به
دانایه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و بیروباوه‌ڕكانیان به ئازایه‌تیه‌وه پیشانی ئه‌وانی
دیكه بده‌ن.
كاتێك ده‌بنه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، ئه‌و سوور
ده‌بن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیان هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌ی زانستیدا ده‌ركه‌وێت، به‌شداربووان
هه‌موویان هه‌ست به هێز ده‌كه‌ن، كاتێكی زۆر به‌فێرۆده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ته‌ڵێكی
ئه‌ندازیاری هه‌ڵبهێنن، ئه‌وه‌ش واده‌كات به پێداگریه‌وه به‌ره‌و ئامانجه‌كانیان
هه‌نگاوبنێن.
ئامانجه‌كان
هه‌ندێكجار ئامانجه‌كان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی
خۆپه‌رستی پاڵمان پێوه‌ده‌نێت، هه‌ژموون به راستی تاقیكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشته هه‌روه‌كو
مێژوونووسی ئینگلیزی لۆرد ئه‌كتۆن ده‌ڵێـت" ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی ده‌كشێت،
ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هاش گه‌نده‌ڵی به‌ته‌واوه‌تی وێران ده‌كات" ئبراهام لنكۆڵن ده‌ڵێت"
ئه‌گه‌ر ویستت كه‌سێك تاقی بكه‌یته‌وه ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی بده‌رێ"
به‌ڵام میلیسا ویلیامز ژنێكی زانای دروونناسی
بوو له زانكۆی ئیمۆری باس له‌وه ده‌كات كه كه چوار كه‌س به شێوه‌ی سه‌ره‌كی
ده‌توانن به شێوازی ئه‌خلاقی و نا ئه‌خلاقی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست ئه‌وانیش
كه‌سایه‌تی
تاكگه‌را
به‌ها
حه‌ز له ده‌سه‌ڵات
هیچ به‌لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت هه‌ندێك كه‌س
نه‌خۆشی خودئه‌ڤینی و میكاڤیلیان هه‌یه، به شێوه‌ی هێز ده‌سه‌ڵات به‌رێوه ده‌به‌ن.
به‌ڵام له هه‌ندێك باردا، ئه‌و كه‌سه ئه‌رێنیانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست"
سه‌ركرده‌ی خاكی و راستگۆن، له‌وانی دیكه زیاتر گرنگی به ئه‌خلاق ده‌دات، له هه‌مان
كاتدا سه‌ركرده خۆشه‌ویسته‌كان زیاتر پاڵپشتی ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر بێت و خزمه‌تی
شوێنكه‌وتووانیان بكات."
به‌ڵام حه‌زكردن له ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌و
ڕێگایه‌مان ده‌بات، تاوه‌كو كوێ حه‌زده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌به‌رن. هه‌ندێك كه‌س
هه‌یه له پێناو پاره‌دا ده‌گۆڕێت، هه‌ندێكی دیكه‌ش ئامانجه‌كان لێ دوورده‌كه‌وێته‌وه
بۆیه ناچاره په‌نا بۆ هه‌موو كارێكی نامرۆڤانه ببات. هه‌ندێكجارش هه‌ڵده‌ستن به
دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی به‌هره‌ی تایبه‌تن ئه‌وه‌ش به
درووستكردنی له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م كاره‌كانیان.
به دڵنیایه‌وه چه‌ندین فاكته‌ری دیكه هه‌ن
كه ئاكاریان دیاریده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و فاكته‌رانه په‌یوه‌ندیان به كه‌سایه‌تی
به‌هێزی كه‌سه‌كانه‌وه هه‌بێت. له كۆی ئه‌وانه‌دا هه‌یانه هه‌ستده‌كات كه ده‌توانێت
به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا زاڵ بێت، ئه‌وان زۆر له ژێركاریگه‌ری ئازادی ڕاده‌ربڕیندان،
ده‌ترسن له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له ده‌ست بده‌ن و له ئامانجه‌كانیان
ده‌ترسن.
له كۆتایدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ین كه
" "كاتێك كه‌سانێك ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات، وا بیرمه‌كه‌ره‌وه
كه ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی جیاواز هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن وه‌كو له‌وه‌ی پێشووتر
بوون. ئه‌وكه‌سانه‌ی باشن له شه‌و و ڕۆژێكدا نابنه سته‌مكار، یاخود بێ مێشكه‌كان
بگۆڕێن بۆ دانا. ئه‌گه‌ر ویستت پێكهاته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی كه‌سێكت بۆ ده‌ربكه‌وێت ئه‌وا
دوور له زوومی كامێرا‌كان چاودێری بكه."