01:19 - 09/06/2019
پەنابەری لە ئەمەریكا ڕاستی و ژمارە
بەرلەوەی وڵاتە یەكگرتوەكان وەك دەوڵەتێكی
سەربەخۆبێت، شەپۆلی كۆچكردن بۆ ئەو ناوچەیە زۆر و زەوەندە بوون، بەڵام بە
پێچەوانەی ئێستەوە ئەوانەی كە لەو سەردەمانەدا كۆچیان دەكرد خاوەن پارەو سامان و
خاوەن پیشەكان بوون، بوونی ئەو هەموو عەقڵی بازرگانی و پیشەوەرە جیاوازانە بووە
هۆی ئەوەی بە خێرایی گەشە بكات و بە گۆڕینەوەی ئەزموونەكان ئەوەندەی تر هەنگاوەكان
خێراتر بكات. شەپۆلە سەرەتاییەكانی كۆچ لەبەریتانیاو ئەڵمانیاوە بوون و بە دوای
ئەوانیش دا ئیرلەندا و پاشان بەشێوەیەكی گشتی ئەوروپای رۆژئاواو دواتریش ئەوروپای
رۆژهەڵات و پاشان مەكسیكیەكان توانییان ئەمەریكا بكەنە ئەو ئەمەریكایەی لە ئێستەدا
پێشەنگی زۆرینەی بوارەكانی ژیانە، هەموو كەسێك دەخوازێت وەك پەنابەریش بێت دەستی
بگاتە ئەو وڵاتە و لەوێ بژی.
سەنتەری توێژینەوەی –بیو- توێژینەوەیەكی وردو
دوورو درێژی لەبارەی كۆچەریەكانی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمەریكاوە بڵاوكردوەتەوە
كە ب پێی ئەو توێژینەوەیە چەند ویلایەتی ئەمەریكا زۆرینەی كۆچبەری دونیایان لە خۆ
گرتووە.
ژمارەو داتاكانی ئەو سەنتەرە ئەمەریكیە باس لەوە
دەكات زیاتر لە 40 ملیۆن لە ئەمەریكادا دەژین و لەوڵاتێكی دیكە لەدایك بوون، بە
پێی ئەو ژمارەیە بێت دەكاتە پێنج یەكی هەموو كۆچبەركانی جیهان، بە پێی ئامارەكانی
سەنتەری -بیو- رێژەی 76%ی ئەو كۆچبەرانە بە شێوەی یاسایی لەو وڵاتە ژیان بەسەر
دەبەن، لەكاتێكدا نزیك لە چارەكێكیان بە شێوەی نایاسایی و قاچاخ لەو وڵاتەدا
دەژین. هەر بە پێی راپۆرتەكەی بیو ئەمەریكا وڵاتێكە زۆرترین ڕەگەز و نەتەوەو ڕەنگە
جیاوازەكانی تێدا دەژین، لەوانەیە زیادەڕۆیی نەگوترابێت ئەگەر بگوترێت كۆچبەرەكان
لە هەموو جۆرو نەتەوەو وڵاتێكیان تێدایە.
ژمارەی كۆچبەرەكان:
تا ساڵی 2017 كە دوایین ئامار كراوە ژمارەی ئەو
بیانیانە لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە دایك بوون گەشتوەتە 44.4 ملێۆن كەس
و بەو پێیەش رێژەی كۆچەریەكان 13.6%ی ڕێژەی دانیشتوانی هەموو ئەمەریكا پێك دێنن،
ئەگەر ئەمەر بەراورد بكەین بە حەفتاكانی سەجەی ڕابوردوو دەبینین سێ بەرامبەر زیادی
كردووە، بەڵام ئەگەر بەراوردی بكەین بە ساڵی 1890 ی زاینی ئەوا دەكرێت بگوترێت
بەبەراورد بە ژمارەی دانیشتوانی ئەو ساتی ویلاتە یەكگرتوەكان كەمی كردووە لەبەر
ئەوەی ژمارەی ئەو ساتی كۆچبەرەكان نزیكەی 9 ملێۆن كەس بوون.
دۆخی یاسایی كۆچبەران:
وەك لە پێشەوە باسكرا بە پێی ڕاپۆرتەكەی سەنتەری
بیو سێ یەكی ئەو كۆچبەرانە بە شێوەی نایاسایی لەو وڵاتەدا دەژین، لەگەڵ ئەوەشدا
ژمارەی داواكارییەكان بۆ بەفەرمی كردنی نیشتەجێبونی كۆچەریەكان زۆر زیادی كردووەو
تەنها لە ساڵی 2018 دا 800 هەزار داواكاری كراوە.
كۆچەریەكان لە كوێوەدێن؟
مەكسیكیەكان زۆرترین خەڵكی كۆچبەری لە ڕەگەزە
جیاوازەكان لە خۆگرتووە لە ساڵی 2017 دا زیاتر لە 11 ملێۆن كۆچبەری مەكسیكی لە ویلایەتە یەكگرتوەكان ژیاون و ئەوەش دەكاتە 25
% ی هەموو كۆچبەركانی تر كە ئەمەریكا دەژین.
چین و هندستان دەكەونە پلەی دووەم لە ژمارەی
كۆچبەرەكانیان كە دەكاتە 6% و فلیپینیەكانیش 5% و سلڤادۆریش 3% ن. ئەوە كە
دەمێنێتەوە 27%ی كۆچبەرەكانە كە لە باشووری رۆژئاوای كیشوەری ئاسیاوە كۆچیان
كردووەتە ئەو وڵاتە.
ناوچەكانی دیكەی دونیا رێژەی كەمتریان بەردەكەوێت.
بە پێی توێژینەوەكان 13%ی كۆچبەرەكان لە كیشوەری
ئەوروپاوە دەچنە ئەوروپاو 10% یان لەڕێگەی دەریای كاریبی و ئەمەریكای ناوەڕاست 8%
و ئەمەریكای باشوور 7% و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست 4% و بیابانی گەورەی ئەفەریقاش 4%.
داوای پەنابەریی:
ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی كە وەك پەنابەر داوایان
پێشكەش كردووە تەنها لە ساڵی 2018 دا ژمارەیان گەشتۆتە 22 هەزار كۆچبەرو زۆرینەی
ئەوانەش ئەو كۆچبەرانەن كە لە –كۆنگۆی دیموكراتی- باشووری ئەفەریقاو بە دوای
ئەویشدا بۆرما –میانمار- و ئۆكرانیاو بۆتان و ئەریتریایە و چوونەتە ئەو وڵاتە.
بە پێی زانیاریەكان ئەو كەسانەی كە مافی
پەنابەرییان وەرگرتووە 3500 كەسیان موسڵمان بوون واتە( 16%) و مەسیحیەكانیش 16
هەزار كەس واتە بەڕێژەی (71%) ئەوەی كە دەمێنێتەوە یان ئاینیان دیاری نەكراوە یان
سەربە ئاینە بچووەكەكانی دیكەن.
ویلایەتەكانی (تەكساس) و (ئۆهایۆ) و (واشنتۆن )
و(كالیفۆرنیا)و (تەكساس) زۆرترین پێشوازییان لە كۆچبەران كردووەو تەنها لەساڵی
2018 دا 25%ی هەموو كۆچبەرانی ئەو ساڵە ڕوویان تێكردوون.
زۆرینەی كۆچبەركان لەكوێ دەژین؟
لە كۆی 44.4 ملیۆن كۆچبەر لە ویلایەتە یەكگرتوەكان
دەژین، 45%ی ئەو ژمارەیە لە سێ ویلایەت دەژین ئەویش بەم شێوەیە، 24% لە
كالیفۆرنیا، 11% لە تەكساس، 10% لە نیوۆرك.
شوێنی دانیشتنی ئەو كۆچەریانە بە پێی ڕاپۆرتەكە
بەم شێوەیە، 24% ی دەكەونە بەشی خۆرئاوا و 33% لە باشووری ویلایەتە یەكگرتوەكان و
ریژەی پێنج یەكی ئەو ژمارەیە دەكەونە باكووری رۆژهەڵات و 21% ناوەڕاستوی وڵات.
گواستنەوەی كۆچەریەكان:
ئیدارەی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا –باراك ئۆباما- لە
ساڵەكانی 2009 و 2016 دا زۆرترین ژمارەی كۆچەریەكانی بۆ رێكخستنی كاروبارەكانی
لایەنی پەیوەندیدار گواستوەتەوە كە نزیكەی 2 ملیۆن كۆچبەری لە خۆگرتبوو، پێشتریش
لەسەردەمی جۆرج بۆش دا 2001 و 2008 زیاتر
لە 2 ملێۆن كۆچبەریان جێبەجێ كردووە . بەڵام لە 2017 دا كەمترین گواستنەوەی بەخۆوە
بینیوە و لەسەردەمی دۆناڵد ترامپ دا تەنها 295 هەزار كەس گوازراونەتەوە و لە
دوای ساڵی 2006 ەوە ئەو ژمارەیە بە
كەمترین ژمارە لە قەڵەم دراوە. بەڵام جیاكردنەوەی 2700 منداڵ لە دایك و باوكیان و
دابڕانیان بەبڕیاری ئیدارەی ترامپ ناڕەزایی گەورەی لێكەوتەوەو دواجار دادگای ئەو
وڵاتە بڕیاری لەو جۆرەی هەڵوەشاندەوەوهەموو ئەو منداڵانەی لە 2017 ەوە لە كەس و كاریان
دابڕێنراون بە هەر هۆكارێك بە بڕیاری دادوەر –داناسابرو- گەڕێنرانەوە بۆ لای كەس و
كاریان.