05:47 - 08/06/2019
په‌یوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا لە سەرەتاوە تا ئێستا
ئێرانی پێش کۆماری ئیسلامی بە پۆلیسی ئەمریکا لە ناوچەکە دەناسرا، چی پۆلیسه‌كه‌ی ئەمریکای خستە ناو "به‌ره‌یخراپه‌كارانه‌وه"؟
ئێران لە سەرەتاوە دوژمنایەتییەکی تایبەتی لەگەڵ ئەمریکا نەبوو، بەڵام ئەو کاتەی چەپەکانی ئێران توانییان هەستی دژی ئەمریکایی لە نێو خەڵک و ڕێبەری شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران "خومەینی" بجوڵێنن، خومه‌ینی لە یەکێک لە كۆبوونه‌وه و وتاره‌كانیدا وتی: په‌یوەندی نێوان ئەمریکا و ئێران په‌یوەندی نێوان ستەمکار و ستەملێکراوە، ئێران پێویستی بەو په‌یوەندییه نییە.
بەو حاڵەوە و سەرەڕای ئەو قسانەی خومەینی، دوژمنایەتی ئاشکرای کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا کاتێک دەستی پێ‌کرد کە ئیدارەکەی جیمی کارته‌ر مۆڵه‌تی بە شای ئێران‌دا بۆ چاره‌سه‌ری نەخۆشییه‌كه‌ی بچێتە ئەمریکا.
كۆنترۆڵكردنیباڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا لە تاران دوایین گولـله بوو به‌ر سەری په‌یوەندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو و‌ڵات کەوت. ( بۆڵد بکرێت)
١٤ی شوباتی١٩٧٩، واتە سێ ڕۆژ دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران، چەند چەکدارێكی ڕێکخراوێكی چه‌پ هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران و چەند ئەندامێکیان لێ بە بارمتە گرتن، ئیبراهیم یەزدی وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی، دەستوەردانی کرد و ئاڵۆزییەکە دوای دوو کاتژمێر کۆتایی پێهات.
سێ ڕۆژ دوای ئەو ڕووداوە،ئەمریکا کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە فەرمی ناسی، سەرەڕای ئەوەش بیروباوەڕی دژە ئەمریکایی بەهۆی پڕوپاگەندەی چەپەکانه‌وه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ قوڵتر ده‌بووه‌وە.
ئەو دۆخە گەیشتە ئاستێک ئیبراهیم یەزدی داوای لە ئەمریکا کرد په‌له نه‌كات لە ناردنی باڵیۆزی نوێ بۆ تاران. مانگی حوزه‌یرانی ١٩٧٩ خومەینی لە وتارێكدا وتی: په‌یوەندی ئێران و ئەمریکا په‌یوەندی ستەملێکراو و ستەمکارە و ئێران پێویستییەکی بەو په‌یوه‌ندییه نییه.
دژی چارەسەركردنی نەخۆشییه‌كه‌ی شا، خەڵکی ئێران ڕژانە سه‌ر شەقامەکان
٢٢ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٩ محه‌مه‌د ڕه‌زا شا بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی گه‌یشته ئەمریکا و لە نەخۆشخانەیەکی نیۆیۆرک خرایه ژێر چاودێرییه‌وه.
لایه‌نگرانی شۆڕشی ئیسلامی لە سەرتاسەری ئێران دژی داڵده‌دانی شا له‌لایه‌ن ئەمریکاوه دەستیان کرد بە خۆپیشاندان.
ڕۆژی چواری تشرینی دووه‌می هه‌مان ساڵ، ٤٠٠ خوێندکاری زانكۆكانی تاران کە بە "خوێندکارانی هێڵی ئیمام " ناسرابوون هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ٥٢كارمه‌ند و دیبلۆماتكاری باڵیۆزخانەکەیان بە بارمتە گرت.
خومەینی ئەو کارەی خوێندکاره‌كانی بە " شۆڕشی دووەم" ناودێر کرد. سەرۆکی حکومەتی کاتی " مەهدی بازرگان" و هەموو ئەندامانی كابینە‌كه‌ی دەستیان لە کار کێشایه‌وە و خومەینی دەست لە کارکێشانەوەکەیانی په‌سه‌ند کرد و بەڕێوەبەریی وڵاتی تا کاتی هەڵبژاردن ڕادەستی ئەنجومەنی شۆڕش کرد.
دیبلۆماتكاره‌كانی ئه‌مریكا ٤٤٤ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون
فشارە سیاسی و ئابورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بە تایبەت دەستبەسەرداگرتنی دارایی ئەو وڵاتە بە مەبەستی ئازادکردنی بارمتەکانهیچ ئەنجامێکیان نەبوو.
جیمی کارته‌ر سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا له ٧ی نیسانی ١٩٨٠ به یه‌كجاری په‌یوەندییه سیاسییه‌كانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێرانداپچڕاند.
بۆ ئازادکردنی دیلەکان ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی نیسانی 1980 هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكی چالاکییه‌كی سەربازیی شكستخواردوویان به ناوی"پەنجەی هەڵۆ"ئه‌نجامدا، کە بە چالاکی "تەبەس" ناسراوە.
٢٢ی ئه‌یلولی١٩٨٠عێراق هێرشی کردە سەر ئێران و چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایی پشتیوانیان لە هێرشەکەکرد.
٢یكانونی دووه‌می ١٩٨١ و چەند کاتژمێرێك دوای کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆكایه‌تییه‌كه‌ی جیمی کارته‌ر و دەستپێکردنی سەرۆكایه‌تی ڕۆناڵد ڕێگان، ئێران به بارمتەگیراوه‌كانی ئەمریکای دوای ٤٤٤ ڕۆژ ئازاد کرد.
هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هێزەکانی ئەمریکا
١٨ی نیسانی ١٩٨٣، لە کاتی شەڕیناوخۆی لوبناندا، ڕێکخراوی "جیهادی ئیسلامی" كه لەلایەن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرا، باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە بەیروتی پایته‌خت تەقاندەوە و ٦٣ کەس کوژران.
٢٣یتشرینی یه‌كه‌می1983 لە دوو هێرشی خۆکوژی‌دا بۆ سەر هێزەكانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا لە بەیروت ٢٤١ سەربازی ئەمریکی و ٥٨ سه‌ربازی فەره‌نسی کوژران، ئەمریکا و فەره‌نسائۆباڵی هێرشەكانیان خستە ئەستۆی حزبوڵای لوبنانی و ئێران.
مانگێك دوای هێرشه‌كان و له ١٧ی تشرینی دووه‌مدا، فەره‌نسییەکان بنکەی سەربازیی "شێخ عەبدوڵایان" لە دۆڵی بیقاع کە بنکەی سوپای پاسداران و حیزبوڵا بوو بۆردومان کرد، به‌ڵام به‌هۆی ئاشکراكردنیپلانیهێرشه‌كه‌وه له‌لایه‌ن دیپلۆماتكارێکی فەڕه‌نسییه‌وه، هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وته‌وه.
ئەمریکاش له‌٨ی ئازاری ١٩٨٥دا هاوشێوەی فه‌ره‌نسا هەوڵیدا تۆڵەی سەربازە کوژراوەکانی بكاته‌وه، بەڵام به هه‌مان شێوه هێرشه‌كه‌ی ئه‌ویش بێ ئاکام بوو و ئەو بۆمبەی "سی ئای ئه‌ی" لە یەکێک لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی بەیروتدا بۆ "محەمەد حسێن فەزڵوڵا" ڕێبەری ئایینی شیعەکان داینابوو، بووە هۆی کوژرانی ٨٠ هاوڵاتی مه‌ده‌نی و برینداربوونی ٢٠٠ کەسی دیكه.
ڕۆناڵد ڕێگان لە شەڕی عێراق هاوکاری ئێرانی کردبوو
ساڵی ١٩٨٥ و لە کاتی شەڕی ئێران-عێراقدا ئاشكرابوو كه‌حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئازادکردنی بارمتەكانیان بە نهێنی لە لوبنان لەگەڵ ئێران دانوستانی کردووە، نەك تەنیا چەکی به تاران فرۆشتووه، تەنانەت زانیاری نهێنی له‌باره‌ی هێزەکانی عێراقه‌وه داوه‌ته ئێران.
دواتر ئاشكرا بوو ئەو هەوڵانەی ئەمریکا کە بە "ئێران گەیت" ناسرا، ئیسرائیل ناوبژیوانی و ڕێخۆشکەری بۆ کردووە.
١٨ی حوزه‌یرانی١٩٨٨، ئێران بڕیاری ٥٩٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێراق په‌سه‌ند كرد و خومه‌ینی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی به خواردنەوەی جامی ژەهر ناوبرد.
3ی حوزه‌یران و دوو هه‌فته بەر لە په‌سه‌ندكردنی ئاگربەسته‌كه، کەشتیەکی جه‌نگیی ئەمریکا، فڕۆکەیه‌كی هێڵی ئاسمانیی ئێرانی لە ئاسمانی کەنداوی عه‌ره‌بی خستە خوارەوە و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی كه ٢٩٠ کەس بوون کوژران.
20ی كانونی دووه‌می ١٩٨٩ جۆرج بوشی باوک ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران هاوکاربێت بۆ ئازادکردنی کۆمەڵێک هاوڵاتی وڵاته‌كه‌ی کە لە لوبنان بە بارمتە گیراون، وەڵامێکی باش وەردەگرێت، ئه‌وه‌بوو لە کۆتایی١٩٩١دا هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆک كۆماری ئەوکاتی ئێران ئەو کارەی کرد بەڵام هیچ وەڵامێکی وەرنەگرت.
خولی دووەمی سەرۆكایه‌تی بیل کلینتۆنلە کانوونی دووه‌می ١٩٩٧دەستی پێ‌کرد، هاوکات بوو لەگەڵ خولی یەکەمی سەرۆكایه‌تی محه‌مه‌د خاتەمی لە ئێران، له‌و سه‌رده‌مه‌دا كلینتۆن چەند نامەیه‌كی بۆ دەوڵەتی ئێران نووسی و تیایاندا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه ئەمریکا هیچ دوژمنایەتییەکی لەگەڵ ئێران‌دا نییە و خوازیاری په‌یوەندییەکی باشه لەگەڵ ئەو وڵاتەدا. كانونی دووه‌می ١٩٩٨ محەمەد خاتەمی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مریكی، خەڵکی ئەمریکای بۆ دانوستان و دیالۆگ بانگهێشتکرد.
بەرژەوەندی هاوبەش ئەمریکا و ئێران پێكده‌گه‌یه‌نێت
رایان كرۆكه‌ر نێردراوی ئه‌مریكا بۆ ئه‌فغانستان، لە بیرەوەرییەکانی خۆیدا ده‌یگێڕێته‌وه، له دوای هێرشی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان و لە کاتی ڕووخانی ڕژێمی تاڵیباندا چاوی بە دیپلۆماتكارەکانی ئێران کەوتووە.
لە بارەی ئەو په‌یوەندییەوە حسێن موسەویان سەرۆکی لیژنه‌ی په‌یوەندییه‌كانی دەرەوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران لەو كاته‌دا و له دیمانه‌یەک لەگەڵ ئاژانسی "عصر خبر"ی ئێرانی دانی بەوەدا ناوه، ئێران لە شەڕی تاڵیباندا هاوکاریی ئەمریکای کردووە، ئەو هاوکارییەشی بە بەرژەوەندی هاوبەش و له تۆڵەی کوشتنی دیپلۆماتکارە ئێرانییەکاندا لە لایەن تاڵیبانه‌وه ناوبرد.
ئاشكرابوونی بەرنامە ئەتۆمییه‌كه‌ی ئێران
٢٩ی كانونی دووه‌می ٢٠٠٢ ئاژانسی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا "سی ئای ئه‌ی"ئێرانی به بوونی بەرنامەی ئەتۆمی تۆمەتبار کرد، جۆرج بوش ئێرانی لەپەنا عێراق و کوریای باکور خسته لیستی وڵاتانی "بەرەی شه‌ڕەنگێزەکان"وه
هاریکاری ئێران و ئەمریکا لە شەڕی عێراقدا
زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا لە عێراق لە بیرەوەرییەکانیدا باسی لەوە کردووە، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا پێش ئەوەی هێرش بکەنە سەر عێراق چەندین كۆبوونه‌وه‌یان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران‌دا كردووه.
به وته‌ی خه‌لیلزاد، تەوەری دانیشتنەکان تایبه‌ت بووه به داواكردن لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی هێرشكردنه سه‌ر عێراقدا چاوپۆشی بكه‌ن له به زاندنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان له‌لایه‌ن فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كانه‌وه و نه‌یانكه‌نه ئامانج.
له‌و كاته‌شدا محەمەد جەواد زەریف "وەزیری دەرەوەی ئێستای ئێران و نوێنەری ئەوکاتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان"چەندین جار لە جنێڤ چاوی بە بەرپرسانی ئەمریکا کەوتووە.
خەلیلزاد لە درێژەی قسەکانیدا ده‌شڵێت،هاریكارییه‌كانی ئێران و ئەمریکا تەنیا لە سەردەمی پێش هێرشەکاندا نەبووە و تا ڕووخانی ڕژیمی سەدامیش درێژەی هەبووە.
بەشێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران په‌یوەندیان بە ڕۆڵی ئێران لە نێو کۆمەڵگەی شیعەی عێراقدا هەبووە، بە وتەی خەلیلزاد، ئەمریکا ویستویەتی لە ڕێی ئێرانەوە پشتگیری شیعەکانی عێراق بۆ ڕووخاندنی ڕژیمی سەدام بە دەستبێهنێت.
هاریكاری نێوان ئێران و ئەمریکا لە شەڕی داعشدا
دوای كۆنترۆڵكردنی لە ناکاوی شاری موسڵ لە لایەن "ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش"وه، جۆرێک له دابەشکردنی کار لە نێوان سوپایعێراق، هێزەکانی پێشمەرگە، سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و سوپای پاسداران و میلیشیا شیعەکانی نزیك له ئێران هاتە ئاراوە.
لەو دابەشکارییه‌دابڕیاردرا ئه‌مریكا و ئێران سنووری کار و ڕۆڵیان له شه‌ڕه‌كه‌دا دیاری بکەن بۆ ئەوەی زیان بە یەکتر نەگەیەنن.
دوای ده‌ركردنی بڕیاری كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له ٢٠١٧دا، هەماهەنگی نێوان ئەمریکا و سوپای پاسداران گەیشتبووە ئاستێک چالاکی میلیشیاکانی نزیك له سوپای پاسداران "حه‌شدی شه‌عبی به نمونه" لەلایەن هێزی ئاسمانیی ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرا.
گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کەی و له‌به‌ر چی دەستیان پێ‌کرد؟
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و كۆنترۆڵكردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لایەن خوێندکارانی ناسراو بە "هێڵی ئیمام"، ئەمریکا ساڵی ١٩٨٠ زنجیره‌یه‌ك گەمارۆی خستە سەر ئابوری ئێران.
ساڵی ١٩٩٥ بیڵ کلینتۆن سەرکۆماری ئەو کاتی ئەمریکا کۆمەڵێک گەمارۆی نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند، گه‌مارۆكانوه‌به‌رهێنانی کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکای لە کەرتەکانی نەوت و غازی ئێران‌دا گرته‌وه.
گەمارۆکانی ئەمریکا له‌سه‌ر ئێران، لە سەرەتاوە تا ئێستا
بەرنامە ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و دوژمنایەتی لەگەڵ ڕۆژئاوا، بە تایبەت ئەمریکا، دەیان شەپۆلی گەمارۆی لێکەوتووه‌ته‌وه کە لێرەدا بە ڕیزبەندی باسیان دەکەین.
خولی یەکەمی گەمارۆکان
٨ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٩: چوار ڕۆژ دوای كۆنترۆڵكردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بە هۆی بە بارمتەگرتنی دیپلۆماتکار و ڕاوێژكاره‌كانی ئه‌مریكاوه، جیمی کارته‌ر، سەرۆكی ئەوکاتی ئەمریکا بە پێی یاسای "کۆنتڕۆڵكردنی هەناردەی کەرەستەی سەربازی" هەناردەكردنی چەک و کەرەستەی سەربازیی بۆ ئێران یاساغ کرد.
١٤ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٩: بە پێی بڕیاری ١٢١٧٠، تەواوی پاره و سامانی ئێران لە بانکەکانی ئەمریکا دەستیان بەسەردا گیرا، كه به 12 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
٧ی نیسانی ١٩٨٠: بە پێی بڕیاری ١٢٢٠٥، هەناردەكردنی هه‌موو جۆرە کاڵایەک بۆ ئێران یاساغ كرا، جگە لە دەرمان."دوای واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری نێوان ئه‌مریكا و ئێران سزاكه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه"
١7ی نیسانی ١٩٨٠: بە پێی بڕیاری ١٢٢١١، هاورده‌كردنی هه‌موو كاڵایه‌كی ئیرانی قه‌ده‌غه‌كرا و بریاردرا كارئاسانی بۆ هاتوچۆی هیچ كه‌سێك بۆ ئێران نه‌كرێت.
ڕاده‌ستكردنی هەموو كه‌لوپه‌لێكی ته‌كنه‌لۆجی و سه‌ربازیی فرۆشراو به ئێران وه‌ستێنرا.
خولی دووەمی گەمارۆکان "هاوکات لەگەڵ شەڕی ئێران و عێراق"
٢٣ی كانونی دووه‌می ١٩٨٤: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئێرانی خستە لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی له تیرۆر ده‌كه‌ن.
٢٨ئه‌یلولی ١٩٨٤: ڕۆناڵد ڕیگان، سه‌رۆكی ئەمریکا بە پێی "یاسای فه‌رمانگه‌ی گشتی هەناردەكردن" كۆتوبه‌ندیزیاتری له‌سەر هەناردەی وڵاتەکەی بۆ ئێران دانا،كۆتوبه‌نده‌كان کەره‌ستەی تایبەت بە کاروباری سەربازیشی دەگرتەوە.
٢٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٧: بە ده‌ركردنی بڕیاری ١٢٦١٣ لە لایەن ڕۆناڵد ڕیگانەوە، هاورده‌كردنی هه‌موو كاڵایه‌كی ئێرانی، به نه‌وتیشه‌وه یاساغ كرا "به‌ڵام له بڕیاره‌كه‌دا باس له‌وه نه‌كرابوو كه نابێت له ڕێی وڵاتێكی دیكه‌شه‌وه نه‌وتی ئێران هاورده بكرێت".
٢٩ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٧:كۆنگرێسی ئه‌مریكا هه‌نارده‌كردنی هه‌موو به‌رهه‌م و كاڵایه‌كی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئێران یاساغ كرد.
١٦ی ئازاری ١٩٩٥: بە پێی بڕیاری ١٢٩٥٧ و دوای ڕیككه‌وتنی كۆمپانیای "كۆنۆكۆ"ی ئه‌مریكی بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وتی ئێران، بیڵ كلینتۆن هه‌موو وه‌به‌رهێنانێكی له كه‌رتی نه‌وتی ئێران‌دا یاساغ كرد.
٦ی ئایاری ١٩٩٥:بڕیاری ١٢٩٥٩، سزاكانی پێشووتری فراوانكرد، به جۆرێك هه‌موو هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردن و وه‌به‌رهێنانێكی له‌گه‌ڵ ئێران یاساغ كرد.
ئەو بڕیارە هه‌موو جۆرە هاوردەیەکی نەوتی خاو و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی ئێرانی گرته‌وه.
٣ی ئابی ١٩٩٦: لە ئەمریکا یاسای گەمارۆکانی سه‌ر ئێران و لیبیا پەسەند کرا، ئەو یاسایە ئەو کۆمپانیا نا ئەمریکیانەی گرتەوە کە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلار لە ساڵێكدا وەبەرهێنانیانلە ئێران دەکرد و کۆمەڵە سزایەکی بۆ دیاری کردن.
گەمارۆکانی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران
مانگی ئازاری١٩٩٥: بیڵ کلینتۆن هه‌موو وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی له په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وتی ئێران‌دا یاساغ كرد.
٢٠ی ئه‌یلولی ١٩٩٥:ئەمریکا یاسای ناسراو بە "داماتۆی" پەسەند کرد، بە پێی یاساكە، سەرۆكی ئەمریکا مۆڵه‌تی ئه‌وه‌ی پێدرا گه‌مارۆ بخاته سه‌ر ئەو کۆمپانیا نه‌وتیانه‌ی "ئه‌مریكی و نا ئه‌مریكی"كه تەکنەلۆژیای تایبەت بە پیشەسازیی نەوت دەدەن بە ئێران.
خولی چوارەمی گه‌مارۆكان
ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، شەش بڕیاری دژی هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ بە دەستهێنانی چەکی ئەتۆمی ده‌ركرد.
خولی پێنجەمی گه‌مارۆكان
٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٠٩: کۆنگریسی ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر ئەو کۆمپانیایانەی بەنزین هەناردەی ئێران دەکەن.
٢٩ی ئایاری ٢٠١٠:ئه‌نجومه‌نی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەی گەمارۆی سه‌ر ئەو کۆمپانیایانەی پەسەند کرد کە بازرگانییان لەگەڵ ئێران هەبووە.
١٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٠: وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کۆمەڵێک هەوڵی دژی چەند کۆمپانیایەکی سەر بە کەرتی كه‌شتیوانی پەسەند کرد.
دوای ئەو بڕیارە ٢٢ کۆمپانیای بواره‌كانی نەوت، وزە و بیمە کە لەلایەن ئێرانه‌وه‌به‌ڕێوه‌ده‌بران و لە ئێران و وڵاتانی دیکەی وەک به‌ریتانیا، سەنگاپوره و دوبەی چالاکییان دەکرد، بوونە ئامانجی ئەو گەمارۆیە.
٢٦ی حوزه‌یرانی ٢٠١٠: ئەمریکا کۆمەڵێک گەمارۆی نوێی خسته سه‌ر ٣٧ کۆمپانیای ئەوروپی و پێنج هاوڵاتی ئێران کە لە کەرتی كه‌شتیوانی ئەو وڵاتەدا کاریان دەکرد.
١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤: وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ٢٤ کۆمپانیای كه‌شتیوانی نێودەوڵەتییان بە هۆی بازرگانیكردن لەگەڵ ئێران‌دا خستە لیستی گەمارۆکانەوە.
١٢ی نیسانی ٢٠١١: وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا وتی: بە هۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤه‌وه، یەکێتی ئەوروپا ڕەزامەندی نیشانداوه ٣٢ بەرپرسی ئێران سزا بدرێن.
٢٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١١: ئەمریکا کۆمەڵێک گەمارۆی نوێی خسته سه‌ر کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئێران و هەموو بازرگانییەکی ئەمریکییەکانی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا یاساغ كرد.
٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١١: یەکێتی ئەوروپا بە هۆی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سوریا ٣ فەرماندەی سوپای پاسدارانی خستە لیستەی گەمارۆکانه‌وه."محەمەد عەلی جەعفەریی، فەرماندەی گشتی ئەوکاتی سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی و حسێن تایب".
٢٤ی ئابی ٢٠١١: بەهۆی پشتگیریكردن لە دەسەڵاتدارانی سوریا بۆ سەرکوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ئەو وڵاتە، یەکێتی ئەوروپا گەمارۆی خستە سەر سوپای قودس و ناوی ١٥ کەسایه‌تی و پێنج دامەزراوەی سه‌ر به‌و سوپایه‌ی خسته لیستی گه‌مارۆ نوێكانی.
1ی ئه‌یلولی ٢٠١١:به تۆمه‌تی ڕانه‌گرتنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، یەکێتی ئەوروپا زیاتر لە ١٨٠ کۆمپانیا و کەسایەتی ئێرانی خسته لیستی گه‌مارۆكانییه‌وه.
٢١ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١١: وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند،سزا به‌سه‌ر١٠ کۆمپانیای كه‌شتیوانی ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت.
1ی كانونی دووه‌می ٢٠١٢:ئۆباما بڕیاری سزادانی بانکی ناوەندی ئێرانی واژۆ کرد.
٢٤ی كانونی دوومی ٢٠١٢: وەزارەتی خه‌زێنه‌ی ئەمریکا دوای پەسەندکردنی کۆمەڵێک گەمارۆ لە دژی بانکی ناوەندی ئێران، بانکی بازرگانی ئەو وڵاتەشی خستە لیستی گەمارۆکانەوە.
١٧ی شوباتی ٢٠١٢: وەزارەتی خه‌زێنه‌ی ئەمریکا بەهۆی هاوکاریكردنی ئێران بۆ ده‌ربازبوون لە گەمارۆکان، گەمارۆی خستە سەر بانکی دوبەی.
١٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٢: بۆ ڕوبەڕو بوونەوەی پرۆگرامی موشەکیی ئێران، ٥٠ کۆمپانیا و ناوەندی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانه‌وه.
٢١ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٢: وەزارەتی خه‌زێنه‌ی ئەمریکا چوار کۆمپانیا و هاوڵاتییه‌كی ئێرانیی، بە تۆمه‌تییارمەتیدانی بەرنامەئه‌تۆمی و موشەکە بالستییه‌كانی ئێرانه‌وه خستە لیستی گەمارۆکانه‌وه.
٦ی شوباتی ٢٠١٣: وەزارەتی خه‌زێنه‌ی ئەمریکا، ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران و عیزەتوڵلا زەرغامی سەرۆکی ئەو ناوەندەی خستە لیستی سزاكانه‌وه.
١٠ی ئایاری ٢٠١٣: وەزارەتی خه‌زێنه‌ی ئەمریکا، سزای به‌سه‌ر بانکێکی هاوبەشی ئێران و ڤەنزوێلادا سه‌پاند.
سڕکردنی گەمارۆکان
٢٤ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٣: ئێران و پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی "ئه‌مریكا، ڕوسیا، چین، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا" و ئه‌ڵمانیا،له‌سه‌ر بەرنامە ئەتۆمییه‌كه‌ی ئێران ڕێککەوتنێکیان واژۆكرد و سزاكانی سەر ئێران به چه‌ند مه‌رجێك ڕاگیران.
٢٤ی كانونی دووه‌می ٢٠١٥: دوای 18 ڕۆژ له كۆبوونه‌وه و دانوستانی نێوان ئێران و وڵاتانی "٥+١"، لایەنەکان گه‌یشتنه ڕێککەوتنێکی تەواو.
دوای ئەو ڕێککەوتنە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند، بە بڵاوکردنەوەی پرۆژه بڕیارێك دەست دەکات بە ڕێخۆشکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاكانی سەر ئێران.
ساڵی ٢٠١٦: بەو ڕێژەیەی كه له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێ‌درابوو، ئێران دەستیکرد بە ناردنی یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌كه‌ی خۆی بۆ ڕوسیا.
تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦: دۆناڵد ترامپ لە کاتی بانگەشه‌ی هەڵبژاردنەسه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مریكادا ڕێككه‌وتنی ئەتۆمییەکەی بە خراپترین ڕێککەوتنی مێژوو ناساند، بەڵێنیدا ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بە دەستبهێنێت وڵاته‌كه‌ی له ڕێككه‌وتنه‌كه بهێنێته ده‌ره‌وه.
تشرینی دووه‌می ٢٠١٦: دۆناڵد ترامپ به سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا و20ی كانونی دووه‌می 2017، وەک 45هه‌مین سەرۆكی ئەمریکا دەستبه‌كار بوو.
٨ی ئایاری ٢٠١٨: ترامپ بە فەرمی چوونەدەره‌وه‌ی وڵاتەکەی لە ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ڕاگەیاند و وتی، ئێران له تێكدانی ئاسایش و ئارامی جیهاندا پێشه‌نگه.
ئابی ٢٠١٨: دوای چوونەدەره‌وه له ڕێككه‌وتنه‌كه، ئەمریکا خولێکی نوێی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند،مامه‌ڵه‌كردن و بازرگانیكردن به دۆلاری ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ تاران وکڕین و فرۆشتنی زێر و كانزا به‌نرخه‌كانیشی لێ قه‌ده‌غه‌كرا و سزا خرایه سه‌ر كه‌رتی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی ئێران.
ترامپ داوای ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ ئێران دەکات
ئه‌یلولی ٢٠١٨:حەسەن ڕوحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران وتی، ئەمریکا لە لایەک فشار دەخاتە سەر ئێران و لەلایەکی دیكه‌وه داوای دانوستانمان لێدەکات، هاوكات فەرماندەی سوپای پاسدارانیش وتی، حەسەن ڕوحانی دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا ناکات.
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند، ئێران بەدوای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و ئاڵۆزکردنی ناوچەكه‌وه‌یە" ئه‌و پاره‌یه‌ش كه له دوای ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه به‌ده‌ستی هێناوه‌ته‌وه، له په‌ره‌پێدانی تیرۆردا به‌كاریهێناوه.
ساڵی ٢٠١٩
مانگی ئازار: لە مانگی ئازاردائێران ڕایگەیاند،بۆ درێژەدان بە بازرگانی لەگەڵ وڵاته‌كه‌ی فشار دەخاتە سەر یه‌كێتی ئەوروپا.
مانگی نیسان: ئەمریکا سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆره‌وه، لە به‌رامبه‌ریشداتاران هێزەکانی ئەمریکای بە تیرۆریست ناساند.
له هه‌مان مانگدا ئەمریکا ئاسانكاریی بۆ هه‌شت و‌ڵات كرد به شێوه‌یه‌كی کاتی نەوتی ئێران هاورده بكه‌ن، وتیشی کار بۆ ئه‌وه دەکات ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بگه‌یه‌نێته "سفر".
مانگی ئایار: لە ساڵیادی چوونەدەره‌وه‌ی ئەمریکا لە ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، ئێران ڕایگه‌یاند ئه‌ویش بە شێوەیه‌كی سنوردار لە ڕێككه‌وتنه‌كه دەکشێتەوە.
ئەو بڕیارەی ئێران بە واتای کۆتاییهێنان بە ڕاگرتنی سنورداری به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو و ئاوی قورس دێت.
تاران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیكرد، دوو مانگ مۆڵەت دەداته وڵاتانی بەشدار له ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه بەڵێنەکانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، ئەگەر نا زیاتر له ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كشێته‌وه.
دژی هەڕەشەکانی ئێران، ئەمریکا هێزه‌كانی لە کەنداوی عه‌ره‌بی زیاتر دەکات
٦ی ئایاری ٢٠١٩: مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە گه‌شتێكیدا بۆ ئه‌وروپا ڕایگەیاند، ئەمریکا ئاگاداری زیادبوونی جموجۆڵە سەربازییەکانی ئێرانە و بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئه‌براهام لینکۆڵن و فڕۆكه‌ی زه‌به‌لاحی"بی ٥٢"ی ڕه‌وانه‌ی کەنداوی عه‌ره‌بی كردووه.
لە درێژەی قسەکانیدا پۆمپیۆ وتی: ئۆباڵی هەر هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئێران، ئەگەر حزبوڵای لوبنانی‌و حوسییەکانی یەمەن هەر جوڵەیەک دژی ئەمریکا بكه‌ن، ئێران تاوانبارە.
11ی ئایاری ٢٠١٩:دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، هاوکات لەگەڵ زیادبوونی کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، کەشتییەکی جه‌نگی و سیستمی بەرگریی دژه موشه‌كیی پاتریۆت دەنێرن بۆ ناوچەکە.
٢٣ی ئایاری ٢٠١٩: وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا "پنتاگۆن" ڕایگەیاند، ناردنی ١٠ هەزار سەربازی ئەمریکی بۆ کەنداوی عه‌ره‌بی تاوتوێ ده‌كات.
له‌و كاته‌دا بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، ئەو هێزانە بۆ بەرگریكردنن و بڕیاری هیچ شتێکی دیکەیان نەداوە.
٢٩ی ئایاری ٢٠١٩: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئۆباڵی هیرشكردنه سه‌ر چوار کەشتی ئیماراتی لە بەندەری فەجیرە خسته ئه‌ستۆی ئیران و وتی، وردەکاریی ئەو ڕووداوە بڵاودەکەنەوە.
کۆتایی
تا ئەم چرکەساتەش لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران دژ بە یەکتر بەردەوامە، عه‌لی خامنه‌یی ڕێبەری ئێران ڕەتی دەکاتەوە له ئیستادا وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکات.
دوای سەردانه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ بۆ ژاپۆن و ڕاگەیاندنی نێوه‌ندگیری شینزۆئابی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن له نێوان ئەمریکا و ئێران‌دا، ترامپ لە نوێترین لێدوانی‌دا ڕایگەیاند، گەمارۆکان کاریگەری خۆیان هه‌بووه و ئێران دەیەوێت وتووێژ بکات.