ئەگەر لە ئەمەریکا دەژیت، لەوانەیە ئەو پێڵاوانەی دەیکڕیت بە زویی نرخەکەی بەرز ببێتەوە، یەکێتی فرۆشیاران و دابینكەرانی پێڵاو لە ئەمریکا پێشبینییان کردوە یەک جووت پێڵاوی وەرزشی کە نرخەکەی (150)دۆلارە، بە خێرایی نرخەکەی بەرز ببێتەوە بە (206) دۆلار. ئەڵبەتە ئەگەر دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەو شمەكە هاوردەکراوە چینیانە کە هێشتا لە یاسای باجدا نەناسێنراوە ، بناسێنێت. بهم هۆیهشهوه، سەرمایەدارە زەبەلاحەکان جۆرە پێڵاوەکانی وەک (ئەدیداس ، نایک ، دکتر ماتینز ، کانورس ، و سەدو حەفتا کارگەی تر)، داوایەکی نائاساییان لە سەرۆکی ئەمەریکا کردوە دەست هەڵگرێ لە جەنگی بازرگانی لەگەڵ چین، بەڕێوەبەرەکانی ئەم کارگانە لە نامەکەیاندا، بۆ سەرۆک هۆشداریان داوە کە ڕێژەی25%ی باجی گومرگ بكهوێته بواری جێبهجێكردنهوه، ئاماژەی ترسناکی تێدا دەبێت بۆ کڕیاران و زیاتریش لە هەموان چینی کرێکار دەکەونە ژێر فشار ، باجی نوێش ئەگەر کاری پێ بکرێت، نرخی زۆرێک لەو کاڵایانەی کە لە چینەوە هاوردە دەکرێت بەرز دەبێتەوە ، كه ئەمریکا ساڵانه بە بەهای (325) ملیۆن دۆلار کاڵا لە چینەوە هاوردە دەکات. خەڵک چەند زیان دەکات؟ پێگهی بی بی سی بۆ رونكردنهوهی زیانهكانی خهڵكی ئهمریكا له سیستمی نوێی باج كاری لهسهر پێڵاو كردووه، با بزانین یاسای باجی نوێ چەندە کاریگەری هەیە لەسەر کرێکارێک یان فەرمانبەرێک کە پێویستە خۆی خێزانەکەی پێڵاو بکڕن. ئەگەر ئەو کەسە منداڵی پێگەیشتووی هەبێت نرخی مامناوەندی بۆ جوتێ پێلاو دەگاتە (دە) بۆ (پانزە) دۆلار، کچە هەرزەکارەکەشی جوتێ پێڵاوی وەرزشی دەوێت دەبێت لە جیاتی ( 130) دۆلار (179) دۆلار بدات بە پێڵاو ، ئەگەر هاوسەرەكهشی جوتێ پووت بکڕێ بۆ زستان دەبێ لە جیاتی (190) دۆلار (249) دۆلار بدات. بەم پێیە ، بڕی تێچوی ساڵێکی ئەم خێزانە ئاساییە ئەمریکیە بۆ پێڵاو (169) دۆلار زیاد دەکات ، بەڵام باسەکە لێرەدایە کە (باج) تەنها لەسەر پێڵاو نیە، بەڵکو زۆرێک لەکاڵاکان دەگرێتەوە، لەكەلوپەلی ناوماڵەوە بیگرە تا گۆشت و میوە و سەوزەواتی بەستوو. بۆ نموونە: ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لە زانکۆی شیکاگۆ کراوە دەریخستوە کە نرخی جلشۆرێك له 12% زیادیکردوە لە ئەنجامدا هیچ دودڵیەک نیە کە خەرجی خێزانێکی ئاسایی، (169) دۆلار زیاتر بدات تهنها به پێڵاو له سیستمی نوێی باج. یەکێتی پۆشاک و پێڵاوی ئەمریکایی مەزەندەی کردووه، خێزانێکی چوار کەسی ساڵانە لانی کەم (500) دۆلار تەنها لە گران بونی نرخی پۆشاک و پێڵاو و بابەتی سەفەر زیان دەکات. کارگەیەکی ڕاوێژکاری ئابوری (Trade Partnership Worldwide) مەزەندەی کردوە لەگەڵ زیادبونی باجدا هەڵاوسانی ساڵانە بۆ هەر خێزانێکی مام ناوەندی ئەمریکی تێکڕا (2300) دۆلار زیاد بکات . بابەتی زیاد بونی باج چیە؟ ڕۆژی 10 ی مانگی (نیسان ) ئەمریکا باجی گومرگی هاوردەکراوی لەڕێژەی لەسەدا (10) بەرز کردۆتەوە بۆ لەسەدا (25) وڵاتی (چین)یش لەبەرامبەردا باجی نزیکەی (60)ملیار دۆلار کاڵای ئەمریکی بە لەسەدا (25) داناوە، ئەم ژمارەیە نزیکەی نیوەی تەواوی هاوردەکان چینە لە ئەمەریکاوە ، ئەڵبەتە بەرنامەی باجی نوێی چین لە یەکی تەموزەوە کاری پێ دەکرێت . دۆناڵد ترامپ وتویەتی کاردانەوەمان بەو شێوەیەی لەبەرامبەرمان پیادە دەکرێت درێژە پێ دەدەین، هەرەوها هەڕەشەی کردوە کە باجی نزیکەی (325) ملیار دۆلار هاوردەی ئەمریکا لە چینەوە کە هێشتا زیادی نهکردەوە، تا هەمان ئەو لەسەدا (25)ە بەرز کاتەوە. پلانی بەڕێز ترهمپ ئەوەیە کە هاوردەکارانی ئەمریکی دەتوانن لە جێگای هاوردە کردن لە چینەوە بچن بەدوای کاڵا ئەمریکیەکاندا، یان ئەو وڵاتانەی کە باجی گومرگیان هاوشانی ئەمریکا نیە هاوردە بکەن وەک ڤێتنام و ئەندەنوزیا. بەڵام (ڕیک هەمفلباین) بەڕێوەبەری گشتی یەکێتی (پێلاو و پۆشاک) دەڵێت، کە ئەم کارە هەروا ئاسان نیە، لەم ساڵانەی دواییدا قەبارەی هاوردەی ئەمریکا لە وڵاتانی وەک (ئەندهنوسیا) و(چین) زیاتر بوە، بەڵام بەرهەمهێنانی پێڵاو داهێنان و زانینی دەوێت کە هاوتا ناکرێت . بەو شێوەیە هەمفلباین دەڵێت، نزیکەی لەسەدا (72) پێڵاو و لەسەدا (84) ی پۆشاکی مۆدە و لەسەدا (41) ی تەواوی ئەو پۆشاکانەی لە ئەمریکا دەفرۆشرێن، چینیە . ئەو دەڵێت ، ئێمە زۆر وابەستەین بە کاڵای چینەوە و ڕون نیە کە ئەو هەمو کاڵا دەبێ لە کوێ دابین بکەین، بە جۆرێ گیرمان خواردوە و ئەم هەموو باجە بەتایبەت بۆ فرۆشیاران زیانی گەورەی هەیە. ئاندی پالک وتەبێژی یەکێتی فرۆشیاران و گەیەنەرانی پێڵاوی ئەمریکی دەڵێت، هەندێ جۆری پێڵاو کە لە چینەوە هاوردە دەکرێت لە بنەڕەتدا لە ئەمریکا دروست ناکرێت و ئەگەریش بکرێت گران تر دەکەوێت . بە وتەی پالک جوتێ پێڵاوی شاخەوانی لانی کەم (300) دۆلار و جوتێ پێڵاوی پێشبڕکێ (150)دۆلاری تێدەچێت، ئەو لەو باوەڕەدایە کە ئەو پارە زیادەیەی بە گوێرەی ئەو باجە نوێیە کە ترامپ بڕیاری لێداوە خەرج دەکرێت ، ئەتوانرێت لە داهێنان و چاکسازی لە بواری وەبەرهێناندا خەرج بکرێت کە خوازیارن لە هەمو جیهانەوە سودی لێ وەرگرن . هەروەها دەڵێت کارگەکان لە مانگەکانی سەرەتاوە بودجەکانیان ڕادەگرن. ئێستا چینیەکان سەرقاڵی بەرهەم هێنانی پێڵاوی زستانەن، ئهمریكییهكانیش سهرقاڵی بودجەی بەهاری ساڵی داهاتوی (2020)ن. کارگەیەک کە ئەم باجە زیادەیەی لە یاسای باجدا خستۆتە بەرنامەی کارەوە، بێ گومان لە بودجەی بەشی داهێنان و پێشنیارکراوەکان کەم دەکاتەوە. بۆچی جەنگی بازرگانی کەوتۆتە سەر پێ ؟ بەرنامەی ترهمپ ئەوەیە کاتێ وڵاتەکەی باجی زیادە بخاتە سەر ئەو کاڵایانەی هاوردەیان دەکات لە چینەوە ، بەرهەمە ناوخۆییەکانی ئەمریکا ڕەواج پەیدا دەکەن یان نرخەکانیان لەگەل کاڵا چینیەکاندا کەمدەکات لە ئەنجامدا فرۆشیارانی ئەمریکی هان دەدات کە کاڵا ئەمریکیەکان بکڕن . لەگەڵ ئەوەی یاسای باج یەکێکە لە کارتەکانی فشار لە جەنگی بازرگانیدا . ترهمپ لەو باوەڕەدایە ئەو زیانەی کە لە ئابوری ئەمریکا دەکەوێت لە کۆتاییدا هاوسەنگ دەبێتەوە ، چونکە لە ماوەیەکی درێژخایەندا کارگە چینیەکان زیانیان پێ دەگات و ئابوری چینیش توشی شکستی گەورە دەبێت. پێگەی وڵاتی (چین) چیە؟ بەشی لێکۆڵینەوەی بی بی سی دەڵێت : راگەیاندنەکانی وڵاتی چین بەدرێژایی مێژوو لەو ئاوازە دۆستانەیە کە ئەمریکیەکان بەکاریان هێناوە دورە پەرێزیان کردوە، ڕۆژنامەی (گڵۆباڵ تایمز - چاپی چین) ، کە پێشتر بە کاری دیپلۆماتیەوە سەرقال بوو، لە یەکێک لە مانشێتەکانی ئەم دواییەی دا نوسیبوی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئومێدەوار بو کە چین بە ئاسانی تەسلیم ببێت، لە ئەنجامدا ئامادەیی نەبو بۆ جەنگێکی بازرگانی درێژخایەن. لە بەشێکی دیکەی لێكۆڵینەوەکەدا هاتوە، چین هەڵبژاردەی زۆری هەیە بۆ ڕووبەڕوو بونەوە، باجەکانی ئەمریکا وەکو ئەوەیە بێ ئامانج تیر هاوێژی بکات، گرفتێکی زۆریش بۆ ئەمریکا دروست دەکات کە ئارامگرتن لەسەری ماوەیەکی زۆری دەوێت، لە بەرامبەردا چین زۆر بەوردی ئامانجەکان دیاری دەکات و هەوڵدەدات خۆی توشی هیچ گرفتێک نەبێت. شڵەژانی بازرگانی نێوان ئەمریکاو چین بە ناوەندە کۆمەڵایەتیەکانی چینیش گەیشتوە.زۆرێک لە بەکارهێنەران داخوازی و وێنەی ڕەگەز پەرستانە بڵاودەکەنەوە لە ناو وێنانەدا وێنەی سەردەمی جەنگ کە تواناکانی چین بەرجەستە دەکات. ترهمپ بەدوای چییەوەیە؟ ترهمپ لە تویتێکدا لە سیازدەی مانگی ئاداردا گوتویەتی، زۆرێک لەو کارگانەی کە باجەکان کاریگەری لەسەر داناون هەر لە چینەوە بۆ وڵاتەکانی تری ئاسیا وەک ڤێتنام دەڕۆن، کەس لە چیندا نامێنێتەوە کە (چینیەکان) مامەڵەی لەگەڵدا بکەن، زۆر خراپ بۆ چین و زۆر باش بۆ ئەمریکا دهبێت رهوشهكه. شارەزایان لەو باوەڕەدان ستراتیژی ترهمپ ئەوەیە کە چین ئاگادار کاتەوە تا بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنەکان و گفتوگۆی فراوانتر لە نێوان هەردو دەوڵەت بەڕێوە بچێت . دەوڵەتی ئەمریکا چینی بە خۆ هەڵقورتانی سایبری و نرخ بەرز کردنەوە و دژایەتی مافی خاوەندارێتی مەعنەوی و گواستنەوەی ناچاری داهێنانەکان تۆمەتبار دەکات (هەر کۆمپانیایەکی دەرەکی کە بیەوێت بچێتە بازاڕەکانی چین، دەبێ بە گوێرەی رێککەوتنەکان، یا لە چوارچێوەی هاوکاری هاوبەش و بناغەی کاری نوێ ، داهێنانەکانی خۆی بخاتە خزمەتی کۆمپانیا چینیەکان). ترهمپ لەو باوەڕەدایە سیستمی ئێستای بازرگانی جیهانی (لە بناغەوە کێشەی هەیە) و دەبێتە هۆی کۆمپانیا و کرێکارە ئەمریکییەکان لە دۆخێکی نابەرامبەردا چالاکی بکەن و چاودێریەکی دروست نەبێت لەسەریان. لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2019 دا هەناردەی چین بۆ ئەمریکا لەسەدا نۆ کەمی کردووە کە زۆرکەس ئەمە بە ئەنجامی جەنگی بازرگانی نێوان ئەم دوو وڵاتە دەزانن . ترهمپ لەو باوەڕەدایە ئەمریکا تا ئێستا براوەی ئەم جەنگە بوە ، بەڵام لە راپۆرتێکدا کە لە لایەن چەن ئابوریناسێکی وەک (گۆڵدبریك ناوداری جیهانی بڵاویان کردۆتەوە کە ڕوی راستەقینەی جەنگی نێوان هەردو وڵات و سیاسەتی باجی نوێی ئەمریکا ، بەکابەران و کۆمپانیا ئەمریکیەکان بەرەو مایەپوچی دەبات . سەرچاوە بی بی سی فارسی
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت