03:15 - 04/06/2019
گۆرانیه‌كی ڕاپ بووه هۆی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربازی
"تۆ نازانی له‌م وڵاته چی ده‌گوزه‌رێت، لێمانگه‌ڕێ پێت بڵێین. ئه‌م وڵاته پڕه له گه‌نده‌ڵی. ئه‌م وڵاته كاتژمێری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی به خوێنی گه‌ل درووستكراوه. ئه‌م وڵاته، ده‌ستوور له پێناو ئه‌وه ده‌نووسرێته‌وه سه‌رباز هه‌موو شتێك بهاڕێت. ئه‌م وڵاته وڵاتمه، ئه‌م وڵاته وڵاتمه"
ئه‌وه‌ی خوێندتانه‌وه پارچه‌یه‌كه له گۆرانی( چ له وڵاته‌كه‌م ڕووده‌دات) كه تیپی (راپ دژی دیكتاتۆری) له تایلاند گوتوویانه.
له شه‌شی تشرینی یه‌كه‌می 1976زیاتر له چوار هه‌زار خوێندكاری چه‌پ گۆڕه‌پانی زانكۆی تاماسات-یان له بانكۆكی پایته‌ختی تایله‌ند ته‌نی، چونكه ئه‌وه خۆپیشاندانیان كرد، له دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆر (سانوم كیتیكاچۆرن) له سه‌نگاپوره‌وه بۆ تایله‌ند. ئه‌و خوێندكارانه به هه‌زاران سه‌رباز به چه‌ك و ڕومانهوه، هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی خۆره‌وه ده‌وریان گیرابوو. بێ گومان وڵات ده‌بێته بینه‌ری ڕووداوی یه‌كێك له خراپترین كوشتارگه‌كانی مێژووی وڵاته‌كه‌ی ئه‌ویش كوشتارگه‌ی (زانكۆی تاماسات)ه.
خوێندكاره‌كان خۆپیشاندانی بێ توندوتیژیان ئه‌نجام ده‌دا. ده‌یانه‌ویست سانۆمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو كه له په‌نجاكاندا پۆستی وه‌زیری به‌رگری هه‌بوو. دواتر له نێوان ساڵانی 1963-1973 بوو به سه‌رۆك وه‌زیران. پاش خۆپیشاندانێكی زۆر وڵاتی جێهێشت و ڕووی له سه‌نگاپووره كرد. له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شیدا خۆپیشاندانی له‌گه‌ڵ خۆی هێنایه‌وه. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ژماره‌یه‌كی زۆر له پۆلیس و سوپای له‌گه‌ڵ خۆی هێنا و چوارده‌وری زانكۆیان گرت. له‌گه‌ڵ پۆلیس و سوپاشدا كۆمه‌ڵێك له ڕاسته‌ڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ بوو. به پێی ئاماره‌كان له‌و خۆپیشاندانه 46 خۆپیشانده‌ر كوژران و 167 دیكه‌ش برینداربوون. به‌ڵام ئه‌و ئاماره جیاوازییه‌كی زۆری هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌ی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه رایانگه‌یاند چونكه ده‌یانگووت ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ئه‌و خۆپیشاندانه 100 كه‌س بوون.
له‌وكاته‌وه، وڵات زنجیره‌یه‌ك كوده‌تای سه‌ربازی یه‌ك له دوای یه‌كی به خۆوه بینی. كه زۆر جار به‌رگی دیموكراتی ده‌پۆشی به تایبه‌تی كاتی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان. له تشرینی دووه‌می 2013 وڵات جارێكی دیكه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به دوای خۆیدا هێنا چونكه خۆپیشانده‌ران دژی حكومه‌تی ڕاگوزه‌ر بوون كه ینگلاك شیناواترا-ی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد.
كوده‌تای دوای خۆپیشاندان
له‌سه‌ره‌تاوه سوپا ڕایگه‌یاند كه له نێوان خۆپیشانده‌ران و حكومه‌تدا، بێ لایه‌نی هه‌ڵده‌بژێرێت. به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته زۆری نه‌كێشا. چونكه ده‌سه‌ڵات داوای ڕۆڵی سه‌ركرده‌كانی سوپایان ده‌كرد. پریاس چان ئۆچا سه‌ركرده‌ی سوپای تایله‌ند ڕایگه‌یاند كه كاروباری حكومه‌تیان هه‌ڵپساردووه. له كاتێكدا حكومه‌ت له لایه‌ن یانگولاك شیناواترا كه خوشكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی تایلاند تاسكین شناوترا كه ساڵی 2006 كوده‌تای كرایه سه‌ر، سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد. له ساڵی 2014 ئۆچای سه‌ركرده‌ی سوپا، كوده‌تای كرد. خۆی وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی و فه‌رمانڕه‌وای ده‌وڵه‌ت ناساند. ئۆچا هاتوچۆی قه‌ده‌غه‌كرد و كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ر و خزمی خۆی له پۆستی ده‌سه‌ڵاته باڵاكان دانا. ئه‌و پلانی وابوو كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه به‌ڕێت، به‌ڵام گۆرانییه‌كی ڕاپ كه بۆ سه‌رۆك نووسرابوو، هه‌موو شتێكی له چاره‌نووسی وڵاتی تایلاند گۆڕی.
" ئه‌م وڵاته تفه‌نگێك ئاراسته‌ی قوڕگت كراوه. له‌م وڵاته ماسییه گه‌وره‌كان ماسیه بچووكه‌كان ده‌خۆن. له‌م وڵاته هیچ كه‌سێك له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی تاوانبار نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك لێپچیهوهنهی تێدا ناكات. ئه‌م وڵاته وڵاتی منه."
له 22ی تشرینی دووه‌می 2018 تیپی ڕاپی تایله‌ندی كه ناویان به"ڕاپی دژه دیكتاتۆری" ڕۆیشتووه. گۆرانییه‌كیان به‌ناونیشانی" چی له وڵاته‌كه‌مان ده‌گوزه‌رێت" بڵاوكرده‌وه. گۆرانیه‌كه به شێوه‌یه‌كی ڕوون باس له وڵاتی تایله‌ند ده‌كات كه لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ساڵی 2014 له لایه‌ن ئۆچاوه كوده‌تای به‌سه‌ركرا. ئه‌و گروپه له 10 گه‌نج پێكهاتوون، ده‌موچاویان ئاشكرایه و ئاڵنگاری ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ده‌بنه‌وه. ئه‌وانه‌ی گۆرانی ده‌چڕن، ئهكتهریشن. له‌و ڤیدیۆیدا به وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی خۆیان كلیپه‌كه‌یان بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ ڕه‌شێتی و سهركووتكاری له وڵاته‌كه‌یان كه له‌ژێر سته‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی به‌رێوه‌ده‌برێت. له پشت ئه‌و گۆرانی بێژانه‌وه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك به‌ده‌رده‌كه‌ون كه هوتافێك ده‌كێشن نازانرێت چی ده‌ڵێن.
"ئه‌م وڵاته دڵی پایته‌خه‌كه‌ی گۆڕاوه بۆ گۆڕه‌پانێكی پڕ له خوێنی ئۆپۆزسیۆنه‌كانی. ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات پاره‌ی باجه‌كان ده‌خۆن هه‌روه‌كو چۆن شرینی ده‌خورێت. په‌رله‌مانی وڵات گۆڕاوه بۆ مه‌یدانی یاری سه‌رباز. له‌م وڵاته هونه‌رمه‌نده‌كانی وه‌كو یاخی سه‌یر ده‌كرێن. ئه‌م وڵاته وڵاتی منه."
ئه‌و 10 گه‌نجه كه له كلیپه‌كه ده‌رده‌كه‌ون، به نۆره و هه‌ر جاره‌ی یه‌كێكیان وشه‌كان ده‌ڵێنه‌وه. ڕه‌نگی ڕه‌ش و سپی بینی گۆرانیهكان به‌جۆرێك ده‌گۆڕێت كه هه‌ست به ڕووخان و توڕه‌ی بكه‌یت. وشه‌كانی ده‌بڕی ژیانی تایلهندییهكانه، كه له ده‌ستی گه‌نده‌ڵی و نادادی هاواریانه. ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر واسته و نه‌بوونی چاودێری. گۆرانییه‌كه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت باس له‌و ژیانه ده‌كات كه لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت."
" پۆلیسه‌كانی وڵات یاسای تیرۆر بۆ خه‌ڵكی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. ئه‌م وڵاته زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ناخوێێنتهوه. به تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان. ئه‌م وڵاته فه‌رمانت پێده‌كرێت كه بێده‌نگ بیت، یان فڕێت ده‌ده‌نه زیندانه‌وه. ئه‌مه‌یه وڵاته‌كه‌م"
وشه‌كان باس له سه‌رده‌می گه‌نجێتی ده‌كات، كامێرا به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1976 كاتێك قه‌تڵوعامی "تاماسات" ڕوویدا. خه‌ڵكێكی زۆر له پشته‌وه ده‌رده‌كه‌ون و هانی ئه‌و كه‌سه ده‌ده‌ن كه به كورسیه‌وه له جه‌سته‌ی خوێندكارێكی له سێداره‌دراوه ده‌دات. دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و نواندنه، به ڕاستی ساڵی 1976 ڕوویداوه. له كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتداران قه‌ده‌غه‌یان كردووه به هیچ جۆرێك باسی ئه‌و ساڵه نه‌كرێت، له پرۆگرامه‌كانی خوێندندا ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌درێت. ئه‌م گۆرانییه بووه ئاڵنگارێك بۆ ده‌سه‌ڵات، كه بیری خه‌ڵكیان خسته‌وه ئه‌وان چیان به‌سه‌ر هاتووه. له كاتێكدا كه رۆژنامه‌ی" تایمز" به ڕه‌شترین رۆژی یادگاری تایلهندیهكان داده‌نریت.
ئه‌م گۆرانیه به‌و دیمه‌نه ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام ده‌نگدانه‌وه‌كه‌ی هێشتا ماویه‌تی، 20 ملیۆن جار له‌سه‌ر یوتیوب بینراوه. ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك. ئه‌وه‌ش وایكرد كه ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ڕه‌شه له گۆرانی بێژه‌كانی بكات و به‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن و ده‌خرێنه زیندانه‌وه، چونكه ئه‌م كۆمه‌ڵه كه‌سه ویستوویانه وڵات به شێوه‌یه‌كی ناشرین پیشان بده‌ن. ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانتوانی گۆرانیه‌كه له یوتیوب بسڕنه‌وه. ئهمهشبووه هۆی ئه‌وه‌ی گۆرانیه‌كه زیاتر بچێته ناو خه‌ڵكیه‌وه توانی ته‌نیا له ماوه‌ی پێنج مانگدا 60 ملیۆن جار بینرابێت.
وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كیش گروپێكی دیكه‌ی ڕاپ كه سه‌ربه حكومه‌تن، توانیان گۆرانیه‌ك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانیه ده‌ربكه‌ن، به‌ڵام له لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه هه‌زاران (unlike)بۆ ده‌چێت. له یه‌كه‌مین هه‌نگاویشدا له شوباتی 2019 له دوای كوده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌وه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی دیموكراتی ئه‌نجامدرا. پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام بدرێت، ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی كۆمه‌ڵێك مادده‌ی ده‌ستووری له ساڵی 2016 هه‌مواركرده‌وه و ڕێگه‌ی دا 250 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران دابمه‌زرێت. پاشان هه‌موو هێزێكی خۆی بخاته گڕ، تاوه‌كو له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی دیكه‌دا پێشبڕكێ له‌سه‌ر 500 كورسی بكه‌ن.
له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش، حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار كه سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازییه، توانی ده‌نگی حه‌وت ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات، له‌كاتێكدا حیزبی بویا تای(له پێناو تایله‌ند) كه سه‌ربه سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشتوو تاسكین شیناوترایه نزیكه‌ی 8.6 ملیۆنی به‌دست هێنا، كه جیاوازیه‌كی زۆری هه‌بوو له‌گه‌ڵ حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار. له هه‌مان كاتدا حیزبی(فیووچر فۆررورد)ی گه‌نجان نزیكه‌ی پێنج ملیۆن ده‌نگی هێنا. ئه‌ماش وایكرد كه حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و دوو حیزبه حكومه‌ت پێكبهێنن و سه‌رده‌می تاكڕه‌وی فه‌ڕمانڕه‌وایه‌تی به‌سه‌ر بچێت.
له هه‌موو بارێكدا ده‌كرێت بگوترێت، یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی دیموكراتییه كه دوای ساڵانێكی زۆر به‌رێوه‌ده‌چێت، له كاتێكدا شه‌قام بوونه‌ته دووبه‌ره‌وه، حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئاسایشی وڵات له ئه‌ستۆی ئه‌وانه. حیزبی ئۆپۆزسیۆن كه ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی كۆن له‌ناوبه‌رن.
ئه‌و گۆرانیه، وایكرد هێز باڵانس بكات، وایكرد حكومه‌ت له گۆرانییه راپهكه بترسێت، ئه‌و گۆرانییه وایكرد، كه خه‌ڵكی له پێناویدا هۆش بكه‌نه‌وه. چونكه زۆرجار ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و گۆرانی گۆڕانكاری له وڵات ڕووده‌دات، ئه‌وه‌نده چه‌ك ناتوانێت كاریگه‌ر بێت. هێزی ئه‌ده‌بی زاره‌كی هێنده‌ی ده‌نگی تفه‌نگێك كاریگه‌ره، به‌ڵام نابێت بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه په‌نابه‌رینه به‌رچه‌ك به بێ ئه‌وه‌ی خوێن بڕژێرێت. هه‌موو كات چه‌ك یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ی هێز نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه ناوی چه‌كمان بیست ده‌بێت بیر له خوێنڕشتن بكه‌ینه‌وه.