ڕاپۆرتی جیهانی

01:19 - 02/06/2019

خۆرئاوا بۆچی لە كۆمپانیای هواوی دەترسێت؟‌

پەیسەر

هواوی دووەمین كۆمپانیای بەرهەم هێنەری مۆبایلە لە سەرئاستی جیهان، لە تازەترین بڕیاردا كە گوگڵ پەیڕەوی دەكات ئەوەیە ئەو كۆمپانیایە ناتوانێت هەندێك لە ئەپڵیكەیشنەكانی كارا بكات و نوێی بكاتەوە.

ماوەیەك پێش ئێستا دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بۆ پارێزگاریكردن لە تۆڕە ئینتەرنێتیەكانی ئەمەریكا و بۆ خۆگرتن لەبەردەم هێرشی دەرەكی كە ئەو ناوی لێنابوون –نەیارە دەرەكیەكان- چه‌ند بڕیاری توندی راگه‌یاند.

بە پێی وتەی توێژەران ئەم بڕیارەی دۆناڵد ترامپ ڕووی لە دێوە زەبەلاحەكەی چین كردووە كه‌ كۆمپانیای هواویه‌، ئه‌یم كۆمپانیایه‌ پێشتر بە بەرهەمهێنانی دەستی بەناوبانگ بووە، بەڵام كۆمەڵیك بەرهەمی دیكەشی هەیە لە بواری پەیوەندیدا كە لە پشتی پەردەو چاوی كامێراكانەوە كاری گەورەی ئابوورییان ئەنجام داوەو هەموو كەس ئاگای لێیان نیە.

شرۆڤەكارانی ئابووری باوەڕیان وایە ئەگەر ئەو كۆمپانیایە بە شێوەیەكی هەمیشەیش لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بازاڕی بەڕودا دابخرێت و نەهێڵرێت پارچەیەكی بفرۆشرێت، ئەوا لە سەر ئاستی جیهان دەتوانێت (40-60%) ی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن دابین بكات و بازاڕ بۆخۆی قۆرغ بكات.

بۆچی هەندێك لە وڵاتان نیگەرانن؟
هەندێك تۆمەت ئاڕاستەی ئەم كۆمپانیایە دەكرێت لەوانەش گوایە هواوی بوەتە لانەی جاسووسی و شۆڤاریی نێودەوڵەتی، دزینی خاوەندارێتی رۆبۆتەكانی –تی مۆبایل، هەروەها لاپه‌ره‌ شوشەییەكانی ئەڵماس پۆش و پەیوەندی نهێنی و گوماناوی لەگەڵ ئێران.

جی 5 خێراییەكی بێ وێنە بەڵام...
هواوی لە ئێستادا خەریكی گفتوگۆیەكی چڕوپڕە لەگەڵ هەموو جیهان تا بتوانێت سیستەمەكانیان لەگەڵ جی پێنج ڕێكبخەن، ئەم سیتەمە نوێیەی هواوی ئەوەندە پێشكەوتوو دوبێت كە چاوەڕوان دەكرێت لە ئاستی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر دابێت و هەموو بەرنامەكانی بباتە ئەو پەڕی پێشكەوتنی تەكنۆلۆژی.

نەیارەكانی چین بانگەشەی ئەوە دەكەن كە ئەگەر جیهان بكەوێتە ژێر كاریگەریەكانی جی 5 ئەوا باری ئاسایشی گشتی دەكەوێتە مەترسییەوە، لەبەرئەوەی بەرنامەكانی پارێزراو( سیكیوریتی)ی نین و زۆرینەیان بۆ كاری سیخوڕی دەكەونە كار و ئەوەش دەبێتە هۆی دروست بوونی چەندین كێشەو گیروگرفتی گەورەوە.

تەنانەت بەرلەوەش كە ترامپ ئەو بڕیارە بدات بە شێك لە وڵاتانی خۆرئاوایی خۆیان لە مامەڵەكرن لەگەڵ كۆمپانیای هواوی نەدەدا و خۆیان دەپاراست. 

زۆرترین ئەو دەنگۆیانە پەیوەندی راستەخۆیان بە گروپێكەوە هەیە كە پێیان دەگوترێت (گروپی پێنج چاو)كە لە پێنج وڵاتی خۆرئاوادا هەن، لەوانەش ئەمەریكا، بەریتانیا، كەنەدا، ئوستورالی و نیوزلەندا، كە دەزگا سیخوڕیەكانی ئەو وڵاتانە زۆر نزیكن لێیانەوەو هاوكاری تەواوكاری یەكترین و زۆرینەی زانیارییەكانیان لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنیەوە ئاڵوگۆڕ پێدەكەن.

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا پێشتر ڕایگەیاندبوو هەر وڵاتێك سیستەمە ئەلیكترۆنیەكانی بە یەكێك لە بەرهەمەكانی هواوی یەوە پەیوەست بكات ئەو مامەڵەی لەگەڵ ناكات و پەیوەندیەكانی دەبچڕێنێت.

مایك پۆمیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هۆشداریدا: هەر وڵاتێك بەو جۆرە ئامێرانە سیستەمەكەی كارپێبكات و بیەوێت زانیارییە هەستیارەكانی لەگەڵمان ئاڵوگۆڕبكات، ئێمە ناتوانین لەگەڵیان بەردەوام بین و هیچ زانیاریەكیان لەگەڵ ئاڵوگۆڕناكەین.

هواوی چەندین جار تۆمەتی جاسوسی كردنی بۆ چین ڕەت كردەوتەوە، بەڵام ڕەخنەگرانی ئەو بابەتە ئەو قسەیە ڕەت دەكەنەوەو لەو میانەیەدا ئاماژە بە یاسای كۆمپانیاكانی چین دەكەن كە لەبارەی پێدانی زانیارییەوە تەواوی  ئەو بابەتە دەخاتە ژێر پرسیارەوە. 

نه‌خه‌شه‌كه‌ داهاتی كۆمپانیای هواوی لە ئەمریكا بە پێی ساڵەكان و ملیۆن دۆلار رونده‌كاته‌وه‌

شارەزایانی ئابوری باس لەوە دەكەن ئەو بڕیارە نوێیەی دۆناڵد ترامپ زیانی گەورە بە وڵاتەكەی دەگەیەنێت لەبەر ئەوەی ئەگەر بەردەوام بێت لە دژایەتی كردنی ج 5 ئەوا خەلكی وڵاتەكەی ناچار دەبن بە پارەیەكی زۆرتر ئەو ئامێرانە بكڕن كە تواناكانی بگاتە ئاستی جی 5 و ئەوەش زیانێكی مادی زۆر لە خەڵكی وڵاتەكەی دەدات و بەكاربەران ناچار بە خەرجی زۆرتر دەكات.

هەندیك لەشارەزایان باس لەوەش دەكەن كە گومانەكانی ئەمەریكا لەسەر هواویی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خۆیان لەوبارەیەوە كاری زۆریان كردووە، (ئیدوارد ئیسنۆدن) كارمەندی پێشووی دەزاگای هەواڵگری ئەمەریكا ئەوەی ئاشكرا كردووە
كە چەندین ساڵ دەزگا سیخوڕیەكانی ئەمەریكا خەریكی دابینكردنی پێداویستیە ئەلیكرتۆنیەكان بووە بۆ كۆمپانیا گەورەو بەناوبانگەكانی وڵاتەكەی لەوانەش گۆگڵ و یاهوو و دەیانویست لەو ڕێگایەوە زۆرترین زانیاری كۆبكەنەوە.
هواوی لە ماوەی دە ساڵدا گەشەی بی وێنەی كردووە، لە ڕوانگەی ئەو نەخشەی پێشكەوتنە لەبەرچاوەوە دەردەكەوێت بۆچی ئەمەریكا لە كۆمپانیای هواوی نیگەرانە.

ئابڕوچوونی دزینی باڵە رۆبۆتیەكان:
ئەگەر كێشەو گرفتەكانی تۆڕی خێرای بێ تەلەكان كەمێك ئاڵۆز و ناڕوون بێت، یەكێك لەو تاوانانەی دەخرێتە پاڵ هواوی كە ئاسانتر خوێنەر تێی دەگات ئەوەیە كۆمپانیای هواوی (قۆڵ) یان باڵەڕۆبۆتەكانی (تی مۆبایل) ی ئەمەریكی كۆپی كردوەتەوەو دزیویەتی.

ئەندازیارێكی ئەلیكترۆنی بە ناوی (تی پی) باس لەوە دەكات كە شوێن دەستەكان لەسەر تەلەفۆنی دەستی –مۆبایل- كە هێشتا لەناو جانتاكەیدا بووەو لەناو تاقیگەیەكی نەخشە سازی –تی مۆبایل- دا بە شێوەی ڕێكەوت لێی كەوتووە كە بڕیار بووە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، دواتر لەسەر هواوی بینیویەتیەوە. كۆمپانیایەكی ئەڵمانی كە هاوكاری سەرەكی كۆمپانیای هواوی یە باوەڕی بە چیرۆكە نەكرد و دواتر یەكلایی كردنەوەكەی سەری لە دادگاوە دەرچوو.

ئەم بابەتە دوای ئەوەی كە چەندین ئیمه‌یل هێنرایە ناو بابەتەكەوە، هەندێك لە قسەو باسەكان بۆ ئەوە دەچوون لەسەرەتاوە كە ئەو ئەندازیارە دیزاینەرە كاری خۆی بووە، هەندێكی تریش پێیان وابوو كە بەڕێوەبەران و بەرپرسان ئەو كارەیان كردووەو لەگەڵ چینەیەكان پەیوەندییان هەبووە، یەكێك لە تۆمەتەكان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری دارایی كۆمپانیای هواوی  خاتوو–منگ وانژ-بوو كە ساڵانێك لە كەنەدا دەستگیر كراوە بە تۆمەتی دژایەتی كردنی ئەمەریكا.

هاوكاری و پەیوەندیە نهێنیەكان لەگەڵ ئێران:
خانمی –منگ – لە هەوڵی ئەوەدایە كە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتبكاتەوە كە ئەمریكییەكان دەیانەوێت بیخەنە پاڵیان بۆ هاوكاری كردن و پەیوەندی ژێربەژیری لەگەڵ ئەو وڵاتە، ئەو تۆمەتە بەتەواوەتی ڕەتدەكاتەوە، ئەمەریكیەكان ئەو بەرپرسەی هواوی بەوە تاوانبار دەكەن كە لەڕێگەی كۆمپانیایەكەوە بەناوی –سكای كام- ویستوەیەتی ئابڵۆقەو سزائابوریەكانی سەر ئەو وڵاتە بشكێنیت، لەیەكێك لەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو خانمە ئەوەیە كە هواوی بانك و سیستەمی بانكی وڵاتەكەی خستۆتە كار بۆ ئەوەی مامەڵەی ژێربەژیری لەگەڵ ئێران بكات و كار بۆ ئەوە دەكات ئەمەریكیەكان فریو بدەن.

خانمی -منگ- كە بە دامەزرێنەری هواوی دادەنرێت هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەكاتەوە، شارەزایانی یاسایی باس لەوە دەكەن ئەگەر ناوبراو ڕادەستی ئەمەریكا بكرێت و بە پێی یاساكانی ئەو وڵاتە دادگایی بكرێت ئەوا بۆ ماوەی 30 ساڵ زیندانی دەكرێت.

شاشە شكاوەكان و بەڵێنی بڵقی سەرئاو:
كێشەوگرفتەكانی هواوی لەگەڵ ئەمەریكا تا ئێرە نیەو زیاتریش دەڕوات، بە پێی ڕاپۆرتی بلۆمبێرگ (ئیف بی ئای) سەرقاڵی ئەوەیە كە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بكات بۆ ئەوەی بزانێت لە كوێدا هواوی بە پێچەوانەی گرێبەستە نیو دەوڵەتیەكانی ڕەفتاری كردووە بەتایبەتی لەبارەی بەرگ –شاشە-ەكانیەوە كە گوایە دژە شكان و بە ئەلماس ڕوپۆش كراوە.

ئەوانەی كە مۆبایلی هواوی یان پێیەو ئەگەر بۆ یەكجار لە دەستیان كەوتبێتە خوارەوەو بەر شتێكی ڕەق كەوتبێت ئەوا یەكسەر شاشەی مۆبایلەكەت شكاوەو گۆڕین و نوێكردنەوەشی چەندە گران كەوتووە لەسەریان.

ئەڵبەتە دەبێت بگوترێت مۆبایلێك كە شاشەكەی نەشكێت تا ئیستا بە یەكێك لە خەونی كۆمپانیاكانی مۆبایل دادەنرێت. یەكێك لە كۆمپانیاكانی شوشە سازیی لەگەڵ كۆمپانیای هواوی گرێبەستێكی واژۆ كردووە كە شاشەیەكی پێشكەش بكات، لە لایەك ناسك بێت و لە لایەكی دیكەشەوە ڕووپۆشكرابێت بە ئەڵماس بۆ ئەوەی نەشكێت، -بلومبرگ- باس لەوە دەكات ئەو نموونەیەیان دوای چەند مانگێك لە گرێبەستەكەیان پێگەشتووە بۆیە دوای تاقیكردنەوە بۆیان دەركەوتووە بەو شێوەیە نیە و پڕۆژه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

لە لێكۆڵینەوەكانی -ئیف بی ئای-دا هاتووە بەرهەمەكانی كۆمپانیای شوشەسازیی –نیمەهادی ئاخان- گوماناوین و جێگەی باوەڕنین، هەرچەندە هواوی نموونەی ئەو شوشەیەشی ناردوەتە دەرەوەی ئەمەریكا بۆ تاقیكردنەوەی تاقیگەیی، لەبەر ئەوەی هەر مادەیەك كە بە ئەڵماس ڕوپۆش بكرێت بە پێچەوانەی ڕێكەوتنە نێو دەوڵەتیەكانەوەیە لەبەر ئەوەی مادەی ئەڵماس لە ڕووی كیمیاوییەوە بە مادە لێزەریەكان دادەنرێت و لێزەریش مادەی یاسایی خۆی هەیە. بەڵام كۆمپانیا چینیەكە رەتی ئەم جۆرە زانیاریانە دەكاتەوە.

هیشتا ئەمە كۆتایی چیرۆكی هواوی نیە
سەرەڕای هەموو ئەو كارە ئابڕوبەرانەی خراونەتە شوین هواوی، كۆتاییەكەیان ئەوەیە كە بڕیاری كۆمپانیای گۆگڵە بە فەرمانی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا، بەڵام هێشتا ئەمانە نەبوونەتە ڕێگر بۆ ئەوەی كلیلە بازرگانیەكانی جیهانی لەدەست دەربهێنرێت، بۆ زۆرێك لە وڵاتانی دونیا بە تایبەتی هەردوو كیشوەری ئەفەریقا و ئاسیا، لەچاو ئامیرەكانی تری ئەوروپی و ئەمەریكیدا زۆرتر هواوی بەكار دێنن و تاڕادەیەكی زۆر بازاڕەكانی ئەو وڵاتانەیان مسۆگەر كردووە و پشكی سەرەكییان هەیە لە كۆنترۆڵكردنی بازاڕەكەدا.

تەنانەت لە بەریتانیا كە بەنزیكترین هاوپەیمانەكانی ئەمەریكا دێتە ئەژمار هێشتا دوو دڵن لە پێشوازیكردن لە جی 5 و سەرجەم بەرهەمەكانی ئەو كۆمپانیایە. وەزیری بەرگری بەریتانیا لەبەر ئەوەی تۆمەتی ئاشكراكردنی هاوكاریەكانی بەریتانیاو كۆمپانیای هواوی خرابوویە پاڵ لە كارەكەی دوور خرایەوە.

بڕیاری یەكلایی كردنەوەی مامەڵەكردن لەگەڵ هواوی وەك زۆرینەی بابەتە سیاسیەكانی تر هیشتا لە ژیر نیری قسەو باس دایەو لە چاوەڕوانی ئایندەیەكی ناڕووندایە.