11:50 - 30/05/2019
ئه‌فسه‌ره مه‌ترسیداره‌كه‌ی میسر‌و تیرۆرسته‌كه‌ی ئێستا
له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا ئه‌فسه‌رێكی پێشووی میسر، له
لایه‌ن حكومه‌تی لیبایه‌وه به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ربازی ڕاده‌ستی میسر
كرایه‌وه. ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ش هشام عه‌شماوی بوو، كه یه‌كێكه له تیرۆرسته ترسناكه‌كانی
ئه‌فریكا.
عه‌شماوی
ئه‌فسه‌رێكی پێشووی میسربوو له چه‌كی هه‌وره‌بروسكه‌ی
میسر. به‌ڵام دواتر بوو به سه‌ركرده‌ی شانه‌یه‌كی تیرۆرستی كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا
ده‌ستی هه‌بووه له كوشتنی 55 كه‌س ته‌نیا له ڕێزه‌كانی پۆلیس.
ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر عه‌شماوه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن،
كه سه‌رجه‌م ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیانه له میسر به‌م دواییه ڕوویداوه، عه‌شماوی
له پشت ڕووداوه‌كه‌وه بوون. به تایبه‌تی له ته‌قینه‌وه‌ی كڵێساكانی ئه‌سكه‌نده‌ریه
و ته‌نتا و قاهیره. دواتر كڵیسای سه‌مویڵ له مینا. هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنی
وه‌زیری پێشووی ناوخۆی میسر محه‌مه‌د ئیبراهیم و كه‌یسی شركه‌سه‌كان، بۆسه‌ی فه‌رافره،
به ئامانجكردنی كه‌تیبه‌ی 101.
ده‌سه‌ڵاتداران وایده‌بینن كه عه‌شماوی به‌رپرس و
ڕاهێنه‌ری شانه‌یه‌كی تیرۆرستیه له لیبیا و دواتر ئه‌و كه‌سانه ده‌نێرێته‌وه
بۆ میسر و كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له دژی كڵێسا و به ئامانجكردنی قبتیه‌كان و پیاوانی
پۆلیس و سوپا، ئه‌نجام بده‌ن.
عه‌شماوی له ماوه‌ی كاركردنی وه‌كو تیرۆرست چه‌ندین
نازناوی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه، به‌ناوبانگترینیان (ئه‌بو عومه‌ری موهاجر)بوو. له
تۆمارێكی ده‌نگیدا ساڵی 2015 به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا كه پیاوانی سوپا و پۆلیس بكاته
ئامانج و زۆرترین كرده‌وه‌كانی له سینا ئه‌نجامده‌دا.
دادگای تاوانه‌كانی خۆرئاوای قاهیره‌ی سه‌ربازی پێشتر به
شێوه‌ی ئاماده‌نه‌بوو سزای له‌سێداره‌دان سه‌باره‌ت بۆسه‌ی (فرافره)بۆ ده‌ركرد.
كه له‌و بۆسه‌یدا 28 ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز كوژران.
عه‌شماوی پێش 15 ساڵ له سوپای میسر كه ئه‌فسه‌ر بوو،
دوورخرایه‌و دواتر بوو به ئه‌ندامێكی باڵای داعش له سینا.
عه‌شماوی ته‌مه‌ن 50
ناوی ته‌واوی هشام عه‌لی عه‌شماوی مسعد ئیبراهیمه. ته‌مه‌نی
50 ساڵه له نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو په‌یوه‌ندیكردووه به سوپای میسره‌وه،
دواتر چۆته هێزی هه‌وره‌بروسكه، ماوه‌ی 10 ساڵ له سینا كاریكردووه.
ساڵی 2010 ژیانی ئه‌م ئه‌فسه‌ره گۆڕانكارییه‌كی سه‌یری
به‌خۆوه بینی، به تایبه‌تی دوای مردنی باوكی، تووشی خه‌مۆكیه‌كی سه‌یر بوو، به
جۆرێك كه نه‌یده‌توانی كاره‌كانی خۆی ڕاپه‌ڕێنێت. ئه‌م وتانه له لایه‌ن ژنه‌كه‌یه‌وه
بۆ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی میسر پشتڕاستكراوه‌ته‌وه. دواتر ساڵی 2011 كاتێك بووه
موقده‌م، به شێوه‌ی كۆتایی له كه‌رتی سه‌ربازی دووركه‌وته‌وه و سه‌رقاڵی بیرۆكه‌ی
توندڕه‌وی بوو.
دوای ئه‌وه‌ی له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، چووه ناو
شانه‌یه‌كی توندڕه‌وه، كه له‌نێوانیان چوار ئه‌فسه‌ری ده‌ركراو بوون. له‌سه‌رووی
هه‌موویانه‌وه هاشم حلمی بوو. كه ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو. پاش ماوه‌یه‌ك
ڕایگه‌یاند كه چۆته ناوی ڕێكخراوی (ئه‌جناد میسر) كه ئه‌وان شوێن پێهه‌ڵگری
قاعیده بوون.
له ساڵی 2013 عه‌شماوی چوو بۆ شاری درنه له لیبیا، له‌وێ
له بنكه سه‌ربازییه‌كانی قاعیده سه‌رقاڵی مه‌شق و ڕاهێنان بوو. دواتر
ڕێكخراوی(ئه‌نسار بیت موقده‌س)ی دامه‌زراند و مه‌شقی به زیاتر له 200 كه‌س ده‌كرد.
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش
له تشرینی دووه‌می 2014 ڕێكخراوه‌كه‌ی عه‌شماوی به‌یعه‌تیاندایه
داعش، پاشان عه‌شماوی له داعش جیابووه‌وه و ڕێكخراوێكی له ژێر رۆشنای بیری قاعیده
به‌ناوی(مه‌رابتون)له لیبیا ده‌مه‌زراند. یه‌كه‌مین كاری ڕێكخراوه تازه‌كه هه‌وڵدان
بوو بۆ تیرۆركردنی وه‌زیری ناوخۆی میسر، چونكه ئه‌و وه‌زیره به‌شداربووه له‌وه‌ی
كه هه‌ڵبكوتنه سه‌رماڵی عه‌شماوی، له‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر جلوبه‌رگی سه‌ربازی بگرن،
كه عه‌شماوی به نیازبووه به‌و جلانه‌وه كرده‌وه‌كه ئه‌نجام بدات.
مه‌ترسیدارترین كرده‌وه كه عه‌شماوی و هاوه‌ڵانی ئه‌نجامیانداوه
له تشرینی 2014 بوو كاتێك عه‌شماوی سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌كردن، توانیان زنجیره
هێرشێك بكه‌نه سه‌ر كه‌شتیه جه‌نگیه‌كانی میسر له نزیك شاری دامیات.