01:47 - 26/05/2019
ديموكراسى له توركيا، بونى نه‌بووه تا له ناوبچێت
له ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا كۆمسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى
توركيا له هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانيه‌كاندا ده‌نگه‌كانى شارى ئه‌ستانبوڵی پوچه‌ڵ
كرده‌وه، به لاى زۆرێك له چاودێرانى سياسى و ميدياكارانه‌وه ئه‌مه كۆتايى
هاتنى ديموكراسيه له توركيا. لێره‌دا پرسيارێك دێته كايه‌وه ئه‌ويش ئه‌وه‌يه
كه شتێك له بنه‌ڕه‌تدا نه‌بووبێت چۆن كۆتايى دێت؟
ڕاستيه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره كه دامه‌زراندنى پارتى
ديموكراتى توركيا له ساڵى 1946 نه‌ك هه‌ر مژده‌ى هاتنه كايه‌ى وڵاتێكى ديموكراسى
فره حيزبىدا به ناوچه‌كه به‌ڵكو ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵاتيش بوو. به بێ هيچ
به‌رهه‌ڵستيه‌ك له لايه‌ن پارتى گه‌لى كۆمارى (جه‌هه‌چه) ى شكستخواردوى هه‌ڵبژاردنه‌كانى
ساڵى 1950 دیموكراته‌كان هاتنه ده‌سه‌ڵاته‌وه و به‌مه‌ش ئه‌فسانه‌ى ديموكراسى
له توركيا هاته دنياوه. له‌و كاته‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ى خۆيداو به
شێوه‌يه‌كى ئازادانه‌و دادوه‌رانه به‌ڕێوه چووه و وه جۆرێك له حكومه‌تێكى
هاوپه‌يمانى هێناوه‌ته كايه‌وه، به تايبه‌تى له ساڵانى حه‌فتاكان تا نه‌وه‌ده‌كان.
ته‌نها له نێوان ساڵه‌كانى 1960 تا 1997 چوار كوده‌تا
ڕوويان داوه‌و ئه‌و حوكمه‌تانه‌ى كه هه‌ڵبژێردراوى ناو خه‌ڵك بوون، هه‌ڵیته‌كاندووه.
بۆيه زۆرێك له چاودێرانى سياسى پێيان وايه گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له لايه‌ن
پارتى داد و گه‌شه بۆ يه‌كه‌م جار له ساڵى 2002 وه‌رچه‌رخانيكى ديار له پرۆسه‌ى ديموكراسى له توركيا سه‌رى هه‌ڵدا. سه‌ركرده‌كانى
ئه‌م پارته سياسيه هه‌ستان به سڕينه‌وه يان چاكسازى كردن له‌و دامه‌زراوانه‌ى
كه سوپا دروستى كردبوون بۆ پاراستنى حكومه‌ت له ده‌ست تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه و به
زۆريش له ده‌ست پارته‌كانى وه‌ك ئاكه‌په و لايه‌نگرانيان. هه‌نگاونان به‌ره‌و
كۆتايى ديموكراسى له توركيا له‌وه‌وه ده‌ستى پێكرد كه ئاكه‌په زۆرينه‌ى ناو په‌رله‌مانى
به‌كارهێنا بۆ تێپه‌ڕاندنى پاكێجى چاكسازى ده‌ستور، بۆ نمونه: جڵه‌وى ئاسايشى
نيشتيمانى گرته ده‌ست و دامه‌زراندن و داخستنى حيزبى سياسى كرده كارێكى زه‌حمه‌ت
و سياسه‌تى له زۆريك له سياسيه‌كان قه‌ده‌غه كرد و دادگاى سه‌ربازى و نا سه‌ربازيه‌كانى
هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ياساكانى سزادانيان گۆڕى.
ئه‌وه‌تا دواى حه‌ڤده ساڵ، سه‌ركرده‌كانى ئاكه‌په گه‌شتن
به‌وه‌ى كه پێشتر خۆيان وايان نيشان ده‌دا دژى ده‌وستنه‌وه. ئه‌م پارته نه‌يهێشتووه
سوپاى وڵات له خزمه‌تى خه‌ڵكى توركیا بێت و ڕۆلى ناوبژيكه‌رێك ببينێت له كێشه
سياسيه‌كاندا، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌ردۆغان سه‌رجه‌م دامه‌زراوه سياسى و ده‌ستوريه‌كانى
وڵاتى خستوه‌ته به‌رژه‌وه‌ندى خۆى و
حيزبه‌كه‌يه‌وه به مه‌به‌ستى مانه‌وه‌يان له ده‌سه‌ڵاتدا. نمونه‌يه‌كى
زيندوشمان له‌به‌ر چاوه ئه‌ويش كۆمسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيايه. سه‌رجه‌م
ئه‌ندامانى كۆمسيۆن هه‌مان ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى وڵاتن. له هه‌مان
كاتيشدا ڕۆڵى سه‌ره‌كى ئه‌نجومه‌نى ئاسايش چاودێرى كردن و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى
پاك و بێگه‌رده. هه‌رچه‌نده كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردن هه‌وڵى داوه ڕۆلێكى بێ لايه‌ن
بگێڕێت له كاتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵام ئه‌ميش وه‌ك سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى
تر بووه به دارده‌ستى ئاكه‌په.
له مانگى چوارى 2017 توركه‌كان ڕۆشتنه سه‌ر سندوقه‌كانى
ده‌نگدان به مه‌به‌ستى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور كه تيايدا ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى
فراوانتر ده‌كرد. كاتێك ئه‌نجامى ده‌نگه‌كان ئاشكر كرا‌و زانيان له به‌رژه‌وه‌ندى
هه‌موار كردنه‌وه‌كه نيیه، ئاكه‌په فشارى خسته سه‌ر كۆمسيۆن بۆ هه‌ژماركردنى
ئه‌و ده‌نگانه‌ى كه پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌و
به‌و هۆيه‌شه‌وه ئه‌ردۆغان توانى سه‌ركه‌وێت له به‌ده‌ستهێنانى ئه‌وه‌ى توركه‌كان
پێى ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌حێ كردن.
به‌و زوانه‌ش ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ناو كۆمسيۆن كه ئاكه‌په
ده‌ستنيشانى كردون ده‌نگيان دا به پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى شاره‌وانى ئه‌ستانبوڵ
به بيانوى ئه‌وه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه هه‌ستاون به هه‌ژماركردنى ده‌نگه‌كان
كه‌سانى بێ لايه‌ن نه‌بوون، كه ئه‌مه‌ش دژى ياساكانى هه‌ڵبژاردنه. ئه‌مه‌ش يه‌كه‌م
هه‌ڵبژرادنى پوچه‌ڵ كراوه‌يه له ئه‌ستانبوڵدا كه تيايدا كانديدى جه‌هه‌په كه
ئه‌كره‌م ئيمامئۆغلو ببێت به سه‌رۆكى شاره‌وانى شاره‌كه. ئه‌و ڕه‌خنه‌يه له
كۆمسيۆن ده‌گيرێت كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى هه‌ستاون به هه‌ژماركردنى ده‌نگى
كانديده سه‌ركه‌وته‌وكانى ئاكه‌په هه‌مان ئه‌وانه‌ن كه ده‌نگه‌كانى ئيمامئۆغلويان
هه‌ژماردكرددوه. له وه‌ڵامى ئه‌مه‌دا دادگاى توركيا ڕايگه‌ياند كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ده‌نگى كانديده‌كانى
جه‌هه‌په‌يان هه‌ژمار نه‌كردووه‌و به پێچه‌وانه‌وه ده‌نگى كانديده‌كانى ئاكه‌په‌يان
هه‌ژمار كردوه په‌يوه‌نديان به ڕێكخراوى تيرۆريستى فه‌تحوڵا گوڵه‌نه‌وه هه‌يه.
له كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ى ساڵى 2016 و به سه‌دان هه‌زار كه‌س تۆمه‌تى په‌يوه‌نديان
به‌م ڕێكخراوه‌وه دراوه‌ته پاڵ.
سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كان بۆ به ياسايى كردنى بڕياره‌كه‌ى
كۆمسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژرادنه‌كان، به‌ڵام پلانێكى سياسيى زياتر هيچى تر نه‌بوو. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ى و وهه‌وادارانيشيان ماوه‌ى ده ساڵه ئه‌وه‌نده‌ى
شه‌ڕانين ئه‌وه‌نده سياسى نين. ناكريت تۆمه‌تى ئيفليجكردنى ديموكراسى له تركيا
بدرێته پال هيچ لايه‌نێكى تر جگه له ئاكه‌په. له ماوه‌ى چه‌ندين ساڵى پێشوو
به ئێستاشه‌وه توركيا حكومه‌تى زۆردارى لێ نه‌بڕاوه، هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغانيش يه‌كه‌م
سه‌رۆك نيه كه دام و ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت بۆ لێدان له نه‌ياره‌كانى به‌كار هێنابێت.
بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ساڵ هه‌واداران و شوێنكه‌وتوانى فه‌تحوڵا
گوڵه‌ن به ده‌ست مامه‌ڵه‌ى خراپى ده‌سه‌ڵاته‌وه له گه‌ڵيان ناڵاندويانه، سه‌ره‌نجام
چه‌ندين ڕۆژنامه‌نوس و كه‌سانى ئه‌كاديمى و دادوه‌ره‌كانيشيان ده‌ستگير كران. ئه‌مه‌ى
ئه‌ردۆغان كردى شتێكى نامۆ نه‌بوو، هه‌واداره‌كانى گوڵه‌ن هه‌مان شتيان به‌سه‌ر
هات به تۆمه‌تى پشتگيرى كردن له ئاكه‌په و چه‌ندانيان لێ دوور خرانه‌وه‌و هيچ
به‌ڵگه‌يه‌كيشيان پێ نه‌بوو بۆ به‌رگرى كردن له خۆيان.له‌و كاته‌دا دادوه‌رى گشتى
كه سه‌ر به گوڵه‌ن بوو تۆمه‌تبار كرا به‌وه‌ى به‌ڵگه‌يان دژى تۆمه‌تباران دروست
كردوه. وه ئه‌وانه‌شى به‌شدارى كوده‌تاكه‌ى 28 ى مانگى دووى 1997 يان كردبوو
خرانه زيندانه‌وه كه كۆتاييان به ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى يه‌كه‌م حكومه‌تى ئيسلامى هێنا
له توركيا.
مه‌به‌ست له پڕؤسه‌كه وه‌لاوه نانى حكومه‌ت بوو له
سه‌رجه‌م دامه‌زروه ياسايى و دامه‌زراوه سياسيه‌كان و جێگرتنه‌وه‌ى به حكومه‌ته
نوێيه‌كه چونكه ده‌سته‌ى ئه‌ركانى سوپاى گشتى مه‌ترسى ئه‌وه‌ى دابوو له‌وه‌ى
وڵات به‌ره‌وه وڵاتيكى ئيسلامى بروات. پێش ئه‌م كوده‌تايه ده‌ستورى ساڵى 1982
ڕێگاى به موماره‌سه كردنى كارى سياسى ناوخۆيى و خوێندن و چاپ و بڵاو كردنه‌وه
داوه. له كوده‌تا نا سه‌ربازييه‌كه‌ى ساڵى 1971 سه‌رۆك وه‌زيران به‌وه تاوانبار
كرا كه زۆر پابه‌ندى ده‌ستوره‌وه سوپاى سه‌ربازيش زۆر نه‌رم و نيانن. له په‌نجاكانى
سه‌ده‌ى ڕابردودا پارتى ديموكراتى توركيا ڕێگا خۆشكه‌ر بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانى فره
حيزبى، به‌م هۆيه‌شه‌وه توانى كاريگه‌رى له‌سه‌ر له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت هه‌بێت و به به‌كارهێنانى ديموكراسى سود به
به‌رژه‌وه‌ندييه سياسيه‌كانى خۆى بگه‌يه‌نێت.
جموجوڵه سياسيه‌كان و كاردانه‌وه دژه‌كان به هه‌ڵه‌مان
ئه‌به‌ن ئه‌گه‌ر بڵێين ئه‌م وڵاته وڵاتێكى ديموكراسى بووه هه‌تا ئه‌و كاته‌ى ئاك
پارتى ده‌سه‌ڵاتيان گرته ده‌ست ساڵى 2002. وه‌ك زۆرێك له وڵاتانى تر توركياش هه‌ر
به ناو وڵاتيكى ديموكراسيه له هه‌ندێك ڕووه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستوره‌كه‌شى وێناى
ده‌ستورێكى ديموكراسى ده‌كات و زۆر كه‌م له سه‌ركرده سياسيه‌كانيشى پابه‌ندن به
ياساكانى ديموكراسيه‌وه و له ژێر نۆرمى ديموكراسيدا ده‌سه‌ڵاتێكى زۆردارانه‌و
ديكتاتۆرانه په‌يڕه‌و ده‌كه‌ن.
گه‌لى تورك به به‌راورد به سه‌ركرده‌كانيان جياوازن،
ئه‌وان له كاته هه‌ستياره‌كاندا بڕيارى يه‌كلايى كه‌ره‌وه ده‌ده‌ن و له
ديموكراسيه درۆيينه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵات باش تێ ده‌گه‌ن. له ناوه‌ڕاستى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى
ڕابردودا به‌ره‌نگارى سوپا بونه‌وه بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى و
جارێكى تريش له ساڵى 2007 هه‌مان به‌رهه‌ڵستى خۆيان نيشان دا كاتێك ده‌سته‌ى ئه‌ركانى
گشتى ويستيان ڕێگر بن له‌وه‌ى عه‌بدوڵا گويل ببێت به سه‌رۆكى توركيا. گه‌لى تورك
دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2014 كه ئاكه‌په تێيدا سه‌ركه‌وتوو
بوو هه‌ڵبژاردنێكى ناپاك و پڕ پێشێلكاری بووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاكه‌په له
باردودۆخێكى باش‌دا بوو وه هه‌موو دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى خستبوه به‌رژه‌وه‌ندى
خۆيه‌وه و بار‌و دۆخى ئۆپۆزسيۆنيش له‌وپه‌ڕى خراپى دابوو بۆيه گه‌لى توركيا
بژارده‌يه‌كى وايان له‌به‌رده‌ستدا نه‌مابويه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌وانه‌يه ده‌ست تێوه‌ردان و يارى
كردن به ده‌ستور له پێناو پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى ئه‌ستانبوڵيان بۆ ده‌چێته
سه‌ر. هه‌روه‌ها كانديدى پارتى داد و گه‌شه زۆرترين شانسى بردنه‌وه‌ى هه‌يه
چونكه ئه‌ردۆغان ناچێته شه‌ڕێكه‌وه بزانێت ده‌دۆڕێت، ئه‌و شه‌ڕه‌ش دوباره
كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن بێت. به‌ڵام وا دياره دانيشتوانى ئه‌ستانبوڵ بێ شه‌ڕ له‌م
ياريه بێنه ده‌ره‌وه. دوباره كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن خۆى له خۆي‌دا دۆڕانه. به‌ڵام
له‌وانه‌يه ببێته هۆى له دايكبوونى ديموكراسيه‌كى ڕاسته‌قينه له توركيا.