04:23 - 25/05/2019
سه‌یرترین ئاگربه‌سته سه‌ربازییه‌كانی جه‌نگ
زۆرجار جه‌نگه‌كان له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی بێتام ده‌ست
پێده‌كات و هه‌ندێك جاریش به هه‌مان هۆكاری بێ واتا ده‌وه‌ستێت. كێ باوه‌ڕ ده‌كات
جه‌نگێك كه هه‌زاران كوژراو، برینداری لێكه‌وتبێته‌وه و له پێناو قاپێك وێسكی
ڕابگیرێت؟ یان دوو به‌ره له پڕێكدا ناكۆكییه‌كانیان له بیر بكه‌ن و یادی سه‌ری
ساڵ پێكه‌وه بكه‌نه‌وه؟ هه‌ربۆیه پێویسته ئێمه بزانین ئاگربه‌سته سه‌یره‌كانی
مێژوو چین؟
گۆرانییه‌ك ئاگربه‌ستێكی لێده‌كه‌وێته‌وه
كه‌س نازانێت ئاگربه‌ستی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ له جه‌نگی یه‌كه‌می
جیهاندا كه ساڵی 1914 ڕوویداوه، چۆن بووه. هیچ كه‌سێكیش 100% دڵنیا نییه چۆن
بووه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانرێت له‌وێوه جه‌نگ بۆماوه‌یه‌ك ڕاگیرا. ئه‌وه ده‌زانرێت،
چوار مانگ به‌سه‌ر جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا تێپه‌ڕی، هه‌زاران سه‌ربازی به‌ریتانی
و فه‌ره‌نسی و به‌لیجیكی پێكه‌وه ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵیان به‌رێكرد. هه‌ر له‌وێوه
به درێژایی سه‌نگه‌ره‌كانی خۆرئاوا سه‌ربازه‌كانی ئه‌و وڵاته تێكه‌ڵی یه‌كتربوون
و به گۆرانی و دڵخۆشیه‌وه ئه‌و شه‌وه‌یان به‌ڕێكرد.
به‌سه‌رهاته باوه‌ڕپێكراوه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئاگربه‌ستی"سه‌ری
ساڵ" له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا، له‌به‌ر گۆرانییه‌كه‌ی ( Tommy
Lad) له سه‌نگه‌رێكی
به‌ریتانیاوه سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌و شه‌وه سه‌ربازه به‌ریتانیه‌كان له سه‌نگه‌ره‌كانی
خۆیانه‌وه گۆرانیان ده‌گوت و یادی كه‌سوكاره‌كانی خۆیان ده‌كرده‌وه. سه‌ربازێك
به‌ناوی (ئیدگار ئه‌بیلین) به ده‌نگێكی به‌رز گۆرانیه‌كه‌ی ده‌گووته‌وه. سه‌ربازه
ئه‌ڵمانییه‌كانیش له سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیانه‌وه گوێیان لێ بوو، چونكه هه‌ر سه‌نگه‌رێك
دووری نێوانیان 500 مه‌تر ده‌بوو.
سه‌ربازێكی ئه‌ڵمانی به ده‌نگی به‌رز وه‌ڵامی سه‌ربازه
به‌ریتانیه‌كه‌ی دایه‌وه‌و گووتی" به‌ریتانی جارێكی دیكه گۆرانیه‌كه بڵێره‌وه"
دووژمنه‌كه‌ی به‌یانی له‌گه‌ڵیان گۆرانیه‌كه‌ی شه‌ویان گوته‌وه. سه‌ربازه به‌ریتانییه‌كان
ڕازی بوون به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانه‌كان سه‌ربازێك تا نیوه‌ی ڕێگا بنێرێت ئه‌وانیش سه‌ربازێك تا نیوه‌ی ڕێگاكه ده‌نێرن.
بۆیه كاتێك سه‌ربازه ئه‌ڵمانیه‌كه تا نیوه ڕێگاكه‌ی نێوانیان هات، ئینگلیزه‌كانیش
هه‌ریه‌كه‌یان به مۆمێكه‌وه له‌سه‌نگه‌ره‌كانیان ده‌رچوون به‌ره‌و ڕووی ئه‌ڵمانه‌كان
چوون. جگه‌ره‌یان پێشكه‌شی یه‌كتركرد و پێكه‌وه گۆرانیان ده‌گووت و هوتافیان ده‌كێشا.
له نامه‌یه‌كدا ئه‌بیلین نووسیوویه‌تی " شتێكی مه‌حاڵه بتوانی وه‌سفی ئه‌و
رۆژه بكه‌ین كه چه‌ند به ئارامی كاته‌كانمان به‌سه‌ر برد".
ئاگربه‌ستی هاوكاری له پێناو مانه‌وه‌دا
هێرشی نه‌رویژییه‌كان هێرشێكی سه‌ربازی بوو كه له
قۆناغی یه‌كه‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانی ئه‌نجامیاندا. له ساڵی 1940 هێزه‌كانی
هاوپه‌یمانی به مه‌به‌ستی ئازادكردنی نه‌رویژ له‌ژێر ده‌ستی ئه‌ڵمانه‌كان ده‌جه‌نگان.
له كاتێكدا فرۆكه‌كان بۆردومانیان ده‌كرد، ئه‌فسه‌رێكی فڕۆكه‌وانی ئینگلیزی،
فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی له ناوچه‌یه‌كی چڕی دارستان خسته خواره‌وه. به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه‌یه‌كی
زۆره‌وه. مه‌كینه‌ی فڕۆكه ئینگلیزیه‌كه‌ش وه‌ستا. ئه‌ویش كه‌وته خواره‌وه. به
ڕێكه‌وت، تیمی هه‌ردوو فڕۆكه‌كه سه‌لامه‌ت بوون. ئه‌وان له ڕێگای وشكایی تووشی
یه‌كتر بوون. به به‌فر و شاخ و به‌سته‌ڵه‌ك ده‌وریان ته‌نرابوو. هه‌ردوو تیمه‌كه
به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاند. له‌وێ ڕێیان كه‌وته كه‌پرێكی بچووك
كه هی ڕاوچیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بوو. ئه‌وان بڕیاریاندا له پێناو مانه‌وه‌یاندا
هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن. ئه‌فسه‌ره ئینگلیزه‌كه داوای كرد ئه‌ڵمانه‌كان له كه‌پره‌كه
بمێننه‌وه، تاوه‌كو ئه‌مان ده‌چن به دوای شوێنێكی باشتردا ده‌گه‌ڕێن. تیمه ئینگلیزه‌كه
ڕۆیشتن و به‌ڕاستی هوتێلێكان دۆزیه‌وه. رۆیشتن ئه‌ڵمانه‌كانیان هێنا و پێكه‌وه
كۆبوونه‌وه و نانی شێوانیان خوارد. ئه‌وجا كه‌وتنه گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی هێزێك
بدۆزنه‌وه و ڕزگاریان بكه‌ن. كاتێك هێزه‌كانی نه‌رویژ هاتن، گومانیانكرد له‌وه‌ی
ئینگلیزه‌كان هاوكاری ئه‌ڵمانه‌كان بوون، به‌ڵام به هه‌رجۆرێك بێت ئه‌فسه‌ره ئینگلیزه‌كه
باوه‌ڕی پێهێنان كه شتی له‌وجۆره نییه و شته‌كان به ڕێكه‌وت ڕوویداوه. دواتر
تیمه فرۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركران و به دیلی ڕه‌وانه‌ی به‌ریتانیا
كران.
دوای چه‌ندین ساڵ و به‌دیاریكراوی ساڵی 1977 ئه‌فسه‌ره
ئه‌ڵمانه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له ئه‌فسه‌ره ئینگلیزه‌كه‌وه بۆ هات.
له هه‌مان ساڵدا هه‌ردووكیان یه‌كیان له میونیخ بینی. هه‌ر بۆیه ساڵی 2012 به‌سه‌رهاتی
ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره كرایه فیلم به‌ناونیشانی(Into the
White) كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی
زۆری هه‌بوو.
جگه‌ره و وێسكی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریكای راگرت
شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریكا كه له نێوان ساڵانی 1861-1865 له‌نێوان
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی باكوور و حه‌وت ویلایه‌تی كۆنفیدڕاڵی سه‌ریهه‌ڵدا. هه‌موو
سه‌ربازه‌كان سه‌ری دوژمنه‌كانی خۆیان ده‌كرد. به‌ڵام هه‌ندێك جار پێویستیان به
جگه‌ره هه‌بوو، ته‌نانه‌ت كاغه‌زی جگه‌ره‌ش، بۆیه ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی
ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند. چه‌كه‌كانی خۆیان ده‌خسته لاوه و ئه‌وانیان به براكانی
خۆیان ناوده‌برد.
ده‌یان ئاگربه‌ستی نافه‌ره‌می له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌دا
ڕاگه‌ێنرا ئه‌و كاره‌ش سیاسیه‌كان نه‌یانده‌كرد، به‌ڵكو خودی سه‌ربازه‌كان بوون. ئه‌و
ماوه‌یی شه‌ڕ نه‌ده‌كرا، هه‌ردوولا هه‌واڵیان بۆ یه‌كتر ده‌گواسته‌وه، رۆژنامه و
جگه‌ره و وێسكیان ده‌دایه یه‌كتر. به پێی گووته‌ی (ئاد بیرز) مێژوونووسی سه‌ربازی،
ئه‌فسه‌ره‌كان به‌و ئاگربه‌ستانه رازی نه‌ده‌بوون، چونكه تووشی نیگه‌رانی و
دوودڵی ده‌بوون باوه‌ڕیان وابوو(برایه‌تی ده‌توانێت ئاره‌زووی شه‌ڕ له سه‌ربازه‌كان
نه‌هێڵێت) بۆیه ئه‌و ئاگربه‌ستانه وایده‌كرد كه كه‌متر شه‌ڕبكه‌ن و یه‌كتر
بكوژن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا كۆتاجار ئه‌فسه‌رێكی ئاڵای ئاگربه‌ستی به‌رزكرده‌وه،
داوایكرد كه شه‌ڕ ڕابگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی وێسكی و جگه‌ره ئاڵوگۆڕ بكه‌ن.
له 19ی نیسانی 1963 په‌یامنێری رۆژنامه‌ی (نیۆرك تایمز)
سه‌رباره‌ت به‌و ئاگربه‌سته فه‌رمیانه گووتی" هه‌فته‌ی ڕابردوو بابه‌تی سه‌ره‌كی
ئه‌وه بوو كه له ژێر ناوی ئاگربه‌ست له نێوان ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان
و یاخی بووان، گۆڤار ئاڵوگۆڕكراوه. له لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی یاخیبووانیشه‌وه هه‌وڵی
ئه‌وه دراوه كه وێسكیان پێ بگات."
جه‌ژنێكی له‌دایكبوونی مه‌سیح دوژمنه‌كان كۆده‌كاته‌وه
له‌كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا دارستانی هۆرتگن له ئه‌ڵمانیا
كه ده‌كه‌وێته سنووری به‌لجیكاوه، ئه‌لیزابێس ڤینكن و كوڕه ته‌مه‌ن 12 ساڵانه‌كه‌ی
به‌ناوی فریتز چاوه‌ڕوانی هوبیری مێردی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه و جه‌ژنی له
دایكبوونی مه‌سیح بگێڕن. ئه‌و ماوه‌یه كه‌شوهه‌وا زۆر سه‌رما و سۆله بوو، له
دره‌نگانێكی شه‌ودا كه‌سێك له ده‌رگای كه‌پره‌كه‌یدا. كاتێك ئه‌لیزابێس كردیه‌وه،
بینی سێ سه‌ربازی ئه‌مریكین كه یه‌كێكان قاچی برینداره و ماوه‌ی سێ رۆژه ڕێگایان
ونكردووه و به شوێن هێڵه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و سێ سه‌ربازه ده‌یانتوانی
په‌لاماری كه‌پره‌كه بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان كاتێك له ده‌رگایاندا مه‌ودایه‌ك
دووركه‌وتنه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكرد كه ئه‌لیزابێس هه‌ست به دڵنیای بكات. بۆیه ڕێگای
پێدان بێنه ژووره‌وه. برینداره‌كه‌یان له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ك دانا و خواردنی
بۆ میوانه‌كان تێكرد. جارێكی دیكه له ده‌رگا درایه‌وه. ئه‌مجاره‌یان كوڕه‌كه‌یان
ده‌رگای كرده‌وه، بینی چوار سه‌ربازی ئه‌ڵمانی له‌به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌یان وه‌ستاون.
دواتر فریتز ڕایگه‌یاند " ئه‌وه‌نده ترسام هه‌ستمكرد ئیفلیج بووم. سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی مناڵبووم، به‌ڵام ده‌مزانی یاساكانی جه‌نگ دڵڕه‌قن. ئه‌گه‌ر بێت و كه‌سێك هاریكاری
دوژمن بكات ئه‌وا سزاكه‌ی گولـله‌بارانكردنه."
ئه‌لیزابێس وه‌ختبوو له‌ترسا بتۆقێت. چونكه ئه‌وان باشچاوه‌شێك(عه‌ریف)
و سێ سه‌ربازبوون هاتنه ژووره‌وه و هیوای ته‌مه‌ن درێژیان بۆ خواستیان چونكه جه‌ژنی
له دایكبوون بوو. به ئه‌لیزابێسیان راگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێت گه‌رمایان بێته‌وه
و نانێكیان بده‌نێ. باشچاوه‌شه‌كه ده‌پرسێت ئایا میوانه‌كان دیكه ئه‌مریكین؟ ئه‌لیزابێس
ده‌ڵێت" ئه‌مشه‌و شه‌وێكی پێرۆزه نابێت ته‌قه‌ی تێدابكرێت" ئه‌لیزابێس
به‌هێزبوو، چونكه یاساكانی ئاگربه‌سته‌كه‌ی دانا، داوای له هه‌موویان كرد كه چه‌كه‌كان
له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه دابنێنن و یادی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به
بێ ترس ئه‌و شه‌وه به‌سه‌ربه‌رن. پاشان سه‌ربازێكی ئه‌ڵمانی كه ده‌رچووی كۆلیژی
پزیشكی بوو، پشكنینی بۆ سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كه كرد، دڵنیای پێدا كه برینه‌كه‌ی
مه‌ترسی نییه، بۆیه هه‌موویان ئه‌و شه‌وه به خۆشیه‌وه ئاهه‌نگیان گێڕا. فریتز
سه‌رباره‌ت به قسه‌كانی دایكی ده‌ڵێت "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وان رۆیشتن، دایكم
فرمێسك له چاوه‌كانی قه‌تیسمابوو، له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگوت ئه‌مشه‌و عیسا
میوانمان بووه".
گورگه برسیه‌كان و ڕاگرتنی جه‌نگ
جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی بارته‌قای زیانه‌مرۆییه‌كان، ئاژه‌ڵه‌كانیش
زیانیان به‌ركه‌وت، به تایبه‌تی گورگه برسیه‌كان كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواردن په‌لاماری
گونده‌كانیان ده‌دا. له زستانی ساڵانی 1916-1917 له ناوچه‌كانی لیتوانیا و
بیلاڕووسیا، گورگه برسیه‌كان په‌لاماری سه‌ربازه ئه‌ڵمان و ڕووسه‌كانیان ده‌دا.
چونكه برسێتی وایكردبوو، ئه‌و ئاژه‌ڵانه ترسیان له هێرشی مرۆڤه‌كان نه‌مێنێت.
له یه‌كێك له‌و شه‌ڕانه‌دا، ئاشكراكرا، كه كۆمه‌ڵێك
گورگی برسی په‌لاماری سه‌ربازه برینداره‌كانیان داوه، ئه‌وانیان خواردووه. بۆیه
ده‌ستبه‌جێ ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاند، تاوه‌كو شه‌ڕ له دژی ئه‌و ئاژه‌ڵه دڕه‌ندانه
بكه‌ن. به‌ڵام هێرشه‌كان به‌و ڕێژه‌یه نه‌بوو، بۆیه جارێكی دیكه شه‌ڕ ده‌ستی
پێكردووه. دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ردوولا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یاندا كه جه‌نگ له
دژی ئه‌و گورگانه به‌رپابكه‌ن، دواتر سه‌دان گورگیان كوشت، ئه‌وانی دیكه‌ش
ناچاربوون هه‌ڵبێن و چیتر په‌لاماری ئه‌و سه‌ربازانه نه‌ده‌نه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی
كێشه‌ی گورگه‌كان چاره‌سه‌ركرا، جارێكی دیكه جه‌نگ له نێوانیان ده‌ستی پێكرده‌وه.