02:54 - 20/05/2019
بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازتر له بزووتنه‌وه‌كانی دیكه
هه‌ر میلـله‌تێك له ژێر ده‌ستی زوڵم و سته‌م بچه‌وسێنرنه‌وه،
هه‌موو ڕێگاكان ده‌گرنه به‌ر تاوه‌كو سه‌ربه‌خۆ و ئازادی به‌ده‌ست بهێنن. له سه‌ره‌تاكانی
سه‌ده‌ی ڕابردوودا له هه‌رێمی كوردستان بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناودار له ده‌ڤه‌ری
سلێمانی سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌ی (هه‌قه) یان (حه‌قه)
بوو. لێكدانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی پێویستی به پیاچوونه‌وه‌ی سۆفیگه‌ری بیروباوه‌ڕو
ئایدیای باتینییه‌كان. هه‌ندێك كه‌س پێیان وابووه ئه‌مه بزووتنه‌وه‌یه‌كی
نیشتیمان په‌روه‌ربووه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕایه ده‌گوترێت"بزووتنه‌وه‌ی
هه‌قه له سه‌ره‌تای درووستبوونییه‌وه، مه‌به‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ری نه‌بوو، به‌ڵام [1]دواتر
به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا هاتووه بۆته بزووتنه‌وه‌یه‌كی
نیشتیمانپه‌روه‌ری پێشكهوتووخوازییهوه. هه‌موو بزووتنه‌وه و سهرههڵدانێكیش
ده‌بێـت چه‌ندین فاكته‌ر بوونی هه‌بێت تاوه‌كو درووست بێت، هه‌موو ئه‌وانه‌شی كه
ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ده‌به‌ن كۆنه‌په‌ره‌ستی و بیروباوه‌ڕی نوێ بهێننه ئاراوه، خۆیان
بۆ دژایه‌تی و سه‌ركۆنه‌كردن ئاماده ده‌كه‌ن. هه‌ندێك جار به ناپاك و هه‌ندێكجاریش
به به‌كرێگیراو و وه‌سف ده‌كرێن. له‌میانه‌دا بزووتنه‌وه‌ی هه‌قه چه‌ندین جار به
كافر و له ئاین ده‌رچوو ناویان ده‌برێت به‌ڵام ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یان.
لانكه و بونیاتنه‌ر
له كۆتای ساڵی 1920 بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئاینی -كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی هه‌قه له سه‌ر ده‌ستی شێخ عه‌بدولكه‌ریم كوڕی حاجی شێخ
مسته‌فا كوڕی حاجی شێخ ڕه‌زای عه‌سكه‌ر، درووست ده‌كرێت. به‌ڵام (سی.جی. ئیدمۆندز)
له په‌رتووكی (كورد و عه‌ره‌ب، تورك[2])
ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه شێخ عارفی سه‌رگه‌ڵووه.
ئه‌گه‌ر به‌مجۆره‌ش بێت ئه‌وا دوور نییه، چونكه شێخ عارف له هه‌موو ڕوویه‌كی ته‌ریقه‌ت
و ئاینی و خزمایه‌تیه‌وه له شێخ عه‌بدولكه‌ریم نزیكبووه و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر
یه‌كتری هه‌بووه. ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌كه له
گوندی شه‌ده‌ڵه كه ده‌كه‌وێته سنووری سورداشی پارێزگای سلێمانیه‌وه. گونده‌كه
ده‌كه‌وێته كۆتایی دۆڵی مێرگه‌پانه‌وه، به هه‌ردوو شاخی پیره‌مه‌گروون و چهرمابان
ده‌وره‌دراوه. گوندی شه‌ده‌ڵه گوندێكی تا بڵێی دڵگیر و جوان و ڕازاوه‌یه، به
جۆره‌ها داری وه‌كو گوێز و چناری تێداڕوواوه، خه‌ڵكه‌كه‌ی خه‌ڵكانێكی به به‌زه‌یی
و چاوكراوه‌ن. هه‌میشه ده‌رگای ماڵه‌كانیان بۆ میوانیان خراوه‌ته سه‌ر پشت. بۆیه
هه‌موو سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه شه‌ده‌ڵه لانكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بووه.
شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌ده‌ڵه و ته‌ریقه‌تی نه‌قشه‌به‌ندی
شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌ده‌ڵه كوڕی حاجی شێخ
مسته‌فا كوڕی حاجی شێخ ڕه‌زای عه‌سكه‌ر، له دایكبووی ساڵانی 1892-1893یه به‌ڵام
تاوه‌كو ئێستا یه‌كلای نه‌بۆته‌وه به وردی چ ساڵێك له دایكبووه. ئه‌و پیاوێكی
گه‌نمڕه‌نگی باڵا ناوه‌ندی و ده‌موچاو پان
بووه. خوێندنی لای مه‌لا به‌ناوبانگه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ته‌واوكردووه،
لای مه‌لا عه‌بدوڵای جه‌لیی كۆیی مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی پێدراوه. له ڕووی زمانه‌وه
به توانابووه، زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و فارسی، توركی به باشی زانیووه، واتا
توانیوویه‌تی به‌و زمانانه بنووسێت و بخوێنێته‌وه. شێخ عه‌بدولكه‌ریم دایكی ناوی
ئامینه كچی شێخ عه‌بدولسه‌مه‌دی قازییه. له ژیانیدا دووجار چۆته حه‌ج ئه‌ویش
ساڵه‌كانی 1921 و 1931 بووه. شێخ عه‌بدولكه‌ریم ساڵی 1942 له گوندی شه‌ده‌ڵه
كۆچی دوایی كردووه و هه‌ر له شوێنی له دایكبوونی ئه‌سپارده‌ی خاك كراوه.
دیاره ئه‌م
شێخانه ده‌چنه‌وه سه‌ر ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی، بۆیه بزووتنه‌وه‌ی هه‌قه وه‌كو
مناڵێكی ڕێبازی سۆفیگه‌ری ده‌چێته‌وه سه‌ر هه‌مان ته‌ریقه‌ت. له دوای مردنی پێغه‌مبه‌ره‌وه
نه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می موسڵمانان به (سه‌حابه و شوێنكه‌وتووان) دادنرێن، له‌وێوه
چه‌ندین ڕێبازی ئاینی سه‌ریهه‌ڵدا، پاشان ته‌ریقه‌ته‌كانی ئه‌هلی ته‌سه‌وف له‌سه‌ربنه‌مای
ئه‌و ڕێبازانه هاتنه ئاراوه. یه‌كێك له‌و تهریقهتانهش ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندییه،
ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی بۆ یه‌كه‌مینجار لهسهردهتی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی
هاته كوردستانه‌وه و تاوه‌كو ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان له كورستاندا بوونیان هه‌یه.
بۆچی هه‌قه؟
دامه‌زرێنه‌ری
بزووتنه‌وه‌ی حه‌قه هه‌میشه له كۆششی ئه‌وه‌دابووه، كه كاری چاكه له‌ناو ده‌وربه‌ره‌كه‌ی
دابه‌ش بكات،، داوای له مهریدهكانی ده‌كرد كه ڕووبكه‌نه كاری چاكه و له
كاری خراپه به دوور بن. مرۆڤ ده‌بێت ژیانێكی پاك و دۆستانه و دوور له ڕق و
دوژمنكاری به‌سه‌ر به‌رێت. شێخ عه‌بدولكه‌ریم ده‌یویست به كاره چاكه‌كانی ئاینی
ئیسلامی ڕاسته‌قینه پیشان بدات. په‌یڕه‌وكردنی ئاینی ئیسلام ته‌نیا نوێژ و ڕۆژوو
نییه. ئه‌م پیاوه هه‌رچه‌نده تاوه‌كو له ژیاندا بووه تێكه‌ڵی ئه‌و كه‌سانه
نه‌بوو كه دونیا په‌رست و هه‌لپه‌رستن به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام له‌لایه‌ن
واعیز و مه‌لاكانیه‌وه وا تێگه‌ێنراوه كه ته‌نیا نوێژ و رۆژوو ده‌توانێت دڵی
خوا ڕازی بكات، كاتێك شێخ باسی له‌وه ده‌كرد كه پاكی و راستگۆییش ده‌توانێت په‌یڕه‌وكه‌ری
ئاینی ئیسلام بن، له لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه خۆی و موریده‌كانی به نامۆ و سه‌یر ده‌هاتنه
پێش چاو و زۆر جاریش وه‌كو كافر و له ڕێگه لاده‌ری ئیسلام سه‌یر ده‌كران.
شێخ و موریده‌كانی
هه‌میشه له خانه‌قای خۆیاندا جه‌زبه(حاڵ) گرتوونی و ئاگایان له خۆیان نه‌ماوه(ئه‌ڵا
.. ئه‌ڵا ... ئه‌ڵا)یان كردووه. زۆرجاریش به قوڵی چوونه‌ته ناو حاڵهكهوه
هاواریان كردووه(حه‌ق، حه‌ق، یا حه‌ق یاحه‌ق) كه وشه‌ی هه‌ق لای ئه‌وان پێگه‌ی
خۆی هه‌بووه و شانازیان به ڕێبازهكهیانهوه كردووه. زۆرترین جار وشه‌ی هه‌ق(حه‌ق)یان
به زماندا هاتووه. ناویان لێنراوه هه‌قه. هه‌میشه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان
كردووه كه ئه‌وان هه‌ق په‌رستن و به شوێنی هه‌قیقه‌تدا وێڵن. بۆیه هه‌ركاتێك
كرده‌وه و ئاكارێكی باشیان بینبێت یان بیستبێت تێكرا وتوویانه هه‌قه. ئیدی ئه‌و
خه‌ڵكانه‌ی كه له په‌یڕه‌وكه‌رانی هه‌قه بوون، ئه‌وه‌نده وشه‌ی هه‌قه‌یان به‌كارهێناوه
به بیستنی وشه‌ی هه‌قه ده‌یانزانی له په‌یڕه‌وكه‌رانی بزوووتنه‌وه‌ی هه‌قه‌ن.
له چی
دۆخێك‌دا په‌یدابوون؟
دوای ئه‌وه‌ی
شێخ عه‌بدولكه‌ریم بزوتنه‌وه‌كه‌ی دامه‌زراند، دۆخی عێراق و ناوچه‌كه له حاڵه‌تی
گڕگڕتنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و
نیشتیمان په‌روه‌ری بوو. ده‌كرێت ئه‌و سه‌رده‌مه ببه‌ستینه‌وه به شه‌ڕی ناوداری
به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی، كه خه‌ڵكی جۆش وخرۆشی ئه‌وه‌یان بوو كه كوردستان له
داگیركه‌ران پاكبكه‌نه‌وه. بۆیه ئینگلیزیه‌كان ده‌یانزانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی سه‌ریهه‌ڵداوه
جێگه‌ی مه‌ترسیییه بۆ ئه‌وان. ئه‌وان كێشه‌یان نه‌بوو ئاین بۆ خودا په‌رستی به‌كاربهێنرێت،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئاین وه‌كو چه‌كێكی به‌ره‌نگاری سه‌یر بكرێت، ئه‌وا تووشی
گێچه‌ڵ ده‌بن. ئینگلیزه‌كان زانیان بزووتنه‌وه‌ی هه‌ق وه‌ختی پهلوپۆهاویشتنیهتی
بۆ مه‌سه‌له‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ری و كوردایه‌تی، بۆیه ناچاربوون ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی
ناوخۆی عێراق كه كه‌سێكی ئینگلیزبوو به‌ناوی(سی.جی. ئیدمۆندز) دووجار سه‌ردانی
شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌ده‌ڵه بكات، جارێك به نھێنی و جارێكیش به ئاشكرا. كه
ئیدمۆندز به ئاشكرا به شێخی گوتووه، چی ده‌وێت ده‌خرێته خزمه‌تیه‌وه ئه‌گه‌ر
بێت و په‌یوه‌ندی به حكومه‌ته‌وه بكات، خانه‌قاكه‌ی فراوانتر و موچه‌ی زۆری ده‌خرێته
به‌رده‌ست، به‌ڵام شێخ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه ڕه‌تكردۆته‌وه. ده‌گوترێت، له سه‌ردانێكی
نهێنێدا ئیدمۆندز جلی فه‌قێتی له‌به‌رده‌كات و وه‌كو فه‌قێیه‌كی موسڵمان خۆی پیشان
ده‌دات، له كاتی نوێژدا ده‌چێت له پشتی شێخه‌وه قامه‌ت ده‌به‌ستێت، شێخ دركی
پێده‌كات ئه‌م كه‌سه غه‌ریبه و غایه‌یه‌كی هه‌یه، بۆیه له نوێژه‌كه ده‌ریكردووه
گوتوویه‌تی تاوه‌كو نوێژه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ین تۆ دانیشه. ئیدمۆندز له په‌رتووكه‌یدا
چه‌ندین جار به ئاشكرا ڕقی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌رده‌برێت.
له‌به‌ركردنی
گونییه و مردنی شێخ
له ساڵی 1934
به‌هۆی زیادبوونی مه‌ترسیه‌كانی شێخ عه‌بدولكه‌ریم بۆسه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانی
ئینگلیز له عێراق و كوردستان به تایبه‌تی، حكومه‌تی بڕیارده‌دات شێخ عه‌بدولكه‌ریم
و چه‌ند كه‌سێكی دیكه ده‌ستگیربكات و ره‌وانه‌ی كه‌ركوكیان بكات. بۆیه كاتێك
موریده‌كانی شێخ به‌مه ده‌زانن شێت ده‌بن، جلوبه‌رگ له‌به‌ر خۆیان داده‌ماڵن و
گونییه له‌به‌ر ده‌كه‌ن ڕوو ده‌كه‌نه كه‌ركوك هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ كه‌ركوك
په‌لاماری بنكه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك ده‌ده‌ن و داوای ئازادكردنی سه‌رگه‌وره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
هه‌موویان داوا ده‌كه‌ن یان ده‌بێت شێخ ئازادبكرێت یان ئه‌وانیش بخه‌نه زیندانه‌وه،
بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆر له موریده‌كان ده‌خرێنه زیندانه‌وه. به‌ڵام دواتر حكومه‌ت
ده‌زانێت به‌مكاره‌ی هه‌ڵه ده‌كات و گرژی و ئاڵۆزییه‌كان زیاتر ده‌بێت بۆیه
ناچار ده‌بن شێخ و موریده‌كانی ئازادبكه‌ن.
دوای تێپه‌ڕبوونی
شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه، شێخ عه‌بدولكه‌ریم ده‌مرێت و ژیانی سه‌ر زه‌وی به‌جێده‌هێڵێت.
بزووتنه‌وه‌ی هه‌قه ده‌بن به دوو به‌ره‌وه به‌ره‌ی حه‌مه سوور و به‌ره‌ی مامه ره‌زا. به‌ڵام دوای مردنی شێخ
زۆرێك له موریده‌كان وازده‌هێنن و به‌ڵام هێشتا سه‌ردانی شه‌ده‌ڵه ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی
شوێنی حه‌مه سوور كه‌وتن له گوندی كڵاوقووتی ناوچه‌ی شوان نیشته‌جێ بوون. زۆرینه‌كه‌ش
له‌گه‌ڵ مامه ڕه‌زا كه برای شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌ده‌ڵه‌یه، مانه‌وه و ئه‌ویان
كرد به ده‌مڕاست و سه‌رۆكی خۆیان.
مامه ڕه‌زا
مامه‌ڕه‌زا
ساڵی 1905 له شه‌ده‌ڵه له دایكبووه، ئه‌و پیاوێكی گه‌نمڕه‌نگ و كه‌ڵه‌گه‌ت
بووه، تا بڵێی قسه‌خۆش و له‌سه‌رخۆ و تێگه‌یشتووبووه. زمانی عه‌ره‌بی و فارسی
زانیووه، تا ڕاده‌یه‌ك ئاگای له ئه‌ده‌بیاتی كوردی و فارسی هه‌بووه، كه
زانیوویه‌تی شاعیره‌كان و ئه‌دیبان چیانكردووه و دیوانه‌كانیان چین. له‌و 56 ساڵه‌ی
كه ژیاوه چه‌ندین جار به‌هۆی هه‌ڵویستی كوردانه‌وه خراوه‌ته و زیندان و دوور
خراوه‌ته‌وه. ساڵێكیان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ڕه‌وانه‌ی شاری عه‌مماره ده‌كرێت
له‌وێ له‌گه‌ڵ میرحاج كه یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی كۆماری مه‌هاباد په‌یوه‌ندی
درووست ده‌كات. ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش واده‌كات له سه‌رهه‌ڵدانی كۆماری مه‌هابادا
مامه ره‌زا پشتگیری خۆی بۆیان ده‌ربرێت، هه‌روه‌كو چۆن عه‌بدولكه‌ریمی برای
پشتگیری خۆی بۆ شێخ مه‌حمود ده‌ربڕی و له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه گونده‌كه‌یان
تۆپبارانكرا. مامه‌ڕه‌زا له دوای ئه‌وه‌ی شوێنی براكه‌ی گرته‌وه زۆرتر گرنگی به
لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دا. بۆیه خانه‌قاكه‌ی له جاران زۆرتر خه‌ڵكی تێدا به‌دیده‌كرا،
زۆرێك له خه‌ڵكی ناوچه‌كه بوونه هه‌قه یان هاتنه سه‌ر بیروباوه‌ڕی هه‌قه.
په‌یڕه‌وپرۆگرامی
مامه ڕه‌زا بۆ بزووتنه‌وه‌ی هه‌قه
مامه‌ڕه‌زا به‌و
به‌رنامه‌یی كه داینابوو بۆ بزووتنه‌وه‌ی هه‌قه زۆرتر كه‌وته دیدی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وانه‌ی
دژایه‌تیان ده‌كرد، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و خاڵانه بكه‌ین مامه ڕه‌زا ئیشی
له‌سه‌ر كردووه، ده‌بینی بۆته هه‌وینی ئاشتی و ته‌بایی نێوان خه‌ڵكی ناوچه‌كه:-
هه‌قپه‌ره‌ستی
له‌ناو هه‌قه‌كاندا،
هه‌ق زۆر جێگای بایه‌خی خه‌ڵكی بووه، ده‌گوترێت كه‌سوكاری یه‌كتر هه‌بوون، كاتێك
كێشه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكێكی بێگانه هه‌بووه، زانیوویانه كابرای بێگانه له‌سه‌ر هه‌قه،
پشتگیری كابرای بێگانه‌یان كردووه. بۆیه مامه ڕه‌زا زۆرجهختی له هه‌قپه‌ره‌ستی
ده‌كرده‌وه.
برایه‌تی
مه‌به‌ست له
وشه‌ی برایه‌تی له‌ناو هه‌قه‌كاندا ئه‌وه‌بوو، كه هه‌قه‌كان هه‌موویان براوخوشكی
یه‌كترن و هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوانیاندا نییه. به واتایه‌كی دیكه ئه‌وان له
ڕووی هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی، یان جیاوازی ڕه‌گه‌زی، جوداكاریان له نێوان
ناكرێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ناوگلێنهی چاوی هه‌ژار و
مافخوارانهوه دونیای ده‌بینی. به‌ڵام زۆرێك له‌وانه‌شی له ده‌وری خۆی كۆكردبووه‌وه
كه ده‌وڵه‌مه‌ند و ناوداربوون. كاتێك له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا بوون، د‌رك به‌وه
نه‌ده‌كرا كێ ده‌وڵه‌مه‌نده و كێ هه‌ژاره. بۆ نموونه، كاكه حوسێنی خانه‌قا، جه‌میلی
عه‌لی ئاغای دزه‌یی، مه‌حمود ئاغای پشده‌ر، كه دژایه‌تیه‌كی بێ وێنه‌ی مامه‌ڕه‌زای
ده‌كرد، به‌ڵام دواتر بوو به موریدێكی سه‌رسه‌ختی مامه‌ڕه‌زا.
گیانی هاوبه‌ش
لهناوبزووتنهوهی
هه‌قه‌دا ئه‌وها بڵاوه كه ئه‌و ماڵ و حاڵه‌ی خوا پێیداوه، ئامانه‌ته. بۆیه
ماڵه‌كه‌ی بۆ ئه‌ندامانی هه‌قه هه‌میشه كراوه‌یه و جیاوازی سه‌رمایه‌داری نابێت
له‌نێوان ئه‌ندامه‌كان هه‌بێت. شێوه‌ی ژیانێكی یه‌كێتی و بێ چاوچنۆكی په‌یڕه‌وده‌كرا[3]، چونكه
هیچ ئه‌ندامێك بۆی نه‌بوو بێ پرس ده‌سكاری ماڵ و سامانی ئه‌وی دیكه بكات. زۆرجار
ڕێككهتووه، كه‌سێك سێوێكی پێبووه به ته‌نیا نه‌یخواردووه، یان شتێكی زۆر كه‌م
هه‌بوو به پێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و دانیشتنه ئه‌و خواردنه دابه‌شكراوه.[4]
ئابوونه
له پێناو به‌هێزكردنی
په‌یوه‌ندی نێوانیان ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامێكی بزووتنه‌وه‌ی هه‌قه مانگانه پاره‌یه‌ك
بدات، تاوه‌كو ته‌كیه و خانه‌قاكان ئاوه‌دانتربێت. ئه‌وانه‌ی هه‌قه‌ن یان ده‌بوونه
هه‌قه پاره‌كانیان ده‌دایه سه‌رده‌ستی گوند یان برا سه‌یاره‌كان(بهوموریدانه
ده‌گوترا كه له‌نێوان گوند و شاره‌كان ده‌هاتن و ده‌چوون) ئه‌وانیش بۆ ته‌كیه خه‌رجیان
ده‌كرد و ئه‌وه‌شی بمایاته‌وه ده‌نێردا بۆ خانه‌قای كلكه‌سماق.
ته‌گبیروڕا
زۆربه‌ی ئه‌وكارانه‌ی
هه‌قه‌كان ئه‌نجامیانده‌دا، پرس و ڕای یه‌كتریان وه‌رده‌گرت و ڕاوێژیان به یه‌كتر
ده‌كرد. هه‌ركاتێكیش گیروگرفتێكان تووشبوایه دیسان له ده‌وری یه‌كتر كۆده‌بوونه‌وه،
تاوه‌كو چاره‌سه‌رێكیان بۆ ده‌دۆزینه‌وه. ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یانه ناو نابوو(پرس
وڕای ناو برایه‌تی) كه ژنی و پیاوی هه‌قه بێ جیاوازی به‌شدار ده‌بوون.
سه‌ربه‌ستی
ئافره‌ت
بزووتنه‌وه‌ی
هه‌قه باوه‌ڕیان وایه كه جیاوازی له نێوان نێر و مێ، ژن و پیاو نییه. هه‌موو
خوشك وبرا یه‌كترن. هه‌ر ئافره‌تێك وه‌كو پیاوه‌كان مافی به‌شداریكردنی پرسه كۆمه‌ڵاتیه‌كانی
هه‌یه و ده‌توانێت به ئازادی خۆی پیاوێكی بۆ هاوسه‌ری ژیان هه‌ڵبژێرێت. نابێت به
هیچ جۆرێك زۆر له كچان بكرێت تاوه‌كو به‌شوو بدرێت. له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی هه‌قه
شتێك نه‌بووه به ناوی شیربایی وه‌رگرتنه‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی گرنگ بووه، كه كچ
و كوڕه‌كه یه‌كتریان بوێت. له كاتێكدا زۆربه‌ی موسڵمانانی ناوچه‌كه شیرباییان
وه‌رده‌گرت. ئازادی ژن له‌ناو هه‌قه‌كاندا ببووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام تانه‌یان
لێبدرێت گوایه ژنه‌كانیان خراپن. ژنه‌كانیان هی تاقه پیاوێك نییه و هی هه‌مووانه
(ته‌گه و به‌رانیان ئه‌نیشنه یه‌ك[5]) ئه‌وانه‌ی
دژی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بوون به‌رده‌وام تانه‌ی خراپیان ده‌گرته ئه‌ندامانی حه‌قه.
ڕه‌وشت
ڕه‌وشت لای
بزووتنه‌وه‌كه بریتبوو له كۆمه‌ڵێك پرنسیپ و ڕێسا ویاسا كه ده‌بێت ئه‌ندامانی
هه‌قه په‌یڕه‌وی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ركه‌سێك له‌و یاسایانه لای بدایه. ئه‌وا
به بێ ڕه‌وشت سه‌یر ده‌كرا، ده‌بوو له بری ئه‌و بێ ڕه‌وشتیه پاره بدات، یان بۆ
ماوه‌یه‌ك (سڕ)ده‌كرا یاخود ئه‌ركێكی قورسی به‌سه‌ردا ده‌درا. ڕێساكانی ڕه‌وشت
چین؟
1- ده‌ست و زمان پاك، دووركه‌وتنه‌وه له درۆ و دزی و بوختان. له كاتی وه‌رگرتنی ئه‌ندامێكی تازه، ده‌خرایه ژێر چاودێرییه‌وه ئه‌گه‌ر بهتبایه و خراپه‌یه‌كی بكردایه، ئه‌وا دوور ده‌خرایه‌وه و به ئه‌ندام وه‌رنه‌ده‌گیرا.
2- پاك و خاوێنی و پاراستنی ته‌ندرووستی. ئه‌وان زۆر بایه‌خ به پاك وخاوێنی ده‌ده‌ن، پیاوانیان گۆڕه‌وی خوریان تا سه‌ر ئه‌ژنۆیان له پێ ده‌كرد، ژنانیان ماڵ و چێشتگهیان به پاك و خاوێنی ڕاده‌گرت.
3-په‌یڕه‌وكردنی فه‌رمانی ناوكۆمه‌ڵ و ده‌رنه‌چوون له ڕیزی برایه‌تی.
4-ئه‌وكه‌سانه‌ی ئیشده‌كه‌ن ده‌بێت ڕێك و پێك بن و چاوچنۆك نه‌بن و خه‌ڵكی نه‌چه‌وسێننه‌وه.
5- دووركه‌وتنه‌وه له كه‌سانی گومان‌لێكراو له ڕووی ئاینی و دونیاوه. بۆیه كه‌متر تێكه‌ڵاوی كه‌سانی غه‌یره هه‌قه‌بوون، له هاوڕێیه‌تی خه‌ڵكی خۆیان ده‌پاراست و ژیانێكی داخراویان هه‌بوو.
6- كاتێك یه‌كیان ئه‌بینی، ده‌ستی یه‌كتریان ئه‌گوشی و ئه‌یانگوت" یا كه‌ریم، یا ڕه‌زا" كه مه‌به‌ستیان ناوی خوا بوو.
كاروباری
ڕێكخستن
هه‌ر گوندێك
كه چه‌ند ئه‌ندامێكی هه‌قه‌ی تێدابووایه، ئه‌وا هه‌ڵده‌ستان به درووستكردنی ته‌كیه،
له‌و گونده‌دا هه‌ركاتێك میوانێك بهاتیه و ڕووی له ته‌كیه‌كه بكردایه، هه‌مووان
ئاگاداری یه‌كتریان ده‌كرده‌وه له‌وێ یه‌كتریان ده‌بینی و ده‌دواند. پاشان سه‌رجه‌م
كاروبارهكانیی برایه‌تیان له‌وێ چاره‌سه‌ر ده‌كرد.
مامه‌ڕه‌زا و
مه‌لا مسته‌فای مه‌لا ڕه‌سوڵی سه‌فووه‌ت
د.عیززه‌دین
مسته‌فا ڕه‌سوڵ له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی هه‌قه به‌سه‌رهاتێك ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت:
ساڵی
1945-1946 بوو، عه‌سرێك باوكم مه‌لا مسته‌فای مه‌لا ڕه‌سوڵی سهفووت، له‌سه‌ر سه‌كۆی
مزگه‌وته‌كه‌ی خۆمان(مزگه‌وتی حاجی مه‌لا ڕه‌سوڵ كه به مزگه‌وتی باشچاوه‌ش-یش
ناوئه‌برا له‌جێی گۆڕه‌پانی ئێستای لای حه‌مامی نالی‌دا بوو) -دانیشتبوو. له‌وه ده‌چوو
چاوه‌ڕێی میوان بێت. ئه‌وه‌نده‌م زانی مامه ڕه‌زا هات، مه‌لا سابیر و پیاوێكی
دیكه‌ی له‌گه‌ڵدابوو. باوكم به ئیحترامێكی زۆره‌وه پێشوازی كرد.
ئه‌وه‌ی له‌بیرمه،
مامه ڕه‌زا ڕوویكرده باوكم و گوتی : مه‌لا مسته‌فا تۆ نه‌وه‌ی مه‌ولانا خالیدی.
بۆتۆ نه‌ده‌شیا ئه‌و قسانه به ئێمه بڵێی.
باوكم وه‌ڵامی
دایه‌وه:
مامه ڕه‌زا ئێوه ده‌بێت حكومی ئیسلامتان به‌سه‌ردا بدرێت.
مامه ڕه‌زا
گووتی:-
بۆچی ئێمه موسڵمان نیین؟
باوكم گوتی:-
موسڵمان چۆن ته‌ركی نوێژده‌كات و به موریده‌كانی ده‌ڵێت نوێژ نه‌كه‌ن؟
ته‌واوی وه‌ڵامه‌كه‌ی
مامه ڕه‌زام له بیره كه گوتی:-
مامۆستا خوا فهرموویووتی( واسجد لربك حتی یاتیك الیقین) حه‌تتا ئه‌داتی بلووغی غایه‌یه. ئێمه‌ش گه‌یشتووین به غایه. یهقیمان په‌یدا كردووه، ئیتر پێویستیمان به سوجده نییه.
له‌و دانیشتنه
ئه‌وه‌نده‌م له‌بیره، به‌ڵام له‌وه‌و دوا زۆرم له باوكم ده‌بیست دهیگێڕاییهوه
و ده‌یگوت:-
له‌و سه‌رده‌مدا
كه مامه ڕه‌زا نه‌فی كرابوو. هه‌قه وه‌كو خه‌ڵك ده‌یانوت دارهقوڵهیان هه‌ڵگرتبوو،
ڕوویان كردبووه شام. ئه‌و كاته مسته‌فا عومه‌ری وه‌زیری ناوخۆبوو، هاتبووه
سلێمانی.
مه‌لاكانی
سلێمانی كۆكردبووه‌وه، پرسیاری ئه‌وه‌یان لێكردبوو كه چیبكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.؟ هه‌ندێك له مه‌لاكان گوتبوویان ئێوه مامه‌ڕه‌زا و یه‌ك دوانێكی تر، له‌سه‌رۆكه‌كانی هه‌قه بكه‌ن
به دارا، ئیتر ئه‌وانی تر سووك سووك وازده‌هێنن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
كۆچی دوای
مامه‌ڕه‌زا
له 30ی حوزه‌یرانی
1953 مامه‌ڕه‌زا له كلكه‌سماق كتوپڕ تووشی نه‌خۆشیه‌ك بوو. له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا،
تووشی ئیفلیجی ده‌بێت. ماوه‌یه‌كی زۆر له ژێر چاودێری پزیشكاندابوو، تا وای لێهات
بتوانێت به یارمه‌تی خه‌ڵك و ده‌ست به گۆچان به‌ڕێوه بچێت، به‌م شێوه‌یه تا له
25ی شوباتی 1961دا له سلێمانی كۆچی دوای كرد. پاشان كاكه حه‌مه‌ی كوڕی جێگه‌ی
گرته‌وه. لێره‌وه بزووتنه‌وه‌ی هه‌قه به‌ره‌و پوكانه‌وه ڕۆیشتن، به‌ڵام تاوه‌كو
ئێستاش ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی هه‌قه هه‌ن و كار له‌سه‌ر ئه‌و په‌یڕه‌و و
پرۆگرامانه ده‌كه‌ن كه دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی هه‌قه كاریان له‌سه‌ر
كردووه.
[1] هه‌مزه عه‌بدوڵا له په‌رتووكی بزوتنه‌وه‌ی هه‌قه
[2] ئه‌م په‌رتووكه ساڵی 1971 له لایه‌ن جه‌رجیس فه‌تحوڵاوه له به‌غدا وه‌رگێرانی
بۆ كراوه
[3] هاوشێوه‌ی سیستمی سۆشیالیزم
[4] مسته‌فا عه‌سكه‌ری له په‌رتووكی (ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی هه‌قه)
[5] واته ژن و پیاویان خه‌ریكی یه‌كتر ده‌بن مسته‌فا عه‌سكه‌ری هه‌مان سه‌رچاوه.