ڕاپۆرتی جیهانی

12:34 - 12/05/2019

له‌ پاشایه‌تییه‌وه‌ بۆ سواڵكردن‌

پەیسەر

ئایا بودا "پێغه‌مبه‌ر"بووه‌؟


گاوتاما بودا یان سیدارتا گاوتاما به‌ لای هه‌ندێكه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ره‌ هه‌ندێكی دیكه‌ش ڕه‌تیكده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ر بووبێت به‌ڵكو سه‌رده‌مانێك بۆته‌ ڕابه‌رێكی رۆحی هه‌زاران كه‌س، له‌ پێناو ئه‌ودا له‌ تاوان و هه‌ڵه‌ دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌. فه‌لسه‌فه‌ و رێبازی ئه‌م پیاوه‌، دوورن له‌ توندوتیژی و كوشت و بڕ. ده‌بێت بودا چی كردبێت تاوه‌كو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكه‌ شوێنی كه‌وتبوون و هه‌روه‌كو په‌یڕه‌وكه‌رانی بودا له‌ چین ده‌گه‌نه‌ 250 ملیۆن مرۆڤ و له‌ تایلاندیش 55 ملیۆن ده‌بن. ئه‌مه‌ش جگه‌ ئاماری وڵاتانی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا له‌وانه‌ش ڤێتنام و میانمار كه‌ به‌و وڵاتانه‌ ده‌ناسرێن له‌ په‌یڕه‌وكه‌رانی ئاینی بودان.

خودی بودا
بودا له‌ ساڵی 563ی پێش زاین له‌ شانشینێكی بچووك كه‌ ده‌كه‌وێت ژێر شاخی هیمالایا له‌ دایكبووه‌. باوكی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی بوو له‌ هۆزی شاكی. پێش له‌ دایكبوونی به‌ 12 ساڵ، یه‌كێك له‌ تایفه‌كانی هیندۆسی به‌ ناوی " براهمه‌" پێشبنیی ئه‌وه‌یان كرد كه‌ بودا ده‌بێته‌ ئیمپراتۆریه‌تی جیهان یان ده‌بێته‌ حه‌كیمێكی به‌ناوبانگ. به‌ڵام دوای له‌ دایكبوون و گه‌وره‌بوونی بودا باوكی ڕێگری لێكرد كه‌ ژیانی زاهیدانه‌ بژی. هه‌ستا به‌وه‌ی له‌ كۆشكدا په‌روه‌رده‌ی كرد. بودا له‌ خۆشگوزه‌رانیدا بوو، له‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی دابڕابوو. له‌گه‌ڵ كچاندا سه‌رقاڵی فێربوونی سه‌ما بوو. له‌سه‌ر ده‌ستی براهیمه‌كانیش خه‌ریكی فێربوونی شه‌ڕ و ڕم وه‌شاندن و مه‌له‌وانی بوو. كاتێك پێگه‌یشت هه‌ستا كچێكان كردبه‌ هاوسه‌ری به‌ناوی "جوبا یان گوبا" له‌و جوبا منداڵێكی بوو. به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین بودا خاوه‌نی هه‌موو شتێك بوو.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه‌ بۆ بودا هیچ نه‌بوو. ئه‌و شته‌ی كه‌ سه‌رنجی بودای راده‌كێشا دیواره‌كانی ئه‌و قه‌ڵایه‌ بوو. پاشان ڕووداوێك له‌ شه‌قامه‌كانی كابیلافاستۆ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی بگۆڕێت. جارێكیان له‌ شه‌قامه‌كدا  سێ كه‌سی بینی. پیاوێكی نه‌خۆش و پیاوێكی پیر، له‌گه‌ڵ ته‌رمێكدا كه‌ خه‌ڵكی هه‌ڵیانگرتبوو به‌ره‌و شوێنی سوتاندن ده‌یان برد. گالیسه‌وانه‌كه‌ به‌ بودای گوت" هه‌موو بوونه‌وه‌رێك شایانی ئه‌وه‌یه‌ نه‌خۆش بكه‌وێت، پیر بێت، پاشان بمرێت." ئیدی له‌وه‌ به‌دواوه‌ بودا نه‌یتوانی ئاسوده‌ بێت.

بودا له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ كۆشك، به‌ ته‌نیشت یه‌كێك له‌ زاهیده‌كانه‌وه‌ تێپه‌ڕی، عابایه‌كی شڕ و جامۆڵكه‌یه‌كی به‌تاڵی به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو. كاتێك بودا بڕیاریدا كۆشك جێبهێڵێت. به‌ شوێن ئه‌و وه‌ڵامانه‌دا ده‌چوو كه‌ بووه‌ مایه‌یی ئازاردانی. دوای ئه‌وه‌ی ماڵئاوای له‌ ژن و منداڵه‌كه‌ی كرد بێداری نه‌كردنه‌وه‌ و به‌ بێده‌نگی جێیهێشتن. ئه‌و به‌ره‌و جه‌نگه‌ڵه‌كان ڕۆیشت، به‌ شمشێره‌كه‌ی ده‌ستی قژی خۆی كورت كرده‌وه‌ و جله‌ گرانبه‌هاكانی داكه‌ند و جلی ئاسایی پیاوێكی له‌ خواترسی كرده‌ به‌ر.


گه‌شتی ئازادی
دوای جێهێشتنی كۆشك، بودا په‌یوه‌ندی كرد به‌ خێڵێكی گه‌وره‌ی هیندییه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیانیان به‌ جێهێشتبوو به‌ شوێن ئازادیدا ده‌گه‌ڕان. له‌وێ زۆرێك له‌ هۆكاره‌كانی فێربوون هه‌بوو. له‌ناو ئه‌و هۆزه‌دا ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ خۆشكرا كه‌ گفتوگۆ و مشتومڕ له‌گه‌ڵ كه‌سانی بێباوه‌ر و ماتریالیست(مادده‌گه‌را) و هۆمۆسێكسواڵ و  دیالیكتیسته‌كان، بكات. ئه‌و جه‌نگه‌ڵه‌ دوور بوو، بازاڕێكی جه‌نجاڵی پڕ هه‌زاران بیروباوه‌ڕی جیاوازبوو. ڕێك به‌ پێچه‌وانه‌ی ژیانه‌كه‌ی پێشوو، كه‌ كه‌متر بیروباوه‌ڕی جیاوازی تێدا به‌دیده‌كرا.

له‌ كۆتایدا بودا جێگیر بوو. بڕیاریدا له‌گه‌ڵ دوو مامۆستادا كار بكات. یه‌كه‌میان" ئارادا كالاما" كه‌ وانه‌ی به‌ نزیكه‌ی 300 خوێندكار ده‌گوتووته‌وه‌. ئه‌و توانی بودا فێری ئه‌وه‌ بكات كه‌ چۆن به‌سه‌ر عه‌قڵی خۆیدا زاڵ بێ. پاشان ئارادا داوای له‌ بودا كرد له‌گه‌ڵی بمێنێته‌وه‌ تاوه‌كو منداڵه‌كانی فێری وانه‌كان بكات. به‌ڵام بودا ڕه‌تیكرده‌وه‌ چونكه‌ باوه‌ڕی وابوو هێشتا ئه‌و مرۆڤێكی ئازاد نییه‌. دواتر بودا فێربوو چۆن كۆنتڕۆڵی مێشكی خۆی ده‌كات. ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێك بوو له‌ نێوان هۆشیاری و ناهۆشیاریدا. ئه‌وه‌ی فێری كرد كه‌سێك بوو به‌ناوی" ئه‌ودراكا ڕامبۆترا" به‌ڵام ئه‌م مامۆستایه‌ نه‌بووه‌ مایه‌یی سه‌رنجڕاكێشانی بودا چونكه‌ ده‌یزانی وانه‌كانی مامۆستاكه‌ی هیچ سودێكی نه‌بووه‌ بۆی تاوه‌كو ببێته‌ مرۆڤێكی ئازاد.

بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ بودا به‌ هاوڕێیه‌تی پێنج كه‌س توانیان خۆیان فێری سكهه‌ڵگوشین و وردبوونه‌وه‌ی به‌ دیقه‌ت"تركیز" بكه‌ن. بودا ئه‌شكه‌نجه‌ی خۆی ده‌دا به‌وه‌ی ڕۆژانه‌ ته‌نیا یه‌ك دانه‌ برنجی ده‌خوارد. بودا چووه‌ ناو ژیانێكه‌وه‌ كه‌ ململانێ بوو له‌ نێوان عه‌قڵ و جه‌سته‌دا. په‌راسووه‌كانی له‌ ژێر پێسته‌كه‌یه‌وه‌ دیاربوو. ئه‌و ماوه‌یه‌ بودا زیاتر وه‌كومردوویه‌ك ده‌بینرا تاوه‌كو زیندوویه‌ك.

ناوه‌ڕاستی ڕێگاكه‌
هه‌ر پێنج هاوڕێیه‌كه‌ی بودا ئه‌ویان جێهیشت. دوای ئه‌وه‌ی هه‌موویان بڕیاریاندا واز له‌ زاهیدی بهێنن و ده‌ستبكه‌ن به‌ خواردنی زۆر. دوای ئه‌وه‌ بودا ڕووی له‌ گوندێكی بچووك كرد و بۆ خواردن ده‌گه‌ڕا. له‌وێ چاوی به‌ ژنێك كه‌وت به‌ ناوی" سوگاتا" ئه‌و ژنه‌ كوپێك شیر و جامێك هه‌نگوینی پێدا. پاشان بودا هه‌ستا له‌ ڕووباری له‌یلاجان خۆی شۆرد. له‌وێوه‌ ڕووی كرده‌ داری بودا و له‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌و داره‌ سه‌رخه‌وێكی شكاند.

كاتێك به‌ ئاگا هاته‌وه‌، بودا چوارمشقی دانیشت به‌ ته‌نیا بیری له‌و مامۆستایانه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ چی فێركردوون. به‌ هه‌موو شێوه‌كان بیری ده‌كرده‌وه‌ چۆن خۆی ڕزگار بكات. به‌ ته‌واوی ئه‌و ڕۆژه‌ دانیشت و بیری ده‌كرده‌وه‌. له‌ كۆتایدا و له‌ دوای شه‌ش ڕۆژ ئه‌ستێره‌ی به‌ختی بودا له‌ ئاسمان دره‌وشایه‌وه‌. له‌ به‌یانێكی زوودا بودا دركی به‌وه‌ كرد ئه‌و شته‌ی ونی كردبوو له‌ بنه‌ڕه‌تدا ونی نه‌كردبوو و هیچ كه‌سێكی دیكه‌شی لێ به‌جێ نه‌مابوو. هیچ ئامانجێكیش نه‌بوو نه‌یپێكیابێت. سه‌ری له‌ خۆی سووڕما و گوتی" ئه‌و نووره‌ی كه‌ به‌ دیاریكراوی بۆی گه‌ڕام له‌ سروشتی هه‌موو بوونه‌وه‌رێكدا هه‌یه‌. كه‌چی هه‌موویان دڵخۆش نین به‌وه‌ی كه‌ هه‌یانه‌" بودا له‌ بێ هۆشی به‌ ئاگا هاته‌وه‌ و بوو به‌و بودایه‌ی كه‌ ئێستا په‌یڕه‌وكه‌رانی نزیكه‌ی یه‌ك ملیار مرۆڤن.

بۆ ماوه‌ی حه‌وت هه‌فته‌، بودا چێژی له‌ ئازادی و دڵنیایی ناخ بینی. له‌ سه‌ره‌تادا بودا نه‌یده‌توانی باسی نهێنینه‌كانی ناخی بكات. چونكه‌ هه‌ستی به‌وه‌ ده‌كرد كه‌ خه‌ڵكی ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی ده‌بنه‌وه‌ تاوه‌كو لێی تێبگه‌ن. به‌ پێی هه‌ندێك له‌ ئه‌فسانه‌كان براهما كه‌ درووستكه‌ری سێ هه‌زار زانا بووه‌، داوای له‌ بودا كردووه‌ كه‌ خه‌ڵكی فێر بكات و بودایش ڕازی بووه‌.


حه‌قیقه‌تی سه‌ره‌تایی
كۆنه‌ مامۆستاكانی بودا (ئه‌ودراكا و ئارادا) پێش ئه‌وه‌ی بودا ببێته‌ به‌و كه‌سه‌ به‌ناوبانگه‌ به‌ چه‌ند ڕۆژێك ده‌مرن. بۆیه‌ بودا به‌ شوێن ئه‌و پێنج هاوڕییه‌یدا ده‌گه‌ڕێت كه‌ جێان هێشتبوو. كاتێك هاوڕێكانی بینیان بودا به‌ره‌و ناوچه‌ی (دێربارك) نزیك ده‌بێته‌وه‌. ئه‌وان بڕیاریاندا خۆیانی لێ گێڵ بكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ریدا په‌یمان شكێن بوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجی بودای ڕاكێشا له‌ ناكاوه‌ بینی دانیشتووه‌ و هاوڕێكانی قاچه‌كانی ده‌شۆرن. گوێ له‌و گووتانه‌ی بودا ده‌گرن كه‌ باسی ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌و دانیشتنه‌ به‌ یه‌كه‌مین دانیشتنی فێركاری بودا داده‌نرێت. له‌یه‌كه‌مین بنه‌مای بودادا ده‌ڵێت ژیان و بوون، به‌ پێی ته‌نیا وشه‌یه‌ك پۆلێن ده‌كرێت ئه‌ویش وشه‌ی"  duhkha" كه‌ وشه‌یه‌كی سانسكریتیه‌ و به‌ واتای ئێش و ئازار و ناڕازیبوون دێت. ته‌نانه‌ت ساته‌ خۆشه‌كانی ژیانیش ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی خۆی نه‌دۆزێته‌وه‌، ده‌گۆڕێت بۆ ساتی ناخۆشی. یاخود كاتێك یادی ڕابردوو ده‌كه‌یته‌وه‌. گرگاشه‌(به‌ڵا)ی ئێستای مرۆڤه‌كان هه‌وڵێكی شكستخواردوو بۆ گێڕانه‌وه‌ و درووستبوونی ڕابردوو ده‌دات.

حه‌قیقه‌تی بودا به‌نده‌ له‌سه‌ر بینینی ڕاسته‌وخۆی سرووشتی بوون. ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ له‌سه‌ر ڕه‌گی تێڕامانی حه‌ز. هه‌روه‌ها بۆ ته‌كنیكی ئه‌و گه‌مارۆدانه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ ڕاستی هه‌ڵبێت. ته‌نانه‌ت له‌ڕێگه‌ی ژیانێكی پڕ له‌ عه‌یب و سیاسه‌ت و چاره‌سه‌ری ده‌روونی و یان هیندۆسی ساده‌وه‌ ده‌گیرێته‌ به‌ر. ئه‌وه‌ش بودییه‌كان له‌ ئاینه‌كانی دیكه‌ جیا ده‌كاته‌وه‌. ده‌یانه‌وێت ئیمان له‌ ته‌سه‌وف جیابكرێته‌وه‌ و لێی ڕزگار بێت.


ئاریشه‌ ڕاسته‌قینه‌ جێگیره‌كان
Duhkha یان ئازار، چه‌مكێكی جوامێرانه‌یه‌. لێره‌وه‌ خاڵی ده‌رپه‌ڕین ده‌ست پێده‌كات. لێره‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتیگر له‌ جیهان تێده‌گه‌یت. ناتوانی لێی ده‌ربازبیت، یان هه‌وڵ بده‌یت ڕوونی بكه‌یته‌وه‌. ئه‌م ئه‌زموونه‌ ئه‌زموونی ئازاره‌. ده‌مانبات بۆ جیهانێكی دیكه‌، له‌ نه‌بوونی ئاو و نانه‌وه‌ ده‌مانبات بۆ دونیای چێژ. ئه‌وان له‌ پێناو مانه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئاو ناخۆنه‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا ده‌یانه‌وێت بڵێن ئێمه‌ بونمان نییه‌.

ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ ده‌بات بۆ حه‌قیقه‌تی ده‌روون یان "من" جگه‌ له‌وه‌ش پێكدێت له‌ وشه‌ی هیوا و حه‌ز و ترس. به‌ هیچ جۆرێك "ده‌روون" به‌های نییه‌. به‌مجۆره‌ ده‌توانین حه‌قیقه‌تی جوامێری به‌ وه‌ستاندنی ئازار به‌ ده‌ست بهێنین.


سانگای یه‌كه‌م
ئه‌و پێنج ڕاهیبه‌ گوێبیستی گوتاره‌ یه‌كه‌مینه‌كانی بودا بوون، ئه‌وان یه‌كه‌مین خانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یان به‌ناوی سانگا پێكهێنا. ئه‌وان كۆمه‌ڵه‌ باوه‌ڕدارێكی بودابوون. ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ پیاوه‌(دواتر ژنیش تێكه‌ڵیان بوو) ئه‌وان ڕاسته‌وخۆ له‌ بوداوه‌ ڕینووینی و ئامۆژگاریان وه‌رده‌گرت. ئه‌و كه‌سه‌ ڕاهیبانه‌( ئه‌م كه‌سه‌ ده‌ست له‌ خۆشی ژیان به‌رده‌ده‌ن و خۆیان بۆ ژیانی نه‌مری ئه‌و دونیا ته‌رخان ده‌كه‌ن) له‌ ژیانێكی زۆر ساده‌ و ساكار ده‌ژین. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ بودا له‌زه‌تی ژیانیان ره‌تكرده‌وه‌. هه‌میشه‌ عه‌بایه‌كیان ده‌پۆشی، جامۆڵكه‌یه‌كیان به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌گرت، له‌گه‌ڵ گوێزانێك ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ماڵیان به‌ جێهیشتووه‌. ئه‌و كه‌سه‌ ڕاهیبانه‌ له‌ باكور و خۆرهه‌ڵاتی هیندستان گه‌شتیان ده‌كرد، ئه‌وان یان به‌ ته‌نیا گه‌شتیان ده‌كرد، یاخود به‌ ده‌سته‌ی بچووك بچووك گه‌شته‌كانیان ده‌كرد. له‌ پێناو به‌ ده‌ستهێنانی ژمه‌ خواردنێكی بچووك له‌ خه‌ڵكی ده‌پاڕانه‌وه‌.

فێركارییه‌كانی بودا ته‌نیا بۆ كۆمه‌ڵه‌ ڕاهیبه‌كه‌ نه‌بوو چونكه‌ بودا ده‌ڵێت" بڕۆن ڕاهیبه‌كان، له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی ڕزقی زۆرینه‌، له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌. له‌گه‌ڵ جیهاندا هاوسۆزبن. له‌ پێناو خێر، له‌ پێناو خواوه‌ند و پیاوانه‌دا بڕۆن."

دوای نزیكه‌ی 50 ساڵ، بودا له‌ گوند و شاره‌كانی هیندستان ده‌هات و ده‌چوو. به‌زمانی خه‌ڵكی ده‌دوا، ئه‌و چه‌مكانه‌ی به‌كارده‌هێنا كه‌ هه‌مووان لێی تێده‌گه‌یشتن. گوندییه‌كانی فێركرد كه‌ چۆن ئاو له‌ بیره‌كان ده‌ربهێنن. ئه‌و داوای له‌ خه‌ڵكی ده‌كرد له ماڵه‌كانیان تۆی خه‌رده‌ل بچێنن چونكه‌ ئیتر كه‌سیان نامرێت. دایكان و باوكانیش به‌ درێژایی ژیانیان بیریان لای ئه‌و تۆیه‌ بوو به‌ڵام كه‌زانیان به‌ ده‌ست ناكه‌وێت ئه‌وجا تێگه‌یشتن هه‌مووان ده‌بێت بمرین.


مردن و نه‌مری
دوای ئه‌وه‌ی ناوبانگی بودا سه‌رجه‌م شار و وڵاتانی گرته‌وه‌، پادشاكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌ستان به‌ به‌خشینی كۆشك و باخچه‌ و ته‌لاری جوان، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بودا واز له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه‌كانی بهێنێت، بودا ڕازی بوو. به‌ڵام تاوه‌كو مرد به‌ زاهیدی ده‌هات و ده‌چوو، له‌ پێناو ژه‌مه‌ خواردنێكدا له‌ خه‌ڵكی ده‌پاڕایه‌وه‌.

یه‌كێك له‌ سه‌رنجڕاكێشترین خووه‌كانی بودا ئه‌وه‌بوو، دوای خواردنی نانی ئێواره‌وه‌، له‌ پرسیار و فێركردنی خه‌ڵكی ده‌وه‌ستا. هیچ وه‌ڵامێكی نه‌ده‌دایه‌وه‌. بودا له‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا له‌ شاری كوشینگاری هیندستان مرد. دوای ئه‌وه‌ی ژه‌مه‌ خۆراكێكی گۆشت و قارچكی پێوه‌ خوارد. هه‌ندێك له‌ راهیبه‌كان به‌ هۆی نزیكبوونه‌وه‌یان له‌مردن ڕشانه‌وه‌. به‌ڵام بودا له‌سه‌ر لا كه‌وت و ده‌ستی خسته‌ ژێر سه‌ری. له‌ ژێڕ لێوه‌وه‌ ئامۆژگاری ڕاهیبه‌كانی ده‌كرد" ئه‌ی ڕاهیبه‌كان ئێستا، قسه‌تان بۆ ده‌كه‌ن، هه‌موو شتێك شایانی وه‌رینه‌، بۆیه‌ به‌ باشی ئیش بكه‌ن."