05:24 - 09/05/2019
زانیارییه سه‌رنجڕاكێشه‌كان له‌باره‌ی فانۆسی ره‌مه‌زان
لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، ماڵ و شەقام و شوێنەكانی كاركردن و درەختەكان بەفانۆسی رەمەزان ده‌ڕازێرێنه‌وه و میدیاش وه‌ك سیمبوڵی هاتنی ئه‌م مانگه له پڕۆگرامه‌كان دایده‌نێن و هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه ئه‌م فانۆسه له پڕۆمۆی تی ڤی و ماڵپه‌ڕه‌كان زۆر به‌كاده‌هێنرێت، فانۆسی ره‌مه‌زانی پیرۆز به جۆرێكه دڵخۆشی دەخاتە دەرون و هیوا و هەستێكی خۆش لەرێگەی ڕووناكیەكەیەوە پەخش دەكات.
فانۆس چییه و چۆن بووه‌ته ره‌مزی ئه‌م مانگه؟ گێرانەوەكان دەربارەی مێژووی راستەقینەی فانوسی رەمەزان جیاوازن، بەڵام ئەمە بەمانای ئەوە نایەت كە دەستبەرداری فانوس بین كە دیمەنێكە لەدیمەنەكانی مانگی پیرۆزی رەمەزان و بۆتە سروشتێك لەلایەن زۆرینەی موسڵمانانی جیهان.
له‌م راپۆرته‌دا 10 زانیاری لەسەر فانوسی رەمەزان و مێژوویەكەی و واتاكەی هه‌یه،و پەیسەرپرێس لەبەر سەرنج راكێشی بابەتەكە وەری گێراوە بۆ سەر زمانی كوردی كه پێگه‌ی حه‌فریان بڵاویكردوه‌ته‌وه.
له خاڵەكاندا ئه‌و چیرۆكانه‌مان بۆ باسده‌كات كه چۆن به‌هۆیانه‌وه فانۆس بووه‌ته ره‌مزی ره‌مه‌زان و له مێژوه‌وه چۆن فانۆس وه‌ك پیرۆزی ره‌مه‌زان
ته‌ماشای كراوه.
1-وشەی فانۆس دەگەرێتەوە بۆ زمانی ئیغریقی كە بەواتای ڕووناكردنەوە دێت هەروەك لەژمارەیەك زمان فانوس پێی دەگوترێت " فیناس " .
2-میسر بە بەناوبانگ ترین وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دادەنرێت لەبەكارهێنانی فانوس لەمانگی رەمەزاندا، و منداڵان زۆرتر هەوڵی كڕینی دەدەن، بازرگانی فانۆس لەمانگی رەمەزان لەمیسر بەشێوەیەكی بەرچاو گەشە دەكات.
3-بەكارهێنانی فانوس دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فاتمیەكان كە لە مس دروست دەكرا و مۆمێك لەناویدا هەبوو، پاشان فانوس لە فافۆن و شوشەی رەنگاو رەنگ دروست دەكرا.
4-لەسەردەمی پێشوو، پێش بڵاوبونەوەی كارەبا منداڵان فانوسیان بەكاردەهێنا بۆ ڕووناكردنەوە لەشەقامە تاریكەكان، دوای بەربانگ لەشوێنێك كۆدەبوونەوە و لەگەڵ روناكی فانۆسەكانیان گۆرانیان دەگوت، یان یاریان دەكرد، و هەندێك جاریش دەچوون بۆلای كەسێكی بەتەمەن بۆ ئەوەی چیرۆكیان بۆ بگێرێتەوە، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی له دوایا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و بووه ره‌مزمی ره‌مه‌زان.
5-- زۆرینەی فانوسە نوێكان لەپلاستیك دروست دەكرێن و پاتریان تێدایە و شێوە و قەبارەی جیاوازیان هەیە.
6-یەكێك لە چیرۆكە گێردراوەكان سەبارەت بەدروستبوون وگەشەی فانوس دەڵێت یەكێك لە جێنشینەكانی دەوڵەتی فاتمی چۆتە دەرەوە بۆ ئەوەی مانگی رەمەزان ببینێت، ژمارەیەك منداڵ لەگەڵی چوونە دەرەوە بۆ ئەوەی رێگاكەی بۆ ڕووناك بكەنەوە و هەر منداڵێك فانوسێكی پێ بووە بەیەكەوە گۆرانی گوتۆتەوە كە تێیدا خۆشحاڵی خۆیان بەهاتنی مانگی رەمەزان پیشان داوە، له‌و كاته‌شه‌وه وه‌ك ره‌مزی هاتنی ره‌مه‌زان ته‌ماشاكراوه.
7-چیرۆكێكی تر هەیە دەڵێت یەكێك لەجێنشینەكانی دەوڵەتی فاتمی لەمیسر فەرمانی كردووە بە پیاوە بەتەمەنەكانی مزگەوتەكان كە فانۆس هەڵبواسن بۆئەوەی شەقامەكانی قاهرە ڕووناك بكەنە.
8-چیرۆكی سێیەم دەڵێت لەسەردەمی فاتمیەكان رێگە بە ئافرەتان نەدراوە لەماڵەكانیان بچنەدەرەوە تەنها لەمانگی رەمەزاندا نەبێت، و كەسێك لەپێش ئافرەتەكە رۆیشتووە و فانۆسێكی پێ بووە بۆ ئەوەی پیاوان ئاگادار بكاتەوە كە ئافرەتێك لەرێگە هەیە و لێی دووربكەونەوە.
9-چیرۆكێكی تر هەیە دەڵێت فانوس لاسایكردنەوەی قبتیەكانە و پەیوەندی بەكاتی سەری ساڵی زاینی و لەدایك بوونی مەسیحەوە هەیە، و تێیدا مۆمی رەنگا و رەنگ لەئاهەنگەكاندا بەكارهێندراوە.
10-فانوسی محه‌مه‌د سەڵاح یاریكەری یانەی لیڤەرپوڵ زۆرترین فرۆشی لەمانگی رەمەزان لەم ساڵدا هەبوو، زین عەبودە بازرگانی فانۆس لەمیسر رایگەیاند وەك بڵاوكراوەتەوە كە داواكاریەكی زۆر لەسەر فانوسی سەڵاح هەبوو زۆر بەخێرایی فرۆشرا بەپێچەوانەی هەموو فانۆسەكانی ترەوە، جەختیش لەوە دەكاتەوە كە بە پارچە بەسەر فرۆشیارانی پارێزگای فیوم دابەش دەكرێت، ئەو بازرگانە ئاماژە بەوەش دەكات كە فانۆسەكە لەتەختە دروستكراوە و وێنەیەكی محه‌مه‌د سەڵاحی یاریزانی لەسەر چاپ كراوە و نرخەكەشی گەیشتۆتە 75 جونەیهی واتا نزیكەی 4 دۆلار و نیو بەڵام فانۆسی چینی كە گۆرانی دەڵێت و دەروات گەورەكەی نرخی 180 جونەیهیە و بچوكەكەی نرخەكەی 160 جونەیهیە.