ڕاپۆرتی جیهانی

02:00 - 09/05/2019

ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی بۆته‌ به‌شێك له‌ هێزی ئه‌مریكا‌

پەیسەر

وڵاته‌ زلهێزه‌كانی جیهان هه‌میشه‌ كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كامیان چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌ ده‌ست ده‌هێنن. هه‌ندێكیش له‌و وڵاتانه‌ گوێ به‌ مردنی ئه‌و مرۆڤانه‌ ناده‌ن كه‌ به‌سه‌ر چه‌ك پێشكه‌وتووه‌كانیان تاقی ده‌كه‌نه‌وه‌. فرۆكه‌ی بی 52 یه‌كێكه‌ له‌ چه‌كه‌ به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكای زلهێز و له‌وه‌ی درووست كراوه‌، كه‌مترین جار یاخود نه‌بووه‌، كه‌ جه‌نگیان دۆڕاندبێت. ده‌كرێت ئێمه‌ بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ بۆچی ئه‌مریكا هێنده‌ بایه‌خ به‌م موشه‌كه‌ دوور مه‌ودایه‌ ده‌دات؟

 

درووستبوون
ئه‌م موشه‌كه‌ ناكرێت به‌ ئاسانی ئاراسته‌ی ئامانجه‌ سه‌ربازییه‌كان بكرێت، موشه‌كه‌كه‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی زیره‌كه‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌كرێت. ساڵی 1954 -1955 فرۆكه‌ی بی 52 هاته‌ ناو هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا. له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی بۆ مووشه‌كه‌كه‌ درووستكرا مه‌به‌ستیان هاویشتنی موشه‌كه‌ی ئه‌تۆمی بوو. به‌ڵام ئه‌مریكا بۆ مووشه‌كی ئاسایی سوودی لێوه‌رگرت.

ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ له‌ كاتی جه‌نگی سارد هاته‌ درووستكردن. توانای ئه‌م مووشه‌كه‌‌ له‌ كاتی به‌ردانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ئامانجه‌كان 32 ته‌ن (32هه‌زار كیلۆگرامه‌) پیشاندانی ئه‌م فرۆكه‌یه‌ و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1946 پاشان دواتر پێشكه‌وتنی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی. له‌ جۆری كۆتایدا كۆپییه‌كه‌ی خرایه‌ به‌ر چاو به‌ (YB52) باڵه‌كانی خوار بوون. یه‌كه‌مین فڕینی خۆی له‌ نیسانی 1952 تاقیكرده‌وه‌. دواتر ویستیان چه‌كی ئه‌تۆمی پێ بگوێزنه‌وه‌. دواتر به‌شداری چه‌ندین جه‌نگی كرد و چه‌ندین مووشه‌كی ئاسایی گواسته‌وه‌.

به‌كارهێنان
له‌ جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو فرۆكه‌كانی بی 52 كاتێك ده‌یانه‌ویست پێگه‌كانی عێراق بكه‌نه‌ ئامانج 40% ی بۆمبارانه‌كان له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م جۆره‌ فڕۆكانه‌وه‌ ئه‌نجام دران. پاشان له‌ هێرشی سه‌ربازی یوگوسلاڤیا له‌ جه‌نگی كۆسۆڤۆ موشه‌كی كروزیان به‌كارهێنا.
درێژی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ 49 مه‌تره‌ و پانیه‌كه‌ی 50 مه‌تره‌ و هه‌ر چوار باڵه‌كه‌ی ئیگزۆی خۆی هه‌یه‌.

خێرای ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ له‌ كاتژمێرێكدا هه‌زار و 14 كلیۆمه‌تر ده‌بڕێت. به‌ڵام ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 12هه‌زار و 870 كلیۆمه‌تر به‌ بێ سووته‌مه‌نی بڕوات. ئه‌و ده‌توانێت چوار هه‌زار و 536 كلیۆ هه‌ڵگرێت. ده‌شتوانێت تاوه‌كو به‌رزی 50 هه‌زار پێ كه‌ ده‌كاته‌ 15 هه‌زار و 240 كیلۆمه‌تر به‌رز بێته‌وه‌.

فرۆكه‌ی هه‌ڵگری موشه‌كی بی 52 به‌هۆی سیستمی ڕاداره‌كه‌یه‌وه‌ تاوه‌كو به‌رزی 10 میل له‌ زه‌وی نزیك بێته‌وه‌. به‌ڵام فڕۆكه‌كه‌ ناتوانێت بنێشێته‌وه‌، كاپتنه‌كانی فڕۆكه‌كه‌ ده‌بێت دووربینی شه‌و به‌كار بهێنن بۆ نیشتنه‌وه‌.

 

ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ كاپیتنی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ له‌ شه‌ش كه‌س پێكدێن و له‌ دوو وه‌جبه‌ی سندووقی لێخوڕێن سه‌رده‌كه‌وتن. به‌ڵام ئێستا بۆته‌ پێنج كه‌س ئه‌وانه‌ش:
سه‌رۆكی فڕۆكه‌كه‌
یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی
ئه‌فسه‌ری جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی
ڕێنیشانده‌ر

ئه‌فسه‌ری ڕادار كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ هاویشتنی موشه‌كه‌كان.
ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ ده‌توانێت 51 موشه‌ك هه‌ڵگرت هه‌ر موشه‌كێكیش 227 كیلۆ گرامه‌ له‌گه‌ڵ 30 موشه‌كی هێشووی(عنقودی) و موشه‌كی كروز.
له‌ ئێستا ئه‌مریكا خاوه‌نی 44 فڕۆكه‌ی بی 52ه‌و پێشبینی ده‌كرێت تاوه‌كو 50ساڵی داهاتوو ئه‌م جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌ خزمه‌ت بكات.

جه‌نگی ڤێتنام
له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ڕووداوه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا 28 فڕۆكه‌ی بی 52 ئاماده‌كرا تاوه‌كو 24 موشه‌كی 340 كلیۆگرامی بگوازنه‌وه‌. ئه‌مریكا ناوی ئه‌و هێرشه‌ی نا" كه‌نداوی باشووری" هێرشه‌كه‌ش ساڵی 1964 خۆیان بۆ ئاماده‌كرد. له‌ 18ی ته‌مموزی 1965 یه‌كه‌مین ده‌رچوونی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان ئه‌نجامدرا. له‌و هێرشه‌دا نزیكه‌ی 30 موشه‌كى به‌سه‌ر بنكه‌كه‌كانی حیزبی شیوعی باشووری ڤێتنام به‌ردایه‌وه‌. هه‌موو فڕۆكه‌كان به‌ سه‌ركه‌وتووی ئامانجه‌كانیان پێكا جگه‌ له‌ یه‌ك فرۆكه‌ نه‌بێت كه‌ به‌هۆی كێشه‌ی هونه‌رییه‌وه‌ نه‌یتوانیبوو بفڕێت. ئه‌و چالاكییه‌ 13 كاتژمێری خایاند. به‌ڵام هێزه‌كانی ڤێتنام به‌ هێرشه‌كه‌یان زانی و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانیان چۆڵكرد. ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌مریكا گومانی لا دروست بێت كه‌ هێزه‌كانی ڤێتنام چۆن زانیوویانه‌ هێرشیان ده‌كرێته‌ سه‌ر؟.

له‌ نێوان 18-29ی كانوونی یه‌كه‌می 1972 هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا 729 هێرشی ئاسمانیان له‌ ماوه‌ی 12 رۆژدا ئه‌نجامدا و 42 جۆری فڕۆكه‌ به‌كارهێنران. له‌ماوه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌دا 15 فرۆكه‌ی جۆری بی 52 خرانه‌ خواره‌وه‌. به‌ڵام ڤێتنام ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌دا 34 فڕۆكه‌یان خستۆته‌ خواره‌وه‌.

 

 

جه‌نگی كه‌نداو
له‌ ساڵی 1990 فڕۆكه‌كانی بی 52 گرنگترین فڕینه‌كانی خۆیان ئه‌نجامدا و له‌ماوه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر پێگه‌كانی عێراق هه‌زار و 620 جار فڕین.

سه‌ره‌تا له‌ 16ی كانوونی دووه‌می 1990 فڕۆكه‌یه‌كی بی 52 له‌ بنكه‌ی پاركسدایلی لویزیانا سووته‌مه‌نی پێویستی كرد به‌ره‌و لێدانی بنكه‌كانی عێراق به‌ڕێكه‌وت. له‌و گه‌شه‌دا ماوه‌ی 35 كاتژمێری پێچوو. فڕۆكه‌كه‌ 14 هه‌زار میلی بڕی له‌ ناو تۆماری فڕۆكه‌وانیدا فڕۆكه‌كه‌ به‌ ناوی فۆڵكانه‌وه‌ ناونووس كراوه‌. فڕۆكه‌كان به‌ بنكه‌ی ئاسمانی جه‌ده‌ له‌ سعودیه‌وه‌ ده‌فڕین، هه‌ندێكی دیكه‌شیان له‌ ئیسپانیاوه‌ ده‌هات. له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌دا فڕۆكه‌كان به‌ نزمی بۆردومانیان ده‌كرد. هێرشه‌كانی سه‌ر به‌غدای پایته‌ختی به‌غدا له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ 153 موشه‌ك به‌ردایه‌وه‌. قورسی هه‌ر موشه‌كێكش 750 كلیۆ بوو. ئه‌مه‌ش وایكرد وره‌ی سه‌ربازانی عێراقی نه‌مێنێت.

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانی حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی به‌غدا، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه‌ فڕۆكه‌ی بی 52پێكراوه‌. بۆ ڕاستی ئه‌و ڕووداوه‌ش فڕۆكه‌وانێكی عێراقی به‌ناوی خدای حاجب فڕۆكه‌كه‌ی خستۆته‌ خواره‌وه‌ و خۆیشی فرۆكه‌یه‌كی جۆری میگ 29ی پێبووه‌. به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ڵامی ڕاپۆرته‌كه‌یان دایه‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌مریكیه‌وه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ته‌قه‌ی لێكراوه‌ و به‌ سه‌لامه‌تی نیشتۆته‌وه‌.

خزمه‌تكردن به‌رده‌وامه‌
له‌ 25ی ئازاری 1999 كاتێك هاوپه‌یمانان جه‌نگیان له‌ سڕبیا ڕاگه‌یاند، فڕۆكه‌كانی بی 52 چه‌ندین پێگه‌ی كۆماری یوگسلاڤیای فیدراڵیان بۆمبارانكرد. ئه‌و هێرشانه‌ش له‌ جه‌نگی كۆسار بینران. له‌ هه‌مان كاتدا فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ جه‌نگی ئه‌فغانستان به‌شداریان به‌ بی 52 كرد. چه‌ندین فڕۆكه‌ی بی 52 هێرشیان كرده‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی قاعیده‌ له‌ ئه‌فغانستان. به‌ هه‌مان شێوه‌ 20ی ئازاری 2003 فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر له‌ 100 مووشه‌كیان ئاراسته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراقكرد و به‌و هێرشانه‌ش هێزه‌كانی عێراقیان شپرزه‌ كرد.

له‌ ساڵی 2016دا هێزه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ندین موشه‌كی بی 52ی نارد بۆ قه‌ته‌ر تاوه‌كو به‌شداری جه‌نگی دژه‌ داعشی پێبكه‌ن. سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ 18ی نیسان/ 2016  بۆ یه‌كه‌مجار، مۆڵگه‌كانی داعشییان به‌ فڕۆكه‌ی ب 52 بۆردومانكردووه‌. گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ستیڤ وارێن،  سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ و به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بی 52 رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ی جه‌نگی بی 52، یه‌كه‌م گورزی ئاسمانی، له‌ دژی چه‌كدارانی داعش له‌ عێراق وه‌شاند. ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ پێشتر له‌ شه‌ڕه‌كانی ڤێتنام و ئه‌فغانستانیش به‌كارهێنراوه‌، مه‌به‌ستیش له‌ به‌كارهێنانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌، بۆ پێكانی ئامانجه‌ ورده‌كانه‌ و ئه‌و بۆمبانه‌ ئاراسته‌ ده‌كات، كه‌ تا كاتی پێكانی ئامانجه‌كانییان له‌ ژێر كۆنتڕۆڵدان.له‌و گورزه‌ ئاسمانییه‌یدا، كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داعش، له‌ نزیك شاری موسڵی سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا كراوه‌ته‌ ئامانج. به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بی 52 له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، به‌ دووه‌مین جار هه‌ژمار ده‌كرێت و پێشتریش له‌ ئۆپراسیۆنی ئازادكردنی عێراق له‌ ساڵی 2003 به‌كارهێنراوه‌.

جۆره‌كانی
XB52 : فرۆكه‌ی ئه‌زموونین هه‌ڵگری ده‌زگای ساده‌ن، ئه‌مه‌ وه‌كو فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌زموونی سه‌ره‌تای درووستكرا.
YB52 : تاكه‌ فرۆكه‌یه‌ كه‌ بۆ ئامرازی سه‌ربازی درووستكراوه‌.
B52A : له‌ فڕۆكه‌ یه‌كه‌مینه‌كانی وه‌ربه‌هێنانه‌ كه‌ پێشتر سێ دانه‌ی لێ درووستكرابوو ئه‌وه‌ش كۆمپانیای بۆینگ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌زموونی فڕین درووستیكرد.
B52B: یه‌كه‌مین فرۆكه‌یه‌ كه‌ خرایه‌ به‌رده‌ست، 50 دانه‌ی لێ درووستكرا.
NB52B : فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌زموونییه‌، ناسا گرتیه‌ خۆی و بۆ یه‌كه‌مین جار ساڵی 2004 ئیشی پێكرا.
B52C : به‌ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی موشه‌كی دوور مه‌ودا درووستكرا.
B52D: موشه‌كه‌كانی دوور هاوێژن و یه‌كه‌مجار له‌ جه‌نگی ڤێتنام به‌كارهێنرا.
B52E: ئه‌م جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ورد ئامانجه‌كانی ده‌پێكێت.
B52F : مه‌كینه‌ی جی 57-پ-43 ده‌بلیۆ خرایه‌ سه‌ر تاوه‌كو دوورتر بفڕێت.
B52G : چه‌كێكی ستراتیژیییه‌ و یه‌كه‌مین جار 193 دانه‌ی لێ درووستكرا.
B52H: كۆتا ڤێرژنی جۆری فرۆكه‌یه‌ كه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی تێدا خراوه‌ته‌ كار.

ڕووداوه‌كان
له‌ ساڵی 1957 فڕۆكه‌یه‌كی بی 52 له‌ نزیك مۆریل كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و بووه‌ هۆی مردنی هه‌شت كه‌س ته‌نیا یه‌ك كه‌س ڕزگاری بوو.
له‌ 11ی شوباتی 1958 به‌ هۆی به‌فربارینه‌وه‌ له‌ ویلایه‌تی ساوس داكوتا فرۆكه‌یه‌ك كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و سێ كه‌س له‌ تیمی فڕۆكه‌وانی مردن.
24ی كانوونی دووه‌می 1961 له‌ ولایه‌تی كارۆلینا فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وته‌ خواره‌وه‌ كه‌ هه‌ڵگری موشه‌كی ئه‌تۆم بوون، دوو موشه‌كه‌كه‌ ته‌قینه‌وه‌ و تاقمه‌كه‌ی مردن.
17ی كانوونی دووه‌می 1966 له‌ ناوچه‌ی پالۆماریس ئیسپانیا فڕۆكه‌یه‌كی بی 52 له‌گه‌ڵ گوێزه‌ره‌وه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی فڕۆكه‌ پێكیاندا.
له‌ 19ی ئایاری 2016 فڕۆكه‌یه‌كی بی 52 له‌ بنكه‌ی ئاسمانی گوام له‌ ئه‌مریكا كه‌وته‌ خواره‌وه‌. تیمه‌ فرۆكه‌وانیه‌كه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان حه‌وت كه‌س بوون. توانیان خۆیان ڕزگار بكه‌ن. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌و ڕووداوه‌ به‌رده‌وامه‌.