"سوپاس بۆ هه‌مووان بۆ گرنگیپێدانیان، كه نه‌یانویست من بكوژرێم، ئه‌مه واته من هه‌ڵناستم به كارى خۆم".ئه‌مه گوته‌ى چالاكوان ئه‌یاد به‌غدادییه له‌سه‌ر تویته‌رى خۆى، دواى ئه‌وه‌ى زانى كه ئه‌مریكا هۆشدارى به نه‌رویج داوه، كه گیانى به‌غدادى له مه‌ترسییه‌كانى سعودیه پارێزراو بێت و چاره‌نوسى هاوشێوه‌ى جه‌مال خاشقچى لێ نه‌یه‌ت كه لاشه‌كه‌ى بوو به‌هه‌واو نه‌دۆزرایه‌وه. ئه‌یاد به‌غدادى چالاكوانى دیارى به ره‌گه‌ز فه‌له‌ستیینییه، له شۆڕشه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بى ئه‌و به دروشم و نوسین و تویته‌كانى، رۆڵى گه‌وره‌ى گێڕا‌و ره‌خنه‌گرێكى سه‌رسه‌ختى ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌به، به پله‌ى یه‌كه‌م ره‌خنه‌گرى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌یه، بۆیه ئێستا وڵاتان هۆشداریده‌ده‌ن له‌وه‌ى چاره‌نوسى هاوشێوه‌ى چاره‌نوسى جه‌مال خاشقچى بێت، كاتێك له‌ناو كونسوڵخانه‌ى سعودیه له ئه‌سته‌نبوڵ سه‌رنگوم كرا. ئه‌و تویته‌ى به‌غدادى كه تێیدا سوپاسى ئه‌و وڵاتانه‌ى كردووه كه گیانى ئه‌ویان پاراستووه، به‌ر ئه‌نجامى بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانیا بوو، كه راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبوو، ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكى، وڵاتى نه‌رویژى ئاگاداركردووه‌ته‌وه، له هه‌ڕه‌شه‌كانى سعودیه كه چاوڕوانكراوه رووبه‌ڕووى ئه‌یاد به‌غدادى ببێته‌وه، له چوارچێوه‌ى سیسته‌مى په‌نابه‌رى ده‌ژى. به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه، به‌غدادى به یه‌كێك له‌و چالاكوانانانه داده‌نرێت كه ره‌خنه‌ى توند له شازاده‌ى جێنیشنى سعودى ده‌گرێت، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، چه‌ند كه‌سێك له ده‌سه‌ڵاتى نه‌رویژى سه‌ردانى ماڵى به‌غدادییان كردووه له 25ى مانگى رابردوو، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه ئه‌و چالاكوانه شوێنێكى ئارامى وه‌رگرتووه، به‌ڵام مه‌ترسى چاوه‌ڕوانكراوى له‌سه‌ره كه سه‌رچاوه‌كه‌ى مه‌ترسییه‌كه‌ش له‌لایه‌نێكى دیارینه‌كراوه‌وه‌یه. ده‌سه‌ڵاتى نه‌رویژى به ئه‌یاد به‌غدادییان گوتووه، كه به هه‌ڕه‌شه‌كانیان زانیوه، له‌رێگه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى بیانى، كه به‌پێى رۆژنامه‌ى گاردییان ئه‌و ده‌زگایه سى ئاى ئه‌ى ئه‌مرییكیه، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا به‌غدادى به رۆژنامه‌كه‌ى گوتووه، من تێده‌گه‌م كه دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى سعودیه‌م، به‌ڵام بچوكترین بیرۆكه نییه كه ئه‌نجامى بده‌م"، ده‌سه‌ڵاتى نه‌رویژى جه‌ختى له‌وه‌كردبووه‌وه، كه ئه‌وان بابه‌ته‌كه‌یان به جددیه‌تى ته‌واو وه‌رگرتووه. به‌غدادى هه‌روه‌ها گوتوویه‌تى"له راستیدا هاتن بۆ لام، ئه‌وان ئاماده‌باش بوون، دوو تیم هاتن، بۆ ماڵه‌كه‌م، تیمێكیان بۆ گواستنه‌وه و تیمه‌كه‌ى دیكه‌ش بۆ دڵنیایى بووه تا بزانن كه‌س به‌دوایان نه‌كه‌وتووه".گاردیان ده‌ڵێت، باڵیۆزخانه‌ى سعودیه له واشنتن هیچ كۆمنێتێكى نه‌بووه، له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه پێش بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه، له‌كاتێكدایه سى ئاى ئه‌ى ره‌تیكردووه‌ته‌وه، كۆمێنت بدات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. به‌پێى شیكارى گاردییان ئه‌و هه‌نگاوه‌ى هه‌واڵگرى ئه‌مریكى به ئاگاداركردنه‌وه‌ى نه‌رویج، ماناى ئه‌وه نییه كه به‌غدادى له چاره‌ى نوسرابێت كه رووبه‌ڕووى مه‌ترسى بووبێته‌وه، به‌ڵكو سیاسه‌تى ئه‌مریكى له‌چوارچێوه‌ى كارى هه‌واڵگرى و فه‌رمانى ژماره 191 دایه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌ركێكى قانونییه كه ئه‌مریكا هه‌ستێت به ئاگاداركردنه‌وه‌ى نه‌رویج. به‌پێى ئه‌و بڕیاره هه‌واڵگرى ئه‌مریكا هۆشداریده‌دات، له حاڵه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌و زانیارى متمانه‌پێكراو و دیاریكراو، وه هه‌وڵى هه‌ڕه‌شه‌كه دیاریده‌كات، یاخود بریندارى جه‌سته‌یى مه‌ترسیدار، یاخود رفاندن له‌لایه‌ن كه‌سێك یان كۆمه‌ڵه كه‌سێكه‌وه. ئه‌یاد به‌غدادى چالاكوان، له فه‌له‌ستین له‌دایك بووه، ئه‌و هه‌وادارى زۆرى له ده‌وره‌ى خۆى كۆكرده‌وه له‌كاتى شۆڕشه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى به تویت و په‌یامه‌كانى ره‌خنه‌ى توندى ئاڕاسته ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كرد، له تویته‌رى خۆى به زمانه‌كانى عه‌ره‌بى و ئینگلیزى تویت ده‌كات و ره‌خنه ده‌گرێت هه‌زاران كه‌س سه‌رنج ده‌ده‌ن له‌سه‌ر تویته‌كانى. به‌غدادى له‌ماوه‌ى رابردوو هاشتاگێكى بڵاوكرده‌وه، به‌ناوى(رێبه‌ریى سته‌مكارانى عه‌ره‌ب) كه به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو پێشوازى لێكرا و بڵاوكرایه‌وه، به‌غدادى به‌یانى به‌هارى عه‌ره‌بى بڵاوكرده‌وه، كه ناوى نابوو لیبراڵیه‌تى ئیسلامى، به‌غدادى له ساڵى 2015 داواى مافى په‌نابه‌رى سیاسى كرد له نه‌رویژ، دواى ده‌ستگیركردن و ده‌ركردنى له ئیمارات وه ناچاركردنى به جێهێشتنى وڵات بێ تۆمه‌ت و دادگاییكردن. چیرۆكى به‌غدادى بۆ 30ى نیسانى 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك تویتى كرد، ده‌رباره‌ى مردنى چالاكوانێكى میسرى به‌ناوى سه‌برى، بۆ رۆژى دواتر ده‌سه‌ڵاتى كۆچى ئیماراتى دوو بژارده‌یان خسته به‌رده‌م به‌غدادى (ده‌ستگیركردن یاخود جێهێشتنى وڵات) به‌غدادى دووه‌میانى هه‌ڵبژارد. له ئۆكتۆبه‌رى 2014 به‌غدادى له نه‌رویژ ده‌ركه‌وت، به دیاریكراوى له كۆڕبه‌ندى ئۆسلۆ بۆ ئازادى له ناوه‌ندى په‌نابه‌ران له نه‌رویج ده‌ژییا، هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ى له مالیزیا ده‌ژییان، ئه‌یاد به‌غدادى ده‌ڵێت، حكومه‌تى سعودیه به هه‌موو تواناى خۆى هه‌وڵى بێده‌نگكردنى چالاكوانانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته، ده‌یه‌وێت ئاستێكیان بۆ دابنێت، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كێشه‌یه‌ك كه رووبه‌ڕووى بن سه‌لمان بووه‌ته‌وه زیاتر بوونى ژماره‌ى زانا سعودییه‌كانه كه له وڵات هه‌ڵاتوون، ئه‌وانه كه‌سانى چالاكن له بوارى سیاسى،"ئه‌مه كێشه‌ى ماوه درێژه بۆ بن سه‌لمان".
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت