02:55 - 07/05/2019
ئه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ئه‌م میدیایه ده‌كه‌ن كێن؟
زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سانی كه‌م ئه‌ندام دابه‌ش ده‌كرێت
بزانه مه‌رجه‌كانی چین
ئه‌م جۆره مانشێتانه ڕۆژانه به‌رچاومان ده‌كه‌وێت،
كاتێكیش كلیك له‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه ده‌كه‌یت، ته‌ماشا ده‌كه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندی به
هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه به‌ڵكو حكومه‌تی كۆدیڤوار بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی داوه.
لێره‌و و له‌وێ ئه‌وانه‌ی به كاری میدیایه‌وه سه‌رقاڵن گوێبیستی چه‌مك یان ده‌ربڕینی
میدیای زه‌رد بوون. میدیای زه‌رد له هه‌موو وڵاتێكدا تۆقێنه‌ری سیاسی، بازرگان،
هونه‌رمه‌ند و وهرزشوانهكانه. ئه‌م میدیایه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ورژاندنی
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سێكسی بهێنێته ئاراوه. هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌یانه‌وێت
ڕووداوه‌كان گه‌وره بكه‌نه‌وه. هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه
خوێنه‌ر بۆ بابه‌ته‌كانیان درووست بكه‌ن.
دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند دێره‌ی سه‌ره‌وه
ده‌بێت بپرسین میدیای زه‌رد چییه؟ ئایا به‌راستی ده‌یانه‌وێت زیادڕه‌وی بكه‌ن له
بابه‌ته‌كانیان؟ بۆچی هه‌ركاتێك بابه‌تێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و ئابڕووچوون ده‌وروژێنن
تۆمه‌تیان ده‌درێته پاڵ؟ ئه‌و ڕاستییه چییه كه ناوی لێنراوه میدیای زه‌رد؟
ئایا هه‌ر ئه‌وه‌یه كه بابه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر كاغه‌زێكی زه‌ردی هه‌رزان چاپ ده‌كه‌ن؟
پێناسه‌كانی
1- میدیای زه‌رد كه‌مترین ڕاستگۆی و وردبینی تێدایه. ئاره‌زووی تێكدان و زیادڕه‌وی ده‌كه‌ن. ئه‌م میدیایه پشت به ده‌نگۆ و هه‌واڵی ناڕاست و هه‌واڵی درووستكراو ده‌به‌ستێت.
2- میدیای زه‌رد جۆرێكه له ئیشی ڕۆژنامه‌وانی گرنگی به بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی تاوان و توندوتیژی و سێكسی ده‌ده‌ن، به بێ ئه‌وه‌ی گرنگی به ویژدان و باری ده‌روونی خوێنه‌ر و كۆمه‌ڵگه بده‌ن.
3- میدیایی زه‌ردی یان میدیای ئابڕووبه‌ر، ڕزق و ڕۆزی له‌سه‌ر هه‌واڵی ئابڕووبه‌رانه‌ی كۆمه‌ڵگه و زانیاری بێ واتا و هه‌ڵه‌یه. زۆربه‌ی مادده میدیاییه‌كانی یان درزاوه یاخود له میدیایی دیكه‌وه وه‌رگیراوه، به تایبه‌تی له ڕۆژگاری ئه‌مرۆدا له په‌یج و ئه‌كاونتی خه‌ڵكیه‌وه ده‌هێنرێن و بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
4- میدیای زه‌رد ئه‌و میدیاییه ئه‌وه‌ی به‌لایه‌وه گرنگه هێنانی زانیارییه نه‌وه‌كو ئه‌وه‌ی بزانێت هه‌واڵه ڕاسته یان درۆ و یاخود به‌و زانیارییه‌ی ده‌ستی كه‌وتووه بگاته ئه‌نجامێك.
5- میدیای زه‌رد، ئه‌و چه‌مكه له كۆندا (گۆڤار و رۆژنامه‌كان) بابه‌ته‌كانی تێدا بڵاو ده‌كرده‌وه. ئه‌وان ته‌نیا هه‌واڵی سێكسی و تاوان و ژیانی رۆژانه‌ی كه‌سانی به‌ناوبانگیان بڵاو ده‌كرده‌وه. ئه‌م میدیایه زیاتر پشت به وێنه ده‌به‌ستێت.
6- میدیای زه‌رد ئامانجی سه‌ره‌كی به پله‌ی یه‌كه‌م، كۆكردنه‌وه‌ی پاره و قازانجه. بۆیه ئه‌وه‌ی بایه‌خی پێده‌ده‌ن نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه تاوه‌كو زۆرترین خوێنه‌ر به‌ده‌ست بهێنن.
7- میدیایی زه‌رد چه‌مكێكه بۆ تێكدانی كاری رۆژنامه‌وانی، ئه‌و كاره‌ش به زیادڕه‌وی له زانیاری و تێكدانی ژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئایا هه‌موو كه‌سێك دژی میدیای زه‌ردین؟ تا چه‌ند ئه‌م
میدیایه له‌ناو خه‌ڵكیدا گرنگی پێده‌درێت؟
ڕووسیا له پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌یه كه گرنگی
به میدیای زه‌رد ده‌ده‌ن و زۆرترین فرۆشی بڵاوكراوه‌كانی ڕووسیا له میدیای زه‌رددایه.
ئه‌م میدیایه بۆیه له ڕووسیادا زۆر به‌ربڵاوه چونكه سه‌رده‌مانێك له لایه‌ن
یه‌كێتی سۆڤێته‌وه پاره‌ی بۆ دابین ده‌كرا. به‌ڵام له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
كاتێك چه‌مكی میدیایی زه‌رد هاته نێو فه‌رهه‌نگی ژیانی خه‌ڵكیه‌وه بووبه دیارده‌یه‌كی
نوێ، مشتومڕێكی زۆری به دوای خۆیدا هێنا. به تایبه‌تی له ڕووی سیاسی و زمانه‌وانی
و باسكردن له میدیای ئازاد، به‌ڵام دواتر به شێوه‌یه‌كی باش هاته ناوخهڵكیهوه
. هه‌رچه‌نده ئه‌و كاره‌ش ئاسان نه‌بوو، چونكه ژینگه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
خێڵه‌كییه و زۆر زانیاری و ئابڕووچون ده‌بێته هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاوه‌كو
ڕاده‌ی كوشتن ده‌چێت. ئه‌م جۆره میدیایه زۆرجار كاتێك ده‌خرێته سه‌ر كاغه‌ز به
نرخێكی هه‌رزان ده‌فرۆشرێت، ته‌نیا له پێناو ئه‌وه‌ی زۆرترین تیراژی لێ بفرۆشرێت.
ناكرێت له میدیای زه‌ردا دیكتاتۆری وڵاتان له‌بیر بكرێت، چونكه هه‌ندێك جار خودی
دیكتاتۆره‌كان دنه‌ی ئه‌و میدیایانه داوه‌ی تاوه‌كو نه‌یارانیان بشكێنن.
له ئه‌مریكاش میدیای زه‌رده ده‌ستێكی درێژی هه‌بوو بۆ
ئه‌وه‌ی سه‌ركێشییه سۆزدارییه‌كانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌مریكا بیڵ كلینتۆن
ئاشكرا بكات.
میدیای زه‌رد
توانی ئه‌وه بڵاو بكاته‌وه كه دوو ژن سكاڵایان لەسەر (بیل كلنتۆن)ی سەرۆكی پێشووی
ئەمەریكا هەبوو كاتێك كە حاكمی ویلایەتی (ئەركەنساس)بوو كاتێك بووە سەرۆك لە لایەن
(باوڵا جۆنز)ەوە سكاڵای هاتەسەر كە دەستدریژی سێكسی كردوەتە سەر، دوای ئەوەش بووە
سەرۆك كێشەو ئابڕوچەنەكانی تایبەت بە (مۆنیكا لوینسكی) خەریك بوو لە سەرۆكایەتی
دووری بخاتەوە ئەگەر ئەو كارانەی لە دەرەوی كۆشك ئەنجام نەدایە. (توماس جیفرسۆن) پێنج
منداڵی هەبووە لە دۆستە ڕەشەكەی (سالی هیمنجس) هەروەها (جۆن كیندی) پەیوەندی زۆری
لەگەڵ (مارلین مۆنرۆ) هەبووە. هه‌موو ئه‌و ئابڕووبردانه له لایه‌ن میدیای زه‌رد
بڵاو كراوه‌ته‌وه.
وردبینی و رۆژنامه‌وانی له به‌های هه‌واڵ كه‌مده‌كاته‌وه؟
ده‌بێت ئه‌وه بزانین هه‌رسكردنی چه‌مكی میدیای زه‌رد له
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیكه ده‌گۆڕێت. هه‌ربۆیه ده‌بێت خۆپارێز
بین له میدیای زه‌رد. پێویسته رۆژنامه‌ی رۆڵی هه‌بێت له خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا،
بۆیه ده‌بێت ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه. ڕاستی تێدا بێت. له كاتێك زۆرێك
له خه‌ڵكی میدیای زه‌رد ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه. چونكه هه‌ست و سۆزی خوێنه‌ر دهورژێنت
بێ ئه‌وه‌ی راستی له زانیارییه‌كانیان هه‌بێت.
له ساڵی 1998 كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌مریكی ئازاد
یادی 115 ساڵه‌ی میدیای زه‌ردی كرده‌وه. ئه‌وان ناونیشانی بڵاوكراوه‌كه‌یان كرد
به" مه‌ودایه‌ك له‌نێوان میدیای زه‌رد راستگۆ و خه‌یاڵی" له‌وێدا هاتووه هه‌موو جیهان تۆمه‌تباری میدیای زه‌رد
ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی ته‌نیا ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی و دزی و پاره
به هه‌ده‌ردانه.
بۆچی ناویان نا میدیای زه‌رد؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ته‌نیا رۆژنامه‌وگۆڤار هه‌بوون،
بۆیهكهمینجاریش له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی رۆژنامه‌كان بڵاوكرایه‌وه ناوی نرا رۆژنامه‌ی
زه‌رد. به‌ڵام كاتێك ته‌كنه‌لۆژیا هات و بواری میدیا فراوانبوو، پێگهئهلیكترۆنییهكان
و پێگه میدیایه‌كان هاتنه ئاراوه به هه‌موویانه‌وه توانیان میدیای زه‌رد
پێكبهێنن به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه زانیاری نادروست ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
میدیای زه‌رد بۆیه‌كه‌مینجار له ساڵی 1896 كه‌وته سه‌ر
زاران. چونكه له‌و ساڵه‌دا كێبڕكێیه‌كی توند له نێوان دوو رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی
نیویۆرك هه‌بوو، ئه‌وانه نیویۆرك وۆرڵد و نیویۆرك جۆڕناڵ- ئه‌مریكان هه‌بوو.
ڕووداوه‌كه كاتێك هاته ئاراوه جۆزیف پۆلیتزه‌ر چاپكه‌ر
و بڵاوكرهوهی رۆژنامه‌كان ده‌ستی كرد به كڕینی رۆژنامه‌ی نیویۆرك وۆرڵد له‌ساڵی
1883 ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌دا بوو كه راپۆرته‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه جێگه‌ی
تێڕامانبوو. له‌وێوه ئه‌و رۆژنامه‌یه نازناوێكی باشی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ركرد.
ڕۆژنامه‌كه دواتر وێنه‌ی منداڵێكی دانا له‌سه‌ری نووسرا" منداڵی زه‌رد"
كه هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ " ڕیچارد ئاوت كه‌وڵت" كێشابووی. ئه‌و
مندالهش ناونرا" میكی دوگان" بۆیه‌كه‌مینجار له ساڵی 1896 وێنه‌ی ئه‌و
منداڵه بڵاوكرایه‌وه. كه جلێكی زه‌ردی له‌به‌ر بوو. به دوو گوێی گه‌وره و
ددانێكی گه‌وره و ڕه‌خنه‌كانی خۆی بڵاوده‌كرده‌وه.
ئه‌م وێنه‌یه ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد، ئه‌وه‌ش
وایكرد رۆژنامه‌كه زۆرتر بفرۆشرێت. دواتر كۆپی "منداڵی زه‌رد" كه‌وته‌سه‌ر
یاری كاغه‌زین، بوكهكهڵه، جگه‌ره. ئه‌م دیارده‌یه له‌لایه‌ن ویلیا‌م راندۆڵف هیرست كه دامه‌زرێنه‌ری رۆژنامه‌ی" سان فرانسیسكۆ ئیگزامینه‌ر" هه‌ستا
به‌وه‌ی كه رۆژنامه‌ی "نیویۆرك جۆڕناڵ" بكڕێت و ببێته ڕكابه‌ری
رۆژنامه‌ی نیویۆرك وۆڕڵد، تاوه‌كو هێرشی توندیان بكاته سه‌رو هه‌واڵی و‌ر ژێنه‌ر بڵاو بكاته‌وه.
هێرست هه‌ستا به پێشكه‌شكردنی چه‌ندین وێنه‌ی " مناڵه
زه‌رده‌كه" بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به‌ره‌و پێش بچێت ناچاربوو كه نیگاركێشێكی
دیكه دابمه‌زرێنێت تاوه‌كو شوێن به رۆژنامه ڕكابه‌ره‌كه‌یان له‌ق بكات.
ئیدی لێره‌وه‌ی ئاگرێكی بێ ئامان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی
وێنه‌ی منداڵه‌كه زردهكه به‌رپابوو، هه‌ندێك له ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌و سه‌رده‌مه
به شه‌ڕی مناڵه زه‌رده‌كه ناویان ده‌برد. بۆیه ئه‌و شه‌ڕه وایكرد هه‌ردوو لا
له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی كاریكاتۆری زیاتر ڕاستگۆی و پاكێتی له میدیا له
ده‌ست بدرێت. هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه ڕه‌خنه‌گر و ڕۆژنامه‌نووسی به توانا
"ئارڤین ووردمان" هه‌واڵسازی ئاژانسی نیویۆرك پرێس هه‌ولێدا بۆ ئه‌م شه‌ڕه
ڕۆژنامه‌وانییه ناوێك بدۆزێته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی كاریان نه‌ده‌كرد.
بۆیه هات له وه‌سفی ئه‌م دوو رۆژنامه‌یه‌دا ناوی نا" رۆژنامه‌ی ڕووت"
ئه‌و دوو رۆژنامه‌یه ئه‌وه‌نده هه‌واڵی درۆیان بڵاوده‌كرده‌وه،
بووه ماییه‌ی پێكه‌نینی خوێنه‌ره راسته‌قینه‌كان، به تایبه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه
شه‌ڕی نێوان ئه‌مریكا و ئیسپانیا له كوبا. بۆیه ووردمانی ڕۆژنامه‌نووس هات ناوه‌كه‌ی
گۆڕێن بۆ " رۆژنامه‌ی مناڵه زه‌رده‌كه" دواتر ناوه‌كه كورتكرایه‌وه
بۆ " رۆژنامه‌ی زه‌رد"
میدیای زه‌رد و میدیای كوردی
دوای سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕین له دووبه‌ره‌كی نێوان حیزبه‌كانی
كوردستان، بۆ دژایه‌تیكردنی یه‌كتر پهنادهبرایه به‌ر هه‌واڵی ناڕاست و چهواشكار
تاوه‌كو ئه‌وه‌ی كارله‌سه‌ر ئه‌ندامانی لایه‌نه‌كان بكات. به تایبه‌تی شه‌ڕی
ناوخۆ كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی میدیای زه‌رد هه‌بوو له كوردستاندا،
دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێن و هاتنی ئه‌نته‌رنێت و ڕووكردنه میدیای ئه‌لیكترۆنی
و نه‌بوونی سانسۆر له‌سه‌ر میدیا، ڕێژه‌یه‌كی زۆر له میدیای كوردی ده‌ستیكرد به
بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست تاوه‌كو خوێنه‌ره‌كانیان به جێگری بمێنێته‌وه، ئاستی
خوێنه‌ره‌كانیان به‌رزبێته‌وه. له ئێستا زۆرینه‌ی ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه‌ی له
فه‌یسبوك و تۆڕهكۆمهڵاتیهكانی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌برێن په‌یڕه‌وكه‌ری میدیای زه‌ردن.
ئیدی گرنگ نییه چ ڕووده‌دات. كاتێك 17ی شوبات له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند گۆڤارێك
بڵاوكرایه‌وه، ئابڕووچوونی كه‌سانی ناڕه‌زای و كه‌سانی سیاسی بڵاوده‌كرده‌وه تا
كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی چیرۆكی ئه‌خلاقی منداڵی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه بڵاو بكرێته‌و.
ده‌كرێت بڵێن میدیای زه‌رد له زۆر وڵاتی پێشكه‌وتوودا سودی ئه‌وه‌ی ده‌بێت كه وڵاته‌كه‌یان
به‌ره‌و پێش به‌رن به‌ڵام له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌گه‌ری ڕوودانی كاره‌ساتی
گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه.