12:20 - 05/05/2019
داب و نه‌ریتی وڵاتان له مانگی ڕه‌مه‌زاندا
هه‌موو ساڵێك له مانگی ڕه‌مه‌زاندا كه‌ناڵه‌كان و ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندن سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری سه‌رنجڕاكێشن له‌سه‌ر ئه‌و مانگه‌ی
موسڵمانان تێیدا ڕوو له خواپه‌ره‌ستی و دووركه‌وتنه‌وه له‌كاری خراپه ده‌كه‌ن.
بۆیه ئه‌م مانگه جیاوازتر له مانگه‌كانی دیكه له لایه‌ن موسڵمانانه‌وه پێشوازی لێده‌كرێت ئه‌وه‌ی زۆرجار ده‌بێته ماییه‌ی تێڕامانی خه‌ڵكی جیاوازبوونی دابه‌ونه‌ریتی وڵاتانه له كاتی هاتنی ئه‌م مانگه.
سودان
له‌م مانگه‌دا ژنانی سودان له به‌یانیانی مانگی ڕه‌مه‌زاندا
خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی قورئانن به ده‌نگی به‌رز زۆرێكیش له ژنانی دیكه سه‌رقاڵی
درووستكردنی خواردنن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێواره داهات به كۆمه‌ڵ به‌ربانگ بكه‌نه‌وه.
خه‌ڵكانی سودان له ڕووبه‌رێكی فراوانی زه‌وی كۆده‌بنه‌وه و هه‌رله‌گه‌ڵ بانگدرا.
ئه‌وان به كۆمه‌ڵ به‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ست به نان خواردنی خۆیان ده‌كه‌ن.
ئیندۆنیزیا
له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زان خوێندكارانی ئیندۆنیزیا
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پشوو له خوێندنگاكانیان وه‌رده‌گرن پاشان ده‌ستده‌كه‌ن به ئه‌نجامدانی
چالاكییه‌كانیان له ناوه‌ڕاستی وڵاته‌كه‌یان. له‌و مانگه مناڵانی خوێندكار هه‌ڵده‌ستن
به ئه‌نجامدانی به‌ربانگی به كۆمه‌ڵ و وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئاینی و گێڕانه‌وه‌ی
چیرۆكه ئاینه‌كان، جگه له‌وانه‌ش چینی گه‌نجان بازنه‌ی ئاینی پێكده‌هێنن و سه‌رجه‌م
ئه‌و مه‌راسیمانه به‌رز ڕاده‌گرن كه له كۆندا پیاوانی ئاینی و پیاوچاكان
گرتوویانه‌ته به‌ر كه له هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زاندا ئه‌نجامیان داوه.
توركیا
به‌وپێیه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه ئیسلامی سیاسی
وڵاتی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌بن مانگی ڕه‌مه‌زان له‌و وڵاته به شێوه‌یه‌كی دیكه
پێشوازی لێده‌كرێت، هه‌رچه‌نده خێر‌و چاكه له توركیادا شتێكی باوه، به‌ڵام وه‌كو
نه‌ریتی توركه‌كان له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زاندا به هه‌لهه‌له پێشوازی له‌و
مانگه ده‌كه‌ن و له ماڵه‌كانیان بوخورد داده‌گیرسێنن و به بۆنی گوڵ و میسك شه‌قامه‌كانی
توركیا بۆنڕێژ ده‌كه‌ن. شاره‌وانی شاره گه‌وره‌كانیش له مه‌یدانه گه‌وره‌كاندا
بۆ به‌ربانگ خواردن بۆ كه‌سانی بیانی ئاماده ده‌كه‌ن، تاوه‌كو به‌ربانگ له‌گه‌ڵ
موسڵمانان بكه‌نه‌وه. چه‌ندین خێوه‌تی گه‌وره داده‌نێن و له‌وێ به ریز خه‌ڵكی
داده‌نشێت و به‌ربانگ پێكه‌وه ده‌كه‌نه‌وه.
مۆریتانیا
وڵاتی مۆریتانیا
یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه 100% دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانن. چونكه جگه له ئاینی
ئیسلام هیچ ئاینێكی دیكه لێره‌دا به‌دی ناكرێت. له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ئه‌وان هه‌موو
شه‌وێك قورئان ده‌خوێننه‌وه زۆرجار ڕووده‌دات كه‌سانی به توانا ده‌توانن له یه‌ك
شه‌ودا قورئان هه‌مووی بخوێننه‌وه. ئه‌وه‌ی له مانگی ره‌مه‌زاندا له‌م وڵاته به‌دیده‌كرێت
پیاوان ده‌چن سه‌ریان به مووس ده‌تاشن و تاوه‌كو ئه‌و یه‌ك مانگه قژیان درێژ ده‌بێت
و ده‌ڵێن ڕه‌مه‌زان لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات.
تایلاند
خێزانه
موسڵمانه‌كانی تایلاند ئه‌و دابه‌ونه‌ریتانه‌یان پاراستووه كه له كۆندا و له
مانگی ڕه‌مه‌زاندا په‌یڕه‌وكراوه. له‌و مانگه‌دا ده‌وڵه‌مه‌نده قوربانی ده‌كه‌ن،
به‌ڵام خێزانه هه‌ژاره‌كان مریشك و باڵنده سه‌رده‌بڕن. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه
و بۆته نه‌ریتێكی نامۆ، كاتێك ئه‌و ژنانه چێشته‌كه لێده‌نێنن قه‌ده‌غه‌یه
مێرده‌كانیان بیخۆن. له‌بری ئه‌وه كه‌سێك ده‌نێرێت بیخوات. به‌وجۆره كۆمه‌ڵه
ژنێك له ماڵێكدا كۆده‌بنه‌وه و به‌شێوه‌ی به كۆمه‌ڵ ده‌ستده‌كه‌ن به به‌ربانگ درووستكردن
و پاشان ڕووده‌كه‌نه مزگه‌وته‌كان و نوێژی ته‌راویح ده‌كه‌ن.
یه‌مه‌ن
وڵاتی یه‌مه‌ن
به‌وه به‌ناوبانگن هه‌موو مانگێكی ڕه‌مه‌زان ماڵه‌كانیان بۆیاخی نوێده‌كه‌ن و به‌وجۆره
ده‌یانه‌وێت پێشوازی له مانگی ڕه‌مه‌زان بكه‌ن و خێروبێر ڕوویان لێ بكات. پاشان خواردنی
به كۆمه‌ڵ له شاره‌كان درووست ده‌كرێت و شه‌قامه‌كانیان به جوانترین شێوه‌ی
خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه. پیاوه‌كانیشان ته‌قه‌ی خۆشی ده‌كه‌ن.
مالیزیا
موسڵمانی
مالیزیا له ماوه‌ی نێوان پارشێو و به‌ربانگ له ده‌وری ماڵه‌كانی یه‌كتر ده‌گه‌رێن
بۆ ئه‌وه‌ی قورئان بخوێننه‌وه. ناتوانی هیچ مالیزیه‌ك بدۆزیته‌وه كه به‌شداری
به‌ربانگی به كۆمه‌ڵ نه‌كه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی به‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه به ده‌سته‌جه‌معی
هه‌ڵده‌ستن به پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانیان نه‌وه‌كو دوای به‌ربانگ شتێكیان
جێهێشتبێت بووبێته هۆی پیسبوونی شه‌قامه‌كانیان.
پاكستان
له مانگی ڕه‌مه‌زاندا
دهۆڵ و ته‌پڵ ده‌هێنن و كوڕیژگه‌یه‌ك ده‌هێنن جلی زاوای له‌به‌رده‌كه‌ن و سه‌ری به
مێزه‌رێكی ئاڵتونی ده‌به‌ستنه‌وه و ده‌یڕازێننه‌وه. ئه‌مه به مه‌به‌ستی زاوایه‌تی
نییه. به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كوڕیژگه‌یه گه‌وره‌بووه و یه‌كه‌مین مانگی
ڕه‌مه‌زانه كه ده‌بێت ڕۆژوو بگرێت. ئێوارانی ڕه‌مه‌زان له پاكستان پڕه له
خواردنی به له‌زه‌تی به‌ناوبانگی خۆیان له‌وانه‌ش خواردنی باكوره‌ی میلـلی و زه‌لابیه
و زه‌ڵاته‌ی میوه، سه‌رباری خۆشاوی (شه‌ربه‌ت)به‌ناوبانگی پاكستانی ڕۆح ئه‌فز كه
له‌و مانگه‌دا ده‌خورێته‌وه.
نه‌یجیریا
له وڵاتی نه‌یجیریا
ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ده‌رگاكانیان ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌ژاره‌كان ڕووی لێ بكات. ئه‌وان دێن له‌سه‌ر خوانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان داده‌نشین
پێكه‌وه نان ده‌خۆن. پاشان خه‌ڵكه‌كه پێكه‌وه داده‌نشین و گوێ ده‌گرن له قورئان
خوێنێك و گوێ ده‌گرن تاوه‌كو دره‌نگانێكی شه‌و باس له خواپه‌رستی و ژیانی ڕۆژانه‌یان
ده‌كه‌ن.