05:53 - 01/05/2019
زانیارییە سەرەتاییەكان لە توانابێ سنوورەكانی گوگڵ دا
گوگڵ چیە؟
بەکارهێنانی وشەی (گوگڵ) دەگەڕێتەوە بۆ
نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو ، وەک ناوی بزوێنەری گەڕان . ئەوەش بە واتای گەڕان بەدوای زانیاری لەبارەی بابەتێکی دیارکراو ، وەک
کەسایەتیەک یان هەر شتێکی دیکە. ناوی کۆمپانیای (گوگڵ) سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە
بۆ وشەی(جوجول) یان (googol) کە لە زانستی
بیرکاریدا بەواتای ژمارەیەک مەزەندە دەکرێت بە (10) بۆ هێزی (100) یان زیاتر ، کە
ئەوەش ژمارەیەک ناتوانرێت ڕاڤە بکرێت.
سەرباری کەمی تەمەنی ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە لە
گۆڕینی شێوازی بیرکردنەوەدا و قسە کردن لەبارەی ئینتەرنێتەوە، هاوکات لەگەڵ
چارەسەری کێشەی پێدراو و زانیاریە بێ سنورەکاندا بە شێوەیەکی زۆر خێرا.
کۆمپانیای (گوگڵ) لەسەر دەستی هەریەک لە (لاری
بیج ) و (سێرجی بڕین) دەمەزراوە لە سێپتەمبەری ساڵی (1998) ی زاینی . ئەم کۆمپانیایە بە خێرایی پێشکەوت و گەشەی کرد
، بە جۆرێک لە ساڵی (2000) ی زاینی بویە گەورەترین پێگەی بزوێنەری گەڕان لە
جیهاندا . ئەم پێشڕەفتە خێرایە بە جۆرێک بەردەوام بو کە
لە ساڵی (2001)بویە یەکەم پێگە کە زۆرترین قازانج بکات بە پێچەوانەی کۆمپانیا
ڕکابەرەکانیەوە . ئێستا خزمەتگوزاری گەڕان لە پێگەی (گوگڵ) بە
زۆرترین بەکارهێنەر لە جیهاندا دێتە ئەژمار و هەرەوەها زۆرترین لایەنگری هەیە . بزوێنەری گەڕان لە (گوگڵدا) ناسراوە بە پێشکەش
کردنی ئەنجامی داواکراو وهەروەها پەیوەندیدار بە بەکارهێنانی ڕویەکی پاک و بێ خەوش.
گوگڵ زۆرێک لە پرۆگرامە جێبەجێ کارەکانی پێشکەش
دەکات لەسەر هەمان بناغەی دامەزراندن و سەرچاوەی بنەڕەتی کە خزمەتگوزاری بێ
ڕکابەری (گوگڵ) پێشکەشی دەکات و ئەم خزمەتگوزاریانەش بەردەستن بەشێوەیەک کە ڕێژەی
کارپێکردنی نزیکە لە سەدا نەوەدو نۆ و پۆینت نۆی کاتەکان ، لەگەڵ دابین کردنی
پاڵپشتی ئیداری و سەرباری زۆر پشتیوانی دیکە کە کۆمپانیا فەراهەمی کردوە کە لە
بۆندی بەشی خزمەتگوزاری کۆمپانیاکە دا هاتوە ، وە لە نمونەی جێبەجێکردنە
پیشەسازیەکاندا کە فەراهەمی کردوە بەم شێوەیە .
1-جێبەجێکردنی خۆڕایی کە ئەم بەشانە دەگرێتەوە ، پۆستی ئەلیکترۆنی گوگڵ ، ساڵنامەی گوگڵ ، ماڵپەڕەکانی گوگڵ ، وە شوێنی پاراستنی بەڵگەنامەکانی گوگڵ.
2-جێبەجێکردنی فێرکاری خزمەت گوزاریەکی تایبەتە بە خوێندنگاکان .
3-جێبەجێکردنی بزنس. ئەم خزمەت گوزاریە خۆڕایی نیە ، بەڵام ئامرازەکانی هاوکاری زۆرن لەو بوارەدا کە پشت بە وێپەکە دەبەستن .
4-جێبەجێکردنی حکومی. دیسانەوە ئامرازی هاوکاری کردن و باوەڕپێکراو لە لایەن دەوڵەتەوە .
5-جێبەجێکردنی تایبەت بەو دامەزراونەی کار قازانج ناکەن . ئەمەش دابین کردنی ئامرازی هاریکاری و دروست کردنی پەیوەندی لە نێوان دامەزراوە و ڕێکخراوە خۆبەخشەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکان.
لە ئێستەدا گۆگڵ توانیویەتی كۆنترۆڵی زۆرینەی ڕەهای زمانەكانی جیهان بكات
و پەیوەندیەكانی بە هەموو تۆڕەكانەو گرێبدات، هەروەها هەموو بوارەكانی میدیا و
بزنس بقۆزێتەوە.