01:20 - 30/04/2019
دووهه‌مین سه‌رۆكی ئیندۆنیزیا و گه‌نده‌ڵێكی ده‌وڵه‌مه‌ند
له‌سه‌رده‌مه‌كه‌ی ئه‌ودا ئابوری وڵاته‌كه به‌ره‌و پێش
چوو، چه‌ندین وه‌به‌رهێنه‌ری جیهانی ڕوویان له‌م وڵاته كرد. خه‌ڵكی حه‌سانه‌وه،
پیشه‌سازی وڵاته‌كه‌یان له گه‌شه‌كردندا بوو. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه ناكاته ئه‌وه‌ی
ماوه‌ی 32 ساڵ تاكه كه‌سێك فه‌رمانڕه‌وایه‌تی وڵاته‌كه‌یان بكات. سۆهارتۆ دووه‌مین
سه‌رۆكی وڵاتی ئیندۆنیزیایه و ماوه‌ی 32 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی
كردووه. ئه‌م پیاوه به ناسراوه كه دۆستێكی نزیكی ئه‌مریكا بووه، هه‌رگیز ڕۆژێك
له ڕۆژان دژی بچووكترین بڕیاری ئه‌مریكا نه‌بووه، له پڕێكدا مێزی گفتوگۆیان به‌سه‌ردا
قه‌ڵپكرده‌وه و له‌سه‌ركردایه‌تی دوور خرایه‌وه.
سۆهارتۆی دووله‌ت
سۆهارتۆ له هه‌شتی كانوونی دووه‌می 1921 له ژێر ده‌ستی
داگیركاری هۆڵه‌ندا له دایكبووه. خێزانه‌كه‌ی ئه‌و له دوورگه‌ی جاوا سه‌رقاڵی كشتوكاڵ
بوون. له ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا سۆهارتۆ به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی دایك و باوكی، ئیدی
به ژیانێكی ساده ناژی به‌ڵكو ده‌بێته دوو له‌ته‌وه، جارێك لای دایك و جارێكی
دیكه‌ش لای باوكی ده‌ژی. خزمه‌كانی دایك و باوكی په‌روه‌رده‌ی ده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
به‌زه‌ییان پێدا دێته‌وه، ناینێرنه خوێندنگایه‌كی باش، به‌ڵكو له خوێندنگایه‌كی
بچووك دایده‌نێن تاوه‌كو هیچ نه‌بێت خوێنده‌واری هه‌بێ. ئه‌و هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات
تاوه‌كو له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا ده‌بێته خاوه‌ن كاری خۆی و بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م
له بانكێك ده‌بێته فه‌رمانبه‌ر. به‌ڵام ئه‌و دڵی به‌مكاره خۆش نابێت، بۆیه
ساڵی 1940 په‌یوه‌ندی ده‌كات به سوپای داگیركه‌ری هۆڵه‌نداوه. به هۆی گورجۆڵی و
ئازایه‌تیه‌وه ساڵی 1942 پله‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ چاوش(عه‌ریف)ی سه‌ربازی.
جاشایه‌تی له پێناو سه‌ربه‌خۆیدا
دوای ئه‌وه‌ی سوپای ژاپۆن له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ركه‌وتن
و هاتنه ئیندۆنیزیا، سۆهارتۆ باوه‌ڕی به‌وه هێنا كه ده‌توانێت وڵاته‌كه‌ی له
ژێر ده‌ستی هۆڵه‌ندا ڕزگاری بێت، بۆیه په‌یوه‌ندی كرد به سوپای ژاپۆنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی
وڵاته‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆ بێت. له ساڵی 1945 دوای ئه‌وه‌ی ئیندۆنیزیا خۆیان ڕاده‌ستی
ژاپۆن كرد و سه‌ربه‌خۆیان ڕاگه‌یاند، سۆهارتۆ په‌یوه‌ندی كرد به سوپای وڵاته‌كه‌یه‌وه.
به‌شداری ئه‌و جه‌نگانه‌ی ده‌كرد كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له دژی هۆڵه‌ندا كردیان.
دوای ئه‌وه هۆڵه‌ندا له جاكارتای پایته‌ختی ئیندۆنیزیا و شاری یۆگاربكارتا
ڕۆیشته ده‌ره‌وه. ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ی كراییه سه‌ر یۆگاربكارتا سۆهارتۆ سه‌رپه‌رشتی
ده‌كرد، توانی ئه‌و شاره ڕزگار بكات، دواتریش باوه‌ڕی به هۆڵه‌ندا هێنا كه له‌سه‌رجه‌م
خاكی ئیندۆنیزیا بكشێنه‌وه، جگه له هه‌رێمی ئیریان گایا، پاشان له ساڵی 1960
جارێكی دیكه سۆهارتۆ توانی بیگه‌ڕێنته‌وه بۆ سه‌ر خاكی ئیندۆنیزیا.
دوای سه‌ربه‌خۆی
پاش ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان سه‌ربه‌خۆ بوو سۆهارتۆ پله‌ی
سه‌ربازی به‌رزكرایه‌وه و به‌جۆرێك بووه سه‌ركرده‌ی سه‌رجه‌م هێزه تایبه‌ته‌كان
بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی، له‌وێوه سه‌ركردایه‌تی سه‌ركووتكردنی ئه‌و جوڵانه‌وه
یاخیبوانه‌وه بكات كه له ناوچه جیاجیاكانی ئیندۆنیزیا سه‌ریهه‌ڵده‌دا. سۆهارتۆ
توانی چه‌ند جارێك ده‌سه‌ڵاتی سۆكارنۆی سه‌رۆك بپارێزێت به تایبه‌تی 1965 له‌لایه‌ن
چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی سوپای ئیندۆنیزیاوه ده‌یانه‌ویست كوده‌تا بكه‌نه سه‌ر یه‌كه‌مین
سه‌رۆكی ئیندۆنیزیا سۆكارنۆ. ئه‌و كوده‌تایه به هاوكاری شیوعیه‌كان بوون، بۆیه
له پاش ماوه‌یه‌ك سۆهارتۆ توانی هه‌ڵمه‌تی پاكتاوكردنێكی به‌رفراوان بكاته سه‌ر
شیوعییه‌كان.
بوون به سه‌رۆك
ساڵی 1966 سۆهارتۆ باوه‌ڕی به یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ئیندۆنیزیا
سۆكارنۆ هێنا، كه ده‌سه‌ڵاتی بداتێ تاوه‌كو ئاشتی و سه‌قامگیری بگه‌ڕێێنته‌وه بۆ
وڵات. بۆیه یه‌كه‌مین گۆڕانكاری سیاسی سۆهارتۆ ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1967 كرا به
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وڵات(به وه‌كاله‌ت) دواتر ساڵی 1968 له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وت
و له ساڵی 1968 بوو به دووه‌هه‌مین سه‌رۆكی ئیندۆنیزیا.
سۆهارتۆ به‌وه ناسرابوو كه زۆر گرنگی به ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی
ده‌دات، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بووبه سه‌رۆك. بۆیه له ساڵی 1975 هێزی ئیندۆنیزیای
نارد بۆ هه‌رێمی ته‌یمووری خۆرهه‌ڵات ئه‌وان تازه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پورتوگال ڕزگاریان
ببوو. ئه‌و هه‌رێمه‌یان خسته سه‌ر ئیندۆنیزیا(ئێستا ته‌یمموری خۆرهه‌ڵات وڵاتێكی
سه‌ربه‌خۆیه).
په‌یوه‌ندییه‌كانی
سۆهارتۆ هه‌وڵیده‌دا كه په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانی له‌گه‌ڵ
وڵاتانی خۆرئاوا بگه‌ڕێنێته‌وه، دواتریش ئه‌ندامێتی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
گه‌ڕانده‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی. چونكه له‌سه‌رده‌می سۆكارنۆ به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی
مالیزیاوه له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئیندۆنیزیا ده‌ركرابوو. پاشان سۆهارتۆ ڕایگه‌یاند
كه‌وڵاته‌كه‌ی ڕێز له مالیزیای دراوسێی ده‌گرێت. به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای بوون به سه‌رۆكیه‌وه
په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ چین هه‌ڵپسارد. پاشان به‌شداری هه‌وڵی ئاشته‌وایی له
وڵاتی كه‌مبۆدیا كرد. له نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا جارێكی دیكه په‌یوه‌ندیه‌كانی
له‌گه‌ڵ چین تازه كرده‌وه.
له سه‌رده‌می سۆهارتۆ ئابووری نیشتیمانی بوژایه‌وه، وه‌به‌رهێنه‌ره
بیانیه‌كان ڕوویان له‌م وڵاته كرد، پێشكه‌وتن له پیشه‌سازی ده‌بینرا. هاوڵاتیانی
ئیندۆنیزیا به‌جۆرێك حه‌سانه‌وه كه‌پێشتر ئه‌وها نه‌ژیابوون. ئه‌و گرنگی به
ژێرخانی ئابووری و په‌روه‌رده ده‌دا، پاشان بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ هه‌موو
هاوڵاتیان ده‌ركرد.
سك هه‌ڵگوشین
سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و چاكه‌یی به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌ی
گرتیه به‌ر، به‌ڵام له پڕێكدا ئابوری وڵاته‌كه‌ی گۆرانكاری به‌سه‌ردا هات، قه‌یرانێكی
سه‌خت به‌سه‌ر وڵات‌دا هات، ڕوپیه‌ی ئیندۆنیزی به‌های خۆی له‌ده‌ستدا، هه‌ڵئاوسان
به‌رزبووه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بێكاری هاته ئاراوه. به‌ڕێوبه‌رانی سندووقی
نه‌ختێنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕایانگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی سۆرهاتۆ هاتۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات
گۆرانكاری به‌سه‌ر جێگیربوونی ئابووری وڵات‌دا هاتوو. له ئازاری 1998 سۆهارتۆ
یاسای سك هه‌ڵگوشینی ڕاگه‌یاند، له هه‌مان مانگدا لایه‌نگرانی سۆهارتۆ سۆهارتۆیان
بۆ چواره‌مین جار به سه‌رۆكی وڵات ده‌ستنیشانیان كرده‌وه.
ڕۆڵی ئه‌مریكا
ئه‌م سه‌رۆك به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌مریكا ناسراوبوو،
بۆیه هه‌میشه وه‌كو منداڵێكی خۆشه‌ویستی ئه‌مریكا نازی هه‌ڵده‌گیرا، ناینده‌ویست
بكه‌وێت، به‌ڵكو هه‌میشه ده‌ستیان به بنی باڵیه‌وه بوو تاوه‌كو نه‌كه‌وێت، وه‌كو
پیشه‌ی هه‌میشه‌ی حكومه‌ته‌كانی ئه‌مریكا، هه‌ركاتێك به‌رژوه‌ندیان له‌گه‌ڵ لایه‌نێك
نه‌ما ئیدی هه‌وڵی ڕووخاندنی ده‌ده‌ن. سۆهارتۆ بوو به قوربانی به‌رژوه‌ندیه‌كانی
ئه‌مریكا، كارێكیان كرد كه ئه‌و پیاوه قه‌رزار بێت و له‌به‌ر چاوی هاوڵاتیانی
وڵاته‌كه‌ی بكه‌وێت، بۆیه هانی خه‌ڵكیان دا بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له دژی
بوه‌ستنه‌وه.
خۆپیشاندان و كوشتن
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر خولی چواره‌می سه‌رۆكایه‌تی
وڵات‌دا، به هه‌زاران خوێندكاری زانكۆ ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای ده‌ست له‌كار
كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكیان ده‌كرد، خۆپیشانده‌ران به زۆری له پایته‌خت كۆبوونه‌وه و
گه‌مارۆی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانیان دا، بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی له دیموكراتی وڵات
بكه‌ن و سه‌رۆك ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت. له بۆیه نه‌یانهێشت به‌رده‌وام
بێت له پۆسته‌كه‌ی و له هه‌مان ساڵدا جێگره‌كه‌ی كاروباره‌كانی ڕایی ده‌كرد تاوه‌كو
هاتنی هه‌ڵبژاردنی گشتی ئیندۆنیزیا. به‌پێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
سۆهارتۆ ده‌ستی هه‌یه له كوشتن و له‌ناوبردنی یه‌ك ملیۆن ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی.
له دوای سه‌رۆكایه‌تیه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی سۆهارتۆ ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه له‌گه‌ڵ
خێزانه‌كه‌ی ڕۆشتن بۆ ده‌وروبه‌ری جاكارتا و دوور له خه‌ڵكی و چاوی میدیاكان ده‌ژیا.
گۆڤاری تایم-ی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سامانه‌كه‌ی به 15
ملیار دۆلار خه‌مه‌ڵاندووه. ئه‌وه‌شی خێزانه‌كه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و 32 ساڵه‌دا
كۆكردبوونه‌وه 73 ملیار دۆلار بووه.
له ساڵی 2000 سۆهارتۆ خرایه ژێر سزای مانه‌وه‌ی به
زۆر و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات ده‌ستیانكرد به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی
سۆهارتۆ. سۆهارتۆ ئاماده‌ی دادگا نه‌بوو، له كاتێكدا ئه‌و به‌رپرس بوو له به‌هه‌ده‌ردانی
571 ملیۆن دۆلار چونكه خێزانه‌كه‌ی به‌و پاره‌یه پرۆژه‌یان درووستكردبوو. ئاماده‌نه‌بوونی
ئه‌و له‌دادگا به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو كه گوایه باری ته‌ندروستی ته‌واو نییه.
ساڵی 2002 جارێكی دیكه دادگایكردنی ڕاگه‌ێنرا. به‌ڵام پزیشكه‌كان
ڕایانگه‌یاند سۆهارتۆ نه‌خۆشی مێشكی هه‌یه. بۆیه ئه‌و ڕاپۆرته پزیشكیانه به‌رده‌وامبوو
تاوه‌كو ساڵی 2005. ساڵی 2006 جارێكی دیكه دادگایكرایه‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان
ڕاپۆرته پزیشكیه‌كان فریایی كه‌وتنه‌وه.
دادگای باڵای ئیندۆنیزیا ساڵی 2007 ڕه‌تیانكرده‌وه كه
سۆهارتۆ 128 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بوو بدات. گۆڤاری تایم-ی ئه‌مریكی د‌ڵێت دادگایه‌كی
بچووك كراوه بۆ به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌یه‌كی زۆر. دواجار سۆهارتۆ به ده‌ستێكی
ئاسنینه‌وه بۆ ماوه‌ی 32 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی وڵاتێكی وه‌كو ئیندۆنیزیای ده‌كرد،
به‌ڵام ئیدی مه‌رگ به‌رۆكی گرت و له به‌رواری 27ی كانوونی دووه‌می 2008 مرد.