01:42 - 28/04/2019
شركه‌سییه‌كان گه‌لێكی ناسراو
ئه‌وان مێژوویه‌كی دوور و درێژیان هه‌یه له زۆربه‌ی
وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌رته‌وازه بوون، له‌وانه‌ش سووریا و ئه‌رده‌ن و میسر، به‌ڵام
ده‌كرێت باس له‌وه بكه‌ین ئه‌وان له بنه‌ڕه‌تدا له قه‌وقازه‌وه هاتوون، به
تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می مه‌مالیك و عوسمانییه‌كانه‌وه. چركس یان شركس خاوه‌نی باڵایه‌كی
ڕێك و جوان بوون، كاتێك هاتوونه‌ته ئه‌و وڵاتانه یه‌كسه‌ر داوایان لێكراوه بچنه
په‌یوندی بكه‌ن به كه‌رتی سه‌ربازیه‌وه، بۆیه توانیوویانه بگه‌نه ده‌سته‌بژێری(نوخبه)
كۆمه‌ڵگه به تایبه‌تی له بواری سیاسه‌ت و سه‌ربازی. زۆرێك له‌وانه‌ش بوونه‌ته
ئه‌ستێره‌ی و سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆنی سه‌ده‌ی بیست. به‌ڵام ئه‌م زانیاریانه به‌س
نییه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ده‌بێت بزانین ئه‌وان كێن؟ چۆن ده‌ژین؟ بۆچی خاوه‌نی
وڵاتی خۆیان نیین؟.مێژوویان چیه؟ دابه‌ونه‌ریت و بیر و باوه‌ڕیان چۆنه؟
ڕه‌چه‌ڵه‌ك
چه‌مكی شركس یان چركس له بنه‌چه‌دا یۆنانییه‌كان به
كۆمه‌ڵه گه‌لانی قه‌وقازیان گوتووه له‌وانه‌ش ئه‌دیڤی و ئه‌بخازی و ئه‌وبیخی و
چیچان و داغستان، به‌ڵام ئه‌وان به خۆیان ده‌ڵێن" ئه‌دیغی یان ئه‌دیگه"
له سه‌ر خاكی قه‌وقاز و له نێوان ده‌ریای ڕه‌ش و ده‌ریای قه‌زوین ده‌ژین، كه به
زنجیره‌یه‌ك چیای سه‌خت و كه‌شێكی سارد ئه‌مه‌ش وایكرده ئه‌وانه‌ی له‌و شاخانه
ده‌ژین به‌رگه‌ی ئیشی قورس و ژیانی تاقه‌ت پڕوكێن بگرن.
شركه‌سییه‌كان به ئه‌سپسواری و پۆشینی جلیی جوان به‌ناوبانگن.
هه‌رگیز وره به‌رناده‌ن و به ئاسانی له‌به‌رده‌م ژیان چۆكداناده‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی بیسله‌مێنن
ئه‌وان چۆك ناده‌ن، هاتن شه‌ڕیان له دژی خانی قه‌رم كرد، توانیان له شه‌ری قنجال
زاوه سه‌ركه‌وتووبن.
ئه‌و گه‌لانه له جه‌هه‌نمی شه‌ڕی ڕووسیای قه‌یسر بۆ
ماوه‌ی 100 ساڵ سوتان. له لایه‌ن قه‌یسه‌ره‌وه زه‌وییه‌كانیان داگیركرا بۆ ئه‌وه‌ی
سود له به‌رهه‌مه‌كانیان ببه‌ن. ناچاركران كۆچی وڵاتانی، میسر و سوریا و ئه‌رده‌ن
و عێراق بكه‌ن. ئه‌و كاره‌ش به ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عوسمانییه‌كان ئه‌نجامدرا. به‌و هۆییه‌وه
هه‌زاران كه‌سیان له برسێتی و نه‌خۆشی و ئازار و نه‌هامه‌تی مردن.
ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه(شركه‌س)هه‌رگیز ناتوانن رۆژی 21ی
ئایاری 1864 له‌بیر بكه‌ن، چونكه ئه‌و رۆژه له‌سه‌رده‌ستی ڕووسیا كۆمه‌ڵكوژ
كران. بۆیه ئه‌و ڕۆژه به ڕۆژی ماته‌مینی گه‌لی شركه‌س داده‌نرێت.
كاتێك شركه‌سه‌كان هاتن و تێكه‌ڵی ئه‌و گه‌لانه بوون كه
كۆچیان بۆ كردبوو، ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان له بونیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه گێرا، به‌ڵام
ئه‌وان هه‌رگیز، زمان و نه‌ته‌وه و دابه‌ونه‌ریته‌كانیان له‌ده‌ست نه‌دا. بگره
وه‌كو وڵاته‌كه‌ی خۆیان جلیان ده‌پۆشی و ژیانی خۆیان ده‌كرد.
ئه‌وان گۆڕستانی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، ناوه‌ندی زانستیان
هه‌یه تاوه‌كو نه‌وه‌كانی دیكه فێری زمانه‌كه‌یان بكه‌ن. كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی و
په‌یمانگایان هه‌یه. له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوانه ئاڵای شركه‌س ده‌شه‌كێته‌وه.
چۆن بیانناسینه‌وه؟
پیاوه به ته‌مه‌نه‌كانی شركه‌س كڵاوێكی خوری بازنه‌ی ڕه‌ش
له‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه خۆیان پێی ده‌ڵێن" قلبه‌ق" ژنانش جۆره عه‌زێیه‌ك
له‌به‌ر ده‌كه‌ن كه سه‌رتاپا جه‌ستیان داده‌پۆشێت. ئاڵاكه‌ی ئه‌وان ڕه‌نگی سه‌وزه
و سێ ڕمی پێوه‌یه كه نیشانه‌ی ئاشتییه. 12 ئه‌ستێره له‌ناو ئاڵاكه‌یاندا هه‌یه
ئه‌وه‌ش گوزارشته له‌و 12 خێله‌ی كه شركه‌س پێكده‌هێنن.
ڕووخساری ئه‌وان جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ
ڕووسه‌كان، زۆربه‌یان پێستیان سپیه و خاوه‌نی چاوی ڕه‌نگاڵه‌ن. زۆرینه‌ی ئه‌وان
هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سانی بیانی‌دا ناكه‌ن.
ئاین
زۆرینه‌ی گه‌لی شركه‌س موسڵمانن. هه‌ندێكیش له‌وان مه‌سیحین.
ئه‌وان له‌سه‌ده‌ی 13و سه‌رده‌می عوسمانی له قه‌وقازه‌وه هاتوونه‌ته ناو
ئیسلامه‌وه. زۆرێك له "ئه‌دیغه خابزه" ده‌كه‌ونه شوێن كۆمه‌ڵێك په‌یره‌و
پرۆگرام كه نه‌نووسراوه‌ته‌وه به‌ڵكو ده‌ماوده‌م بۆیان ماوه‌ته‌وه، ئه‌و ڕێسایانه
به تێپه‌ڕبوونی كات ده‌گۆڕێت و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت. ئه‌و ڕێسایانه تایبه‌ته
به خۆیان و به خه‌ڵكی ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ژیاندا به‌هێزبن و بژین.
دابونه‌ریت
شركه‌سیه‌كان سێ شتیان به‌لاوه گرنگ و پیرۆزه:
1-ڕه‌وشت
2-هێز
3-نیشتیمان
ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه ئه‌گه‌ر هه‌رمرۆڤێك ڕه‌وشت(ئه‌خلاق)
له ده‌ست بدات ئه‌وان هێزی له ده‌ست داوه. ئه‌گه‌ریش هێز له ده‌ست بدات نیشتیمان
له‌ده‌ست ده‌دات. ئه‌وان له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا ئه‌خلاق به سه‌رچاوه‌ی هێزیان
ده‌زانن، هه‌رئه‌وه‌ش وایكردووه به‌رده‌وام له شه‌ڕدا بن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه
دژایه‌تیان ده‌كات. ئه‌وان په‌یوه‌ستی چه‌ند دابه‌ونه‌ریتێكن:
1-یه‌كێك له دابه‌ونه‌ریته جوانه‌كانیان ئه‌وه‌یه كه هه‌ر ژنێك شیرده‌ربێت، ده‌بێت شیری خۆی بداته سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی لێیه‌وه نزیكن و منداڵی شیره‌خۆره‌یان هه‌یه. ئه‌وه‌ش واده‌كات هه‌موو گونده‌كان ببنه یه‌ك خێزان. ده‌بێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ گونده‌كانی دراوسێدا بكه‌ن. ئه‌وان حه‌زناكه‌ن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خزمی خۆیان بكه‌ن، هه‌ركه‌سێكیش ئه‌و كاره بكات لۆمه‌ی ده‌كه‌ن.
2-له هاوسه‌رگیریدا ماڵی كچه‌كه ئاماده‌ی ئاهه‌نگی كچه‌كه‌یان نابن.
3-فره ژنی له‌ناو ئه‌مانه‌دا نییه، له حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه ژنه‌كه نه‌توانێت مناڵ بخاته‌وه یان نه‌خۆش بێت. له‌و كاته‌دا ژنی دووه‌م خۆی بۆ مێرده‌كه‌ی ده‌گه‌رێت ژنێكی بۆ بدۆزێته‌وه.
4-له‌ناو شركه‌سدا ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه ڕوو نادات. بۆیه ئه‌گه‌ر پیاوێكی له ژنه‌كه‌ی خۆی جیابێته‌وه پێی ده‌ڵێن. ناپیاوه، كه‌م عه‌قڵه، هه‌موو خه‌ڵكی ڕقیان له‌و پیاوه ده‌بێته‌وه كه ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاقداوه و پێیان باشه ژنه‌كه پیاوێكی باشتری هه‌بێـت.
5-مناڵ له باوك دوورده‌خرێته‌وه، ته‌نیا دایك ئاگای له مناڵه، چونكه ئه‌وان ده‌ڵێن پیاو نابێت به سۆزبێت، ده‌بێت پیاده‌ی پیاوه‌تی خۆی بكات نه‌ك منداڵ به‌خێو بكات.
6-هه‌ركاتێك مه‌لای مزگه‌وت زیاتر له جارێك سه‌ڵاوات له‌سه‌ر پێغمبه‌ری ئیسلام (د.خ) بدات، ئه‌وا ده‌زانن كه‌سێك مردووه. بۆیه خێرا ڕاده‌كه‌ن بۆ مزگه‌وت یان گۆڕستان.
7-لای ئه‌وان شه‌رمه جگه‌ره له‌به‌رده‌م پیاوی گه‌وره بكێشی، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك پشت له كه‌سانی به ته‌مه‌ن بكرێت. كاتێك ته‌وقه ده‌كه‌ن ده‌بێت به هه‌ردوو ده‌ست، ده‌ستی كه‌سه پیره‌كان بگوشی. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ته‌مه‌نێك دانیشتی ده‌بێت ده‌بێت ئه‌و له‌سه‌رووی ماڵه‌وه دا‌نیشێت. نابێت كه‌سانی به ته‌مه‌ن مناڵ له‌به‌رده‌م ئه‌وان پێبكه‌نن و به ده‌نگی به‌رز قسه بكه‌ن. یان به ناڕێكی له‌به‌رده‌م به ته‌مه‌نه‌كان قاچ درێژ بكه‌یت.
8-كاتێك میوانێكیان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك بێت ده‌وڵه‌مه‌ند یان هه‌ژار ده‌بێت هه‌مووی هه‌ستێته سه‌ر پێ هیچ ده‌نگیان لێوه نه‌یه‌ت تاوه‌كو داده‌نشین.
سه‌ما
هونه‌ر و یاساكانی هونه‌ر له‌ناو شركه‌سدا مێژوویه‌كی
دوور و درێژی هه‌یه، كه ته‌مه‌نی هه‌زاران ساڵ ده‌بێت. له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وان سه‌مای
ئاینیان ده‌كرد كه باسی نێوان خوا و ئه‌رباب ده‌كرد. دواتر ئه‌م جۆره سه‌مایه
كرا به‌وه‌ی له‌سه‌ر سه‌كۆی شانۆكان پێشكه‌ش بكرێت، له ڕۆژگاری ئه‌مرۆدا چه‌ندین
تیپی سه‌مای شركه‌س هه‌ن له‌وانه‌ش: كه‌بردینكا، نالمس، ئیسلامی، قه‌وقازی و نارت
و ئه‌بخازی و به‌ساڵاچوانی ئه‌بخاز.
سه‌مای شركه‌سی به شێوه‌یه‌كی جیاواز له سه‌مای
وڵاتانی خۆرهه‌ڵات دێته پیشاندان. به زۆری ده‌چێته‌وه سه‌ر سه‌مای ئه‌وروپی. ئه‌وان
له‌ناو خۆیاندا، پیاوێك سه‌ما ده‌كات و دواتر كچێك دێت به‌شداری ئه‌و سه‌مایه ده‌كات،
به‌ڵام له‌ناو ئه‌واندا به هیچ جۆرێك نابێت ژنانی مێرددار، ته‌ڵاقدراو و بێوه‌ژنه‌كان
به‌شداری بكه‌ن.
په‌ندی پێشینان
ئه‌وانیش وه‌كو هه‌رگه‌لێكی دیكه پڕن له په‌ند و
ئامۆژگاری و قسه‌ی ڕۆژانه‌یان له‌وانه‌ش:
*له پێناو شه‌ره‌فدا ژیان له‌ده‌ست بده.
*هه‌ركه‌سێك ڕقی له خێزان و نیشتیمانه‌كه‌ی بێت شایانی ئه‌وه نییه پێی بڵێی پیاو.
*پیاوی به ئه‌ده‌ب هه‌رگیز هه‌ژار نییه.
*میوان ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ته.
*هه‌رماڵێك میوانی نه‌بێت خۆشی تێدا نییه.
*هه‌ر ماڵێك ژنی تێدا نه‌بێت وه‌كو كێڵگه‌یه‌كی نه‌چێنراوه.
*كێ سوكایه‌تی به ژن بكات، ڕێزی خۆی نه‌گرتووه.
*جوامێری له‌ناخی پیاودایه نه‌ك له ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌ت.
چه‌ند ڕاستیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وان
1- شركه‌سه‌كان نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن ده‌بن. نزیكه‌ی سێ ملیۆنیان له توركیا ده‌ژین. نزیكه‌ی 500 هه‌زاریان له هۆڵه‌ندان، ئه‌وه‌شی ده‌مێنێته‌وه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر وڵاتانی میسر و سوریا و ئه‌رده‌ن و عێراق و فه‌له‌ستین.
2- ئه‌وان به زمانی تایبه‌ت به خۆیان ده‌دوێن كه زمانی شركه‌سیه. به‌ڵام دوو زاراوه‌ی جیاوازیان هه‌یه كه بریتین له: ئه‌دیغی و قبردینی-یه.
3- زۆرینه‌ی ئه‌وان له مه‌زهه‌بی سوننه‌ن. چونكه له‌سه‌رده‌می سوننه مه‌زهه‌به‌كان بوونه‌ته موسڵمان.
4- ئه‌وان گرنگی به ڕێكوپێكی، بوێری، دڵسۆزی و زاڵبوون به‌سه‌ر خود ده‌ده‌ن. ڕقیان له‌كه‌سێكه گرنگی به پاره بدات، شانازی بكات به ماڵی دونیاوه.
5-ژنان مافی ئه‌وه‌یان پیاو بۆخۆیان هه‌ڵبژێرن و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
6- له‌ناو ئه‌واندا مه‌راسیمێك هه‌یه پێی ده‌ڵێن" ڕفاندن" كاتێك كچێك ماڕه‌ده‌برێت دوای ماوه‌یه‌ك به ئاگاداری ماڵه‌وه‌یان كچه‌كه ده‌ڕفێێنت. پاشان ده‌یهێنێته‌وه.
به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌وان
شركه‌سه‌كان چه‌ندین كه‌سی به‌ناوبانگیان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه،
زۆرینه‌ی ئه‌وان له ئه‌كته‌ر ناوداركانی میسرن، له‌وانه‌ش :
مریه‌م فخره‌دین
تور‌كان شورای
نفیسا كرتای
حوسێن فه‌همی
نه‌جلا فه‌تحی
محه‌مه‌د ئۆز
به‌ده‌ر له‌و ئه‌كته‌رانه چه‌ندین نووسه‌ری ناوداریان
تێدایه وه‌كو :
باگرات شینكوبه
ئیسحاق مشباش
كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ زۆرترین خه‌ڵاتیان له نووسینی
شانۆ و دراما و چیرۆك ده‌سته‌به‌ركردووه.