07:18 - 27/04/2019
ناوێكی گه‌وره و توقێنه‌ری وڵاتانی دونیا
"سیخوڕی وه‌كو یاری شه‌تڕه‌نج وایه، زۆرجار پێویسته
بكشێیتهوه، هه‌ندێك جاریش بۆ ئه‌وه‌ی به‌ریته‌وه ده‌بێت قوربانی بده‌یت و
داشێكت له‌ده‌ست بده‌یت، باشتر وایه سوار بیت نه‌ك شا و شاژن." ئه‌كته‌ری به‌ناو
بانگی وێڵزی جۆن ڕه‌یس داڤیس له‌سه‌ر سیخوڕی واده‌ڵێت. زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی بۆ پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆیان و زیادكردنی
هه‌ژموونیان به‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌دا و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان
ئاژانسیهك داده‌مه‌زرێنن به‌ناوی هه‌واڵگری، یان به ده‌ستهێنانی زانیاری. ئه‌وه‌ی
له هه‌مووان ئاشنا و ناوێكی تۆقێنه‌ری هه‌یه و زۆرترین فیلم و چیرۆك و به‌سه‌رهاتمان
له‌سه‌ری بیستووه ئه‌ویش ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكایه به( سی ئای ئه‌ی) به‌ناوبانگه.
به‌ڵام چۆن درووستبووه؟ كێ درووستی كردووه؟ نھێنینهكانی ناو ئه‌م ئاژانسه
چین؟ چۆن ده‌بیته ئه‌ندام؟.
ئاژانسه‌كه
ئاژانسی سی ئای ئه‌ی كه كورتكراوه ( Central
Intelligence Agency) و ئاژانسی
كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكایه. باره‌گای ئه‌م ئاژانسه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی (لانگلی) له فه‌یر
فاكس-ی ویلایه‌تی ڤێرجینا و به درێژای ڕووباری پۆتۆماك درێژبۆته‌وه. كارمه‌ندانی
ئه‌م ئاژانسه له باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاته جیاوازه‌كانی دونیا كاره‌كانیان
ئه‌نجامده‌ده‌ن. ئه‌م ئاژانسه ئاژانسهكی سه‌ربه‌خۆیه و سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی
به ڕاپۆرتێك پێشكه‌شی به‌ڕێوبه‌ری هه‌واڵگری نیشتیمانی ده‌كرێت.
سی ئای ئه‌ی سێ چالاكی سه‌ره‌كیان هه‌یه:
یه‌كه‌م: كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كان
دووه‌م: كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كۆمپانیاكان
سێهه‌م: كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كه‌سه‌كان
شانبه‌شانی وه‌رگرتنی ئه‌و زانیاریانه ده‌بێت شیكردنهوهشی
بۆ بكرێت. بۆیه ئه‌و كاره‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن تاوه‌كو ئه‌و زانیاریانه‌ی كه په‌یوه‌سته
به ئاسایشی نیشتیمانیه‌وه بیده‌ن به گه‌وره سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكا. هه‌ر
له‌سه‌ر داواكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئاژانسی هه‌واڵگری ده‌توانێت سه‌رپه‌رشتی چالاكییه
نهێنی و ته‌كنیكیه‌كان بكات. یاخود زۆرجاریش ده‌توانن سه‌رپه‌رشتی سوپای ئه‌مریكا
و كۆمپانیاكانی دیكه‌ش بكه‌ن. بۆ نموونه ده‌كرێت ئه‌وان پراكتیزه‌ی سیاسه‌تی
بیانی ئه‌مریكا بكه‌ن.
له ساڵی 2013 به پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی" واشینگتۆن
پۆست" ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین بودجه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه.
چونكه ئه‌وان زۆرترین چالاكی نیمچه‌سه‌ربازی ئه‌نجامده‌ده‌ن و جه‌ختیش له‌سه‌ر نه‌هێشتنی
تیرۆر و هێرشه ئه‌لیكترۆنیه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
مێژووه‌كه‌ی
ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ واژۆی هاری س.
ترۆمان له‌سه‌ر یاسایی ئاسایشی نیشتیمانی ساڵی 1947 درووستكراوه. ئه‌و یاسایه به
هه‌مان شێوه پۆستی به‌رێوبه‌ری هه‌واڵگری ناوه‌ند(دی.سی. ئای)یش دیاریده‌كات. له
هه‌مان كاتدا ڕاوێژكاری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری هه‌واڵگری دامه‌زرێنرا.
یاسای چاكسازی هه‌واڵگری و ڕێگری له تیرۆر له ساڵی 2004 جارێكی دیكه هه‌مواركرایه‌وه
و تێیدا ده‌بێت به‌ڕێوبه‌ری هه‌واڵگری نیشتیمانی ڕۆڵێكی گرنگ بگێڕێت، به‌ڵام ده‌بێت
سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ بێت. ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین
ده‌زگای هه‌واڵگری، به‌رگری له هه‌واڵگری به‌ڕێوه‌ده‌بن. ئه‌م ئاژانسه له‌كاتی كۆتایهاتنی
جه‌نگی جیهانی دووه‌م دامه‌زرا.
سه‌رۆكه‌كانی
ئالان داڵاس به گرنگترین كه‌سایه‌تی سیخوڕی ئه‌مریكا
داده‌نرێت كه ڕۆڵی له به‌ره‌وپێشبردنی ئاژانسه‌كه هه‌بووه. به‌ڵام له ئه‌نجامی
هه‌ڵه‌كانی ترۆمانی سه‌رۆك، ئالان له
پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و له شوێنی ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵ ڤاڵته‌ر سمیس شوێنی گرته‌وه.
له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌رۆك "ئایزنهاوه‌ر" جارێكی دیكه ئالان داڵاس گه‌رایه‌وه
بۆ پۆسته‌كه‌ی خۆی. ئه‌وه‌ش به پاڵپشتی برایه‌كی به‌ناوی" جۆن فۆسته‌ر دڵاس"
كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو. له‌ژێر كاریگه‌ری قه‌یرانی زریانی نێوان ئه‌مریكا
و یه‌كێتی سۆڤێت، بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر كوبا، ئه‌م كرده‌وه‌یه شكستی هێنا كه ساڵی
1961 به قه‌یرانی كه‌نداوی به‌راز ناسرا، له ئه‌نجامدا جۆن كینیدی، ئالان داڵاسی
له‌سه‌ركار لابرد. ساڵی 1963 جۆن ماكۆن شوێنی گرته‌وه. پاشان ساڵی 1966 ولیه‌م
ڕابون بووه سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا. له‌سه‌رده‌می ڕیچارد نیكسۆنی سه‌رۆكی
ئه‌مریكا هه‌یه له جیمس شلینگهر و ولیه‌م كوبی بوونه سه‌رۆكی ئه‌م ئاژانسه.
شوێنه‌كه‌ی
ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا 15 كم له واشینگتۆنی پایته‌خته‌وه
دووره. باڵه‌خانه‌كه‌یان به پاسه‌وانی چڕ‌وپڕ و كامێرا پارێزراوه. ڕووبه‌ری
شوێنه‌كه‌یان 125 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه و گوژمه‌ی درووستبوونی له ساڵی 1964 گه‌یشتۆته
46 ملیۆن دۆلاری ئه‌وكاته. به‌رزی دیواری باڵه‌خانه‌كه چوارمه‌تره و به تهلهدڕكینه
ده‌وری گیراوه. له زۆر باڵهخانهشدا ئه‌و ئاژانسه بۆ پاراست و ئاشكرانهكردنیان
به ناوی دیكه‌وه ئیشده‌كه‌ن.
كرده‌وه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چه‌ندین
كرده‌وه‌ی سیاسی و سه‌ربازی دوور مه‌ودا له چه‌ندین وڵاتی جیهاندا پیاده ده‌كه‌ن.
به تایبه‌تی له ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست و باشوور، خۆرئاوای ئه‌فریكا و خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست. چونكه زۆرترین كوده‌تای سه‌ربازی ئه‌نجامده‌رێت، چه‌ندین كه‌سی سیاسیش
لهناودهدهن.
ئه‌م ئاژانسه ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌یه له ڕێكخستنی سه‌ندیكا
و ڕۆشنبیری وڵات، ده‌یانه‌وێت به‌مجۆره بگه‌نه ناو دڵی خه‌ڵكی. پاره‌ی ئه‌و په‌رتووكانه
ده‌ده‌ن كه باس له باشێتی سیاسه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات، چه‌ندین كه‌سیان هه‌یه كه
خاوه‌نی توانایه‌كی زۆرن له‌بواری ڕاكێشانی دڵی خه‌ڵكی له‌و ڕێگه‌یه‌وه بیروباوه‌ری ئه‌مریكا و بڵاو
ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به سیاسه‌تی ئه‌مریكا بكه‌ن.
شێوازی كاركردن
ئاژانسه‌كه چه‌ندین ڕێكاری سیخوڕی بۆ ده‌ستخستنی
زانیاری ده‌گرێته به‌ر. له‌وانه‌ش فرۆكه‌ی سیخوڕیه له جۆری"ی‌و 2" كه
به‌سه‌ر خاكی سۆڤێت ده‌فڕی و پێگه و ڕادهرهكانی وێنه ده‌گرت. ئه‌م فرۆكه‌یه ساڵی
1960 له‌سه‌ر خاكی سۆڤێت كه‌وته خواره‌وه و بووه هۆی كۆبوونه‌وه‌ی" ئایزنهاوه‌ر
و مكملان و دیگۆڵ" كه بڕیاربوو له پاریس ببه‌سترێت، نه‌به‌سترێت. به‌هاوكاری
ئه‌م جۆره فڕۆكانه ئه‌مریكا توانی زۆر شوێنی پێگه‌كانی موشه‌كی سۆڤێتی له كوبا
ساڵی 1962 ئاشكرا بكات. زۆرجاریش كه‌سانی دیپلۆمات و سیاسی و نا سیاسی به‌كارده‌هێنن
تاوه‌كو زانیاری به‌ده‌ست بخه‌ن به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی ده‌گمه‌نی
ته‌كنۆلۆژیا ده‌توانن به ئاسانی زانیارییه‌كان به‌ده‌ست بهێنن.
چه‌ند نهێنیه‌ك له‌سه‌ر ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا
مۆزه‌خانه‌ی نهێنی
ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه
ده‌كه‌وێته باره‌گای سه‌ره‌كی ناوه‌ندی ئاژانسه‌كه‌وه له‌وێ چه‌ندین فرۆكه‌ی بێ
فرۆكه‌وان و ماسی رۆبۆتی و كامێرای سه‌ر پشتی كۆتر ده‌بینرێت. به‌ڵام كارمه‌ندانی
ئاژانسه‌كه و میوانه‌كان سه‌ردانی ئه‌م
شوێنه بكه‌ن. به‌م هۆیه‌وه ناویان ناوه" باشترین مۆزه‌خانه كه ده‌بێت سه‌ردانی
بكه‌یت" ته‌نانه‌ت بودجه‌ی مۆزه‌خانه‌كه نهێنیه.
پشیله‌ی سیخوڕ
له ڕاپۆرتێكی ساڵی 1967 دا هاتووه كه ئاژانسه‌كه به
ملیۆنان دۆلاری ته‌رخانكردووه بۆئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی باڵا پشیله ماڵیه‌كان
ڕابهێنن تاوه‌كو له یه‌كێتی سۆڤێت كرده‌وه‌ی سیخوڕیان پێ ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌و پشیلانه
چه‌ندین ئامێری ئه‌لیكترۆنی پێشكه‌وتوویان پێوه ده‌به‌سترا. چونكه ئه‌م بیرۆكه‌یه
سه‌ره‌تا هیچ جێگه‌ی گومانی شیوعییه‌كان نه‌بوو كه له ڕێگه‌ی پشیله‌وه ده‌نگیان
بگوازرێته‌وه. بۆیه ئه‌م پرۆگرامه ناوی نرا" پشیله‌ی ده‌نگی"
ڕاپۆرتی ئۆنلاین
ده‌كرێت هه‌ر مرۆڤێك په‌یوه‌ندی به ئه‌نته‌رنێته‌وه هه‌بێت.
ژووری خوێندنه‌وه‌ی سی ئای ئه‌ی 930 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌یان چاودێری كردووه. له‌م دواییه
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌و ژمارهیهبهرز بۆته‌وه بۆ 12ملیۆن به‌ڵگه‌نامه. ئه‌وان
ده‌توانن به‌ڵگه‌ی هه‌ر مرۆڤێكی سه‌ر زه‌وی ده‌ربكه‌ن. ئایا ئێوه ده‌زانن كارمه‌ندانی
سی ئای ئه‌ی ڕۆژانه نزیكه‌ی پێنج ملیۆن پۆست ده‌خوێننه‌وه؟ كێ ناڵێت یه‌كێك له‌و
پۆستانه پۆستێكی تۆ بێت؟
ڕێكاری توند
ئاسایشی سی ئای ئه‌ی به ڕاده‌یه‌ك چاودێری ورد ده‌كرێن
له كاتێكدا كه داوای قاوه‌یه‌ك ده‌كه‌ن ناتوانن بڵێن قاوه‌یه‌ك بۆ فڵانه كه‌س
ببه. ئه‌وان به جۆرێك خه‌ڵكی ده‌پشكنن. ئه‌گه‌ر كارمه‌ندیش بێت تاوه‌كو دڵنیانه‌بن
هیچت هه‌ڵنه‌گرتووه یان شتێكی تایبه‌تت پێیه ناهێڵن بێیته ژووره‌وه.
داهێنان له ئه‌شكه‌نجه‌دان
له تازه‌ترین جۆری ئه‌شكه‌نجه‌دان كه كارمه‌ندانی سی
ئای ئه‌ی ئه‌وه‌یه كه میوزیكی ده‌نگ به‌رز تیپی میوزیكی ڕید هۆت و سه‌لیم شادی
به‌كارده‌هێنن، به‌جۆرێك تۆمه‌تباران بێزار ده‌بن و ده‌ست به دانپێدانان ده‌كه‌ن.
په‌یكه‌ره ئاڵۆزه‌كان
ساڵی 1990 په‌یكه‌رێكی ڕووت به‌ناوی " كریپتۆس"
له ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا دانرا. دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی 30 ساڵ تاوه‌كو
ئێستا كه‌س نازانێت ئه‌و په‌یكه‌ره چییه؟
چۆن ده‌بیته ئه‌ندامی سی ئای ئه‌ی؟
1- فێربوونی زمانێكی قورس/ وه‌كو عه‌ره‌بی و چینی، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و دوو زمانه بزانێت هه‌لی وه‌رگرتنی هه‌یه له سی ئای ئه‌ی.
2- فێربوونی زمانێكی ئاسان/ به‌لای ئه‌مریكاوه زمانی ڕووسی و ئه‌ندۆنیزی ئاسانترین زمان، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بێنه ناو سی ئای ئه‌یه‌وه ده‌كرێت ئه‌و دوو زمانه‌ش بزانن.
3- ده‌بێت پێشینه‌ی سه‌ربازی هه‌بێت/ زانینی ئه‌و زمانه ئه‌گه‌ر بێت و دوای ته‌واوبوونی خوێندن په‌یوه‌ندیت كردبێت به سوپاوه، ئه‌وا ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له وه‌رگرتنت. چونكه ڕه‌نگه زۆرجار وه‌كو"جه‌یمس بۆند" بتنێرن بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی قورس.
4- ده‌بێت ئه‌زموونی جیهانیت هه‌بێت/ ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه ناو ئاژانسه‌كه‌وه ده‌بێت زیره‌ك بن و ئه‌زموونی ژیانی مه‌ترسیداریان كردبێت.
5- ته‌ندروستی/ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوی خۆیان پێشكه‌ش به ئاژانسه‌كه ده‌كه‌ن، ده‌بێت ڕاپۆرتی پزیشكیان هه‌بێت كه هیچ جۆره نه‌خۆشییه‌كیان نییه.
6- پسپۆرانی ماتماتیك و كۆمپیته‌ر/ هه‌لێكی زیاتریان هه‌یه بۆ وه‌رگرتن چونكه ده‌بێت بتوانن بچنه ناو په‌یج و كۆمپیته‌ری شانه نووستووهكانهوه. ده‌بێت بتوانێت پاسۆردی هه‌موو ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی بشكێنێت.
7- پێشینه‌ی شیكاری/ ئه‌و كه‌سه ده‌بێت بتوانن شیكردنه‌وه بۆ زانیارییه‌كان بكه‌ن، بۆنموونه بزانن ئه‌و شانهنووستووانه پاره له كوێوه ده‌هێنن، په‌یوه‌ندیان به كێوه هه‌یه؟ ده‌بێت ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی وه‌رده‌گیرێن عه‌قڵیه‌تی شیكردنه‌وه‌یان هه‌بێت.
8- پله‌ی دڵنیایی/ مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه زۆركه‌س له پێناو پاره‌دا نهێنی وڵاته‌كه‌یان ده‌فرۆشن. به‌ڵام له‌ناو سی ئای ئه‌ی ئه‌گه‌ر زۆر دڵنیاببنه‌وه له‌وه‌ی كه تۆ ناپاكی له نیشتیمان ناكه‌یت، ئه‌گه‌ری وه‌رگرتن زۆره.
9- نهێنی پاراستن/ ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رده‌گیرێن ده‌خرێنه ژێر تاقیكردنه‌وه‌ی قورسه‌وه تاوه‌كو بزانرێت تاوه‌كو چ ڕاده‌یه‌ك ده‌توانێت نهێنی پارێز بێت.
10-تۆ كێی؟/ ده‌بێت ئه‌وانه‌ی وه‌رده‌گیرێن له پێناو هیچدا فریوو نه‌خۆن ده‌بێت هه‌میشه ئه‌وه بزانن كه بودجه‌ی ئه‌مریكا له خزمه‌تی ئه‌واندایه.