ڕاپۆرتی جیهانی

09:18 - 26/04/2019

مه‌ترسی شاشه‌ی ئامێره‌كان له‌سه‌ر منداڵ‌

پەیسەر

ڕێكخرواى ته‌ندروستى جيهانى W.H.O  هۆشيارى ده‌دات له‌سه‌ر به‌كارهێنانى شاشه‌و ئامێره‌ ئه‌لكترۆنيه‌كان له‌ لايه‌ن منداڵانه‌وه‌.

به‌ پێيى ڕێنماييه‌كانى  بوارى چالاكى جه‌سته‌يى و خه‌وتن له‌ ڕێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى, منداڵانى خوار ته‌مه‌ن سێ ساڵ نابێت سه‌يرى ته‌له‌فزيۆن بكه‌ن و دانيشن و ياري بكه‌ن, له‌ كاتێكدا ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نيان چوار يان پێنج ساڵه‌‌ نابێت له‌ كاتژمێرێك زياتر به‌ ديار شاشه‌ى ئامێره‌ ئه‌لكترۆنيه‌كانه‌وه‌ دانيشن.

هه‌موو كات سه‌يركردن و ئه‌نحامجدانی ياريیه‌ ئه‌لكترۆنيه‌كان زيان به‌خش نين بۆ منداڵ

تيكه‌ڵاوى و دانيشتنى ڕوو به‌ڕوو له‌گه‌ڵ دايبابه‌كان و چاودێره‌كان كاريگه‌رى گرنگى هه‌يه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌ى منداڵ. W.H.O  ده‌ڵێت، خوێندنه‌وه‌ى چيرۆك بۆ منداڵان و يارى كردن له‌گه‌‌ڵيان و ئه‌نجانمدانى چالاكى جه‌سته‌يى زۆر به‌ سود تره‌ له‌ دانيشتن به‌ ديار شاشه‌وه‌. هه‌روه‌ها كاتى خه‌وتنيش پێويسته‌ گرنگى پێ بدرێت.

به‌ڵام شاره‌زايانى به‌ريتانى ده‌ڵێن ئه‌م ڕێنماييانه‌ لاوازن, چونكه‌ هه‌موو كات سه‌يركردن و ئه‌نحامجدانی ياريیه‌ ئه‌لكترۆنيه‌كان زيان به‌خش نين بۆ منداڵ.

كۆلێژى شاهانه‌ بۆ چاودێرى و ته‌ندروستى منداڵان ڕايگه‌ياند كه‌ ئه‌م ڕێنماييانه‌ له‌وانه‌يه‌ ئه‌و خێزانانه‌ بخاته‌ مه‌ترسيه‌وه‌ كه‌ مه‌وداى ماڵه‌وه‌يان داخراوه‌و شوێنى ياريكردن بۆ منداڵه‌كانيان نيه. دكتۆر (ماكس ده‌يڤى) كه‌ لێپرسراوى به‌شى باشتر كردنى ته‌ندروستى منداڵان‌ ده‌ڵيت " به‌ بێ بوونى هه‌لوو مه‌رجى گونجاو هه‌موو هه‌وڵێكى باش, لێكه‌وته‌ى خراپى ده‌بێت.

له‌ لايه‌كى تره‌وه‌ شاره‌زايانى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى تاوانبار ده‌كرێن به‌وه‌ى كه‌ به‌ڵگه‌ى لاوازيان به‌كارهێناوه‌ له‌ ڕێنماييه‌كانيان سه‌باره‌ت به‌ منداڵ و شاشه‌ ئه‌لكترۆنيه‌كان.

دكتۆر (تيم سيمث) لێكۆڵه‌ره‌وه‌ى سايكۆلۆجى (بێركبێك) له‌ زانكۆى له‌نده‌ن وگوتى " له‌م چه‌ند مانگه‌ى دواييدا ئه‌و دايك و باوكانه‌ى كه‌ منداڵه‌كانيان له‌ خوار ته‌مه‌نى پێنج ساڵه‌وه‌ن كه‌وتنه‌ به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ مه‌ڕ په‌يڕه‌و كردنى ڕێنماييه‌كانى ڕێكخراوه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ دانان و ڕێكخستنى كاتى مندالان بۆ سه‌يركردنى ئامێره‌كان و دانيشتن بۆ ئه‌نجامدانى يارييه‌كان. بڵاو بونه‌وه‌ى ڕێنماييه‌كانى ئه‌م ڕێكخراوه‌ هيچ بارو دۆخه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ناكات.

ڕێنماييه‌كان پێشنيارى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن منداڵانى يه‌ك بۆ پێنج ساڵ پێويسته‌ له‌ ڕووى جه‌سته‌ييه‌وه‌ زۆر چالاك بن و به‌لانى كه‌مه‌وه‌ ده‌بێت ڕۆژانه‌ سێ كاتژمێر به يارى كردنه‌وه‌ به‌سه‌ر به‌رن. نابێت له‌سه‌ر كورسيه‌كى جێگير بۆ ماوه‌ى زياتر له‌ كاتژمێرێك بمێننه‌وه، چونكه‌ مه‌ترسی قه‌ڵه‌وبوونیان له‌سه‌ره‌.

ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌ ته‌مه‌نيان نه‌گه‌شتوه‌ته‌ ساڵێك و ناتوانن به‌ پێ بڕۆن, پێويسته‌ ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ى كاتژمێرێك به‌ سكه‌ خشه‌و گاوڵكێ بڕۆن . وه‌ ئه‌وانه‌شى كه‌ كه‌ ته‌مه‌نيان نه‌گه‌شتوه‌ته‌ پێنج ساڵ نابێت تا دره‌نگانێكى شه‌و له‌ گه‌ڵ دايك و باوكيان به‌ خه‌به‌ر بمێنن. پێويسته‌ باش بخه‌ون و كاتى نوستنيان ديارى كراو بێت.

گروپه‌كه‌ داوايان لێ كرا كه‌ لێكۆڵينه‌وه‌ بكه‌ن و ڕينماييه‌كان بناسێنن له‌ لايه‌ن كۆمسيۆنى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جيهانيه‌وه‌ بۆ كۆتايى هێنان به‌ قه‌ڵه‌وى ته‌مه‌نى منداڵى, به‌ مه‌به‌ستى گرنگى دان به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى منداڵانى زۆر قورس و قه‌ڵه‌و كه‌ هه‌ڕه‌شه‌يه‌ بۆ ته‌ندروستى داهاتوويان.

به‌ پێى ڕاپۆرته‌كان  ته‌نها له‌ ساڵى 2016 زياتر له‌ 41 مليۆن منداڵ به‌ ده‌ست قه‌ڵه‌ويه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و كێشيان ئاسايى نيه‌. به‌ به‌راورد به‌ چل ساڵى پێشو ڕێژه‌كه‌ ده‌ ئه‌وه‌نده‌ زيادى كردووه‌ كه‌ 124 ملێۆن منداڵ كێشيان نا ئاسايى بووه‌ كه‌ به‌ ڕێژه‌ى له‌ هه‌ر پێنج منداڵێك يه‌كيان كێشى زۆر بووه‌. زۆر دانيشتن به‌ ديار ته‌له‌فزيۆن و يارييه كۆمپيوته‌ريه‌كان ڕۆڵێكى به‌رچاوى هه‌بووه‌ له‌ ته‌مه‌ڵ و سست كردنى منداڵان.

منداڵى خوار ته‌مه‌ن يه‌ك ساڵ پێويسته‌ له‌ نێوان 14 به‌ 17 كاتژمێر بخه‌ون

دكتۆره‌ (جوانا ويڵيه‌مسن) كه‌ يه‌كێكه‌ له‌ نوسه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كان و ده‌ڵێت "نكۆڵى ناكرێت كه‌ ئامێره‌ ئه‌لكترۆنيه‌كان به‌شێكى گرنگن له‌ سه‌رده‌مى مۆدێرنه‌, به‌ڵام ئه‌م گروپه‌ ده‌ڵين هيچ پێويست نيه‌ منداڵانى خوار ته‌مه‌ن سێ ساڵ به‌كارى بێنن. بيانوه‌كه‌ش كه‌مبوونه‌وه‌ى تواناى جه‌سته‌ييه‌.

لێهاتووى كۆمه‌ڵايه‌تى و مه‌عريفى له‌گه‌ڵ كه‌سێكى تردا زياتر گه‌شه‌ ده‌كات وه‌ك به‌رامبه‌ر شاشه‌يه‌ك. به‌ تايبه‌تى له‌گه‌ڵ چاودێرى منداڵه‌كه‌دا تواناى گه‌شه‌كردنى منداڵه‌كه‌ خێراتر ده‌بێت. به‌ تايبه‌تى له‌م ساڵانه‌ى دواييدا.

منداڵى خوار ته‌مه‌ن يه‌ك ساڵ پێويسته‌ له‌ نێوان 14 به‌ 17 كاتژمێر بخه‌ون. به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له‌ نێوان يه‌ك بۆ دوو ساڵن پێويسته‌ 11 بۆ 14 كاتژمێر بخه‌ون. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا منداڵانى نێوان 3 بۆ 4 ساڵ پێويستيان به‌ 10 بۆ 13 كاتژمێر خه‌و هه‌يه‌ به‌ كواليتيه‌كى باشه‌وه‌. ئه‌مه‌ ماناى وايه‌ ڕێكخستنى كاتى خه‌وتنى منداڵ گرنگيه‌كى تايبه‌تى هه‌يه‌.

سه‌باره‌ت به‌ جوڵه‌و چالاكى منداڵ له‌ ڕێنماييه‌كاندا هاتووه‌, ئه‌وانه‌ى له‌ خوار يه‌ك ساڵه‌وه‌ن پێويستيان به‌ سي خوله‌ك چالاكى جه‌سته‌يى هه‌يه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌وانه‌ى له‌ خوار ته‌مه‌نى چوار ساڵه‌وه‌ن پێويستيان به‌ 180 خوله‌ك هه‌يه‌ له‌ چالاكى جه‌سته‌يى.

(ويليه‌مسن) ده‌ڵيت " خه‌مڵاندنێكى جيهانيمان له‌ به‌رده‌ستدا نيه‌ له‌سه‌ر چالاكى جه‌سته‌يى منداڵ. بابه‌ته‌كه‌ زۆر به‌ربڵاوه‌. يه‌كێك له‌ توێژينه‌وه‌كان كه‌ كرواه‌ به‌ ڕێژه‌ى  %20 بۆ %75 له‌گه‌ڵ ڕێنماييه‌كان پێك نايه‌نه‌وه‌. گرنگترين شت ئه‌وه‌يه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نه‌وه‌ ئه‌م چالاكيانه‌ بكرێن به‌ نه‌ريت.

(ده‌يڤى) پێشوازى له‌م گرنگيدانه‌ ته‌ندروستييه‌ى W. H. O.  كرد, به‌ڵام پێى وايه‌ له‌ كاتێكدا زۆر گرنگه‌ بۆ منداڵ هه‌تا ده‌كرێت چالاك بێت به‌ڵام به‌ربه‌سته‌كان زۆرن وه‌ك شوێنى مانه‌وه‌و كاركردنى دايبابه‌كان پێكه‌وه‌و فشارى خێزانى و هه‌ڵبژاردنى شوێنێك بۆ يارى كردن نه‌ك دانيشتن بۆى.

ئه‌و كاته‌ى كه‌ ڕێكخروه‌كه‌ ديارى كردووه‌ بۆ ته‌ماشاكردن شاشه‌ ئه‌لكتۆدرۆنيه‌كان يه‌ك نايه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕاستى و پێويستيدا. توێژينه‌وه‌كانى ئێمه‌ ئه‌وه‌يان پيشان داوه‌ كه‌ به‌لگه‌يه‌كى به‌هێز نيه‌ بۆ ديارى كردنى كاتێكى ديارى كراو. پێويسته‌ له‌گه‌ڵ سه‌يركردنى شاشه‌ى ئامێره‌كان چالاكى تر ئه‌نجام بدرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاريگه‌رى سه‌يركردنه‌كه‌. ئاسان نيه‌ بۆ خێزانێك كه‌ چه‌ند منداڵى ته‌مه‌ن جياوازيان هه‌يه‌ كۆنترۆڵى سه‌يركردنى ئامێره‌كان بكه‌ن.

هه‌مان شت له‌ باره‌ى كاتى خه‌وتنى منداڵانيشه‌وه‌ دروسته‌. هه‌ندێك له‌ منداڵان پێويستيان به‌ كاتێكى زياتره‌ بۆ خه‌وتن به‌ كواليتيه‌كى باشه‌وه‌ هه‌ندێكيان كه‌متريان پێويسته‌. ڕه‌چاو كردنى بارى تاكه‌كان گرنگه‌.

پرۆفيسۆر ( كيڤين ماكنۆوه‌ى)كه‌ مامۆستاى ئاماره‌ له‌ زانكۆ, ده‌ڵيت " كه‌ هه‌ندێك داتاى سه‌رسوڕهێنه‌ر هه‌يه‌" به‌ چاوى به‌زه‌ييه‌وه‌ له‌ گروپه‌كه‌ ده‌ڕوانێت كه‌ به‌ڵگه‌يه‌كى به‌هێزيان پێ نيه‌ له‌سه‌ر بابه‌تێكى گرنگ. ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه‌ له‌سه‌ر چالاكى جه‌سته‌يى منداڵ كاريكى ئاسان نيه‌.