03:03 - 24/04/2019
قڕكردنی ئه‌وان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مریكییه‌كان چۆن بووه؟
كێ له ئێمه ناوی هیندییه سووره‌كانی نه‌بیستووه؟ ڕه‌نگه
زۆرجار له فیلمه‌كان بینیوومانه كه ئه‌وان چۆن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌مریكیه‌كان
و ده‌یانكوژن؟ به‌ڵام ئایا له خۆمان پرسیووه بۆچی وایانكردووه؟ به تێپه‌ڕبوونی
كات وێنه‌ی قێزه‌ونی ئه‌وان گۆڕا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌كان گوێ له میوزیكه ناوازه‌كه‌یان
بگرن و منداڵانیش لاسایان بكه‌نه‌وه چۆن به ده‌ست و ده‌م میوزیك بژه‌نن. به‌ڵام
ئه‌وان له كوێن؟ له كوێ خۆیان حه‌شارداوه؟ ئایا ئه‌وان تێكه‌ڵ به شارستانی
بوون و هه‌موویان بوون به فه‌رمانبه‌ر و بازرگان و هونه‌رمه‌ند؟ ئا‌یان ئه‌وان له
جاران زۆرتر دڵخۆشترن؟
ناونانیان
هیندییه سووره‌كان یان نه‌ته‌وه سه‌ره‌تایه‌كان، یاخود
زۆرجاریش به ئه‌مریكیه پێشینه‌كان ناویان ده‌برێت. ئه‌وان له بنچه‌ی
درووستكردنی ئه‌مریكادان، دابونه‌ریت و كه‌لتوور و فه‌ره‌هه‌نگی تایبه‌ت به خۆیان
هه‌یه. ئه‌وان له ئێستا ڕێژه‌ی 1.5% دانیشتووانی ئه‌مریكا پێكده‌هێنن.
ناونانی ئه‌وان به هیندییه سووره‌كان به لای ئه‌وانه‌وه
وه‌كو سووكایه‌تیه، به‌ڵام ناوهێنانی ئه‌مریكییه ڕه‌سه‌نه‌كان ئاسایی و خۆشتره به‌لایانه‌وه.
له ڕووی سیاسی و گرنگی پێدانی مرۆڤایه‌تیه‌وه ئه‌مریكییه ڕه‌سه‌نه‌كان
گونجاوتره، چونكه به‌و ناوه ده‌توانرێت له‌و هیندیانه جیایان بكه‌نه‌وه كه كۆچی
ئه‌مریكایان كردووه. ئه‌وان به زۆری له ناوچه‌كانی ئهلهسكا، گوام، ساموا و هاوای
هه‌ن. چه‌ندین ڕای جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌و ناوه‌یان لێنراوه. له‌وانه‌ش:
ناوی ئه‌وان به هیندییه سووره‌كان به هه‌ڵه بڕاوه به‌سه‌ریان، چونكه كاتێك كریستۆڤه‌ر كۆڵۆمبۆس له سه‌ده‌ی 15ی گه‌یشته كیشوه‌ری ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ی له ئیسپانیاوه زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی بڕی، وایزانی گه‌یشتۆته هیندستان، به‌ڵام كاتێك پێستی ئه‌وانی بینی كه سوورن، پێی گوتن هیندییه سووره‌كان.
هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن ئه‌م ناوه بۆ ئه‌وه‌بووه كه جیاوازی بكرێت له نێوان هیندییه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا و هیندییه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مریكا.
شێواندیان
ڕه‌نگه نه‌زانین یان وا خه‌یاڵ بكه‌ین ئه‌وان كه‌سانی
دڕنده‌ن و له‌سه‌ر لووتكه‌ی شاخه‌كان خۆیان حه‌شاردابێت تاوه‌كو هێرش بكه‌نه سه‌ر
ئه‌مریكیه سپی پێسته‌كان و به چه‌كوشه به‌ناوبانگه‌كه‌یان" تۆماهۆك"
دوایان بكون و سه‌ریان ببڕن و پارچه پارچه‌یان بكه‌ن. چونكه ڕۆشنگه‌ری ئه‌مریكی
له ماوه‌ی رابردوودا به‌و جۆره پێناسه‌یان بۆ ئێمه كردووه.
ئه‌و وێنه‌یان له مێشكی ئێمه‌ی بینه‌ر و خوێنه‌ر چه‌سپیووه.
به‌ڵام له ڕاستیدا هیندییه سووره‌كان كوژران و خاكه‌كه‌یان ده‌ستی به‌سه‌ردا
گیرا، بۆیه ده‌یانه‌وێت به پیشاندانی ناشرییهكانی ئه‌وان له بیری خه‌ڵكی بچێته‌وه
كه 112 ملیۆن كه‌س بوونه قوربانی كه له 400 نه‌ته‌وه و خێل پێكده‌هاتن. تاوه‌كو
كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی به پێی ئامارێكی ساڵی 1900 ئه‌وان ژماره‌یان ته‌نیا بووه
250 هه‌زار كه‌س.
به‌لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت، پێشكه‌وتن و لاف لێدان له‌سه‌ر
وشه‌ی دیموكراتی و دامه‌زراندنی شاری گه‌وره و پێشكه‌وتوو له‌سه‌ر جه‌سته‌ی و
سوڵوسوقانی (ئێسك و پرووسك)ی هیندییه سووره‌كان بنیاتنراوه.
سه‌ره‌تاكان
كاتێك دۆزه‌ره‌وه‌ی ئیتاڵی كریستۆڤه‌ر كۆڵۆمبۆس گه‌یشته
كه‌ناراوه‌كان وایزانی ئێره هیندستانه. ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و دوورگه‌یه ده‌ژین
هیندین و كۆچیان كردووه. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وان پێش هه‌زاران ساڵ له گه‌یشتنی
كۆڵۆمبۆس لێره ژیاون. ئه‌وان ژیانێكی ساده و ساكاریان هه‌بووه پشت به ڕاوكردن
و كشتوكاڵ ده‌به‌ستن. فه‌رهه‌نگی تایبه‌تی ئه‌وان كارێكی وایكردووه كه سه‌رجه‌م
په‌یام و ڕێكه‌وتنه‌كانیان به ده‌م به‌یه‌كتر بڵێن. كه‌مترین جار درۆ ده‌كه‌ن. به‌هۆی
گرنگیدان به شارستانیه‌تی رۆحیه‌ت و پیرۆزكردنی ئه‌خلاق وایلێكردوون كه ژن پێگه‌یه‌كی
تایبه‌تی هه‌بێت وایداده‌نێن كه ژن خاوه‌نی ئه‌خلاقێكی به‌رزه. ئه‌وان خه‌ڵكانێكی
ئاشتی خوازن، كه‌لتوریان پڕه له ئازاری مرۆڤبوون، ئه‌وان هاوڕێی مرۆڤ و ئاژه‌ڵن.
قه‌شه برتۆلۆمیو دی لاس كاساس كه له دایكبووی 1484 به‌مجۆره وه‌سفی ئه‌و خه‌ڵكانه
ده‌كات:
ئه‌وان خه‌ڵكانێكی ساده و باشن به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر
ئارامن، خۆبه‌كه‌مزانن، گوێڕایه‌ڵن و دوورن له توندوتیژی، فێڵ، خهڵخهڵهتاندن.
ئه‌وان زۆر پابه‌ندی دابه‌ونه‌ریتی خۆیان. ململانێ ناكه‌ن و ناكوژن. ئه‌وان هه‌رگیز
ڕق له‌كه‌س هه‌ڵناگرن. به ئاراسته‌ی تۆڵه‌سه‌ندن و ڕق و دوژمنكاری بیر ناكانه‌وه.
ئه‌وان زۆر هه‌ژارن، به‌ده‌ر له‌مانه‌ش هه‌ڵگری هه‌ستی چاوچنۆكی نین."
به‌ڵام كریستۆڤه‌ر كۆڵۆمبۆس له نامه‌یه‌كدا بۆ پاشا و
شاژنی ئیسپانیا ده‌نووسێت" خه‌ڵكانێكی باشن، زۆر ئاشتیخوازن، ئه‌وان سوێند به
شكۆمه‌ندی تۆ ده‌خۆن، باوه‌ڕناكه‌م هیچ میلـله‌تێك له دونیادا هه‌بێت وه‌كو ئه‌مانه"
هه‌ر بۆیه هیندیه سووره‌كان له پێشوازی پیاوێكی سپی پێستدا، توانیان فێری كشتوكاڵ
و ڕاوی بكه‌ن. ئه‌وان وایانده‌زانی كه ته‌نیا سهردانیكهرێكه و میوانێكه بۆیه
ده‌بێت به‌و جۆره باشه پێشوازی له میوان بكرێت.
ئه‌وروپیه‌كان
داگیركه‌رانی ئه‌وروپی گه‌یشتنه كه‌ناراوه‌كانی كیشوه‌رێكی
نوێ، ئه‌وان پڕبوون له زانیاری سه‌ربازی و ئه‌زموونی شه‌ڕكردن، هیندییه سوره‌كانیش
جگه له دار و ڕمی ده‌ستیان هیچی دیكه‌یان نه‌بوو. بۆیه چه‌ندین شه‌ڕ له نێوان
ڕوویدا و چه‌ندین جاریش هێرشی جیاوازیان كرایه سه‌ر، بۆیه چه‌ند سه‌رۆك خێڵێك
ناچاربوون ئاشتی رابگه‌ێنن و كۆتای به جه‌نگ بهێنن. هه‌رچه‌ند وشه‌ی جه‌نگ پێشتر
بهكارنههێنرابوو، ته‌نیا چه‌ند خێڵێك نه‌بێت ده‌یانزانی جه‌نگ و شه‌ڕ و شۆڕ چییه.
داگیره‌كه‌ر ئه‌وروپییه‌كان یه‌كسه‌ر دركیان به‌وه كرد،
ئه‌وان له‌به‌رده‌م زه‌وی خه‌ونه‌كانیان. كه پڕه له خێر و بێر. دواتر ئه‌وان ده‌ستیان
كرد به كوشتنی هه‌ر هیندیه‌كی سوور كه ده‌هاته ڕێگه‌یان، ئه‌وان ده‌ستیان له
ژن و منداڵ نه‌ده‌پاراست، به چه‌كه‌كانیان مناڵیان ده‌كوشت، كێڵگه‌كانیان ده‌سووتێنران،
ئه‌ماش وایكرد كه هه‌زاران هیندی سوور بكوژرێن، كاتێك سه‌رۆك خێڵه‌كان زانیان ته‌واو
ته‌نگیان پێهه‌ڵچنراوه، داوایان كرد كه ئاشتی ڕابگه‌ێنن، تاوه‌كو چیتر ئه‌مانیش سپی
پێسته‌كان نه‌كوژن. له بری ئه‌وه‌شدا داگیركه‌ره ئه‌وروپییه‌كان به‌م داواكارییه
دڵخۆشبوون، بۆیه مه‌رجی ئه‌وه‌یان دانا ده‌بێت، زه‌وییه‌كانیان جێبهێڵن. ئه‌وان
ڕازی بوون، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌یان ئاماده‌بوون بمرن به‌ڵام خاكی باوباپیران
جێنه‌هێڵن بۆیه داگیركه‌ره ئه‌وروپییه‌كان هاتن نه‌خۆشیه‌كانی ( تاعون، سكچوون،
سورێژه و سل و كولێرا)یان بڵاوكرده‌وه. ئه‌وان جه‌نگێكی به‌كتریایان ده‌ست
پێكرد، له‌وباره‌یه‌وه " جێفری ئهمهرست" له نامه‌یه‌كدا داوا له
هێنری بواكیه داوای لێده‌كات كه ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هیندیه سووركان بكات و دواتر په‌توو(به‌تانی)
ژه‌هراویان بۆ بنێرێت تاوه‌كو تووشی نه‌خۆشی پێست بن. له‌وه‌ڵامدا بواكییه ده‌ڵێت"
هه‌موو هه‌وڵێكی خۆم ئه‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند داپۆشه‌رێكی ژه‌هراویان پێده‌ده‌م،
خۆمیش ڕێوشوێنی تایبه‌ت ده‌گرمه به‌ر تاوه‌كو دووربین له نه‌خۆشی" به‌مجۆره
ویستیان له‌ناویان به‌رن.
جه‌نگه میكرۆبیهكه
ئه‌و جه‌نگه میكرۆبیهی كه كرایه سه‌ر هیندیه سووره‌كان
وایكرد 80%ی ئه‌وان له‌ناو ببات. بۆ تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵیش هێشتا جه‌نگی نه‌خۆشی
و په‌تا سه‌یره‌كان له ناو هیندیه سووره‌كاندا مایه‌وه. به‌رپرسانی داگیركه‌ره‌كان
خه‌ڵاتیان بۆ هه‌ركه‌سێك دانا، كه هیندیه‌كی سوور بكوژیێت. دواتر بڕی 100 پاوه‌ند
دابینكرا بۆ سه‌ری هه‌ر پیاوێكی هیندی و 50 پاوه‌ندیش بۆ كوشتنی ژن و مناڵ. بۆیه
ئه‌م شێوازه وایكرد كه قه‌تڵوعامی هیندییه سووره‌كان بێته ئاراوه. به جۆرێك
زۆرترین ڕاوچیان هێنا بۆ ئه‌و كیشوه‌ره تاوه‌كو بتوانن خه‌ڵكی به پاره بكوژن.
دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك گالیسهی دارینیان هێنا، تاوه‌كو كه‌له سه‌ری ئه‌و
هیندیه سوورانه كۆبكه‌نه‌وه و بار بكه‌ن كه ڕاوچییه‌كان كوشتوونی. پاشان پێستی
ژن و مناڵیان ده‌گرته‌وه و پاشان ئه‌و پێستانهیان كۆده‌كرده‌وه كه ژن و مناڵه‌كان
ده‌یانپۆشی. به كوشتنی هه‌ر هیندییه‌ك ئه‌وان زیاتر فشه ده‌یگرتن.
بكوژه‌كان ده‌دوێن
لویس وتزڵ گه‌وره بكوژی ئینگلیزی ده‌ڵێـت" له‌یه‌ك ده‌رچووندا
زیاتر له 400 هیندیم كوشتووه و پێسته‌كه‌م هێناون." به واتای ئه‌وه‌ی له
یه‌ك مانگدا 1200 كه‌سی كوشتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه "جۆرج ڕۆجه‌رز كلارك" ده‌ڵێت"
ئێمه ئاهه‌نگی پێست كردنی 16 هیندیمان گێڕا، دواتر داوامكرد چێژ له‌و ئاهه‌نگه
به‌رن" ئێستا ئه‌و كه‌سه له ئه‌مریكا وه‌كو سومبوڵی ئازایه‌تی و پاڵه‌وانی
نیشتیمانی سه‌یر ده‌كرێت.
به‌ڵام ئه‌ندره جاكسۆن-ی سه‌رۆك كه ئێستا وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر
20 دۆلارییه. زۆر عاشقی پێستكردن بووه، هه‌میشه فه‌رمانی ده‌كرد كه ئاماری كوژراوه‌كانی
له ڕێگه‌ی لووتبڕین و گوێ بڕینه‌وه بێت. به چاودێری خۆی به‌شداربوو له ئاهه‌نگی
پێستكردنی 800 پیاوی هیندی له ناویاندا سه‌رۆكی خێڵێك به‌ناوی" مسكوچی"
بوو.
په‌ڕی قازی سپی
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو كاولكارییه و كوشتوبڕه هاته
ئاراوه. زۆرێك له‌وانه ڕۆیشتن له ئه‌مریكا ژیان، به‌ڵام له‌ناو ژیانێكی ناهه‌مواردا
وه‌كو نه‌بوونی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی. زۆرێك له گه‌نجه‌كانیان فێری ئالوده‌بوونی
ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و خۆكوژی بوون. بۆیه ده‌بوو ناچار په‌نا به‌رن بۆ شتێك ڕزگاریان
بێت. به‌كارهێنانی په‌ڕی قازی سپی له‌لایه‌ن سه‌رۆك هۆزی سوك هیندیه‌وه به‌كارهێنرا
بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك واژۆ بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ستبه‌رداری گوند و
ماڵ و شوێنه‌كانی خۆی بێت. به‌ڵام ئه‌و نه‌یزانی چی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه
نووسراوه. خوێنه‌واری نه‌بوو. بۆیه دوای ئه‌وه‌ی زانی كه چی قوڕبهسهریهكی
واژۆكردووه گووتی" ته‌نیا ئه‌وه‌م كرد كه په‌ڕێكی قازم خسته سه‌ر كاغه‌زێك،
به بێ ئه‌وه‌ی بزانم ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی له ده‌ستچوونی گونده‌كه‌م"
بۆیه تاوه‌كو ئێستا هیندییه سووره‌كان بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی فێلێان لێكراوه
په‌ڕێكی سپی به‌سه‌ریانه‌وه هه‌ڵده‌واسن. پاشان سه‌رۆك هۆزی سیوكسی به‌هۆی ئه‌وه‌ی
ماڵوێرانی ڕووبه‌ڕوو بۆته‌وه له ده‌شتێكدا به ده‌نگی به‌رز هاوارده‌كات به‌زمانی
تایبه‌تی خۆیان گۆرانی ده‌ڵێت كه چۆن ڕمه‌كان شكێنران و ژن و منداڵه‌كانی مردن. ئێستا
به‌ناوبانگترین میوزكی خه‌مناك لای هیندییه سووره‌كانه.