11:08 - 03/12/2018
بۆشی باوك چی بهسهر عێراق هێنا.. میدیاكانی ئهمریكا زانیاری نوێیان بڵاوكردهوه
بوشی باوك هۆكاری مردن و كوژرانی دەیان هەزار عێراقییە، چونكە ئەو
سەردەمەی بوشی باوك سەرۆكی ئەمریكا بووە،هێزەكانی هاوپەیمانن هێرشیانكردە سەر عێراق، تاوەكو لە كوێت بكشێتەوە.
پێگەی ناوداری
ئەمریكی (Theintercept)
لە ڕاپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوە كردووە، لە سەرەتای نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو كاتێك بوشی
كۆچكردوو سەرۆكی ئەمریكا بوو زیاتر لە 158 عێراقی لە سەردەستی ئەمریكا كوژران.
ئاماژەشی بەوە كردووە لە ماوەی سەرۆكایەتیكردنی بوشی باوك ئەمریكا هەستاون بە
ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، ڕەگەزپەرەستی و تەنگژەی دادپەروەری و درۆ.
هەر لەو
ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوەكراوە، بوشی گەورەترین درۆی كرد بۆ لێدانی عیراق لە
نەتەوەیەكگرتووەكان دوای وەكو بانگەشەی جەنگ بەكاری هێنا تاوەكو دووبارە
بەكارهێنایەوە لە 2003 كوڕەكەی هێرشیكردە سەر عێراق.
بوش هێزی
ئەمریكای ڕەوانەی سعودییە كرد بەبیانووی هەواڵگری درۆینە كاتێك بانگەشەی ئەوەی
دەكرد كە بۆ یارمەتیدانی سعودییە ئەو هێزانە بۆ بەرگری لە خۆكردنی سعودییە ڕەوانەی
كردووە.
بە پێی دزە
پێكردنی بەڵگەنامە هەواڵگیرییەكانی ئەمریكا، وا بڵاوكرایەوە كە گوایە 250 هەزار
سەربازی عێراقی و 1500 تانك لە سنووری سعودییە هەیە، بەڵام كاتێك لە ڕێگای مانگی
دەستكردەوە وێنەی ئەو سنوورانە گیرا، ئاشكراكرا ئەو هەواڵە دوور لە ڕاستییەوە و
سنووری نێوان عێراق – سعودییە جگە لە بیابانێكی ڕووتەن هیچی دیكەی لێ نییە.
لەو ڕاپۆرتەدا
جەخت لەوە كراوەتەوە بوشی باوك ئەنجامدەری تاوانی جەنگە لە عێراق، چونكە فرۆكە
جەنگییەكانی عێراق 88 تۆن و 500 كیلۆ بۆمبیان بەسەر عێراقدا باراندووە، یەكێك لەو
بۆمبانە كەوتە سەر ژێرزەمینێك كە خەڵكی مەدەنی خۆیان تێیدا حەشاردابوو بەو هۆیە
408 هاوڵاتی مەدەنی كوژران.ئەو بۆمبانە بووە هۆی وێرانكردنی ژێرخانی بنەڕەتی
شارەكانی عێڕاق هەر لە وێستگەی كارەبا و چارەسەری ئاو و كارگەكانی ئامادەكردنی خۆراك،
تاوەكو ئاشی هاڕینی گەنم.
بارتۆن جیلمان
لە رۆژنامەی واشینگتۆن پۆست لە حوزەیرانی 1991 نووسیوویەتی" هەندێك لە
ئامانجەكان بە تایبەت كاتی جەنگ بۆردوومانەكان پلە یەكەكان ئەنجامیان داوە بۆ
ئەوەی دوای جەنگی عێراق هەژموونی تاكە كەسیان زیاد بكات، نەك بۆ جێهێشتنی كاریگەری
بۆ ململانێی خودی."
لە كۆتایی
ڕاپۆرتەكەدا هاتووە." لە كانوونی دووەمی 1992 بیس ئۆزبۆرن داپونت كە
دیموگرافییە و لە نووسینگەی ئاماری ئەمریكا ئیشی كردووە، ئاماژەی بەوە داوە جەنگی
كەنداو بۆتە هۆی مردنی 158 ههزار كەسی عێراقی، 13 هەزار كەسیان ڕاستەوخۆ مردوون و 70
هەزاری دیكەشیان بەهۆی وێرانكردنی وێستگەكانی كارەبا و ئاوی پاك بۆ خواردنەوە
مردوون."
لە چەند ڕۆژی
ڕابردوودا جۆرج بوشی باوك لە تەمەنی 94 ساڵییدا
كۆچی دوای كرد. ئەو ناوی جۆرج هۆربێرت وۆڵکەر بوش، لە ساڵی 1924 لە ویلایەتی
ماساچوسێتسی ئەمەریکا لەدایکبووە و ساڵی 1989 -1993، 41هەمین سەرۆکی ئەمەریکا
بووە. ئەو وەک ئەندامێکی
پارتی کۆمارییەکان، کاری سیاسی و سەربازیی وەک ئەندام کۆنگرێس، باڵیۆز و بەڕێوەبەری
هەواڵگیری کردووە.
لەساڵی 1990 و
لە دوای داگیرکردنی کوەیت لەلایەن سەددام حوسێن سەرۆكی لە سێدارەدراوی عێراق، بوشی باوک سەرکردایەتی هێزێکی
هاوپەیمانی نێودەڵەتی کرد بۆ وەدەرنانی سوپای عێراق لە کوەیت و تیایدا سەرکەوتوو
بوو توانی سوپای تێك بشكێنێت و هێزەكانی عێراق بگەڕێنەوە سنوورەكانی خۆیان.