02:39 - 23/04/2019
ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی و سه‌رۆكی ئێستای ئۆكرانیا
21ی نیسانی ئه‌مساڵ ئاوه‌ژۆبوونی مێژووبوو له وڵاتی ئۆكرانیا،
چونكه له‌بری ئه‌وه‌ی سیاسیه‌كی گه‌نده‌ڵ یان گرژومۆن ببێته سه‌رۆكی وڵاتێكی
جوانی ئه‌وروپی، ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی بوو به سه‌رۆكی وڵاتی ئۆكرانیا. ئه‌ویش ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی
-یه كه توانی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵات 73% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
له كاتێكدا ڕكابه‌ره‌كه‌ی پترۆ پۆرۆشنكۆ ته‌نیا 24.4% ده‌نگه‌كانی ده‌سته‌به‌ركرد.
ئه‌م ده‌نگدانانه له كاتێكدا به‌ڕێوه چووه جه‌نگ له خۆرهه‌ڵاتی وڵات بوو، چه‌ندین
كه‌یسی گه‌نده‌ڵی كه‌وتۆته سه‌ر شانی چینه سیاسیه‌كه‌ی وڵات.
ئه‌م سه‌رۆكه
كێیه؟
ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی
له ساڵی 1978 له شاری كریفی ڕیه-ی ئۆكرانیا له دایكبووه، خێزانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن
و به ڕه‌چه‌ڵه‌ك جووله‌كه‌ن. ئه‌و هاوسه‌رگیریكردووه و ژنه‌كه‌ی ناوی" ئه‌ولینا
كیاچكۆ"یه. له ماوه‌ی خوێندندا یه‌كتریان ناسیووه. به‌رهه‌می ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ش
دوو منداڵن.
ئه‌م سه‌رۆكه
له كاروانی خوێندندا كه‌سێكی به‌به‌خت بووه. ئه‌و ڕۆشت كۆلیژی یاسا بخوێنت و
ببێته پارێزه‌ر، له كاتێكدا هێشتا سیستمی خوێندنی باڵا تێیدا تازه. به‌ڵام به‌هۆی
چونكه ناوه‌وه‌ی بۆ جیهانی هونه‌ر هه‌موو شته‌كان گۆڕا، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا له
كێبڕكێیه‌كی كۆمیدی كه له ته‌له‌فزێونێك
ئه‌نجامدرا. سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له ساڵی 2000
كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێنانی تایبه‌ت به خۆی دامه‌زراند. كه ئێستا ده‌توانرێت به
ملیۆنان یۆرۆ داهاته‌كه‌ی بخه‌مڵێنرێت. له هه‌مان كاتدا زۆرێك له به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنییه‌كان
سپۆنسه‌ر ده‌كات. ئه‌و سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتن و به‌ناوبانگ بوونی لای ئۆكرانیا و
ڕووسه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر سه‌كۆی شانۆ و فیلمه‌كان.
ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی
به ته‌نیا ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی بچووك نییه كه به كاره‌كانی پاره به ده‌ست
بهێنێت، به‌ڵكو ئه‌و ناهێڵت هیچ كه‌سێكی دیكه له بواری كۆمیدیا تێپه‌ڕێنێت. بۆیه
ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی به ئیمپراتۆری كۆمیدی ناوده‌برێت به تایبه‌تی لای ده‌وڵه‌مه‌ندانی
ئۆكرانیا زۆر خۆشه‌ویسته. ئه‌و هه‌میشه له ڕێگه‌ی كاره‌كانیه‌وه خه‌ڵكی ده‌هێنێته
پێكه‌نین هه‌ر به‌و ڕێگه‌ش ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌ت و چۆنیه‌تی به‌ڕێوبردنی وڵات ده‌گرت.
گرێبی به‌ختی
سه‌رۆكه تازه‌كه‌ی ئۆكرانیا كاتێك كرایه‌وه كه له درامای"خزمه‌تكاری گه‌ل"
ڕۆڵی سه‌رۆكی وڵاتێكی گێڕاوه. چیرۆكه‌كه‌ش به جۆرێكه كه مامۆستایه‌كی ده‌ستپاكی
مێژوو به ڕێكه‌وت ده‌بێته سه‌رۆكی وڵات، ئه‌و كاره كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر گه‌لی
ئۆكرانی درووستكرد، وایكرد كه هیوایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م سه‌رۆكه هه‌ڵبچنن.
كاروانی سیاسی
ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی
سه‌ربه هیچ ئاراسته‌یه‌كی سیاسی نه‌بوو و هیچ ئه‌زموونێكی سیاسیشی نییه، له
كاتێكدا هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاندیدن بۆ ئه‌م پۆسته ده‌بێت ئه‌زموونێكی سیاسی باشی
هه‌بێت. له 31 كانوونی یه‌كه‌می 2018 خۆی هه‌ڵبژارد بۆ سه‌رۆكی وڵات، ئه‌م كاره‌ی
خه‌ڵكی زۆری تووڕه كرد به‌وه‌ی كه هیچ نییه ته‌نیا بوكه‌ڵه‌یه‌كی قوبرس-ئیسرائیل-ئۆكرانییه.
له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا له هه‌موو كه‌ناڵ و ڕادیۆ و ڕۆژنامه‌یه‌ك
دووركه‌وته‌وه. ئه‌و ته‌نیا له ڕێگه‌ی ڤیدیۆكانیه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵاتیه‌كان
په‌یامی خۆی ده‌گه‌یاند. ئه‌و له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌رنامه‌یه‌كی
پێشكه‌ش ده‌كرد كه به هیچ جۆرێكیش به‌ڵێنی هیچی به‌و گه‌له نه‌دا. شه‌وی هه‌ڵبژاردن
گوتی" من هیچ به‌ڵێنێكی نا پێویست ناده‌م" له‌و هه‌ڵمه‌ته‌شدا دروشمێكی
هه‌بوو" نه به‌ڵێن بده، نه خه‌ڵك بێ هیوا بكه"
ئه‌مڕۆ وڵاتی
ئۆكرانیا سه‌رۆكێكی نوێی هه‌یه كه ئه‌كته‌رێكی كۆمیدیه و وڵاتێك به‌رێوه ده‌بات،
ئۆكرانییه‌كان هیچ نا ئومێد نین له‌م كاندیده‌یان باوه‌ڕیان وایه كه به هۆی ئه‌وه‌ی
له ڕابردوودا ئه‌نجامیداوه، هیوایه‌ك و بزه‌یه‌ك بخاته سه‌ر لێویان. دواتریش
ببێته قاقای خۆشبه‌ختی.