05:01 - 22/04/2019
ئوسامه بن لادن چۆن كوژرا؟
له سه‌ره‌تای مانگی ئایاری ساڵی 2011 ده‌بوو باراك
ئۆباما سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا خۆی بۆ پرۆسه‌یه‌ك ئاماده‌بكات له‌و كاته‌وه‌ی
ببووه فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا، تووشی مه‌ترسی له‌و جۆره‌وه نه‌بووه‌وه.
ئه‌و ده‌یزانی ئه‌و شه‌وه جیاوازه، بۆیه خۆی ده‌ڵێت" درێژترین شه‌وی ژیانم بووه" ئه‌وه‌ش ئه‌و شه‌وه بوو كه هێرش ده‌كرایه
سه‌ر ئوسامه بن لادن. دوای ئه‌وه به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر شوێن و زانیاری وردیان
كه‌وته ده‌ست، ئه‌ویش تیمێكی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كه‌ی بێ وێنه له
مێژووی ئه‌مریكادا ئه‌نجام بده‌ن. به دڵنیایه‌وه ئه‌و كاره زۆر مه‌ترسیداربوو،
به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی گه‌وره‌ش كه‌وتبووه سه‌ر شانی كه‌سێك، ئه‌ویش سه‌رۆكی ئه‌مریكا
بوو. بۆ ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ش سه‌ركێشیه‌كی گه‌وره‌بوو. چونكه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی
تیمه‌كه، ده‌ستیان له هه‌موو شتێك شۆردبوو. ئه‌و شه‌وه هه‌موویان له ژووری چاودێریه‌وه
سه‌یری ئه‌و هێرشییان ده‌كرد كه چۆن ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده
له ناوچه‌ی ئه‌بوت ئابادی پاكستان له ناو ده‌برێت.
ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوێتی
له ساڵی 2006 په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له نێوان ئه‌بو
ئه‌حمه‌د كوێتی و خێزانه‌كه‌ی وایكرد كه شوێنی سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده ئاشكرا بێت. به‌ڵام ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا
ده‌یویست هه‌موو شته‌كان یه‌كلای بێته‌وه ئه‌وجا ده‌توانن بڕیاری خۆیان بده‌ن.
ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوێتی له دایكبووی ساڵی 1978ی پاكستانه
و یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده و كه‌سێكی نزیكی ئوسامه بن
لادن بووه. ئه‌و هه‌میشه ده‌یویست خۆی ون بكات، بۆیه نازناوی كوێتی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه.
یه‌كێك بووه له‌و كه‌سه ده‌گمه‌نانه‌ی كه ئوسامه بن لادن متمانه‌ی پێی هه‌بووه
و ته‌نانه‌ت ده‌گوترێت ئوسامه بن لادن ئه‌وی به ده‌سته ڕاستی خۆی داناوه. تاوه‌كو
ڕۆژی مردن هه‌ردووكیان پێوه بوون.
له ته‌مموزی ساڵی 2010 زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی ئه‌بو ئه‌حمه‌د
لێیدا و له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده له عێراق ده‌ستی به قسان
كرد. به‌ڵام ئه‌و نه‌یزانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه
چاودێری ده‌كرێت.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵهاتنی ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده و به
تایبه‌تی دوای ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ر، ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوێتی
هاوڕێه‌كه‌ی خۆی به‌ناوی حه‌مزه ئه‌لغامدی كه له‌گه‌ڵ عبدولڕه‌حمان مه‌غریبی
بوو، دۆزیه‌وه. ئه‌وان هاتن سێ گۆشه‌یه‌كیان له ده‌وری ئوسامه بن لادن
درووستكرد. دواتر خالد شێخ محه‌مه‌د له‌كاتێكدا 183 جار سه‌ریان له ئاودا نقووم
كرد، ئه‌و زانیاریانه سه‌باره‌ت به ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوێتی ئاشكرا كرد.
له ته‌مموزی 2010 سیخوڕه‌كانی ئه‌مریكا له پاكستان كه‌وتنه
شوێنی ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوێتی كه ئۆتۆمبیلێكی جۆرێكی سوزكی له پیشاوه‌ر لێده‌خوڕی.
بۆیه ئه‌مریكیه‌كان شوێن پێی ئه‌حمه‌دیان هه‌ڵگرت و له‌وێشه‌وه دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك
شوێنی ئوسامه بن لادنیان ئاشكرا كرد.
ڕۆڵی شاكیل ئه‌فریدی
شاكیل یه‌كێك بوو له پزیشكه پاكستانیه‌كان كه كاری بۆ
ده‌زگای هه‌واڵگیری ئه‌مریكا ده‌كرد. ئه‌و بووه ڕێنیشانده‌ری سوپای تایبه‌تی ئه‌مریكا
بۆ ئه‌وه‌ی باره‌گای سه‌ره‌كی ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌لقاعیده
ئاشكرا بكرێت. ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا باسیان له‌وه كردووه كه په‌یوه‌ندیان
كردووه به شاكیله‌وه تاوه‌كو هه‌ڵمه‌تی كوتان له دژی نه‌خۆشیه‌كانی هه‌وكردنی
جگه‌ر و ئیفلیجی مناڵان ڕابگه‌ێنێت. دواتر شاكیل هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی له شاری ئه‌بوت
ئابادی پاكستان ڕاگه‌یاند، كه سه‌رۆكی ئه‌لقاعیده چه‌ندین ساڵ ئه‌وێی كردبوو به
په‌ناگه‌ی خۆی. شاكیل نزیكه‌ی 61 هه‌زار دۆلاری له‌و هه‌ڵمه‌ته خه‌رجكرد، دواجار
له كاتی ته‌واوبوونی هه‌ڵمه‌ته‌كه، له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی نموونه‌ی (دی ئێن ئه‌ی)
ترشی ده‌می ئه‌و مناڵانه‌یان وه‌رگرت و بۆیان ئاشكرا بوو، كه به‌ڵێ سه‌رۆكی
ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده منداڵه‌كانی له‌م شاره‌دایه.
جێرانیمۆو
به‌رپرسانی ئه‌مریكا كاتێك بڕیاریاندا چالاكیه‌كه ئه‌نجام
بده‌ن، ناوی كرده‌وه‌كه‌یان نا" جێرانیمۆو" ناوی له ناوی سه‌رۆك خێڵێكی
هیندییه سوره‌كانه‌وه هاتووه.كه جه‌نگیان له دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرد خاكه‌كه‌یانی
داگیركردبوو. به‌رپرسانی ئه‌مریكا گریمانه‌ی ئه‌وه‌یان دانا كه 60-80% ئوسامه بن
لادن له‌و ماڵه‌دابێت، به‌ڵام سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگیری ئه‌مریكا "لیۆن
پانیتا" گریمانه‌ی كه‌متری دانابوو، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له
كۆتایدا سه‌ركه‌وتنی كرده‌وه‌كه به 50% بخه‌مڵێنێت. له چوارچێوه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی
نهێنیدا له گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگریسی ئه‌مریكا داوای كردبوو، كه بودجه‌یه‌كی
تایبه‌ت بۆ ئه‌م كرده‌وه‌یه دابین بكرێت، تاوه‌كو بتوانن له ڕێگه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌وه
پاره‌یه‌كی باش بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌شارگه‌كه‌ی بن لادن ئاشكرا بكرێت.
چۆن ئه‌نجامدرا؟
كرده‌وه‌كه له تیمێكی 15 كه‌سی پێكده‌هاتن، كه هه‌موویان سه‌ربه هێزی تایبه‌تی ده‌ریاوانی ئه‌مریكا بوون كه ناسراون به" نێڤی سێل" ئه‌و هێزه تایبه‌ته له‌و كه‌سانه بوون كه تایبه‌ت كرابون به سڕینه‌وه‌ی هه‌موو به‌ڵگه‌كانی بن لادن، ده‌یانه‌ویست له‌كاتی كرده‌وه‌كه به ده‌ستی به‌تاڵ نه‌گرێنه‌وه. ئه‌وان ده‌بوو په‌لاماری باڵه‌خانه‌یه‌كی سێ نهۆم بده‌ن، نهۆم به نهۆم پاكتاو بكه‌ن. بۆیه له 2ی ئایاری 2011كرده‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامدا. له نهۆمی یه‌كه‌می سێ كه‌سیان كوشت، كه ژنێكیان له نێواندا بوو. دواتر له نهۆمی سه‌ره‌وه ئوسامه بن لادنیان دۆزییه‌وه گولـله‌بارانیان كرد.
كوژرانی ئوسامه له زاری ژن و منداڵه‌كانیه‌وه
كاتێك نانی ئێواره ته‌واو بوو، قاپه‌كان كۆكرانه‌وه.
خێزانه‌كه‌ی بن لادن نوێژی شێوانیان به‌ست، دوای ئه‌وه، ئوسامه و ئه‌مه‌لی ژنی
(ژنی چواره‌م و بچووكترینه‌كه‌یان) بۆ ژووری نووستنه‌كه‌یان كه له نهۆمی سه‌ره‌وه
بوو، سه‌ركه‌وتن.
له كاتژمێر 11ی شه‌وی دووی ئایاری 2011 ئه‌میره‌كه‌ی قاعیده
خه‌وێكی قوڵ بردیه‌وه. ده‌ره‌وه‌ی حه‌شارگه‌كه‌ی له ده‌وروبه‌ری ئه‌بوت ئاباد به
هۆی پچڕانی كاره‌باوه زۆر تاریك بوو. بڕانی كاره‌با له شاره‌كانی پاكستان شتێكی
ئاساییه، بۆیه هیچ كه‌سێك تێبینی ئه‌وه‌ی نه‌كرد كه شتێك له "كۆشكی وه‌زیرستان"
كه خه‌ڵكی به ماڵه‌كه‌ی ئوسامه‌یان ده‌گوت، ڕوو بدات.
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند چركه‌یه‌ك له نیوه شه‌و، ئه‌مل
له خه‌و هه‌ستا، چه‌ند ژاوه‌ژاو و ده‌نگه ده‌نگێكی پڕ له ترس به ئاراسته‌ی
ئاینده‌یان هاته به‌ر گوێی، له‌سه‌ره‌وه‌ش ده‌نگی ته‌قه و فیشه‌ك ده‌هات.
ده‌نگه‌كانی وه‌كو ده‌نگی هه‌وره‌برووسكه بوون. دواتر
هه‌ست به‌وه ده‌كرا كه برووسكه‌كان زۆر نزیكن.
ئوسامه له خه‌و هه‌ستا و له‌سه‌ر ته‌خته‌خه‌وه‌كه‌ی
دانیشت، ترس به ده‌موچاوییه‌وه دیاربوو. دواتر شتێك ڕووخا به‌سه‌ریدا به‌لای
ڕاستدا خستی. هه‌ردووكیان بازیاندا، دیواره‌كان ده‌له‌رینه‌وه.
ئوسامه و ئه‌مه‌ل له ناو تاریكیه‌كدا به‌ره‌و ده‌رگا
ڕۆیشتن. ئه‌مه‌ل ده‌ڵێـت" شه‌وێكی ئه‌نگوسته چاو بوو، به ئه‌سته‌م ده‌تبینی."
دوور له چاوی كه‌س و به دووری 150 مه‌تر، هێلیكۆپته‌رێك
له جۆری (بلاك هۆك) سه‌ربه سوپای ئه‌مریكا بوو، له حه‌وشه‌كه نیشته‌وه. كلكی كۆپته‌ره‌كه
به‌سه‌ر دیواری حه‌وشه‌كه‌وه بوو. له‌گه‌ڵ نیشتنه‌وه‌یدا خۆڵ و به‌ردی زه‌وییه‌كه
كه به چیمه‌ن داپۆشرابوو، هه‌ڵكه‌نرا.
بلاك هۆكی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی كێلگه‌كه نیشته‌وه.
تیمه تایبه‌ته‌كه له ده‌ره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌بوون.
له ژووری نووستنی نهۆمی دووه‌م. ئه‌و كه‌سانه بوون كه
ئوسامه متمانه‌یان پێ‌بوو، ئه‌مه‌ل وایده‌زانی كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌وه
ناپاكیان لێكراوه. به‌ڵام دواتر چیرۆكه‌كان به جۆرێكی دیكه بوون.
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ، خێزانه‌كه‌ی ئوسامه گه‌وره‌بوون،
چوار ژنی هه‌بوو. ژنی یه‌كه‌می نه‌جوا، كچه مامی خۆیی بوو، ئه‌و كاته هاوسه‌رگیری
كرد ته‌مه‌نی ته‌نیا 16 ساڵ بوو. له نه‌جوا 11 مناڵی هه‌بوو. به‌ڵام پێش 21ی ئه‌یلول(سێپتمبه‌ر)
جێی هێشت.
ژنی دووه‌می خه‌یرییه، پزیشكی ده‌روونی تایبه‌ت به
مناڵان بووه. ئه‌و یارمه‌تی ئه‌و مناڵانه‌ی ده‌دا كه كێشه‌یان له گه‌شه‌بوو. ئه‌وه‌ش
له كاتێكدا بوو كه هێشتا نه‌بووه ژنی بن لادن. به‌ڵام له دوای ڕووداوه‌كانی
11ی ئه‌یلوله‌وه له ئێران ژیا.
ژنی سێهه‌می ئوسامه سوهام بوو، سوهام مامۆستا بووه، به‌ڵام
ئه‌ویش دوای 11ی ئه‌یول ئیدی هه‌ڵهات.
ژنی چواره‌می كه تاوه‌كو رۆژی مردنه‌كه‌ی ئوسامه له‌گه‌ڵی
بووه، ئه‌مه‌له، ئه‌مه‌ل له ته‌مه‌نێكی كورتدا بووه ژنی ئوسامه بن لادن، له
ساڵی 2002 ئه‌وان هاوسه‌رگیریان كردووه و بوونه خاوه‌نی پێنج مناڵ.
له 29ی نیسانی 2011 حه‌مزه‌ی كوڕی گه‌یشته لای باوكی
به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ی ژن و مناڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بێت. به‌ڵام یه‌ك رۆژ مایه‌وه و
له 30 نیسان ئه‌وێی جێهێشت. دوای چه‌ند چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یدا، تیمه‌كه‌ی
كۆشكی سپی هاتن به‌ره‌و ئه‌بوت ئاباد.
له په‌نجه‌ره‌ی نهۆمی دووه‌مه‌وه، سوهام و خالدی كوڕی
كه ته‌مه‌نی 22 ساڵ بوو، بینی كه سه‌ربازه‌كانی به‌ره‌و ماڵه‌كه ڕاده‌كه‌ن،
دواتر ده‌نگی بن لادن هاتووه و هاواری كردۆته كوڕه‌كه‌ی "وه‌ره"
خالد به پیجامه‌یه‌كه‌وه ڕایكرد بۆ كڵاشینكۆفه‌كه‌ی و
قیژاندی" ئه‌مریكیه‌كان هاتن."
ئه‌مه‌ل گوته‌ی مێرده‌كه‌ی بیرده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌ڵێت
دواهه‌مین جار خالد چه‌كی گرتووه به ده‌سته‌وه ته‌مه‌نی 13 ساڵ بووه. ئێستا
خالد له هێلی به‌رگریدایه و نایه‌وێت باوكی بكوژرێت.
ئه‌مه‌ل و سوهام
بۆ لای منداڵه‌كانیان ڕاده‌كه‌ن كه له ترس‌دا ده‌گرین و هاوار ده‌كه‌ن، ترس به
ڕوویانه‌وه دیاره. مناڵه‌كان به‌ترساویه‌وه سه‌یری ژووره‌كه‌ی خه‌یرییه ده‌كه‌ن،
كه زۆر به توندی داخراوه. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ماڵه‌كه ده‌له‌رێنیته‌وه، هه‌موو
سه‌ربازه‌كان دێنه ژووره‌وه. له نهۆمی سه‌ره‌وه، خێزانه‌كه‌ی بن لادن خه‌ریكی
نوێژكردنن. هه‌موویان چاویان له ئوسامه بن لادنه ئه‌و ده‌ڵێت" ئه‌وان
منیان ده‌وێت، ئێوه‌یان ناوێت" به‌م شێوه‌یه پێشنیاز ده‌كات ژن و مناڵه‌كانی
بچنه نهۆمی خواره‌وه. ئه‌مه‌ل ڕه‌تیكرده‌وه بجوڵێت، له كاتێكدا هریه‌ك له كچه
گه‌وره‌كانی مه‌ریم و سومه‌یه له‌گه‌ڵ براو خوشكه بچووكه‌كانیان چونه ده‌ره‌وه.
سوهام و خالدی كوڕی دابه‌زینه خواره‌وه. خه‌یرییه له په‌نجه‌ره‌كه‌وه چاودێری
ده‌كرد، كه چۆن سه‌ربازه‌كان دێن، خالد هاواری كرد" ده‌تبین و ته‌قه‌ت لێ ئه‌كه‌ن"
له نهۆمی سه‌ره‌وه، بن لادن و ئه‌مه‌ل و كوڕه‌كه‌ی حوسێن
پێكه‌وه بوون. گوێیان له ده‌نگی فیشه‌كان ده‌گرن. ده‌یانبینی چۆن سه‌ربازه‌كان
ورده ورده ماڵه‌كه داده‌پۆشن. ئوسامه ده‌ستی به دوعا خوێندن كرد، دوای شه‌ش
ساڵ له ته‌نگژه، ئه‌مه‌ل زانی كه ترسێكی سارد له رۆحیدایه. هیچ هه‌ستی به
ئارامی نه‌ده‌كرد. ماڵه‌كه‌یان بووه شوێنی راوكردنی مه‌رگ. كه‌سێك خیانه‌تی
كردوون. تیمه سه‌ربازیه‌كه‌ی له نهۆمی یه‌كه‌م بینی، به‌ره‌و نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه
ده‌هاتن به‌ڵام ده‌رگاكان زۆر به پته‌وی داخرابوون. ئه‌وان پێویستان به دوو بۆمب
هه‌بوو بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی. له كاتێكدا ئه‌مریكیه‌كان ده‌هاتنه سه‌ره‌وه، ده‌موچاوی
ده‌ركه‌وت دواتر قه‌ناس به ده‌ستێك به زمانی عه‌ره‌بی و دواتریش به پشتووی
هاواریكرد" خالد. وه‌ره" ئه‌ویش سه‌ری به‌رزكرده‌وه، فیشه‌كێك له خالدی
دا و كوشتی.
ئه‌وه‌ش فێڵێك بوو كاتی خۆی پیاوانی جه‌نگه‌ڵ بۆ خه‌ڵتاندن به‌كاریان
ده‌هێنا.
سه‌ربازه‌كان به‌سه‌ر جه‌سته‌ی خالد هاتنه سه‌ره‌وه.
پاشان قه‌ناس به‌ده‌ستێك ته‌قه‌ی كرد و دوو كه‌سی دیكه‌شی كوشت، دوو ژن له له
تاریكی‌دا به‌سه‌ر سه‌ربازه‌كاندا قیژاندی. ئه‌وانیش سومه‌یه و مه‌ریه‌م بوون. كچه‌كانی
بن لادن.
یه‌كێك له قه‌ناس به ده‌سته‌كان، په‌لی یه‌كێكانی ڕ‌اكێشا
و خستیه پشت دیواره‌كه‌وه. چونكه ئه‌وان ده‌ترسان ئێمه پشتوێنی بۆمبڕێژكراومان
به‌ستبێت. به‌و كاره‌ی له خه‌یاڵی خۆیدا خۆی و هاوه‌ڵه‌كانی پاراست. ئه‌وه یه‌كه‌مین
جاربوو كه كه‌سێكی غه‌ریبه ده‌ستی كچێكمان بگرێت. بۆیه ئه‌وان وه‌كو شێت
هاواریان ده‌كرد و ده‌روونیان تێكچوبوو.
یه‌كێك له‌و سه‌ربازانه به‌ناوی "ڕۆبه‌رت ئۆنیل"
پاڵ به ده‌رگایه‌كه‌وه ده‌نێت و ده‌چێته ژووره‌وه. ده‌بینێت ژنێكی پێست و ڕه‌نگ
و ڕووی عه‌ره‌ب، جلی نوێژكردنی له‌به‌ردایه و له تاریكدا وه‌كو كوێر وه‌ستاوه.
ئۆنێڵ تێبینی ئه‌وه‌ی كرد كه‌سێك له‌به‌رده‌م بن لادن وه‌ستاوه. سه‌ربازه‌كه ده‌له‌رزێت،
كامیان مه‌ترسی بۆ سه‌ربازه‌كه درووست ده‌كات؟
پێش هاوسه‌رگیریان، ئه‌مه‌ل ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه
بۆ پێش مێژوو. به‌ڵام ئه‌و هه‌رگیز هه‌ستی نه‌ده‌كرد چاره‌نووسێكی له‌م جۆره چاوه‌ڕوانیانه.
ده‌بینێ ئه‌مریكیه‌ك چه‌كه‌كه‌ی به‌رزكردۆته‌وه. به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكات
پاڵێكم پێوه‌ناو هاوارم كرد" نا .
نا." دواتر هه‌ستم كرد كه قاچم ئاگری تێبه‌ربووه و كه‌وتمه سه‌ر سیسمه‌كه
و خوێنم لێده‌ڕۆشت. پێش ئه‌وه‌ی له‌هۆش بچم ته‌نیا ئه‌وه‌م بیردێته‌وه"
تیشكێكی سوور لێیدام، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ببیستم"
ئۆنێل بوو كه چه‌كه لیزه‌ره‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه. به‌ره‌و
ئاستی ده‌موچاوی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌رزیكرده‌وه. ئه‌و به خۆی گووت" ده‌كه‌وێته
زه‌وی" دواتر ده‌ستی به به‌له‌پیتكه‌ی چه‌كه‌كه‌ی نا. پیاوێكی درێژ كه‌وته
سه‌ر زه‌وی، ڕێك له‌به‌رده‌م سیسمه‌كه‌ی. دواتر جارێكی دیكه و جارێكی دیكه‌ش ته‌قه‌ی
له هه‌مان شوێن كرد."
هاوڕێكانی به خێرای هاتنه سه‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كه
ببینن. دوای بیننی كه‌وتنی ته‌رمه‌كه، هه‌موویان ته‌قه‌ی خۆشیان ده‌كرد. چه‌ندین
فیشه‌كی تۆڵه‌یان نا به جه‌سته‌ی ئوسامه بن لادنه‌وه.
ئه‌مه‌ل هۆشی هاته‌وه به‌رخۆی به‌ڵام ده‌بوو به جۆرێك
مامه‌ڵه بكات كه مردووه. چاوه‌كانی داخست و هه‌ناسه‌ی له خۆی بڕی. ئۆنێل چاوی
به مناڵێك ده‌كه‌وێت كه له سووچێكی سیسمه‌كه‌وه سه‌یری دیمه‌نه‌كه ده‌كات. ئه‌و
منداڵه حوسێن بوو. سه‌ربازێك هه‌ڵیگرت و ده‌موچاوی بۆ شۆرد و له ته‌نیشتی دایكه‌وه
پاڵی خست.
به ترسێكی زۆره‌وه، ئه‌مه‌ل گوێی ده‌گرت. به‌ڵام ئه‌و
هێشتا نه‌ده‌جوڵا. یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان ڕۆیشت، سومیه و مه‌ریمی هێنایه سه‌ر
جه‌سته‌ی باوكیان لێیان پرسی ئه‌م پیاوه ده‌ناسن؟ ئه‌م پیاوه كێیه؟ ژووره‌كه
پڕبوو له قیژه‌ی ژنان. هه‌ردوو كچه‌كه ڕووی باوكیان كرده قیبله. ئه‌مریكیه‌كان
به‌رده‌وام بوون له پرسیاركردن.
ناوی چییه؟ (یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان به زمانی عه‌ره‌بی پرسی)
ئه‌وه شێخه
شێخ كێیه؟
مه‌ریم به چرپه‌وه گوتی" ئه‌مه عه‌بدوڵای كوڕی محه‌مه‌ده"
سومه‌یه به زمانی عه‌ره‌بی به خوشكه‌كه‌ی گوت" ڕاستیان پێ بڵێ، ئه‌مانه پاكستانییه‌كان نین"
مه‌ریه‌م نه‌یده‌توانی قسه بكات، له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه
ته‌ماشایه‌كی سومه‌یه‌ی كرد" ئه‌وه باوكمه" له كۆتایشدا گوتی" ئه‌وه ئوسامه بن لادنه"
ئه‌و سه‌ربازه‌ی به عه‌ره‌بی قسه‌ی ده‌كرد هێشتا دڵنیانه‌بوو. بۆیه خێرا مناڵه
بچووكه‌ی ئه‌مه‌لی هێنا كه ناوی سه‌فیه بوو. هێنایه سه‌ر ته‌رمه‌كه و
گوتی" ئه‌مه كێیه؟"
سه‌فیه‌ی مناڵ به ترسه‌وه گوتی" ئوسامه بن لادن."
دواتر قۆڵی خه‌یریه‌ی ژنی ئوسامه بن لادنیان كرد و
شكاندیه‌وه"ئه‌مه كێه؟"
خه‌یریه گوتی "ئوسامه‌یه"
ئه‌وان به‌وجۆره له مناڵێكی بچوك و ژنێكی گه‌وره
دڵنیابوونه‌وه كه به‌ڵێ ئه‌و كه‌سه‌ی كوشتوویانه ئوسامه بن لادنه.
دوای چه‌ند خوله‌كێك هێلیكۆپته‌ره‌كه به‌رزبووه‌وه، ئه‌مه‌ل
گوێی له‌و ده‌نگه‌ده‌نگانه بوو له ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌كه‌یان، دراوسێ ترساوه‌كانیان
هاتنه ده‌ره‌وه و هاواریان ده‌كرد" كێ پێویستی به هاوكارییه؟ هه‌مووی
مردووه؟ ئه‌مه‌ل حوسێنی گرته باوه‌ش و بێده‌نگ بوو. به‌وجۆره گه‌وره‌ترین مه‌ترسی
بۆسه‌ر جیهان كه ناوی ئوسامه بن لادن بوو كوژرا.