05:12 - 20/04/2019
هۆ چی مین ئه‌و سه‌ركرده‌ی سه‌ربه‌خۆی بۆ گه‌لی ڤێتنام ده‌سته‌به‌ركرد
هه‌رگه‌لێك سه‌ركرده‌یه‌كی دڵسۆزی هه‌بوو، گه‌لێكی خۆشبه‌خته.
ره‌نگه له زۆر ڕووه‌وه گه‌لی ڤێتنامی هاوشێوه‌ی میله‌تانی ژێر ده‌سته‌ی دنیا
تووشی ئازار و كوشت و بڕ و قاتوقڕی هاتبن.
به‌ڵام كاتێك سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتیمانی وه‌كو هۆ چی مین ده‌بێته سووره‌ی بهرلهشكریان
ئیدی ده‌بن به خاوه‌نی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و ئابووریه‌كی سه‌ربه‌خۆیان ده‌بێت.
دواتر باجه‌كه‌ی چی ده‌بێت گرنگ نییه به لای ڤێتنامییهكانهوه. ئه‌و كاته‌ی هۆ
چی مین دژی ئه‌مریكا ده‌جه‌نگا هه‌موو سیاسی و چاودێران پێان وابوو گه‌لێكی بێ توانای
وه‌كو ڤێتنام ناتوانێت ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریكا بێته‌وه. دواتر هه‌موو پێشبینه‌كان
پێچه‌وانه‌وه بوونه‌وه. چونكه گه‌لی ڤێتنام وانه‌یه‌كیان به ئه‌مریكا دا، كه
مه‌رج نییه هه‌موو لاوازێك نه‌توانێت سه‌ركه‌وێت.
سه‌ركرده‌كه
هۆ چی مینه، كه‌سایه‌تی شۆڕشگێڕ و دامه‌زرێنه‌ری حیزبی
شیوعی ڤێتنامی، یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه بووبه سه‌ركرده‌ی به‌رخودان له ڤێتنام
و جه‌نگی سه‌ربه‌خۆی و پاكتاوكردن له دووژمن. ئه‌و له دووی ئه‌یلولی 1945 توانی
ده‌وڵه‌ت راگهێهێنت. تاوه‌كو ساڵی 1969 وه‌كو سه‌رۆكی باكوری ڤێتنام. و له ساڵی
1951-1969 بووبه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوه‌ندی حیزبی كار له ڤێتنام.
هۆ چی مینه. له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی گه‌لی ڤێتنام ده‌جه‌نگا.
ئه‌و زۆر كاریگه‌ربوو به كۆنفۆشیوس، گه‌شتی هه‌موو وڵاتانی جیهانی كرد. زۆر شار و
شوێنی بینی. ئه‌و وایكرد ژیانی تایبه‌تی خۆی بگۆڕێت بۆ كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی.
دواتر بووبه سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات، پاشان بووبه سه‌رۆك كۆماری باكوری ڤێتنام. ڕۆڵێكی
گرنگی هه‌بوو له دامه‌زراندنی كۆنگۆی دیموكرات. هۆچی مینه تاوه‌كو ئه‌و رۆژه‌ی
له ده‌سه‌ڵات وازی هێنا، وه‌كو هاوڵاتیه‌كی ساده ده‌ژیا و ده‌یه‌ویست ته‌نیا و
ته‌نیا وڵاته‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆی بێت.
هۆ چی مین
له 19ی ئایاری 1890 له خێزانێكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت
له گوندی نگوین ڤان تانه له ناوه‌ڕاستی ڤێتنام له دایكبووه. ئه‌و ناوی ڕاسته‌قینه‌ی
نیوگنن چن شونج-ه و نازناوی هۆ چی مین به زمانی ڤێتنامی به واتای كه‌سێك دێت كه
خاوه‌نی رۆحێكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سانی دیكه داده‌نێت. باوكی هۆ چی مین سینه
هۆی، مامۆستا بووه. به‌ڵام ڕه‌تیده‌كرده‌وه كه وانه‌ی فه‌ره‌نسی بڵێته‌وه. چونكه ڤێتنام ژێر
ده‌سته‌ی فه‌ره‌نسا بوو، فه‌ره‌نساش وانه‌ی فه‌ره‌نسی به زۆر له خوێندنگاكاندا
سه‌پاندبوو. بۆیه ئه‌و هه‌لی وانه وتنه‌وه‌ی به فه‌ره‌نسی له ده‌ستدا،
ناچاربوو سه‌رتاسه‌ری ڤێتنام بگه‌ڕێت و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به جوتیاران بكات،
ئه‌و پیاوێكی خوێنهواربوو. باوكی هۆ چی مینه گوتاره‌كانی خۆی پێشكه‌ش به خه‌ڵكی
ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به بچووكترین شێوه وا له خه‌ڵكی بكات ئاگایان له ته‌ندرووستیان
بێت. ئه‌و له‌و كارانه‌دا هیچ پاره‌یه‌كی ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، به‌ڵام توانی په‌یوه‌ندییه‌كی
پته‌و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ڤێتنامی درووست بكات.
ژیانی هه‌ژاران
هه‌ژاره‌كانی ڤێـتنام ژیانێكی دژبه‌یه‌كیان هه‌بوو. به
تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌ركه‌وته‌یان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌بژێری ئه‌و فه‌ره‌نسیانه هه‌بوو
كه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ڤێتنامیان ده‌كرد و ببوونه به‌شێك له ئیمپراتۆریه‌تی فه‌ره‌نسی.
باوكی گومانی له‌وه هه‌بوو كه بۆچی ده‌بێت فه‌ره‌نسا ده‌ست به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا
بگرێت؟. ئه‌و هه‌ستا به په‌روه‌رده‌كردنی مناڵه‌كانی له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆی. به
تێپه‌ڕبوونی كات و گه‌یشتنی هۆ چی مینه به ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری به‌شداری له تێڕوانیهكانی
باوكی ده‌كرد. ئه‌و فێری براكه‌ی كرد كه چۆن له سوپای فه‌ره‌نسا چه‌ك بدزێت و
تاوه‌كو به‌رامبه‌ر به داگیركاری فه‌ره‌نسا له داهاتوودا بجه‌نگن. دواتر به‌و
تۆمه‌ته ده‌ستگیركرا و زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ بڕێندرایه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
چه‌ندین بیر و بۆچوونی له‌گه‌ڵ باوكی جیاوازبوو له‌سه‌ر نیشتیمان په‌روه‌ری. هۆ چی
مینه چوو له خوێندنگاكانی فه‌ره‌نسا خوێندنی. بۆیه له‌وێوه ده‌ستی كرد به
سوكایه‌تیكردن به‌و بهرێوابهرانه كه كارگێڕی خوێندنگا فهرهنسیایهكانیان به‌ڕێوه
ده‌برد. بۆیه له‌وێوه ده‌ستیكرد به خه‌باتكردن له دژی فه‌ره‌نسا. دوای ماوه‌یه‌ك
له خوێندن هۆ چی مینه بوو به مامۆستا.
دوای ئه‌وه بوو به كه‌شتیوان و گه‌شتی
چه‌ندین شوێنی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی دووری كرد. زوو هه‌ستی
به‌وه كرد كه ناوچه‌كانی دیكه‌ش له خۆرڵاههتی دوور به هه‌مان شێوه‌ی ڤێتنام
كه‌وتۆته ژێر ده‌ستی داگیركاری فه‌ره‌نسا. به‌ڵام یه‌ك شتی هاوبه‌ش له نێوان ڤێتنام
و ئه‌و شوێنانه هه‌یه ئه‌ویش(هه‌ژاری)یه له نێوان دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌دا.
له ساڵی 1918 له پاریس ده‌ستی به ژیان كرد. له
چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی په‌یماننامه‌كانی فه‌ره‌نسا، هۆ چی مینه، ده‌یویست شانده‌كه‌ی
ئه‌مریكا رازی بكات تاوه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانی هیندۆ-چینی قسه بكات، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وت.
ئه‌و ماوه‌یی له پاریس بوو، زۆر گرنگی به شیوعیه‌ت ده‌دا. زۆربه‌ی كاته‌كانی خۆی
به خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی ماركس به‌سه‌ر ده‌برد. دواتر بوو به یه‌كێك له
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری حیزبی شیوعی فه‌ره‌نسا. له كانوونی یه‌كه‌می
1920 سه‌ردانی ڕووسیای كرد، له مۆسكۆ نووسی، ده‌بێت سه‌رجه‌م شیوعیه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ وڵاته‌كانی خۆیان و له‌وێ به‌رخودان درێژه پێبده‌ن. له وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا ده‌توانن،
په‌یوه‌ندی به گه‌له‌وه بكه‌ن، له پێناو وڵاته‌كه‌یاندا یه‌كیان بخه‌ن و ڕێكیان
بخه‌ن و مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ بكه‌ن. ئه‌وه‌ش واده‌كات گه‌ل له پێناو ئازادی و
سه‌ربه‌خۆی خۆیان بجه‌نگن.
جه‌نگی پارتیزانی
هۆ چی مینه ئه‌گه‌ر له مێژووی گه‌لی ڤێتنامدا بێته ده‌ره‌وه،
مێژوویه‌كی شهلوكوت ده‌بێت، ئه‌و كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی له سه‌ده‌ی 20 به ده‌ستهێنا.
ئه‌و توانی ببێته سه‌ركرده‌ی باكوری ڤێتنام، ئه‌و كاته‌ی جه‌نگی له دژی ئه‌مریكا
به‌رپا كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به هۆی مه‌ترسی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
فه‌ره‌نساوه، ناچار بوو په‌نا به‌رێته به‌ر وڵاتی چین و له‌وێ له‌سنووری نێوان ڤێتنام-چین
بژی. ئه‌و له‌وێوه یارمه‌تی ڕێكخراوی" كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی ڤێتنام"ی ده‌دا.
ئه‌وانیش كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بووین كه له نیشتیمانپه‌روه‌رانی ڤێتنامی پێكده‌هاتن كه
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژیان.
جه‌نگی جیهانی دووه‌م
له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا
له لایه‌ن ژاپۆنییه‌كانه‌وه پهڕگیركران. ئه‌مه‌ش وایكرد هۆ چی مینه، سوود له‌و
هه‌له وه‌رگرێت و هه‌لی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی سه‌ربه‌خۆی ڤێتنام بدات، ئه‌و جه‌نگه‌ی
دژی فه‌ره‌نسیه‌كان به‌رپاكرا، چه‌ندین ده‌سته‌ی چه‌كداری به‌شداریانكرد له جه‌نگی
دژی ئه‌و ژاپۆنیانه‌ی كه له ڤێتنامدا بوون. ئه‌وان توانیان به هاوكاری یه‌كێتی سۆڤێت
چه‌ندین ناوچه ئازادبكه‌ن. دواتر ئه‌مریكا زانی كه جه‌نگێكی سه‌ختی پارتیزانی له
ئارادایه.
له ئه‌یلولی 1945 هۆ چی مینه كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی
له ڤێتنام ڕاگه‌یاند. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فه‌ره‌نسا توانی جارێكی دیكه ده‌ست به‌سه‌ر
ڤێتنامدا بگرێته‌وه. فه‌ره‌نسا ڕه‌تیكرده‌وه كه دان به‌و كۆماره‌دا بنێت، بۆیه
تاوه‌كو ساڵی 1946 شه‌ڕ به‌رده‌وامبوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی كه له جه‌نگی
جیهانی دووه‌مدا هه‌یانبوو. ڤێتنامیهكان له‌و جه‌نگانه‌دا هه‌ستیان به سه‌ختی ده‌كرد.
فه‌ره‌نسا توانی ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و هاوكاریانه بگرێت كه له یه‌كێتی سۆڤێته‌وه
ده‌هاتن. ئه‌ندامانی ڕه‌وته نیشتیمانیه ڤێتنامیهكه توانیان به چاولێكردنی ما‌و
سی تۆنگ حیزبی شیوعی دامه‌زرێنن. بۆیه توانیان دواتر سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕی دیان پیان
فۆ بكه‌ن له ساڵی 1954 و ئه‌مه‌ش وایكرد كه فه‌ره‌نسا له ڤێتنام بكشێته‌وه.
ئه‌مریكا
له 13ی ئه‌یلولی 1956 جه‌نگ له نێوان
ئه‌مریكا و ڤێتنام ڕوویدا، ئه‌م جه‌نگه ماوه‌یه‌كی زۆری خایاند، به‌ڵام دوای
ماڵوێرانیه‌كی زۆر ده‌ستی پێ‌کرد له 17 حوزه‌یرانی 1975 کۆتایی هات. له ڕاستیدا
ئه‌م جه‌نگه جه‌نگی ئه‌مریكا نه‌بوو، به‌ڵكو جه‌نگێك بوو له نێوان باكوری ڤێتنام
و باشووری ڤێتنام.
ئه‌م جه‌نگه
ماڵ وێرانكه‌ره ملیۆنێک و 100هاوڵاتی و سه‌ربازی ڤێتنامی کوژران و سێ ملیۆنیش بریندار
بوون. نزیکه‌ی 58 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکیش کوژران. ئه‌م جه‌نگه به جه‌نگی ئه‌مریکاو
ڤێتنام ناسراوه، چونکه ئه‌مریکا پاڵپشتی باشووری ڤێتنامی ده‌كرد. ڤێتنام و ئه‌مریکاو
کۆریای باشوور و ئوسترالیا‌و فلیپین و تایله‌ند و نیوزله‌ندا له‌به‌ره‌یه‌ک بوون. باكورڤێتنام
و یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و چین له‌به‌ره‌که‌ی
دیكه‌دا بوون.
ئۆپراسیۆنی پاراستنی مناڵان
جه‌نگ گه‌یشته لوتكه‌ی خوێنڕشتن، ئه‌وه‌ی له‌م جه‌نگانه ده‌بنه قوربانی
به تایبه‌تی ژن و مناڵانن، بۆیه وڵاتانی جیهان و بۆڕاكێشانی سۆزی جیهان، ئه‌مریكا
ئۆپراسیۆنێكی راگه‌یاند، به‌ناوی پاراستنی مناڵان و ده‌یانه‌ویست له‌و ناوچانه‌ی
كه جه‌نگ تێیدا به‌رده‌وامه دووریان بخه‌نه‌وه. بۆیه ئۆپراسیۆنی (Babylift)
ده‌ستیان كرد به كۆكردنه‌وه‌ی مناڵان، ته‌واوی منداڵه‌كان له ناوچه‌یه‌كی ڤێتنام
كۆكرانه‌وه هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و كه‌نه‌دا و ئوسترالیاش ئاماده‌یی
خۆیان پێشاندا تا ئه‌و منداڵانه وه‌ربگرن و خۆیان به‌خێویان بكه‌ن و په‌روه‌رده‌یان
بكه‌ن و ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاته نوێكانیان پێ ببه‌خشن.دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان كۆ
كرانه‌وه، بڕیاردرا به فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی به‌ره‌و ناوچه ئارامه‌كان بگوازرێنه‌وه،
سه‌ره‌تایش وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو له چواری نیسانی 1975 یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی پڕ له منداڵ له ڤێتنامه‌وه
بۆ ئاسمان فڕی، فڕۆكه‌كه له جۆری كارگۆی سه‌ربازی جۆری C – 5 – Galaxy بوو دوای 12 خولهك له هه‌ستانی له فڕۆكه‌خانه،
باڵێكی گڕی گرت و به خێراییه‌كی زۆر ڕووی له زه‌وی كرد و له كێڵگه‌یه‌كی برنجی
نزیك فڕۆكه‌خانه كه‌وته خواره‌وه و نزیكه‌ی نیو میل له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه خشی و
دواتریش ئاگری تێبه‌ربوو.فڕۆكه‌كه له
به‌رزی چوار هه‌زار پێ كه‌وته خواره‌وه و به ته‌واوی تێكشكا، به‌وهۆیه‌وه 78 منداڵ به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه گیانیان
له ده‌ستدا و 35ی تریش برینداربوون.
شكستی ئه‌مریكا
گه‌لی ئه‌مریكا ته‌واو به ده‌ست ئه‌و جه‌نگه‌ی كه هی ئه‌وان نییه و ڕۆڵه‌كانیان
له ناوده‌چن، زوو زوو ده‌ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای ڕاگرتنی ئه‌و جه‌نگه‌یان
ده‌كرد. سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكا و به تایبه‌تی ڕیچارد نیكسۆن سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا
گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه باشووری ڤێتنامی له ده‌ست ده‌چێت، به‌هۆی به‌هێزی
به‌ره‌ی ڕزگاری نیشتمانی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركاری ئه‌مه‌ریكا، بۆیه به‌هۆی
ئه‌وژماره‌ی زۆری ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكیانه‌ی له ڤێتنام ده‌كوژران، به‌وهۆیه‌وه
ئه‌مه‌ریكا له باشووری ڤێتنام كشایه‌وه.
مردنی هۆ چی مینه و گووته‌كانی
هۆچی مینه له 2ی ئه‌یلولی 1969 له كاتژمێر نۆ و 47 خوله‌كی به‌یانی له
هانۆی كه ته‌مه‌نی 79 ساڵ بوو، مرد. له ساڵی 1975 شاری سایگۆن كه‌وت، بۆیه دوای
ئازادبوونی ڤێتنام ناوی شاره‌كه‌یان له‌به‌ر خۆشه‌ویستیان بۆ هۆچی مینه كرد به
ناوییه‌وه. ئه‌و له ناوگهلهكهیدا به‌سه‌ر به‌رزی مرد. دوای مردنه‌كه‌ی
هاوشێوه‌ی لینین و ما‌و سی تۆنگ جه‌سته‌كه‌ی مۆمیاكراو، له مه‌زاری گرانیت دانرا.
هۆ چی مینه وه‌كو پاڵه‌وانی نیشیتمانی و سومبوڵی یه‌كڕیزی ته‌ماشا ده‌كرێت، چونكه
له بری جارێك سێ جار، سێ ده‌وڵه‌تی زلهێزی جیهانی له پێناو سه‌ربه‌خۆی نیشتیمانه‌كه‌یدا
تێك‌شكاند و سه‌ربه‌خۆی به ده‌ست هێنا.
گوته‌كانی
1-ئه‌گه‌ر ویستت شۆڕش پیس بكه‌یت، به پاره نووقمی بكه
2-بۆ یه‌كه‌مینجاره له مێژوودا، وڵاتێكی بچووك سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر ململانێی ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ری گه‌وره، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به ته‌نیا بۆ گه‌له‌كه‌مان نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو گه‌لێكی لاوازی جیهانه.(كاتێك ئه‌م لێدوانه‌ی داوه، كه ڤێتنامیهكان به‌سه‌ر فه‌ره‌نسادا سه‌ركه‌وتن.)
3-ده‌توانن ئێوه 10 كه‌س له ئێمه بكوژن و ئێمه‌ش یه‌ك دانه له ئێوه بكوژین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه تێكتان ده‌شكێنن و سه‌رده‌كه‌وین( هۆ چی مینه بۆ ئه‌مریكیه‌كان)
4-ئه‌گه‌ر براكه‌م بكوژرێت، به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕم و درێژه به جه‌نگه‌كه ده‌ده‌م