07:04 - 18/04/2019
مۆریتانیا وڵاتێكی عه‌ره‌بی – ئه‌فریقی دووره ده‌ست
به ئه‌سته‌م گوێمان لێده‌بێت هه‌واڵ له‌سه‌ر وڵاتێك
ببیستین به ناوی مۆریتانیاوه، به تایبه‌تی كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان گرنگیه‌كی
زۆر به‌و وڵاته دووره ده‌سته ناده‌ن، چونكه وڵاتێكه وه‌كو گۆمی مه‌ن مرۆڤه‌كانی
ناوی به ئارامی و ئاسایشه‌وه ده‌ژین، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌و وڵاته دوور بن له
هه‌موو ئاژانسێكی هه‌واڵه‌وه. ئه‌م وڵاته به وڵاتی"یه‌ك ملیۆن شاعیر"
ناسراوه. به‌ڵام خودی مۆریتانیهكان خۆیان به وڵاتی" یه‌ك ملیۆن
سیاسی" ده‌زانن. چونكه ئه‌وان ڕووبه‌رێكی گه‌وره‌ی وڵاتیان هه‌یه و كه‌مترین
ڕێژه‌ی دانیشتووانیان هه‌یه. ئایا له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته چی ده‌زانین؟
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی
مۆریتانیا ئه‌و وڵاته‌یه كه ده‌كه‌وێته باكوری
خۆرئاوای ئه‌فریقاوه ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و سنووره‌كانی
له باكووره‌وه هه‌ریه‌ك له وڵاتانی مه‌غریب و جه‌زائیرن، له باشووریه‌وه
وڵاتی سهنگاله و له خۆرهه‌ڵات و باشووریه‌وه، وڵاتی مالی-یه. كه خاڵێكی به‌یه‌كگه‌یشتنی
باكوری ئه‌فریكا و باشووریش بیابانی كۆكردنه‌وه‌ی شوێنی هه‌زار ساڵه‌ی نه‌ته‌وه و
كه‌لتوره جیاوازه‌كانی عه‌ره‌بی و ئه‌مازیغی و ئه‌فریكیه. پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ش
نواكشۆته و به‌پێی ئامارێكی ساڵی 2017 ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته چوار ملیۆن و 42 هه‌زار كه‌سن.
كه‌ش
مۆریتانیا ده‌كه‌وێته باكووری هێڵی كهمهرهیهوه.
بۆیه به‌ده‌گمه‌ن باران ده‌بارێت. پله‌ی گه‌رمایش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز
ده‌بێته‌وه. كه‌شی مۆریتانیا به جۆرێكه كه زۆر وشكه و هاوینانی پله‌ی گه‌رما
تێدا ده‌گاته 42 پله‌ی سه‌دی. ئه‌و ناوچانه‌ش كه نزمن پله‌ی گه‌رما ده‌گاته 20
پله. به‌ڵام له ناوچه‌كانی باشور و باشووری خۆرهه‌ڵات كه‌ش بازنه‌یه و زۆربه‌ی
جار له هاوینان باران ده‌بارێت.
كه‌ش له وهزری زستاندا گه‌رم و وشكه. پله‌ی گه‌رما له
نێوان 12-28پله‌یه كه‌ش له ناوچه‌كانی باكوور بیابان و وشكه. به‌رده‌وامیش
زریانی لمی بارانی كه‌م له‌و ناوچانه به‌دیده‌كرێت.
زنجیره شاخه‌كان
له مۆریتانیا زنجیره شاخێك و چه‌ندین ئهستێڵكی به‌ردی
چاڵی لمین هه‌یه. ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌رز و نزمی درووست بێت. ئه‌و جۆره به‌رز
و نزمیانهش به‌م جۆره‌یه:
1- زنجیره چیاكانی مۆریتانیا: ئه‌م زنجیره چیایه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی وڵاته‌وه، له باشوری ویلایه‌تی ئینشیری ده‌ست پێده‌كات و به‌ره‌و باشوور ده‌كشێت.
2- زنجیره چیكانی پشت ركیبات: ئه‌م چیایه باكوری مۆریتانیا به ته‌واوه‌تی داده‌پۆشێت. له زۆر شوێنیش‌دا چه‌ند به‌شێكی له ویلایه‌تی ئهدارار ده‌رده‌كه‌وێت.
3- ئه‌ستێڵه به‌رده‌كان: ئه‌مه شێوه‌ی ئه‌ستێڵه به‌رده و ناوچه‌كه به ته‌واوه‌تی داده‌پۆشێت. هه‌ندێك له‌و شوێنانه ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی عهسابهوه.
4-ئه‌ستێڵی تاودنی: ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی مۆریتانیاوه.
5- ناوچه‌ی شمامه: ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته به‌ری كه‌رتی باكووره‌وه. له ته‌نیشتیه‌وه ڕووباری سهنگاله. هه‌روه‌ها ئه‌م ناوچه‌یه‌ش به ده‌ر له‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانه زۆربه‌ی جاریش له لایه‌ن دانیشتووانی ناوچه‌كه‌وه به ناوچه‌ی خهسبه ده‌ناسرێت و ناوی ده‌برێت.
ناوی مۆریتانیا له چییه‌وه هاتووه؟
وشه‌ی مۆریتانیا به هیچ جۆرێك به‌سه‌ر جوگرافی وڵاته‌كه‌دا
یه‌ك ناگرێته‌وه، له كۆندا به‌م وڵاته گوتراوه" وڵاتی شنقیت" كه له
كۆندا به واتایی" چاوی ئه‌سپ" هاتووه. به‌ڵام كاتێك له مۆریتانیا له
سه‌ده‌ی پێشوودا ژێر ده‌سته‌ی فه‌ره‌نسا بوو، ناوی گۆڕی بۆ " مۆریتانیا"
.
دڵداری
له‌م وڵاته‌دا به پێچه‌وانه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه‌وه
ژنان ڕێگه به پیاوان ده‌گرن تاوه‌كو
ببنه خۆشه‌ویستیان. ئه‌وه‌ش پێی ده‌گوترێت" به‌خشین" ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌ده‌بیاتی
ئه‌م وڵاته بكه‌ین، ده‌بینن زۆربه‌ی شعره‌كان شعری ئه‌و ژنانه‌یه كه به‌سه‌ر
كوڕ و پیاوه دڵخوازه‌كانیان به جۆش و خرۆشه‌وه نووسیویانه. ده‌كرێت بڵێین هه‌موو
ئه‌وانه له پێناو ڕاكێشانی هه‌ستی به‌رامبه‌ره‌كانیان نووسراوه‌ته‌وه.
زمان له‌م وڵاته‌دا
ده‌ستووری مۆریتانی به‌جۆرێك نووسراوه كه چوار زمانی
فه‌رمی تێدا نووسراوه‌ته‌وه. یه‌كه‌مین زمانی عه‌ره‌بییه كه زمانی فه‌ره‌می
وڵاته‌كه‌یه. له په‌نای ئه‌و زمانه‌شدا هه‌ریه‌ك له زمانه‌كانی " بۆلاری و
ئه‌لفی و سونونكی(زمانی ئه‌فریقیه)" به‌ڵام زمانی پێنجه‌م كه زمانی زهناكیه(زمانی
ئه‌مازیغی)یه له ده‌ستووری وڵات‌دا نه‌نووسراوته‌وه. هه‌ربۆیه زمانه‌كه
شاردراوه‌ته‌وه.
مۆریتانیای گه‌وره‌تر له فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا
ئه‌م وڵاته دووره ده‌سته، دووجار ڕووبه‌ڕه‌كه‌ی له
وڵاتی فه‌ره‌نسا گه‌وره‌تره و سێ جاریش له ڕووبه‌ری وڵاتی ئه‌ڵمانیا گه‌وره‌تره.
فره ڕه‌گه‌زی
ئه‌م وڵاته سێ كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌زی جیاوازی
تێدا ده‌ژی. له‌وانه‌ش عه‌ره‌ب كه له یه‌مه‌نه‌وه هاتوون، خێڵه‌كانی سهنهاجه
و ئه‌مازیغی، جگه له‌وانه‌ش ڕه‌شپێسته ئه‌فریقییه‌كانی تێدایه كه دانیشتووانه
ئه‌سڵیه‌كه‌ی وڵات پێكده‌هێنن.
ئاین
وڵاتی مۆریتانیا یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه 100%
دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانن. چونكه جگه له ئاینی ئیسلام هیچ ئاینێكی دیكه لێره‌دا
به‌دی ناكرێت.
ژن ته‌ڵاقدان
كاتێك ژنێك له وڵاتی مۆریتانیا له مێرده‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه،
به پێی نه‌ریتی ئه‌و وڵاته ده‌بێت ژنه‌كه ئاهه‌نگ بگێڕێت. ئه‌م كاره له كۆندا
كراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كه‌لتووره نه‌بوون و هێشتا له
شاره گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته‌شدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت. له كاتێكدا پیاوێك ژنێك ته‌ڵاق
ئه‌دات، پیاوه‌كه سێ فیشه‌ك ده‌ته‌قێنێت.
مانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كانی پێشوو
مۆریتانیا تاكه وڵاته كه پێنج كه‌س له‌و سه‌رۆكانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
وڵاته‌كه‌یان كردووه له ژیان ماون، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو كوده‌تا
سه‌ربازیانه‌ی كه وڵات به خۆیه‌وه بینوویه‌تی. ئه‌مه‌ش وایكردووه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌ریه‌ك له‌وانه دووساڵ بڕی نه‌كردبێت.
به‌ناوبانگترین خواردنی ئه‌م وڵات
ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی ماڵه‌كاندا به‌دیده‌كرێت له‌لایه‌ن خانه‌خوێوه
بۆ میوان داده‌نرێت خواردنێك به برنج و ماسی درووست ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ كسكوسی
گۆشت، كه له زۆربه‌ی ئێواره خوانه‌كاندا له‌سه‌ر سفره ده‌بینرێت.
سامانی ئاژه‌ڵ
به پێی ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ژماره‌ی مه‌ڕوماڵات
له وڵاتی مۆریتانیا پێنج هێنده‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌یه. ئه‌وه‌ش
وایكردووه كه هه‌ر مرۆڤێك پێنج سه‌ر ئاژه‌ڵی هه‌بێت. ساڵانه‌ش شیره‌مه‌نی هه‌نارده‌ی
50 وڵاتی جیهان ده‌كات.
سه‌رۆك كۆتایی به یارییه‌كان ده‌هێنیت
له یارییه‌كدا كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی پێی بگوترێت نامۆترین
یاری له وڵاتی مۆریتانیا، سه‌رۆكی وڵات محه‌مه‌د ولد عه‌بدولعه‌زی بڕیاریدا له
خوله‌كی 65 كۆتایی به یارییه‌كان بهێنێت و په‌نا ببنه به‌ر لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆك ئیشی دیكه‌ی هه‌بووه.
لم
وه‌زاره‌تی ژینگه و گه‌شه‌پێدانی مۆریتانیا ئاماژه‌یان
به‌وه كردووه، كه بیابانه‌كانی وڵاته‌كه‌یان 78% ڕووبه‌ره‌كه‌یان پێكده‌هێنێت.
ئه‌مه‌ش وایكردووه ببێته یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین بیابان له خۆ ده‌گرێت.
به‌ڵام ئه‌م بیابانه وانهكردووه كشتوكاڵی تێدا نه‌كرێت، نیو ملیۆن هیكتار ڕووبه‌ری
زه‌وی كشتوكاڵیان هه‌یه و نزیكه‌ی نیو ملیۆن و نیو دۆنمی تێدایه. ئه‌وه‌ش
وایكردووه كه 60 % هێزی كاری مۆریتانیا پێك بهێنیت.
شاردنه‌وه‌ی بووك
یه‌كێك له نهێنیه نامۆكانی مۆریتانیا ئه‌وه‌یه كه
كاتێك هاوسه‌رگیری ده‌كرێت، یه‌كێك له هاوڕێكانی زاوا بوكه‌خان له شوێنكی نه‌زانراو
ده‌شارێته‌وه. دواتر داوا له زاوا ده‌كه‌ن به شوێن بوكهكهدا بگه‌ڕێت. ئه‌گه‌ر
هات و زاوا بوكی دۆزیه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت به ڕۆژی ڕووناك به كاروانێكی ئۆتۆمبیلی
ڕازاوه به گوڵ له‌ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كاندا بیگێڕێت.
ئه‌م دابونه‌ریته له كۆنه‌وه ماوه‌ته‌وه. ده‌یانه‌وێت
له‌م ڕێگه‌یه‌وه خۆشه‌ویستی زاوا بۆ بووكه خان بپێون.
خوێندنگه سه‌یره‌كه
له مۆریتانیا زۆر خوێندنگا هه‌یه به خۆرایی وانه‌ی
تێدا ده‌گوترێته‌وه ئه‌و خوێندكارانه زانستی قورئان و ئه‌ده‌ب و مێژوو و فه‌رمووده
ده‌خوێنن، دواتر له‌سه‌ر تابلۆی دار به مه‌ره‌كه‌بی دار ده‌نووسرێته‌وه. زۆربه‌ی
ئه‌و خوێندكارانه له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه به خواردن و پاره، پاڵپشتی ده‌كرێن.
زۆرێك له‌و ماڵانه‌ش كه ئه‌و خوێندنگا گه‌ڕۆكه ڕوویان تێده‌كات، ماڵی خۆیان بۆ
ئه‌و خوێندكارانه ته‌رخان ده‌كه‌ن تێیدا بخه‌ون.
هه‌رگیز هیچ مامۆستا و خوێندكارێك نابینی به‌رامبه‌ر به
پاره ئیش بكه‌ن. به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت له هه‌موو وڵات‌دا خوێندن بڵاو بكه‌نه‌وه و
فێری ئه‌و پیشه و خۆشنووسیانه بن كه له كۆندا بۆیان ماوه‌ته‌وه.