09:22 - 17/04/2019
له بازرگانی حوشتره‌وه بۆ به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی سودان
له گۆڕانكاری سیاسی هه‌روڵاتێكدا، جۆرێك له یاری به‌خت "قومار" دێته ئاراوه. ئایا ئه‌م وڵاته كێ به‌رێوه‌ی ده‌بات؟ كاتێك له سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ئه‌مساڵ گه‌لی سودان داوای لابردنی سه‌رۆكه‌یان كرد. هه‌رگیز چاوه‌ڕوان نه‌بوون كه سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی گومناو و سه‌ره‌ڕۆ بێته شوێنی. به‌ڵكو ئه‌وان ده‌یانه‌ویست وڵاته‌كه‌یان شێوازێكی دیموكراسی وه‌رگرێت له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رۆكێك هه‌ڵبژێرن كه شایانی سارێژكردنی ئازار و برسێتی وڵاته‌كه‌یان بێت.
ئه‌و كاته‌ی خۆپیشاندان بوو، سەدان هەزار كەس لەنزیك بارەگای سەركردایەتی سوپا دەستیان بەمانگرتن كرد بەمەبەستی هاندانی سوپا بۆ ئەوەی لایەنگری گەل دژی دەسەڵات بكات لە شۆرشی مەدەنی سوداندا. له چوارچێوه‌یشدا رووداوێكی نوێ ڕوویدا كه سوپا چیتر لەبەیاننامەكانیدا پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆك دووپات نەكردەوە، بەڵكو بەپێچەوانەوە جەختی لەرێزگرتن لەئیرادەی گەل و ئازادی و خەباتەكەی كرد.تەنانەت پۆلیسیش كە شمشێری دەسەڵات بوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆپیشاندەران بەیاننامەیەكی دەركرد تێیدا جەختی لەپاراستنی خۆپیشاندەران كرد، هەروەها پێداگری لەسەر گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لەوڵاتدا كردووە.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی سودان عومه‌ر به‌شیر سه‌رجه‌م چاودێرانی سیاسی ئه‌فریقا و جیهانی عه‌ره‌بی چوار كه‌سیان دانابوو كه پۆستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی بگرێته ده‌ست. ئه‌وانه‌یش هه‌ریه‌ك له "عەوز بن عەوف، كەمال عەبدولمەعروف، عماد عەدوی و مستەفا عوسمان عەبید" كه‌چی هیچ یه‌كێك له‌وانه نه‌بوو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی و له بری ئه‌وانه فه‌ریقی یه‌كه‌م( محه‌مه‌د حه‌مدان دقلو) كه نازناوی حه‌مید‌ه‌تی -یه ئه‌و پۆسته‌ی گرته ده‌ست.
دقلو
دقلو سه‌باره‌ت به خۆی ده‌ڵێت"من ناوم محمد حەمدان دەقلۆ موسایە. لەدایکبووی ساڵی 1975م و خەڵکی هەرێمی دارفۆرم لە باکوری سودان. لە ساڵی 1991دا وازم لە خوێندن هێناوە. (حەمیدەتی) نازناوەکەمە. من بازرگانێتی حوشترم دەکرد و، حوشترم دەبرد بۆ لیبیا و لەوسەرەوە قوماشم دەهێنا. ئەم کارەم تا ساڵی 2003 کردووە".
دقلو له هۆزی (رزیقات)ه ، كه یه‌كێكه له هۆزه عه‌ره‌بییه ده‌شتیه‌كیه‌كان كه گه‌وره‌ترین هۆزی عه‌ره‌بییه له سودان سه‌رتاسه‌ری وڵاتی سودانی گرتۆته‌وه و به تایبه‌تی هه‌رێمه‌كانی دارفۆر و كه‌ردڤان. ئه‌و خوێنه‌واری نییه و هه‌ر زوو وازی له خوێندن هێناوه و هه‌رگیز نه‌چۆته ناو هیچ كۆلێژێكی سه‌ربازی سودان. له ساڵی 1991 و ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا به بازرگانی حوشتر و قوماش، دواتریش بوو به پاسه‌وانی ئه‌و كاروانانه‌ی كه ئیشیان ده‌كرد. دواتریش نازناوی حه‌مید‌ه‌تی پێبه‌خشرا كه سه‌رپه‌ره‌شتی ئه‌و كاروانانه‌ی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی له دز و چه‌ته و ڕێگر بیانپارێزێت.
ئه‌و له نێوان دارفۆر و چاد و لیبیا و میسر ده‌هات و ده‌چوو. حوشتری ده‌فرۆشت و ئاگای له كاروانه‌كان بوو. دواتر سامانێكی زۆری پێكه‌وه‌نا و چه‌كدارێكی زۆری له ده‌وری خۆی كۆكرده‌وه. هۆشیاری ئه‌وه‌ی دا كه ده‌بێت پشكی له بڕیاره‌كانی سودان هه‌بێت. به تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی كه حكومه‌ت ده‌یوست كه خێله‌كان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی (جنجه‌وید) كۆبكاته‌وه و دژی یاخیبووانی دارفۆر به‌كاریان بهێنێت.
جه‌نجه‌وید
ئه‌و چه‌كدارانه بوون كه چالاكیان له خۆرئاوای سودان و باكووری چاد ده‌جه‌نگان. جه‌نجه‌وید له خێڵه عه‌ره‌بییه‌كانی سودان پێكده‌هاتن، به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌و خێڵانه‌ی ده‌گرته‌وه كه خاوه‌نی حوشتربوون زۆرێك له‌وانه‌ش به گاوان ناسراووبوون.
له ماوه‌ی ڕابردوو جه‌نجه‌وید كێشه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دارفۆر هه‌بوو. ئه‌و كێشانه‌ش له‌سه‌ر له‌وه‌ڕ و زه‌وی و زاری ناوچه‌كه بوو. دواتر ئه‌م جه‌نگه به‌رپابوو له نێوان سوپای ئازادیخواز سودان و بزووتنه‌وه‌ی دادپه‌وه‌ری و یه‌كسانی. له ساڵی 2003 جه‌نجه‌وید بووه یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كی بوو له كێشه‌كانی دارفۆر. ئه‌وانه‌ی له جه‌نجه‌وید بوون به‌وه ناسراوبوون كه خه‌ریكی حوشتر سوارین و زۆربه‌یان جلی سپیان ده‌پۆشی و په‌لاماری دانیشتووان ویاخیبووانی دارفۆریان ده‌دا. زۆرجاریش هه‌موو شتێكی ئه‌وانیان ده‌برد و ژن و منداڵیان ده‌كوشت. یه‌كێك له‌وانه‌ی ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامداوه و له چوارچێوه‌ی جه‌نجه‌وید جه‌نگاوه. حه‌مید‌ه‌تی بووه.
ژیاننامه‌كه‌ی له زاری كه‌سه نزیكه‌كانییه‌وه
حه‌مید‌ه‌تی كاتێك له قۆناغی سه‌ره‌تایی بووه. بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ خه‌ریكی له‌به‌ركردنی قورئان بووه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ده‌به‌نگ بووه نه‌یتوانیووه قورئان له‌به‌ربكات، بۆیه وازی هێناوه. ئه‌و له ساڵی 1985 به‌هۆی وشكه‌ساڵیه‌وه سێ كه‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له برسا مردوون بۆیه بڕیاریانداوه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌ره‌و باشووری دارفۆر هه‌ڵبێن و له ناوچه‌ی نیالا نیشته‌جێ بن.
حه‌مید‌ه‌تی وه‌كو به‌شیری سه‌رۆكی پێشووی سودان دوو ژنی هه‌یه. كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌ڵێن ئه‌م سه‌رۆك به‌هه‌موو هۆكاره‌كان ده‌یه‌وێت هه‌میشه سه‌رخۆش بێت. به‌جۆرێك ئالوده‌ی (عاره‌ق)ه ناتوانێت ڕێ بكات یان سواری كه‌ره‌كه‌ی بێت ئه‌گه‌ر بێت و پێكێك عاره‌قی نه‌خواردبێته‌وه. ئه‌و پێشتر خه‌ریكی دزینی حوشتر و ڕه‌شه‌وڵاخ بووه. دواتریش ده‌ستیكردووه به دزینی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه له لیبیاوه ده‌چووه سودان یاخود به پێچه‌وانه‌وه.
دڵ ڕه‌قی
ئه‌وانه‌ی له منداڵی له‌گه‌ڵ ئه‌م كوڕه گه‌وره‌بوون، ده‌ڵێن هه‌ر له منداڵییه‌وه كه‌سێكی دڵڕه‌ق و بێ به‌زه‌یی بووه. به‌هاوكاری سه‌گه‌كانی نان و خواردنی شوان و گاوانه‌كانی خواردووه و كاتێك ئێواره بووه، منداڵانی گوند به برسێتی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵ. ئه‌و هه‌رگیز گرنگی به خاوێنی نادات، جگه له پانتۆڵێك و كراسێك. به‌رده‌وام بۆنی ئاره‌قی دێت. كاتێكیش بۆته پله‌داری سوپا سه‌ربازه‌كانی ده‌ڵێن" له‌به‌ر بۆنه ناخۆشه‌كه‌ی ئه‌گه‌رناچار نه‌بین نامانه‌وێت لێی نزیك بینه‌وه".
دزی
له ساڵی 1995 حه‌مید‌ه‌تی و كوڕه مامێكی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌ست به دزی بكه‌ن. بۆیه چه‌ند كه‌رێك له گوندێكی دراوسێیان ده‌دزن و له بازاڕه‌كانی دارفۆر ده‌یفرۆشنه‌وه. به‌مجۆره ده‌بن به تیمێك بۆ دزیكردن و به‌ره‌و به‌مكاره‌یان ده‌ده‌ن. ئه‌و تیمه له 12 كه‌س پێكهاتبوون، ده‌ستیان كرد به دزینی حوشتر و دواتریش له بازاڕه‌كانی لیبیا ده‌یانفرۆشته‌وه. ئه‌و ماوه‌ی سێ ساڵ له شاری (كفره) نیشته‌جێ بوو. له‌وێ سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی ده‌یدزی پاره‌كه‌ی ده‌دا به ئامۆزایه‌كی به‌ناوی محه‌مه‌د(حربیات. نازناوه‌كه‌ی بووه) دواترش له‌سه‌ر پاره‌ی دزی كوژرا.
بڕینی بانك
له ساڵی 1998 حه‌مید‌ه‌تی له‌گه‌ڵ برایه‌كی و ئامۆزایه‌كی به‌ناوی سافی نور كه والی باكوری دارفۆربووه، بانكێكی گه‌وره به‌ناوی "نیالا" ده‌بڕن و پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ستده‌كه‌وێت. حكومه‌تی سودان زۆر پاپای(به‌دوای نه‌كه‌وتووه) نابێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ده‌ستكراوه‌ته تر بێت. له دزیی و ڕاو ڕووت. پاشان به‌هۆی به‌رده‌وامی كاره سه‌ركێشه‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌كات به ملیشیاكانی جه‌نجه‌وید و له‌وێش ده‌بێته سه‌ركرده‌یه‌كی دیار. چه‌ندین تاوان و كوشتوبڕ ئه‌نجامده‌دات. له دارفۆر چه‌ندین ده‌ستدرێژی به كۆمه‌ڵ ده‌كاته‌سه‌ر ژنانی دارفۆر ئه‌نجامده‌دات ته‌نیا له گوندی تابت 208 ژن ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ریان.
كوشتارگه
له ڕۆژی هه‌ینی 30 تشرینی یه‌كه‌می 2014 به سه‌ركردایه‌تی حه‌مید‌ه‌تی هه‌ستان به چۆڵكردنی گونده‌كان چه‌ندین مناڵیان فڕێدایه ناو ئاگره‌وه، ئه‌و كاره دڵڕه‌قانه‌یه وایكرد عومه‌ر به‌شیر بانگی بكات و بیكات به لیوا. چونكه ئه‌و پیاوه ڕۆڵی هه‌بوو له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی دارفۆر و چه‌ندین گه‌نجی دارفۆری ڕه‌وانه‌ی سه‌ربازگه‌كانی سودان كرد. حه‌مید‌ه‌تی لە تەمەنی 28ساڵیدا لە لایەن هۆزەکەیەوە (الزریقات) لە باکوری هەرێمی دارفۆر هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی لە لەشکری (جەنجەوید)دا بەشداریی بکات. جەنجەوید تۆمەتبارە بەوەی دەستی لە کۆمەڵکوژی خەڵکی دارفۆردا هەبووە کە 300 هەزار کەسی تێدا کوژراوە و، زیاتر لە سێ ملیۆنیش دەربەدەر بوون.
ئەو کاتەی هۆزەکەی ئەم پیاوە لە گەڵ هۆزی (مەعالیا) لە دوژمنایەتیدا دەبن، عومەر بەشیر چەک و تەقەمەنی و بەرگی سەربازییان دەداتێ و پلەی سەربازیی حەمیدتی بەرز دەکاتەوە تا دەبێتە سەکردەی هێزی پاڵپشتی خێرا، بناغەکەی جەنجەویدە. حەمیدەتی سێ جار خیانەتی لە بەشیر کردووە و، کۆتاییەکەیان 100 ڕۆژ پێش کەوتنی بەشیر بووە کە چووەتە پاڵ خۆپیشاندەران و گوشارێکی ڕاستەقینەی لەسەر عومەر بەشیر دروست کردوە.
لە ساڵی 2014 دا عومەر بەشیر ملی دا بۆ گوشارەکانی حەمیدەتی و، چەکدارەکانی جەنجەویدی کردە سوپای پشتگیری خێرا، ئیتر حەمیدەتی زیاتر دەرکەوت و لەسەر ئاستی دەرەوەش پەیوەندی توندوتۆڵی لە گەڵ ئیمارات دروستکرد. بۆیە ئێستا پێی دەڵێن پیاو بەهێزەکەی ئیمارات لە سودان.
حەمیدەتی لەو ڕۆژەوەی پلەی سەربازی بەرزکراوەتەوە و دەرکەتووە خۆی واهەژمار کردووە کە دەسەڵاتداریی ڕاستەقینەی سودانە و کەس ناتوانێت لایبەرێت یان بیگوازێتەوە.حەمیدەتی ماوەی 15 ساڵ کورسییەکەی عومەر بەشیری پاراست و لە پاداشتی ئەوەدا لە ساڵی 2017 بەشیر کردیە فەریق ڕوکن.
هه‌ندێك له ڕه‌خنه‌گران پێیان وایه بڕیاری ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌شیر له شوێنێكی"پارێزراودا" به‌س نییه
پێشتر
له 11ی نیسانی ئه‌مساڵ، ئه‌نجومه‌نی ڕاگوزه‌ری سه‌ربازی سودان به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد تێیدا باس له‌وه كرا كه به‌شیر ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بووه، له كاتێكدا زۆر پرسیاری بێ وه‌ڵام مانه‌وه. به چاوپۆشی له‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان به‌یاننامه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگری عه‌وه‌ز محه‌مه‌د بن عۆف خوێندرایه‌وه كه یه‌كێك بووه له ئه‌فسه‌رانی ده‌زگای ئه‌منی ده‌سه‌ڵات. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه جگه له ئه‌و كێ ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست؟ ئه‌و به‌یاننامه‌یه تێیدا هاتووه كه " هێزه چه‌كداركانی سودان، پۆلیس، ده‌زگای ئاسایش و هه‌واڵگری نیشتیمانی" ئه‌وان به‌شدارن له دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی ڕاگوزه‌ری. به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه كێن كه قه‌پانی هێز ده‌كه‌وێته سه‌رشانی؟ ئه‌فسه‌ره ته‌مه‌ن مناڵه‌كان به‌شێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌زاران هاوڵاتی سودانی پێكده‌هێنن كه ماوه‌ی مانگێكه داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئایا ئه‌وان ده‌توانن كاریگه‌ری له‌سه‌ر درووستكردنی بڕیاره ئه‌منیه‌كان بده‌ن؟
به‌لای بن عۆفه‌وه ئایا ده‌بێته كه‌سیكی چاكه كار؟ ده‌توانێت رووبه‌ڕووی سزاكانی ئه‌مریكا بێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی دارفۆر دژبه خۆپیشانده‌ران گرتوویته به‌ر؟ بن عۆف چێژ له‌وه نابینێت كه ببێته دڵخوازی جه‌ماوه‌ر چونكه ئه‌م پیاوه له‌ناو سوپادا بووه، له ڕاستیدا پێشتر به‌شیر ئه‌وی خانه‌نشینكرد له سوپا و دواتر وه‌كو باڵیۆزی سودان له عه‌مان ده‌ستبه‌كاربوو، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا بوو كه هێشتا نه‌گه‌ڕابووه‌وه ناو سوپا.
به دڵنیایه‌وه گه‌ل دڵخۆشن به‌وه‌ی سوپا به ده‌نگیانه‌وه هات تاوه‌كو به‌شیر له‌سه‌ر كار لاببرێت. به‌ڵام زۆرێكیش دوودڵن و ده‌ترسن ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی وڵات به‌ڕێوه‌به‌رن كه چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ به‌شیردا ئیشیان كردووه و وڵاتیان به‌ڕێوه‌بردووه. به دیوێكی دیكه‌دا ده‌ترسن ئه‌مه كوده‌تایه‌ك بێت به‌سه‌ر كوده‌تاكه‌ی خه‌ڵكیدا، تاوه‌كو شه‌قام بگرنه ده‌ست و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی دڵخۆشبكه‌ن به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێشوو له‌ناوچووه و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌رتاندا هاتووه كۆتایی هات.
هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌ترسن له‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاری داوه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ وڵات له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بێ
هه‌ندێك له ڕه‌خنه‌گران پێیان وایه بڕیاری ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌شیر له شوێنێكی"پارێزراودا" به‌س نییه. به‌ڵكو ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌شیر بدرێت به دادگا به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی دادگای سودانیان بردبێت چونكه پێشبینی ده‌كرێت به‌شیر و داروده‌سته‌كه‌ی بدرێن به دادگای نێوده‌وڵه‌تی. هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌ترسن له‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاری داوه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ وڵات له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بێت و بۆ ماوه‌ی دووساڵیش هیچ جۆره هه‌ڵبژاردنێك به‌ڕێوه‌نه‌چێت. قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و حاڵه‌تی ئاماده‌باشی واده‌كات به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری دابنرێت كه ڕێگه‌ی پێكداهه‌ڵپژان له نێوان جه‌ماوه‌ری ئه‌نجومه‌نه سه‌ربازیه‌كه بێته ئاراوه.