04:17 - 15/04/2019
كێن ئه‌وانه‌ی سێكسی فۆن ده‌كه‌ن؟
له‌ناوه‌ڕاستی قه‌یرانی ئابوری خنكێنه‌ر و نه‌توانستی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و سیستمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌پاندنی ئازادییه‌كانی تاك، ده‌كرێت بپرسین كێن ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌رگری له مانه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن و حه‌زه سێكسیه‌كانی خۆیان له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه خاڵی بكه‌نه‌وه؟ بۆچی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی هه‌ژارن و خه‌رج و داهاتیان دیاریكراوه په‌نا بۆ سێكسی فۆن ده‌به‌ن. بۆچی ده‌یانه‌وێت به‌م ڕێگایه خۆیان خاڵی بكه‌نه‌وه؟
ئه‌حمه‌د فه‌هیم
ناوێكی خوازراوه له كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستین ده‌ژیت. ئه‌و ده‌ڵێت له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه كچێكم ناسی كه نزیكه‌ی 10 ساڵ له خۆم مناڵتربوو. ده‌مه‌ویست به‌م ڕێگایه له ژنهێنان دوور بكه‌ومه‌وه، چونكه خه‌رج و تێچووی زۆری ده‌ویست. ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت، سه‌ره‌تا به‌و كچه‌م گوت ده‌مه‌وێت هاوسه‌رگیریت له‌گه‌ڵ بكه‌م و ببمه شۆڕه‌سواری خه‌ونه‌كانت، كه هه‌موو گه‌نجێك خه‌ونی پێوه ده‌بینێت. ده‌مه‌ویست سێكسی له‌گه‌ڵ بكه‌م به‌ڵام ئه‌و نه‌یده‌ویست ته‌نیا ده‌یه‌ویست له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌گیریدا ئه‌و كاره بكه‌م.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت" سه‌ره‌تا به گوزارشت و ده‌ربڕینی گه‌رم و گوڕ ده‌ستمان به قسه كرد. تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێك له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه سێكسمان ده‌كرد. ئه‌و به جۆرێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم كه ئێمه ژن و مێرد بین. به خه‌یاڵ و قسه‌كردن ئه‌و شته‌مان ده‌كرد كه ژن و مێرد له‌سه‌ر جێخه‌و ده‌یكه‌ن. ماوه‌ی دوو ساڵ ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌وجۆره به‌رده‌وام بوو. تاوه‌كو ڕۆژێك دوای لێكردم كه ده‌بێت چیتر هاوسه‌رگیری بكه‌ین. ئه‌وه‌ش وه‌كو شۆكێك بوو بۆمن."
ئه‌حمه‌د كۆتایی قسه‌كانی به‌وه ده‌هێنێت كه " كاتێك پێم گوت كه من بیرم له هاوسه‌رگیری نه‌كردۆته‌وه، تووشی شۆك بوو، ده‌ستی به‌گریانكرد و دواتر وازی لێهێنام."
حه‌ماس پێگه سێكسیه‌كان داده‌خات
بۆ نموونه به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ی په‌نا بۆ ئه‌م كاره ده‌به‌ن، له كه‌رتی غه‌ززه‌ن و له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماسن كه زۆر توندوتۆڵ و داخراون له‌و ڕووانه‌وه، سه‌رجه‌م پێگه سێكسیه‌كانیا داخستووه. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه چه‌پاندنی گه‌نجه‌كان ڕۆژبه‌ڕۆژ له‌به‌ره‌و سه‌ندندا بێت. له كاتێكدا پێشتر به پێی ئاماره‌كان فه‌له‌ستین له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان له ڕێزبه‌ندی شه‌شه‌مدایه كه زۆرترین پێگه‌ی سێكسی تێدا كراوه‌ته و ته‌ماشا كراوه. به پێی به‌یاننامه‌یه‌كی پێگه‌ی "ئه‌لێكسا" ساڵی 2016 پێگه سێكسیه‌كان له لیستی ئه‌و 100 پێگانه‌دایه كه ڕۆژانه سه‌ردانی ده‌كرێت.
هه‌ربۆیه وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندی و ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری له كه‌رتی غه‌ززه فه‌رمانیكرد به داخستنی سه‌رجه‌م پێگه سێكسیه‌كان كه پێشتریش له ساڵی 2012 ئه‌و پێگانه داخه‌ن.
به مه‌به‌ستی پاساوهێنانه‌وه‌ش بۆ ئه‌و كاره، ده‌زگای ئه‌منی ناوخۆی فه‌له‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئیسرائیل ئه‌و پێگه سێكسیه‌كان بۆ دانپێدانانی زیندانییه فه‌له‌ستینه‌یه‌كان به‌كارده‌هێنێت. به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خویان به سه‌ردانیكردنی ئه‌و پێگه سێكسیانه‌وه گرتووه، توانیان له ڕێگه‌ی "فلته‌ر شكێن"ه‌وه ئه‌و پێگانه بكه‌نه‌وه و به‌رده‌وام بن له‌سه‌یركردنی.
ئه‌حمه‌د ئه‌بو نامووس یه‌كێكه له پسپۆرانی ده‌روونناسی ده‌ڵێت" شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیا و بڵاوبوونه‌وه‌ی پێگه سێكسیه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵاتیه‌كان، دواتریش قه‌ده‌غه‌كردنیان هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه په‌نا ببنه به‌ر مۆبایله‌كانیان له دونیای گریمانه‌یی خۆیاندا به خه‌یاڵ له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ریاندا سێكسی فۆن ئه‌نجامبده‌ن.
هاوسه‌رگیری خه‌یاڵی له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ده‌رچووی كۆلیژی په‌روه‌رده و ته‌مه‌نی 32 ساڵه. ئه‌و كاته به‌تاڵه‌كانی خۆی به دیار شاشه‌ی كۆمپیته‌ره‌كه‌یه‌وه به‌سه‌رده‌بات تاوه‌كو سه‌یری فیلمی عه‌ره‌بی و بیانی بكات. ده‌یه‌وێت بزانێت تازه‌ترین فیلمی ڕووت چی به‌رهه‌مێھنراوه. زۆرجار له ژووره‌كه‌ی خۆی دوور ناكه‌وێته‌وه مه‌گه‌ر بۆ كاتی نانخواردن، ئه‌و ده‌یه‌وێت به ئه‌نجامدانی ده‌سپه‌ڕ شه‌هوه‌ت و حه‌زی خۆی خاڵی بكاته‌وه.
كاره‌كه‌ی بره‌و پێده‌دات و دێت له‌سه‌ر فیسبوك ئه‌ژمارێكی ساخته ده‌كاته‌وه و وێنه‌یه‌كی خوازراوی له‌سه‌ر داده‌نێت و هاوڕێیه‌تی بۆ كچان ده‌نێرێت. ئه‌و ده‌ڵێت هه‌موو ئامانجێكی له‌و كاره به‌ده‌ستهێنانی قسه‌ی سێكسییه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت" دوای چه‌ندین جار، كچێكم دۆزیه‌وه كه ئه‌ویش چیرۆكه‌كه‌ی له‌وه‌ی من جیاوازتر نه‌بوو. ئه‌و ده‌یویست هاوسه‌رگیر بكات، به‌ڵام باوكی پێی گوتووه ناتوانێت به كه‌سێكت بده‌م كه ئیش نه‌كات و خاوه‌نی هیچ ماڵ و حاڵێكی خۆی نه‌بێت. به شێوه‌یه‌كی خێرا وه‌ڵامم دایه‌وه ئه‌ی پێت چۆنه ببین به ژن و مێردی ئه‌لیكترۆنی؟ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ژن و پیاوان ده‌یكه‌ن ئێمه‌ش له ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێت و ته‌له‌فۆنه‌وه بكه‌ین و ڤیدیۆ و وێنه بگۆڕێنه‌وه."
سه‌ره‌ڕای حه‌زه سێكسیه‌كانم و خاڵی بوونه‌وه‌یان له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆن و ئه‌نته‌رنێته‌وه. هیچ سروشتێكی ئه‌و كچه‌م نه‌ده‌زانی. بۆیه له خۆم ڕازی نه‌بووم. هه‌ركاتێك ئه‌و كاره‌مان ده‌كرد دوای داخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه ده‌چوومه به‌رده‌م ئاوێنه و به‌خۆمم ده‌گوت" ئایا ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌م ڕاسته؟" كێ به‌رپرسه له‌م دۆخه‌ی ئێستام؟ ئایا داوای هاوسه‌رگیری بكه‌م ڕه‌تمده‌كه‌نه‌وه؟"
هاوسه‌رگیرم ناوێت بۆچی نه‌بین به هاوڕێ؟
موهه‌ند گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵه و له دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه‌یه، ئه‌و له خێزانێكی داخراون، فه‌رمانبه‌ری یه‌كێك له كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت ئیشده‌كات و ئه‌و هاوسه‌رگیری ڕه‌تده‌كاته‌وه و خه‌ون به‌وه ده‌بینێت كه هاوڕێیه‌كی هه‌بێت. ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی ده‌وێت كه له فیلم و دراما و سۆشیال میدیا ده‌بینرێت.
ئه‌و ده‌ڵێـت" من حه‌زم له هاوسه‌رگیری نییه. هاوسه‌رگیری به‌رپرسیاریه‌تیه. بۆچی ئێمه وه‌كو وڵاتانی خۆرئاوا هاوڕێی كچمان نه‌بێت و هیچ كه‌سێكیش دژمان نه‌وه‌ستێتێته‌وه؟ بۆیه من هاوسه‌رگیرم ناوێت. زۆر گه‌ڕام بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌ك بدۆزمه‌وه تاوه‌كو سێكسی له‌گه‌ڵ بكه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ین. ده‌ستم نه‌كه‌وت، تووشی نائومێدی و ڕووخان بووم. ڕۆژێك به ڕێكه‌وت كچێكی خه‌ڵكی غه‌ززه‌م ناسی. ورده ورده بووینه هاوڕێ و ئێستا له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین."
ئه‌و گه‌نجه ڕوونیده‌كاته‌وه ئه‌و كچه‌ی وه‌كو ژن و پیاون پێكه‌وه ده‌توانێت سێكسی ڕووبه‌ڕووبكه‌ن به‌ڵام به‌هۆی كۆمه‌ڵگه و له ده‌ستدانی پاكیزه‌ی و شه‌ره‌فه‌وه ده‌ترسێت ئه‌و كاره بكات.
لێخۆشبوو‌ن نییه
ئه‌بو ئه‌حمه‌د ساڵه‌ح، له كه‌رتی غه‌ززه ته‌مه‌نی 48 ساڵه و باوكی چوار كوڕه، له‌سه‌ر ئه‌و لاسایكردنه‌وه كوێرانه‌ی كه له دراما و فیلمه بیانیه‌كانه‌وه خه‌ڵكی خووی پێوه‌گرتووه. ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌و كاره بكات و به‌ده‌ر له هاوسه‌رگیری یاسای ئه‌وه هه‌رگیزلێی خۆشنابێت و "شایانی خراپترین سزایه" ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌م گه‌نجانه له ڕه‌فتاری دایك و باوكیان دووركه‌وتوونه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د ئه‌بو نامووس پسپۆری ده‌روونناسی ده‌ڵێت" هه‌ژاری و بێكاری، لایه‌نی ئابووری و، ته‌واوكردنی بڕوانامه به هه‌زار ده‌رده‌سه‌ری و دواتر نه‌بوونی هه‌لی كار واده‌كات ئه‌و گه‌نجانه دوور بن له هاوسه‌رگیری و گه‌شتوگه‌ڕان و پراكتیزه‌ی ژیانی ئاسایی. زۆرێك له گه‌نجان ناتوانن هه‌لی كار به‌ده‌ست بهێنن بۆیه په‌نا بۆ هه‌موو شتێك ده‌به‌ن."
له كۆتایدا ده‌ڵێت" گه‌نجانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌یانه‌وێت هاوسه‌رگیری بكه‌ن. به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌وه په‌نا بۆ به‌دیلێك ده‌به‌ن كه چێژیان پێ ببخشێت. زۆرێك له‌وانه نه‌ك سێكسی فۆن به‌ڵكو په‌نا ده‌به‌نه به‌ر"ترامادۆڵ" كه له‌نێوان چینی گه‌نجادا به‌ربڵاوه و تاوه‌كو سه‌رخۆشبن. ئه‌گه‌ر ته‌له‌فۆن نه‌بێت به چی ده‌توانن خۆیان خاڵی بكه‌نه‌وه."