05:11 - 13/04/2019
چی چاوه‌ڕوانی سودان ده‌كات؟
ده‌سه‌ڵاتی سودان نه‌یتوانی له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن خۆڕاگر بێت. ئه‌گه‌ربێت و ئه‌م كاره به پێوه‌ری ده‌سه‌ڵاتێكی ملهوڕ و خه‌ڵكێكی بێ نه‌وا بپوێین. كه ئه‌وان ئاهه‌نگی 30 ساڵه‌ی هاتنه سه‌ر حكوم بگێڕن. له 30ی حوزه‌یرانی 1989 جه‌نه‌ڕاڵێكی نه‌ناسراو له" هێزی چه‌كداری سودان" به ناوی عومه‌ر به‌شیر ده‌سه‌ڵاتی له ژێر ده‌ستی سادق مه‌هدی كه هه‌ڵبژێردراوی دیموكراسی گه‌ل بوو، ده‌ركرد. ئه‌مه‌ش وایكرد كه دۆخه‌كه له ده‌ره‌وه كه‌متر ببینرێت. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه كوده‌تایه‌كی ئیسلامی توندوتیژبوو به سه‌ركردایه‌تی كه‌سێكی توندڕه‌و به‌ناوی"دكتۆر حه‌سه‌ن تورابی" كه به هاوكاری لایه‌نه چه‌كداره‌كان بره‌وی به بیروبۆچوونه‌كانی خۆی ده‌دا. ئه‌وه‌ی ڕوویدا وه‌كو پیشاندانی شانۆیه‌ك بوو. دواتر تورابی و هه‌ندێك له پیلان داڕێژه‌رانی كوده‌تاكه له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستگیركران، ئه‌مه‌ش وایكرد كه جڵه‌وی دۆخه‌كه بگیرێته ده‌ست و سروشتی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاته بشارێته‌وه كه گریمانه‌ی كوده‌تاكه بوو.
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ ده‌ركه‌وت كه بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شیر ده‌سه‌ڵاتێكی ئیسلامییه. ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك حه‌ز بكات چی ده‌گوزه‌رێت ئه‌وا ده‌زانێت حكومه‌تێك له جۆری" ئیخوان موسلمین" ده‌بینێت. سودان نموونه‌یه‌كی باشتره له ده‌سه‌ڵاتی كه‌رتی غه‌ززه كه بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه یان ویلایه‌ته كورته‌كه‌ی محه‌مه‌د مورسی كه كوده‌تای به‌سه‌ردا كرا.
ڕاسته به‌شیر له كۆتایی ساڵی 1999 كوده‌تای كرده سه‌ر تورابی، به‌ڵام گه‌وره یاریده‌ده‌رانی حه‌سه‌ن تورابی له كادیره ئیسلامه‌كانی وه‌كو ( عه‌لی عوسمان ته‌ها و نافع عه‌لی نافع) بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ڕۆڵێكی به‌رچاویان گێڕا له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شیر. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی سودان به ته‌مه‌ن بوون به‌ڵام به‌هۆی پرۆژه‌ی نایاساییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بوون. ده‌سه‌ڵات له خستنه‌وه‌ی وه‌چه‌ی ئیسلامی سیاسی به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام توانیان له‌به‌ر چاوی جه‌ماوه‌ر ڕاستگۆی خۆیان بپارێزن. به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه نموونه‌ی دادگایكردنی ژنه‌مامۆستایه‌كی به‌ریتانی بوو كه ساڵی 2007 داوای له خوێندكاره‌كانی كردبوو بوكه‌ڵه‌كه‌یان كه له هاوشێوه‌ی ورچ بوو ناو بنێن"محه‌مه‌د"، پاشان له ساڵی 2014 دادگای هاوڵاتیه‌كی مه‌سیحی به‌ناوی مریم ئیبراهیم كه سوكایه‌تی به ئیسلام كردبوو، درا به دادگا.
ئێستا كێ به‌رپرسه؟
له 11ی نیسانی ئه‌مساڵ، ئه‌نجومه‌نی ڕاگوزه‌ری سه‌ربازی سودان به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد تێیدا باس له‌وه كرا كه به‌شیر ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بووه، له كاتێكدا زۆر پرسیاری بێ وه‌ڵام مانه‌وه. به چاوپۆشی له‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان به‌یاننامه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگری عه‌وه‌ز محه‌مه‌د بن عۆف خوێندرایه‌وه كه یه‌كێك بووه له ئه‌فسه‌رانی ده‌زگای ئه‌منی ده‌سه‌ڵات. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه جگه له ئه‌و كێ ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست؟ ئه‌و به‌یاننامه‌یه تێیدا هاتووه كه " هێزه چه‌كداركانی سودان، پۆلیس، ده‌زگای ئاسایش و هه‌واڵگری نیشتیمانی" ئه‌وان به‌شدارن له دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی ڕاگوزه‌ری. به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه كێن كه قه‌پانی هێز ده‌كه‌وێته سه‌رشانی؟ ئه‌فسه‌ره ته‌مه‌ن مناڵه‌كان به‌شێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌زاران هاوڵاتی سودانی پێكده‌هێنن كه ماوه‌ی مانگێكه داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئایا ئه‌وان ده‌توانن كاریگه‌ری له‌سه‌ر درووستكردنی بڕیاره ئه‌منیه‌كان بده‌ن؟
به‌لای بن عۆفه‌وه ئایا ده‌بێته كه‌سیكی چاكه كار؟ ده‌توانێت رووبه‌ڕووی سزاكانی ئه‌مریكا بێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی دارفۆر دژبه خۆپیشانده‌ران گرتوویته به‌ر؟ بن عۆف چێژ له‌وه نابینێت كه ببێته دڵخوازی جه‌ماوه‌ر چونكه ئه‌م پیاوه له‌ناو سوپادا بووه، له ڕاستیدا پێشتر به‌شیر ئه‌وی خانه‌نشینكرد له سوپا و دواتر وه‌كو باڵیۆزی سودان له عه‌مان ده‌ستبه‌كاربوو، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا بوو كه هێشتا نه‌گه‌ڕابووه‌وه ناو سوپا.
به دڵنیایه‌وه گه‌ل دڵخۆشن به‌وه‌ی سوپا به ده‌نگیانه‌وه هات تاوه‌كو به‌شیر له‌سه‌ر كار لاببرێت. به‌ڵام زۆرێكیش دوودڵن و ده‌ترسن ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی وڵات به‌ڕێوه‌به‌رن كه چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ به‌شیردا ئیشیان كردووه و وڵاتیان به‌ڕێوه‌بردووه. به دیوێكی دیكه‌دا ده‌ترسن ئه‌مه كوده‌تایه‌ك بێت به‌سه‌ر كوده‌تاكه‌ی خه‌ڵكیدا، تاوه‌كو شه‌قام بگرنه ده‌ست و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی دڵخۆشبكه‌ن به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێشوو له‌ناوچووه و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌رتاندا هاتووه كۆتایی هات.
هه‌ندێك له ڕه‌خنه‌گران پێیان وایه بڕیاری ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌شیر له شوێنێكی"پارێزراودا" به‌س نییه. به‌ڵكو ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌شیر بدرێت به دادگا به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی دادگای سودانیان بردبێت چونكه پێشبینی ده‌كرێت به‌شیر و داروده‌سته‌كه‌ی بدرێن به دادگای نێوده‌وڵه‌تی. هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌ترسن له‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاری داوه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ وڵات له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بێت و بۆ ماوه‌ی دووساڵیش هیچ جۆره هه‌ڵبژاردنێك به‌ڕێوه‌نه‌چێت. قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و حاڵه‌تی ئاماده‌باشی واده‌كات به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری دابنرێت كه ڕێگه‌ی پێكداهه‌ڵپژان له نێوان جه‌ماوه‌ری ئه‌نجومه‌نه سه‌ربازیه‌كه بێته ئاراوه.
یاخێتیبوون
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌شیر له‌سه‌ر بنه‌مای ئیسلامێكی ڕه‌ق و توندوتیژ بنیاتنراوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ته‌كتیك و سیاسیه‌وه یاخێتییان پێوه دیاره. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پێشتر له‌لایه‌ن ئوسامه بن لادنه‌وه پاڵپشتی ده‌كران و بایه‌خ به هه‌موو جیهادیه‌كانی ئه‌فریكا و جیهانی ئیسلامی ده‌درا به تایبه‌تی له نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو. تاوه‌كو دواتریش گه‌یشتنه ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ" بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی ئازادیخوازی سودان" كه به‌ره‌یه‌كی عیلمانی چه‌پڕه‌وبوون له ساڵی 2005 و دواتریش بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ به‌شداری ده‌سه‌ڵاتیان كرد و تاوه‌كو كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ساڵی2011 باشووری سودان جودابوونه‌وه.
له ژێر ڕۆشنایی هاوكاریه‌كانی به‌شیر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قاعیده و ڕێكخراوه تیرۆرستیه‌كانی دیكه، له‌به‌رامبه‌ردا بزوتنه‌وه‌ی "سوپای خوای به‌رگری"به‌كار ده‌هێنا كه له‌لایه‌ن باشوری سودان و ئه‌فریكای ناوه‌ڕاسته‌وه دوژمنێكی سه‌رسه‌خت بوو.
دواتر هاوكاری ئێرانی ده‌كرد، بۆ پاڵپشتیكردنی حه‌ماس. دواتر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بوون به هاوپه‌یمانی ئێران بۆ ئه‌وی پاڵپشتی حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن بكات له دژی سعودییه. ئه‌م كارانه به‌رده‌وامبوو له‌وه‌ی وه‌كو یاریكه‌رێكی سیاسی ده‌ركه‌ون. به‌ڵام به‌مكاره توانی چه‌ندین هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌مه‌ند وه‌كو سعودیه و قه‌ته‌ر و توركیا له ده‌ست حكومه‌تی سودان بچێت. ئایا سودانی نوێ له‌سه‌ر سیاسه‌ته كۆنه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود سیاسه‌ت و ئابوری وڵاته‌كه‌یان جیاواز ده‌بێت؟
په‌یكه‌ری ئازادی
له‌و مانگرتنه‌دا ئافره‌تێك وه‌ك گوتاربێژى خۆپیشاندانه‌كان ده‌ركه‌وت و سه‌رنجى جیهانى به‌لاى خۆیدا راكێشا.ئه‌و كچه هه‌رزه‌كاره سۆدانییه كه به په‌یكه‌رى ئازادى ناوى ده‌ركردووه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مشتومڕى زۆرى له‌سه‌ره‌و بووه‌ته كاره‌كته‌رى دیارى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌و به بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌و ڤیدیۆكانى بووه پاڵه‌وان له كاتى مانگرتنى سودانییه‌كان له‌به‌رده‌م باره‌گاى فه‌رمانده‌ى سوپا و نامه‌ى ئاڕاسته‌ى جیهان كرد كه ئافره‌تانى ئه‌وان سومبولى به‌رگرى و ئازادین.
ئه‌و كچه له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران و ناڕازییه‌كان هوتافى حه‌ماسى گوته‌وه، به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌یه‌كى ئه‌ویان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو بڵاوكرده‌وه، كاتێك كچه‌كه له‌سه‌ر سه‌قفى ئۆتۆمبێلێكه‌و هوتاف ده‌كێشێت و داواى گۆڕان دووباره ده‌كاته‌وه، وه‌ك له وێنه‌و ڤیدیۆكان ده‌رده‌كه‌وێت به متمانه به‌خۆبوونێكى زۆره‌وه گوتار ده‌دات و هوتاف ده‌كێشێت.
راگه‌یاندنى جیهانى گرنگى زۆریان به‌ده‌ركه‌وتنى ئه‌و خاتونه سۆدانییه‌دا، كه رابه‌رایه‌تى به‌شێك له خۆپیشانده‌رانى ده‌كرد، تۆڕى هه‌واڵى سى ئێن ئێن ئه‌وخاتونه‌ى به"سیمبولى شۆڕى سودان"وه‌سفكرد به وه‌ستانى جێگرى و متمانه به‌خۆبوونى كه گوتار بۆ جه‌ماوه‌رێكى زۆر ده‌دات به بێ ترس، ئه‌وه‌ش سیماى كه‌سایه‌تییه‌كى چالاكى ژنانه‌ى پێ به‌خشى، هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كان وه‌ك سه‌رچاوەى هێزو سروشتى ئافره‌تان سه‌یریان كرد.ئه‌و خاتونه ته‌نها له راگه‌یاندنه‌كان ستایش نه‌كرا هونه‌رمه‌ندان و گۆرانیبێژانى خۆرئاوا ستایشى رۆڵى ئه‌ویان كرد، وه‌ك كچێكى چالاكى سودانى، رۆژنامه‌ى (واشینگتن پۆست)ى ئه‌مریكى نوسیبووى كه ئه‌و هێماى به‌شدارى ژنانه له خۆپیشاندانه‌كان وه وێنه‌یه‌كى سه‌رنجراكێشى به ناڕه‌زاییه‌تییه‌كان به‌خشى.
جلوبه‌رگى ئه‌و خاتونه چالاكوانه سه‌رنجى میدیاكارانى راكێشا به‌وپێیه‌ى جلوبه‌رگه‌كانى جلى كۆنى سودانییه‌و كلتورین، گوزراشت ده‌كه‌ن له كه‌لتورى نیشتیمانى سودانى، هه‌روه‌ها ره‌نگى سپى بووه سیمبولى ناره‌زاییه‌كانى سودان.
ئه‌و خاتونه ته‌نها جلوبه‌رگه‌كانى فۆلكلۆرى نه‌بوون به‌ڵكو گواره‌ى ئاڵتونیشى له گوێبوو هاوشێوه‌ى دوو مانگ كه ئه‌وه گه‌وهه‌رى ئافره‌تانى شووكردوون، وه به‌پێى چه‌ند كتێبێكى مێژوویى هێماى جوانى ئافره‌ته، هه‌ندێك چالاكى ئه‌و خاتونه‌یان بۆ بنه‌ڕه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى سودانى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه كه‌سێكى له‌پڕ ده‌ركه‌وتوو ده‌بێته سومبوڵ و به‌رپه‌رچى ده‌سه‌ڵات ده‌داته‌وه‌و هوتاف ده‌كێشێت وگوتار بۆ جه‌ماوه‌رى زۆر ده‌دات. ئه‌وكچه‌ش ناوی"ئاڵا سه‌ڵاح"ه.
سودانییه‌كان و نه‌هامه‌تی
به‌چاوپۆشی له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی نوێ كه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ده‌بن. هه‌ندێك هۆكار هه‌یه كه ماییه‌ی گه‌شبینی گه‌لی سودانه. به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بیه‌وه كه له‌م دواییانه چه‌ندین كوده‌تای به‌خۆیانه‌وه بینی له‌وانه‌ش وڵاتی لیبیا.
خه‌ڵكی سودان چێژ له‌وه ده‌بین كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی پڕ له ژیان و ئۆپۆزیسۆنی سیاسی به‌خۆوه ببێنێت. ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌وانیان پێویسته. له سودان چه‌ندان خه‌ڵكی خاوه‌ن دیدوبۆچوونی خۆیان هه‌یه له‌وانه‌ش ملیاردێری سودانی -به‌ریتانی محه‌مه‌د ئیبراهیم. ئه‌م خۆپیشاندانه به‌رده‌وامانه كه له كانوونی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستی پێكردووه به سه‌ركردایه‌تی حیزبی سیاسی و كۆمه‌ڵه‌چه‌كداره‌كانه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو به سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه" سه‌ندیكای پیشه‌وه‌رانی سودانی" كه پاڵپشتیه‌كی زۆری له گه‌نج و ژن و هه‌ژارانی شاره‌كانه‌وه بوو. ئه‌و فشاره خۆڕسكه بۆ لابردنی به‌شیر له‌لایه‌ن ده‌ستی ده‌ره‌كیه‌وه نه‌بووه. ئه‌م كارانه پێشینه‌ی خۆی هه‌یه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1964-1985 چه‌ندین ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حكومی دیموكراسی سودان. به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌مجاره‌ش ده‌ستێوه‌ردانه‌كه ئه‌نجامێكی باشی هه‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سودان خاوه‌نی توانستیه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر له ڕووی سامانی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و بازنه‌یه بشكێنێت كه له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه ده‌وری داون. بێ گومان ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی توانای ئه‌وه‌ی نه‌بووه ئه‌و چینیه سیاسی ماندووه له خۆی دووربخاته‌وه و وڵات به‌ڕێوه به‌رێت. گه‌لی هه‌ڵچوو ده‌ێه‌وات به‌سه‌ر هه‌موو ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كاندا زاڵێت تاوه‌كو بتوانن به شێوه‌یه‌كی ناوازه به‌سه‌ر برسێتی و هه‌ژاری، گه‌نده‌ڵی زاڵ‌بن. وڵات به‌ڕێوه‌به‌رن و پێشی بخه‌ن. ده‌یانه‌وێت كه‌شی وڵاتێكی 43 ملیۆنی بگۆڕن.
ده‌بێت ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێت كه ئه‌و ڕووداوانه‌ی ئێستا له سودان ڕوو ده‌ده‌ن وایكردووه به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی هاوشێوه‌ی جه‌زائیر به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه سه‌رۆكه‌كه‌یان به بێ ده‌ستێوه‌ردانی چه‌ك و كوشتن له ده‌سه‌ڵات دووربخه‌نه‌وه. ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه ئه‌م ڕووداوانه زه‌نگێكی هۆشیاركه‌ره‌وه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاـدرانی ناوچه‌كه كه له برسێتی و توڕه‌یی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان ڕاپه‌ڕن.