01:02 - 08/04/2019
چۆن ماندێلا و فرانز فانون كاریگه‌ریان له‌سه‌ر خه‌ڵكی درووست كرد؟
دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر مردنی پیاوی ده‌وڵه‌ت له باشوری ئه‌فریكا نیڵسۆن ماندیلا، ده‌بێت باس له‌وه بكه‌ین كه چۆن بیری توندوتیژی گۆڕی له دژی یاسای جیاكاری ڕه‌گه‌زی”ئهپرهاتید” بۆ پرۆگرامێكی نوێ. ماندیلا سه‌ردانی جه‌زائیر كرد. ئه‌و وڵاته‌ی كه بیری بیرمه‌ندی شۆڕشگێڕی فرانز فانون له خه‌باتی چه‌كداریدا گه‌شه پێدا.
له‌ساڵی 1954 جه‌نگی شۆڕشێكی سه‌خت له جه‌زائیر به‌رپابوو، ئه‌وه‌ش له نێوان دانیشتووانی ماكانه‌ی عه‌ره‌ب كه به‌ره‌ی ئازادیخوازی نییشتیمانی جه‌زائیری و له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسیه‌كان كه به‌رگریان له داگیركاری خۆیان ده‌كرد. ئه‌و شۆڕشه نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س كوژران و زیاتر له دوو ملیۆن مرۆڤیش ماڵ‌وێران و ئاواره بوون.
ئه‌و ململانێیه ساڵی 1962 له‌سه‌ر داوای چارل دیگۆڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆتایی هات، چونكه ڕاپرسییه‌كی ئه‌نجامدا و تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه كرد، ئایا جه‌زائیر له‌ژێرده‌ستی فه‌ره‌نسا ده‌مێنێته‌وه یان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت. دوای ڕاپرسیه‌كه به جیاوازییه‌كی زۆر داخوازی سه‌ربه‌خۆبوون له پێشه‌نگدا بوو. ئه‌م شۆڕشه به زۆری له ژێر كاریگه‌ری ماندێلا و فرانز فانون بوو ئه‌و دوو كه‌سه پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی تێبگه‌ێنن له‌سه‌ر چه‌مكه‌كانی كۆڵۆنیاڵ و قه‌ڵاچۆو و ئازادی.
ماندێلا له جه‌زائیر
ماندێلا جه‌نگاوه‌رێكی سه‌رسه‌خت بوو كه له سه‌ره‌تای به‌رخودانی ئه‌فریكای باشوور له پێناو ئازادی‌دا ده‌جه‌نگا و به‌شداربوو له دامه‌زراندنی باڵی سه‌ربازی كۆنگره‌ی نیشتیمانی ئه‌فریكی” ئۆم كۆنتو فی سیزوی” كه به واتای”ڕمی نه‌ته‌وه” دێت و ئه‌و باڵه سه‌ربازیه‌ش ساڵی 1961 درووست بوو. ئه‌وان سه‌ره‌تا باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بوو كه توندوتیژی پێویستییه تاوه‌كو به‌رگری له دژی یاسا و سیستمی جیاكاری ڕه‌گه‌زی بكات. له كۆتایدا به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ لابردنی سیستمی جیاكاری ڕه‌گه‌زی له ئه‌فریكای باشوور زیندانی كرا. له ساڵی 1964یش ماندیڵا و حه‌وت هاوڕێی به تۆمه‌تی تێكدان زیندانی كران.
پێش ساڵی 1961 ماندێلا سه‌ردانی به‌ره‌ی ئازادیخوازی نیشیتمانی كرد له مه‌غریب ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی گه‌ڕی ئه‌فریكا بوو، كه تایبه‌ت بوو به دامه‌زراندنی “ڕمی نه‌ته‌وه” واتا ماندیڵا ده‌یویست سود له ئه‌زموونی ئه‌و به‌ره‌یه به‌رێت. دواتر له‌وێوه گه‌شتی جه‌زائیری كرد تاوه‌كو به‌شدار بێت له مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی به‌ره‌ی ئازادیخوازی نیشتیمانی جه‌زائیری و كۆنگره‌ی نیشتیمانی ئه‌فریكی بكات.
ساڵی 1990 كاتێك ماندیڵا 27 ساڵی له زیندان به‌ڕێكرد یه‌كه‌مین وڵات سه‌ردانی كرد، وڵاتی جه‌زائیر بوو.
شۆڕشی جه‌زائیری بووبه سروشی ماندیڵا، له گه‌شتی ژیانی ماندیڵا كه ناوی په‌رتووكه‌كه‌ی” ڕێگایه‌كی درێژ بۆ ئازادی” باس له نزیكی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌كات له‌گه‌ڵ شۆڕشگێرانی جه‌زائیر. شۆڕشگێڕانی جه‌زائیر توانیان به‌سه‌ر ئه‌و سپی پێستانه زاڵ بن كه ده‌یانه‌ویست دڵی ئه‌فریكا له‌ت له‌ت بكه‌ن.
فانون له جه‌زائیر
شۆڕشی جه‌زائیری په‌نجه‌مۆری ڕوون و قوڵی كاره‌كانی فانونی پێوه دیاره. لێره‌دا ڕاستیه‌ك هه‌یه ده‌بێت باس بكرێت كه ئه‌ویش ئه‌و زیانانه‌یه كه بووه هۆی له‌ناوبردنی داگیركه‌ر و داگیركراو. فانون په‌یوه‌ندی هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ئازادیخوازی نیشتیمانی جه‌زائیری و پلانی به‌رگری له دژی فه‌ره‌نسیه‌كان دانا.
فانون یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه توندوتیژ بن. له گۆشه‌یه‌كی جیاوازدا بانگه‌ش بۆ ئه‌و كارانه‌ی ده‌كرا. به كورتی ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كرد كه توندوتیژی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه‌كی پێویسته بۆ سه‌ركووتكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌وسانه‌وه پیاده ده‌كه‌ن. لێره‌دا چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی كه‌م هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی جیاكاری ڕه‌گه‌زی له‌ناوببرێت كه فانون له په‌رتووكه به‌ناوبانگه‌كه‌ی “ ستهملێكراوانی زه‌وی” به‌ڵام بابه‌ته‌كه بۆ ئه‌فریكای باشوور بووبه بۆچوونێك تاوه‌كو خه‌بات له دژی داگیركه‌ر بكرێت. بیروباوه‌ڕه‌كانی پانتایه‌كی گرنگی له بیری كاره‌كانی بیرمه‌ندی ئه‌فریكای باشوور ستیف بیكۆ داگیركرد كه ناوی په‌رتووكه‌كه‌ی” ئایدۆلۆژیای هۆشیاری ڕه‌ش پێسته‌كان”
گفتوگۆی نێوان ماندێلا و فانون
ماندێلا و فانون هه‌رگیز ڕۆژێك یه‌كتریان نه‌بینووه، ئه‌وكاته‌ی ماندێلا سه‌ردانی جه‌زائیری كردووه، فانون له‌سه‌ر ته‌خته‌خه‌وی مردن له واشینگتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا بوو. فانون تووشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بووه، له ته‌مه‌نی 36 ساڵیدا كۆچی دوایكردووه. بیری فانون له مێشك و ئاكار و بیری ماندێلا بهدهرنهدهكهوت. به‌ڵام ئاسانه ئه‌گه‌ر خه‌یاڵ بكه‌ین ئه‌وانه پێكه‌وه گفتوگۆیان هه‌بووه. چونكه له چه‌ندین خاڵدا یه‌كده‌گرنه‌وه و زۆر ڕووبه‌ری جیاوازییش له نێوانیان هه‌یه.
ئه‌و دوو پیاوه ڕێكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توندوتیژی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی مرۆڤه‌كان سه‌ركوت ئه‌كه‌ن. ئه‌مه‌یه كه ماندێلا كاتی سهردانیكهی بۆ جه‌زائیر گرنگی به خه‌باتی چه‌كداری ده‌دات. به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی كه ماندێلا بۆ ماوه‌ی 27 ساڵ زیندانبوو بیروبۆچوونی به‌رامبه‌ر خه‌باتی چه‌كداری گۆڕا، ئه‌وه‌ی به‌باش زانی كه توندوتیژی له كاتێكدا پێویسته كه دامه‌زراوه‌كانی جیاكاری ڕه‌گه‌زی پێ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. توندوتیژی ڕۆڵێكی هه‌بووه له پاكتاوی كۆمه‌ڵگه له قه‌ڵاچۆكردنی دامه‌زراوه‌كانی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی. به‌ڵام پێویست نییه تاوه‌كو كۆتای توندوتیژی به‌رده‌وام بێت. كێ ده‌ڵێت فانون ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی له بیری ماندێلا درووستكردبێت؟ به دڵنیایه‌وه ئه‌م دانپێدانانه‌ی ئه‌فریكای باشور به زیانی قه‌ڵاچۆ و له‌ناوبردن و قوربانیدان هات. ئه‌م به‌رژوه‌ندیه وایكرد كه بیروڕاكان جیاواز بكرێن. چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو كه‌سه‌كه”فانون و ماندێلا” خۆیان له به‌رپرسیاریه‌تی توندوتیژی دوور بخه‌نه‌وه. نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین ڕه‌نگه فانون ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی له ماندێلا هه‌بووبێت كه سه‌رمایه‌داری به نیولیبرالی گۆڕیووتهوه. كه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی سته‌م له ئابوری دونیادا.
ماندێلا[1]
نێلسۆن ماندێلا لە18ی تەمووزی ساڵی 1918 لەئهفریكای باشوور لەدایك بووە. لەزنجێكدا، لەگوندیكی بچكۆلەی هەرێمی ترانسكای. كاتێك كە نێلسۆن لەدایك بوو ناویان لێنا “رۆلیهلاهلا” كەبەزمانی خۆسا كەزمانی خۆیانە مانای “شەڕانی” دێت، هێشتا پێنج ساڵان بوو كە بوو بەشوانی ئاژەڵانی ماڵی خۆیان، دواتر لەتەمەنی حەوت ساڵیدا چوو بۆ خوێندنگا‌و لەخوێندنگادا مامۆستاكەیان پێی گوتن نابێت كەس ناوی ئه‌فریكایی لێبێت و بەكاری بهێنن! هەموو خوێندكاره‌كان ناوی تازەیان لێنراو ناوی “رۆلیهلاهلا” گۆڕا بۆ “نێلسۆن” هێشتا تەمەنی نۆ ساڵان بوو كە باوكی مرد، دایكی بۆ درێژەدان بەخوێندنەكەی گواستیەوە بۆ گوندی گەورەجێ بۆلای سەرۆك خێڵێك كەناوی “ریگێنت” بوو، بۆئەوەی پێی بخوێنێت و بەخێوی بكات،ئەویش زۆر بەدڵ فراوانی قبوڵی كرد.
ماندێلا زۆر حەزی لەوەرزش دەكرد بۆكسێن و مەشقی راكردنی دوور و درێژی دەكرد و زۆریش چالاكانە دەرسەكانی دەخوێند، ئەوەبوو لەتەمەنی بیست و یەك ساڵیدا لەزانستگەی “فۆرت هەیر” وەرگیرا، دوای ماوەیەك “ریگێنت” فەرمانی دەركرد كەدەبێ “نێلسۆن” و “جەستیس”ی كوڕی ژن بهێنن و بۆ هەریەكەشیان كچێكی بۆ دیاری كردون لەگوندەكەیاندا، “نێلسۆن و جەستیس”یش بەهیچ شیوەیەك حەزیان نەدەكرد ژن بهێنن بەتایبەت بەو دەستورەی كە “ریگێنت” دەیەویست، بۆیە بەناچاری بڕیاریاندا كە بەدزیەوە هەڵبێن پێش ئەوەی بڕیارەكەیان لەسەر جێبەجێ بكات، دوای ئەوەی كەهەڵاتن دەستیانكرد بەكرێكاری و كاركردن، ئازارێكی زۆریان چەشت تا بڕێك پارەیان پەیداكرد و “ماندێلا” دەستی كردەوە بەخوێندن لەشاری جۆهانسبورگ لەزانستگەی ناوداری “ویتس” لەبەشی قانون “یاسا”، دواتر كۆمەڵێك هاوڕێی پەیدا كرد، بەڵام یەكێك لەهەرە هاوڕێ نزیكەكانی كە ناوی ماندێلا “والتەر سیسیلۆ” بوو زۆر سەردانی دەكرد و ئەم ماڵەش كچێكیان بەخێو دەكرد كەناوی “ئێڤیلین” بوو بێ دایك و باوك بوو، “نێڵسۆن و ئێڤیلین” حەزیان بەیەكتر دەهات، ئەوەبوو لەسالی “1944” ژیانی هاوسەریان پێكهێنا. دواتر نێلسۆن بوو بەپارێزەر و زۆر بەجددی چووە ناو كاروباری سیاسەتەوە و دەستی كرد بەخەبات دژی ناعەدالەتی و نامرۆڤایەتی كە حكومەتی ئەوكاتە پەیڕەوی دەكرد.
لەبەر ئەوە بۆ یەكەمین جار لەكانوونی یەكەمی سالی “1956” لەلایەن پۆلیسەوە گیرا.نێڵسۆن و هاوسەرەكەی بەردەوام كێشەیان هەبوو لەسەر سیاسەت، نێڵسۆن دەیەویست منداڵەكانی پەروەردە بكات بۆ سیاسەت هاوسەرەكەشی دەیەویست پەروەردەیان بكات بۆ ئایین، هەر لەبەر ئەوە كاتێك نێڵسۆن لەزیندان ئازادكرا “ئێڤیلین”ی هاوسەری و منداڵەكانی ماڵەكەیان جێهێشتبوو دوای ماوەیەك نێلسۆن دڵی دەچێتە كچێكی تر بەناوی “ویننی” و لەسالی “1958” ژیانی هاوسەریان دروست كرد. هەردوكیان درێژەیان بەخەباتدا، نێلسۆن ماندێلا بۆ پەیداكردنی پشتگیری و بەهێزكردنی شۆڕشی ئازادیخوازانە لەروی عەسكەرییەوە لەلایەن “كۆنگرەی نیشتمانی ئه‌فریكا” راسپێردرا كە سەفەری دەرەوەی وڵات بكات، بۆ ئەمەش ناچار بوو بەناوی ساختە و پاسپۆرتی ساختەوە سەفەر بكات، كاتێك گەرایەوە بۆ ئه‌فریكای باشوور لەمانگی ئابی ساڵی “1962” لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كرا‌و بردیان بۆ بەندیخانە، بەڵام ئەو لەزیندانیشدا هەر خەباتی سیاسی دەكرد و لەگەڵ هاوزیندانیەكانی شرۆڤەی سیاسەتیان دەكرد، بەدزیەوە ببووە رێبەرێكی سیاسی لەناویاندا.
دوای 23 لەزینداندا سالی “1985” سەرۆك كۆماری ئه‌فریكای باشوور پێشنیارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە نێلسۆن ماندێلا ئازاد دەكرێت ئەگەر واز لەخەباتی چەكداری بهێنێت؟ لایەنگرانی ماندێلا زۆر بەتوندی دژی حكومەت و سیستەمی ئەوكاتەی دەسەڵات دەوستانەوە و چەندین خۆپیشاندان و چالاكی سیاسیان ئەنجام دەدا و داوای ئازادكردنی ماندێلا و هاوڕێكانیان دەكرد لەبەر ئەوە چەندین جار لەخۆپیشاندانەكاندا حكومەت هێرشی دەكردە سەریان و بەدەیان و سەدان كەسی لێ دەكوشتن.
هەفتەیەك دوای پێشنیارەكەی سەرۆك كۆمار “ویننی” خێزانی و پارێزەرەكەی هاتن بۆ وەرگرتنی وەڵامی ماندێلا بۆ پێشنیارەكەی سەرۆك، ئەویش وەڵامێكی نوسراوی پێدان بۆ پێشنیارەكەی سەرۆك و لەناوەڕۆكی نامەكەدا روونی كردبووە كە ئەو نایەوێ ئازاد بكرێت ئەگەر حكومەت واز لەتوندوتیژی نەهێنێت و دادپه‌روه‌ری پەیڕەو نەكات، سەرۆك كۆمار و حكومەت وڵامەكەیان بەدڵ نەبوو لەبەر ئەوە ئازاد نەكرا، تا شوباتی “1990”، دوای 27 ساڵ و نیو ژیان بەسەربردن لەزینداندا ئینجا ئازاد كرا و لەساڵی “1993” ماندێلا خەڵاتی “نۆبڵی”ی ئاشتی وەرگرت و هەروەها لەسالی “1994” لەیەكەمین هەڵبژاردنی دیموكراتیدا و بۆ یەكەمین جار دەنگی دا‌و خۆی كاندید كرد بۆ سەرۆك كۆماری، دوای تێپەربوونی یەك مانگ بەسەر هەڵبژادندا بوو بەیەكەمین سەرۆكی هەڵبژێردراوی دیموكراتی ئه‌فریكای باشوور.
نێلسۆن ماندێلا كاتێك هەڵدەبژێرێ وەك سەرۆك كۆمار لەدوای ئەم هەموو تەمەنە و ئازارچەشتنە، ماندێلا جارێكی تریش كەوتەوە داوی عەشق و دڵداریەوە و لەتەمەنی هەشتا ساڵیدا زەماوەندی كرد لەگەل “گراچا ماشێل” شایەنی باسە كەگراچا خێزانی سەرۆك كۆماری “مۆچابیك” بوو، دوای ئەوەی كە لەرووداوێكی نادیاری فرۆكەدا مرد شوی كردەوە بەنێلسۆن ماندێلا، دواتر لەسالی “1999” ماندێلا وازی لەدەسەڵات هێنا و ئەوە بوو كەسێكی تر هەڵبژێردرا بۆ سەرۆكایەتی وڵات.
فرانز فانون كێ بووه؟
ئه‌و له 20ی ته‌مموزی 1925 له دایكبووه، پزیشكێكی ده‌روونی و فه‌یله‌سوفێكی كۆمه‌ڵناس بووه. له دورگه‌ی مارتنیك له دایكبووه، به‌وه ناسراوه كه له پێناو ئازادی و جیاكاری ڕه‌گه‌زی خه‌باتی كردووه.
له چوارچێوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له سوپای ئازادی فه‌ره‌نسا خزمه‌تیكردووه و دواتر په‌یوه‌ندیكردووه به به‌شی پزیشكی شاری لیۆنه‌وه، له بواری ده‌روونناسیدا تایبه‌تمه‌ندی وه‌رگرتووه و وه‌كو پزیشكی سه‌ربازی له كاتی داگیركردنی جه‌زائیره‌وه له لایه‌ن فه‌ره‌نساوه، كاریكردووه. له‌وێوه توانی تێكه‌ڵ به به‌ره‌ی ئازادیخوازی نیشتیمانی جه‌زائیره‌وه ببێت. له كاتی پێكدادانه‌كاندا چاره‌سه‌ری برینداره‌كانی جه‌زائیری ده‌كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خۆی سه‌ربازێكی فه‌ره‌نسی بوو. له ساڵی 1955 چووه ناو به‌ره‌ی ئازادیخوازی نیشیتمانی جه‌زائیر، له‌وێوه به نهێنی چووه تونس، وه‌كو پزیشك و هه‌واڵساز له ڕۆژنامه‌ی"موجاهید" كاریده‌كرد و بووبه گوته‌بێژی به‌ره‌ی ئازادیخوازی نیشتیمانی جه‌زائیر. چه‌ندین كرده‌وه‌ی نهێنی و دیپلۆماسی و سه‌ربازی بۆ به‌ره‌كه ئه‌نجامدا.
ئه‌و یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی دژی داگیركاری و برسێتی بوونی گه‌لان و جیاكاری ڕه‌گه‌زی بوو. ده‌یویست مرۆڤه‌كان به هه‌موویانه‌وه مافه‌كانی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌وه‌شی نه‌ده‌شارده‌وه كه مرۆڤ ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه‌ی په‌نا بۆ شه‌ڕ و ئاژاوه و توندوتیژی به‌رێت.
فرانز فانوون له شه‌شی تشرینی دووه‌می 1961 و له ته‌مه‌نی 36 ساڵیدا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن له ئه‌مریكا مرد، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و گه‌لانه‌ی بۆ مافه‌كانی خۆیان ده‌جه‌نگن په‌رتووك و بیروباوه‌ڕی فرانز فانون كارپێدهكهن و به وره و سه‌ربه‌رزیه‌وه ناوی ده‌به‌ن.
[1] نێلسۆن ماندێلا _ ئەو كوڕە شوانەی بوو بە سەرۆك كۆمار