12:57 - 05/04/2019
كۆتا قسه‌كانى هیتله‌ر پێش خۆكوشتنى
ئه‌دۆڵف هیته‌ر سه‌ركرده‌ى به‌ناوبانگى نازییه‌كانى ئه‌ڵمانیا، تائێستاش رووداوى مردنه‌كه‌ى بهتهمومژاوى ماوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین چیرۆكى له‌سه‌ر گێردراوهتهوهو تائێستا گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و چیرۆكانه به‌رده‌وامه.
له‌نوێترین پێشهاتیشدا، فرۆكه‌وانی ئه‌دۆڵف هیتله‌ر دوا قسه‌كانی ناوبراو پێش خۆكوشتنى ده‌گێڕێته‌وه‌و باسى ئه‌وه‌ش ده‌كات پێش خۆكوشتنى پێكهوهبوونو ئه‌و ساتانه‌ى به باشى له‌بیره.
رۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یل لهبیرهوهرییهكانى جه‌نڕاڵ هانز پاوه‌ر، كه له‌ژێر ناوى "من فڕۆكه‌وانی هیتله‌ر بووم"، راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه لهبیرهوهرییهكانى ئه‌و فڕۆكه‌وانه چه‌ند وێنه‌یه‌كى ده‌گمه‌نی هیتله‌رو قسه‌كانى ناوبراوى تێدایه، له‌دوا ساته‌كانی كردوویه‌تى.
هیتله‌ر له 30ى نیسانى 1945 پێش خۆكوشتنى ئه‌و قسانه‌ى كردووه‌و جه‌نه‌ڕاڵ پاوه‌ر، له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: هیتله‌ر پێش ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئیڤا بڕاون خۆی بكوژێت باسى ئه‌وه‌ى بۆ كردووه "ئه‌مڕۆ هه‌موو شتێك كۆتایی دێت".
ئه‌و جه‌نراڵه له‌ته‌مه‌نى 96 ساڵى له له‌ساڵی 1993 كۆچى دوایی كردووه، له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ده‌شڵێت: له‌دوا رۆژدا هیتله‌ر هاته لام‌و ده‌ستی خسته سه‌ر دهستمو وتى: "ماڵئاوایت لێده‌كه‌م"، جهنراڵهكه باسی ئه‌وه‌شى كردووه، هیتله‌ر واى هه‌ستكردووه له‌لایه‌ن جهنهراڵهكانییهوه شه‌رمه‌زار كراوه، بۆیه نه‌یویستووه له‌وه زیاتر به‌رده‌وام بێت‌و بڕیارى ئه‌وه‌ى داوه كۆتایی به‌ژیانى خۆى بهێنێت.
پاوه‌ر هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌و كاته‌دا زۆر هه‌وڵمدا باوه‌ڕ بههیتلهر بهێنم هێشتا فڕۆكه‌مان له‌به‌رده‌سته‌و ده‌توانم دوورى بخه‌مه‌وه بۆ وڵاتێكى تر له‌وانه ژاپۆن‌و ئه‌رجه‌نتین، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردووه‌ته‌وه دووربكه‌وێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا.
باسى له‌وه‌ش كردووه، هیتله‌ر جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، شهر له‌به‌رلین كۆتایی دێت‌و "منیش له‌گه‌ڵ به‌رلین دهوهستمو له‌گه‌ڵ به‌رلینیش ده‌كه‌وم"، ئه‌و باسى دوا قسه‌كانیشى كردووه، پێش ئه‌وه‌ى هیتله‌ر خۆى بكوژێت‌و وتوویه‌تى: ده‌بێت ئه‌وه‌نده ئازایه‌تی له‌پیاودا بێت، ئاماده‌بێت به‌ره‌نگارى چاره‌نووسى خۆى بوه‌ستێته‌وه، كه ده‌زانم به‌م كاره‌م ملیۆنه‌ها كه‌س نیگه‌ران ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه چاره‌نووسى منه".
پاوه‌ر ئاشكراشیكردووه، رۆژى خۆكوشتنى هیتله‌ر وه‌ك دیارىو پاداشتێكى 12 ساڵ خزمه‌تى سهربازىو له‌گه‌ڵ بوونى تابلۆیه‌كی هونه‌ری مێژوویی پێشكه‌ش كردووه‌و دواى ئه‌وه‌ش هێزه‌كانى یه‌كێتى سۆڤییه‌ت گه‌یشتوونه‌ته بهرلینو ئه‌ویش له‌كاتى راكردن ته‌قه‌ى لێكراوه‌و به‌و هۆیه‌وه بریندار بووه‌و دواتر ئه‌و برینه واى لێكردووه، قاچێكى له‌ده‌ست بدات.
هاوكات رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یل بڵاویكردووه‌ته‌وه، پاوه‌ر دواى برینداربوونى ده‌ستگیركراوه‌و 10 ساڵه له‌زیندانى یه‌كێتى سۆڤییه‌ت بووه، له‌زیندانیش زۆر ئازار دراوه‌و داواى ئه‌وه‌ى لێكراوه زانیارى له‌باره‌ى ژیانى هیته‌له‌ر ئاشكرابكات.