04:12 - 04/04/2019
ڕۆبن هود له نێوان ڕاستی و خه‌یاڵدا
تا ئێستا بۆ خوێنه‌ر و بینه‌ری فیلمه‌كانی ڕۆبن هود یه‌كلای
نه‌بۆته‌وه ئایا ئه‌م پیاوه بوونی هه‌بووه؟ یان جگه له درووستكردنی خه‌یاڵی
نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌كان هیچی دیكه نه‌بووه. به‌ڵام سه‌رچاوه مێژوویه‌كان باس
له‌وه ده‌كه‌ن رۆبن هود یه‌كێك بووه له میره‌كانی به‌ریتانیا و به‌وه ناسراوه
كه خاوه‌نی ده‌ست و مشتێكی راست بووه و یه‌كێكیش بووه له تیرهاوێژه به‌ناوبانگه‌كانی
سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی، ئه‌و گوته‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌یه كه ده‌ڵێت" پیاوان
ئه‌گه‌ر ئێوه ئاماده‌ن له پێناو گه‌لدا بجه‌نگه‌ن، ئێوه‌م ده‌وێت". هه‌رگیز
له پێناو هه‌ژاراندا سڵی له مردن نه‌كردۆته‌وه، ده‌یویست ژیانی خۆی بخاته مه‌ترسیه‌وه
ته‌نیا له پێناو ئه‌وه‌ی هه‌ژاران برسی نه‌بێت.
پوخته‌یه‌ك له ژیانی ڕۆبن هود
رۆبن هود له ساڵی 1163 له ناوچه‌ی نۆتینگهامشایه‌ر له
دایكبووه، ئه‌وه به‌وه ناسراوه كه ناوی میر لۆكسلی بووه. سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی
به‌وه ناسراوبوو كه پارێزگاری له جوتیاران ده‌كات. ئه‌و پیاوێكی ئازا و قوڵ له
بیركردنه‌وه بووه، به‌وه‌ش ناسراوه كه‌سێكی لووتبه‌رزبووه و ژیانی كه‌سانی
دیكه‌ی خستۆته مه‌ترسیه‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیدا. ڕۆبن هود له
پێناو پادشا ریچارد دڵی شێر چۆته عه‌كای فه‌له‌ستین و شه‌ڕی له دژی موسڵمانان
كردووه. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌بینێت سه‌رجه‌م ماڵ و حاڵ و زه‌وی و زاره‌كانی له ده‌ستداوه،
بۆیه له‌وێوه بووه جێگه‌ی ئومێدی جوتیارانی نۆتینگهامشایه‌ر، هه‌ستا به دروستكردنی
ده‌سته‌یه‌ك له چه‌ته، له‌وێوه له ساڵی 1192 ده‌ستی به‌كاره چه‌ته‌گه‌راییه‌كانی
كرد.
رۆبن هود ده‌ستی هه‌بوو له دزیكردن له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
و هاوكاری هه‌ژاره‌كانی پێده‌كرد. ئه‌و هه‌میشه تانه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌درا كه دوژمنی
منداڵانه و دواتریش دوژمنی سه‌رسه‌ختی شازاده "گای گیزبۆرن" و ماریانی
ژنه‌یه‌تی. بۆیه شازاده چه‌ند كه‌سێكی ئازای نارده سه‌ر ڕۆبن هود و به‌سه‌رپه‌رشتی
خۆی هێرشیان كرد، شازاده گای گیزبۆرن دۆڕا، رۆبن هود ئه‌وی به‌سته به‌ردێكه‌وه
و فڕێیدایه ناو ئاوی ڕووباری "ترینت".
به گه‌ڕانه‌وه‌ی "تاك" كه پزیشكێكی ئه‌فریكی
بووه، جارێكی دیكه ده‌سته چه‌ته‌كه درووست بوونه‌وه ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ
شاژنه لۆكسی بوو. دواتر رۆبن هود ئارتچه‌ری زڕبڕای دۆزیه‌وه و شازاده جۆن یاخی
بوون. له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نۆتینگهامشایه‌ر پێكداهه‌ڵپژان و له‌و جه‌نگه‌دا به
چه‌قۆیه‌كی ژه‌هراوی ملی برینداربوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی له كۆتای ته‌مه‌نیدا
به‌و ژه‌هره بمرێت.
سه‌ره‌تاكانی ڕۆبن هود
ڕۆبن هود له 14ی تشرینی یه‌كه‌می 1163 له كۆشكی
لۆكسالی هه‌رێمی نوتهینگامشایه‌ر له به‌ریتانیا له دایكبووه، باوكی ناوی مالكۆم
بووه و زڕبراكه‌شی ناوی ئارتچه‌ر بووه.
له ساڵی 1186 رۆبن هود له‌گه‌ڵ موچ-ی خزمه‌تكاری به‌ریتانیا
به‌جێ ئه‌هێڵێت، بۆئه‌وه‌ی له فه‌له‌ستین شه‌ڕ بكات. ئه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوێك
به‌ناوی چیریدان مه‌شق و ڕاهێنانی پێده‌كرا، ئه‌و دوو پیاوه زۆر توانایه‌كی سه‌یریان
هه‌بوو، ئه‌ركی پاسه‌وانی تایبه‌تیان پێ‌درابوو. ئه‌وه‌ش له كاتێكدا كه شانبه‌شانی
پادشا ریتچارد دڵی شێر جه‌نگاون.
جارێكیان ڕۆبن هود له ده‌نگی سه‌ربازێك به ئاگا دێته‌وه،
موچ ئاگاداری ڕۆبن هود ده‌كاته‌وه كه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر خێوه‌ته‌كه‌ی پادشا،
دوانیش له جه‌نگاوه‌رانی ساراسین ده‌كوژێت، به‌ڵام له پشته‌وه خه‌نجه‌رێك له سینگی
ده‌ده‌ن و ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی. جه‌نگاوه‌رانی ساراسین ده‌چێته خێوه‌ته‌كه‌ی
پادشاوه، موچی ئاگاداری ڕۆبن ده‌بێت كه به‌برینداری كه‌وتووه. موچ ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی
هاوكاری رۆبن بكات، به‌ڵام ڕۆبن به زگه‌خشكێ ده‌چێته خێوه‌ته‌كه‌ی پادشاوه ده‌بێنێت
جه‌نگاوه‌رێك ده‌یه‌وێت پادشا بكوژێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی شمشێره‌كه به ڕووی
پادشا به‌رزبكاته‌وه، رۆبن له كابرا ده‌دات، به‌هۆی بریندارییه‌كه‌وه جه‌نگاوه‌ره
ساراسیه‌كه نامرێت، به‌ڵام له خێوه‌ته‌كه هه‌ڵدێت و ژیانی پادشا پارێزراو ده‌بێت.
له ساڵی 1192 له‌گه‌ڵ موچ ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ریتانیا
واته دوای پێنج ساڵ له فه‌له‌ستین ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌ماوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یدا و
دوای پێنج ساڵ هیچ كه‌سێك ناكوژێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێی نه‌ماوه. به‌ڵام
به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لوكاسلی.
دوای ئه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵی هاوڕێیه‌كی لادێی به‌ناوی
دان سكارلیت كه دارتاشبووه و نیوه‌ی ناوچه‌ی لوكاسلی خۆی درووستیكردووه. ده‌سه‌ڵاتداران
دوو منداڵی دان سكارلیتسان به‌ناوه‌كانی (ویل و لۆك) ده‌ستگیركرد و به تۆمه‌تی
دزینی نان سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو.
ڕۆبن ده‌چێت بۆ لای ئیدوارد كه ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌ی
نۆتهێنگام بووه و پێی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن كه دوومنداڵ به تۆمه‌تی دزینی
نان سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌كه‌ن هه‌ڵه‌یه. به‌ڵام ئه‌وان گوێ له
داواكاریه‌كه‌ی ناگرن، بۆیه ده‌چێت بۆ قه‌ڵای لوكاسلی تاوه‌كو سزاكه ببینێت، له‌وێ
له په‌نایه‌كه‌وه كه‌وانه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێت و به تیره خێراكانی په‌تی ملی
منداڵه‌كان ده‌بڕێت و ئه‌وان له مردن ڕزگار ده‌كات.
هه‌ژاران
ڕۆبن هود به‌رده‌وام خۆراكی ده‌برد بۆ هه‌ژارانی شارۆچكه‌ی
كلۆن و پارێزه‌رانی به‌ریتانیا. یارمه‌تی ئه‌و گوندانه‌ی ده‌دا كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه
باجی زۆریان ده‌خرایه‌سه‌ر و پاره‌كه‌یان ده‌برد بۆ به‌ڕێوبه‌ری شاری نۆتینگهام. ئه‌و
له ڕێگه بۆسه‌ی بۆ ده‌نانه‌وه و پاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و گوندانه‌ی
پێویستان پێ ده‌بوو. كاتێك جۆرجی به‌ختدار هات بۆ شار، ڕۆبن شوێنه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
كه پاره‌كان بۆ كوێ ده‌بات. به‌رپرسی شاری نۆتینگهام له رێگه‌ی كه‌سێكه‌وه به‌ناوی
لامبرت بڕێك باروتی ڕه‌شی ده‌ستده‌كه‌وێت، كابرای خاوه‌ن باروت ده‌ڵێت به‌مه‌رجێك
ئه‌و باروته‌ت پێده‌ده‌م بۆ چه‌ك به‌كارنه‌هێنی به‌رپرسی شاره‌كه تووڕه‌ده‌بێت و
تێروپڕ له خاوه‌ن باروت ده‌دات، ئه‌ویش له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كاره ئه‌و باروته‌ی
پێی ماوه ده‌یداته ڕۆبن هود. بۆ ڕۆژی دواتر ڕۆبن هود باروته‌كه له دژی ئه‌و كه‌سانه
به‌كارده‌هێنێت كه ده‌یانه‌وێت كۆگای دانه‌وێله‌ی گوندی نیتڵ ستۆن بدزن.
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆبن هود ده‌بیستێت كه كوده‌تایه‌ك له
دژی پادشا له ئارادیه چونكه پادشا ده‌یه‌وێت له فه‌له‌ستینه‌وه بگه‌ڕێته‌وه
بۆ به‌ریتانیا، رۆبن هود ئه‌مه به‌هه‌ل ده‌زانێت و هه‌ڵده‌كوێته سه‌ر قه‌ڵاكه،
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له یاسا ده‌رچوون به‌هاوكاری گوندنشینان په‌لاماری ئه‌وان ده‌دات.
ژیانی تایبه‌تی ڕۆبن هود
ڕۆبن هود كچێكی خۆشوویستووه هه‌بووه به‌ناوی
ماریان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ڕۆبن كه‌سێكی توندوتیژ و شه‌ڕخوازبووه، له
سه‌ره‌تاكانی په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان هه‌میشه ڕۆبن هودی ڕه‌تكردۆته‌وه، بۆیه ڕۆبن
هود له داخه سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت و به‌ره‌و فه‌له‌ستین به‌ڕێده‌كه‌وێت. ماریان
هه‌میشه ده‌یگوت ئه‌وه‌ی ڕۆبن ده‌یكات گه‌مژه‌ییه. به‌ڵام دواتر ده‌یگوت ڕۆبن
پاڵه‌وانه. كاتێك ڕۆبن خه‌نجه‌رێكی به‌رده‌كه‌وێت، له‌سه‌ره‌مه‌رگدا عه‌شقه‌كه‌ی
ئاشكرا ده‌كات، ماریان شووده‌كات به شازاده‌یه‌ك، ئیتر رۆبن شێـتگیر ده‌بێت. له
ڕۆژی هاوسه‌رگیریاندا موچی ده‌چێت بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ی به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كات،
ماریان دڵی كه‌سێكی دیكه‌یه.
مردنی ڕۆبن هود
ڕۆبن هود پێشتر له شه‌ڕێكدا به خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراوی
ملی بریندار ده‌بێت ئه‌وه‌ش واده‌كات ساڵی 1194 له دارستانی شیرۆود به‌سه‌ر
دارێكه‌وه ڕۆحی ده‌ربچێت و بمرێت، ده‌گوترێت له كڵێسای كیركلیس له نزیك شاری
لیدز خۆرئاوای یوركشیر به‌خاك سپێردراوه.
چه‌ند ڕاستیه‌كی خێرا له‌سه‌ر ڕۆبن هود
1-له سه‌ده‌ی 14 بۆیه‌كه‌مینجار كه‌سایه‌تی ڕۆبن هود هاته ناو چیرۆكه‌كانه‌وه.
2-هه‌میشه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كانی جلی سه‌وزیان ده‌پۆشی.
3-تیره‌كانی ڕۆبن هود له داری دڕكاوی درووست ده‌كرد.
4- ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون سه‌ره‌تا پێنج كه‌سبوون و دواتر بوون به 140 كه‌س.
5-تاوه‌كو ئێستا 68 فیلم له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ڕۆبن هود درووستكراوه.