12:04 - 02/04/2019
خێوه‌ته به‌ناوبانگه‌كه‌ی قه‌ززافی بۆ فرۆشتن
هاوڵاتیه‌كی
لیبیی خێوه‌ته به‌ناوبانگه‌كه‌ی موعمه‌ر قه‌ززافی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا ده‌فرۆشێت.
ئه‌م خێوه‌ته هه‌مان ئه‌و خێوه‌ته‌یه كه سه‌رۆكه‌كانی جیهان تێیدا داده‌نیشت و
قه‌ززافی له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ گه‌شته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌یبرد.
له لێدوانێكدا
بۆ كه‌ناڵی(عه‌ره‌بییه) خاوه‌نی خێوه‌ته‌كه مه‌سعود مه‌شای ڕایگه‌یاندووه"
توانیم یه‌كێك له خێوه‌ته‌كانی قه‌ززافی به ده‌ستبخم كه لای خزمێكی خۆی هه‌ڵگیرابوو.
دوای ڕووخانی قه‌ززافی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ناوچه‌ی شه‌قیقه باشوری شاری غریان
له خۆرئاوای لیبیا، هه‌ڵیگرتبوو، بۆیه كاتێك ویستی بیفرۆشێت من هێنام بۆ لای خۆم
و خێوه‌ته‌كه هیچ شتێكی كه‌م نییه."
له درێژه‌ی
قسه‌كانیدا گوتی" من خێوه‌ته‌كه‌م له ئه‌نته‌رنێت خستۆته مه‌زاده‌وه، چه‌ندین
كڕیاری له ناوچه‌كانی سه‌بها و حه‌فه‌ره و ترابلس له‌ناوخۆی لیبیاوه بۆ هاتووه
و له ده‌ره‌وه‌ش له وڵاتی میسر و به‌ریتانیا خواستی له‌سه‌ره. " ئه‌و
ئاشكرایده‌كات كه ئه‌و كه‌سانه‌ی نرخیان بۆ خێوه‌ته‌كه داناوه (37 هه‌زار دیناری لیبییه) و ده‌كاته 27 هه‌زار
دۆلار، به‌ڵام ئه‌و واینابینیێت به‌و نرخه بیفرۆشێت.
سه‌باره‌ت به
خاسێته‌كانی ئه‌م خێوه‌ته ده‌ڵێت" جۆرێكی ده‌گمه‌نه ته‌نیا قه‌ززافی هه‌یبووه،
ئه‌وه‌ی جیایده‌كاته‌وه، ئه‌م خێوه‌ته ده‌توانێت به‌رگه‌ی ئاو بگرێت و دیزاینه‌كه‌ی
به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دروستكراوه و له ناوه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری
تایبه‌ت رازێنراوه‌ته‌وه، چه‌ندین نه‌خۆشی پێوه‌یه به ئه‌ستوونده‌كی ڕه‌ق ڕاگیرده‌كرێت."
قه‌ززافی
كاتێك میوان و سه‌رۆكه‌كانی جیهان ده‌هاته لیبیا له‌م خێوه‌ته پێشوازی لێده‌كردن
و كاتێكیش به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی بكردایه به تایبه‌تی
وڵاتانی ئیتاڵیا و فه‌ره‌نسا و ڕووسیا. له ساڵی 2009 كاتێك سه‌ردانی نیوۆرك كرد به
مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان،
ئه‌مریكا ڕه‌تیكرده‌وه كه خێوه‌ته‌كه‌ی له پاركی "سنتڕاڵ" له ناوچه‌ی
مه‌نهتاین جێگیر بكات.