01:47 - 01/04/2019
ئه‌سما عه‌زیز دونیای به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه
له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوودا كچێكی پاكستانی بووه جێگه‌ی
باس و خواسی تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیش پشتگیری له‌و كچه
ده‌كه‌ن. پۆلیسی پاكستان به تۆمه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دانی مێرده‌كه‌ی ئه‌سمای ده‌ستگیركردووه
و چونكه دوای ئازاردانێكی زۆر جله‌كانی له‌به‌ر داكه‌ندووه و سه‌ری تاشیووه. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌سما ڕه‌تیكردۆته‌وه له‌به‌رده‌م هاوڕێكانی مێرده‌كه‌ی سه‌ما بكات.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا له تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتیه‌كان
بڵاوكرایه‌وه كه كچێكی سه‌رتاشراو باسی چیرۆكه‌كه‌ی خۆی ده‌كات كه چۆن له لایه‌ن
مێرده‌كه‌یه‌وه ئه‌تككراوه. ئه‌سما به قژێكی تاشراوه و ده‌موچاوێكی ئه‌شكه‌نجه
دراوه‌وه داوای له ده‌سه‌ڵاتداران كرد كه دادپه‌روه‌ری بۆ به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌سما عه‌زیز خه‌ڵكی ناوچه‌ی لاهوری هه‌رێمی پنجابی باكوری
پاكستانه و له‌و ڤیدیۆیه‌دا ده‌ڵێت ئه‌و له نێوان فه‌یسه‌ڵ و هاوڕێكانی بووه، پاش
ئه‌وه‌ی ڕه‌تیكردۆته‌وه سه‌مایان بۆ بكات، ئه‌وهایان لێ به‌سه‌ر هێناوه.
ئه‌و جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه سه‌رجه‌م جله‌كانی له
لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه داكه‌نراوه و دواتر سه‌ری تاشیووه و به بۆری ئاسنین
لێیداوه. ئه‌سما ده‌ڵێت" له‌به‌رچاوی هاوڕێكانی جله‌كانی بردووم، دواتر
هاوڕێكانی به‌ندیان كردم و ئه‌ویش سه‌ری تاشیم و قژی سوتاندم. هه‌موو جله‌كانم شه‌ڵاڵی
خوێن بوو، منیان به سۆنده به‌ستبووه‌وه و به پانكه‌یه‌كدا هه‌ڵیانواسم و هه‌ڕه‌شه‌ی
ئه‌وه‌یان ده‌كرد به ڕووتی له سێداره‌م ده‌ده‌ن".
چوار ساڵه
ئه‌سما ده‌ڵێت مێرده‌كه‌م پێش چوار ساڵ زۆر یه‌كمان
خۆشده‌ویست و هاوسه‌رگیرمان كرد، به‌ڵام ماوه‌ی شه‌ش مانگه به ته‌واوه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی
گۆڕاوه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستكردووه به خواردنه‌وه، توندوتیژبووه
و حه‌زده‌كات ئازارم بدات. " ئه‌سما خاوه‌ن سێ منداڵه و درێژه به ئازاره‌كانی
خۆی ده‌دات و ده‌ڵێت" زۆرجار ئه‌وه‌نده لێمده‌دات هۆشم نامێنێت، دواتر چه‌ند
هاوڕییه‌كی خوێری بانگهێشتی ماڵه‌وه ده‌كات و شه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن."
چاره‌سه‌رنه‌كردن و به‌رتیل
ئه‌و ڤیدیۆیه چه‌ند رۆژێك بڵاوبووه‌وه ئه‌سما به
گریانه‌وه باس له‌وه ده‌كات چۆن له ماڵه‌وه توانیوویه‌تی هه‌ڵبێت و خۆی بگه‌ێنێته
بنكه‌ی پۆلیس، به‌ڵام ئه‌فسه‌ری پۆلیسه‌كه ڕه‌تیكردۆته‌وه كه سكاڵاكه‌ی تۆمار
بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیووه به‌رتیل بدات و پاره‌ی پێ نه‌بووه. به‌هه‌مان
شێوه نه‌شتیوانووه چاره‌سه‌ره‌ی جه‌سته‌ی بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان
داوایان كردووه ده‌بێت پێشتر پاره بدات ئه‌وجا چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن. ئه‌سما ده‌ڵێت
پۆلیس و پزیشكه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنم داوای پێنج هه‌زار ڕوپییه‌یان لێكردووم.
منیش هیچ پاره‌یه‌كم پێ نه‌بووه، چۆن بتوانم ئه‌و پاره‌یه به ده‌ستبخه‌م؟"
ده‌ستگیركردنی تاوانباران
له‌و گرته ڤیدیۆیه ئه‌سما داوا ده‌كات فه‌یسه‌ڵ و ڕه‌شیدی
هاوڕیی ده‌ستگیر بكه‌ن، چونكه ئه‌وان بوون وایان لێكردم ئازار بدرێم. ئه‌سما ده‌ڵێت
داوا له خه‌ڵكی ده‌كه‌م پشتگیریم بكه‌ن چونكه دایك و باوكم مردوون و هیچ كه‌سێكم
نییه جگه له ئێوه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه به خێرای سه‌رتاسه‌ر
جیهانی گرته‌وه، ده‌ستبه‌جێ شیرین مه‌زاری وه‌زیری مافی مرۆڤ له كابینه‌كه‌ی سه‌رۆك
وه‌زیران عومران خان له تویته‌ر له توییتێكیدا نووسی" نووسینگه‌كه ئاگادار
كردۆته‌وه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ هه‌ریه‌ك له میان فه‌یسه‌ڵ مێردی ئه‌سما و
ڕه‌شید عه‌لی ده‌رچووه" دواتر پۆلیسی پاكستان ده‌ستگیركردن و ماوه‌ی چوار
رۆژ زیندانی كران تاوه‌كو دادوه‌ر گوێ له وته‌كانیان ده‌گرێت.
شایه‌تیدان
ئه‌سما له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ده‌ڵێت" مێرده‌كه‌م دوو
هاوڕێی هێنایه ماڵه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك داوای لێكردم بخۆمه‌وه و سه‌مایان له‌گه‌ڵ
بكه‌م، كاتێك داخوازییه‌كم ره‌تكرده‌وه فه‌یسه‌ڵی مێردم قاچی به‌ستمه‌وه و ده‌ستكرد
به ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانم، ئه‌و كاته من ئه‌شكه‌نجه درام، سێ كارمه‌ندی مێرده‌كه‌م
له ماڵمان بوون ئه‌وانیش ئه‌مجه‌د و ڕه‌شید و فه‌رزانه بوون."
ڕاپۆرتی پزیشكی
به پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان كه بۆ ئه‌سما ئه‌نجامدراوه،
ئه‌و كه‌سه ڕووبه‌ڕوی ئازاربووه له هه‌ردوو قۆڵه‌كانی و ده‌موچاوی ئاوساوه و
برین به ده‌سته‌یه‌وه و چاوه‌كانیشی ئاوساون، هه‌ست به سه‌رگێژه و وڕبوونیش ده‌كات.
نه‌بیله غه‌زه‌نفه‌ر گوته‌بێژی به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی
پنجاب به ئاژانسی" ئای ئاڕ وای نیوز"ی راگه‌یاندووه" په‌ڕاوی
لێكۆڵینه‌وه بۆ كێشه‌كه كراوه‌ته‌وه و قوربانیه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه پارێزگاری
لێده‌كرێت."
رێكخراوی لێبوردنی گشتی نێوده‌وڵه‌تی له باشووری ئاسیا له
تویتێكدا بڵاویانكردۆته‌وه ده‌بێت ده‌ست به‌جێ ڕێكاری یاسای بۆ كه‌یسی ئه‌شكه‌نجه‌دانی
ئه‌سما عه‌زیز بكرێته‌وه. ئاماژه‌شیان به‌وه داوه كه توندوتیژی دژی ژنان به‌رزبۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی جه‌لف نیوز له ئامارێكدا ئاماژه‌یان به‌وه داوه
كه لیژنه‌ی مافی مرۆڤ پاكستان بڵاویانكردۆته‌وه له ساڵی ڕابردووه و تاوه‌كو
ئێستا 2500 حاڵه‌تی توندوتیژی دژی ژنانی پاكستان ئه‌نجامدراوه. له ساڵی 2016
پاكستان پله‌ی 150ی وڵاتی وه‌رگرت له كۆی 153 وڵات له ڕووی ژن و ئاشته‌واییه‌وه،
دێت. 27% ژنانی پاكستان له ماڵه‌وه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه.